Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
62 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
سەروەری زمانی کوردی لە #ڕۆژهەڵات [ لانیکەم بەسەر کۆمەڵگا ] بە داخەوە بەخێرایی بەرەو ڕۆخان و کوتایی پێش دەڕوات.
بەڵام لە کاتێک ژیانی #زمانی_کوردی بە هۆی پەرە پێدانی ئاسیمیلاسیونی درێژخاێن، لە مەترسیدایە، جێی سەرسۆڕمان ئەوەیە هەندێ بە ناو زمانناس و پسپۆڕ و مامۆستا، فێرکاری خۆبەخشانەی وانەبێژانی کورد وەکوو هەڕەشەیەکی جددی لە سەر ئەو زمانە، پێناسە دەکەن !
زمانی کوردی، #زمانی_زگماکی و #زمانی_دایکی دەیان ملیون مرۆڤە، زمانی دەیان ملیون کوردی بندەست و ستەملێکراوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین. #زمانی_کوردی پێناسی شۆناس و ناسنامەی نەتەوەی چەوساوەی کوردە.
کوردی ئەو زمانەیە کە دەیان ساڵە لە ژێر هەڕەشەی فەوتان و تواندنەوەیە. چەندین دەوڵەت دژ بە ئەو زمانە و دژ بە فەرهەنگ و کەلتۆری کوردی پڕۆژەیان هەیە و لە سەر ئەو مژارە هەر ئێستا شەڕێکی نەرم لە ئارادایە. کورد و ناسنامەی کوردی هەر ئێستا لە هەر چوار لاوە کەوتووەتە بەر هرووژمی چڕو پڕی زمان و فەرهەنگە دەستوورییەکانەوە.
هیچ گومانێک لەوە نەماوە کە زمان و فەرهەنگ و کەلتۆر و داب و نەریتی کوردی لە بەر هرووژم و هێرشی فەرمی و نافەرمی زمان و فەرهەنگە دەستوورییەکان، ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی بە ڕوواڵەت نەرم و نیانی فەرهەنگی ببێتەوە.
هۆشداری سەربارەت بە دەرئەنجامی ئەو هرووژم و هێرشانە و هۆشداری لە ئەگەری فەوتانی زمانی کوردی و ئاکامی ئاسیمیلاسیون و بێ ناسنامە کردنی ملیونان کەس، تا ئێستا نەیتوانیوە، کورد لە خەون و خەو ڕاپەڕێنێت.
دیارە هەندێ کەس پێیان ناخۆشە هۆشداری لەو شێوەیە. بۆ وێنە لە چەند مانگی ڕابردوو لە چەند پۆستێک کە هەندێکیان لە خوارەوە دێت، بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی دڵسوزانی زمانی کوردی بەو مەترسییە کە هەست دەکەم لە ئارادایە، ئاماژەم بە چەند خاڵ کردووە. لە بەرامبەردا هەندێ کەس کە هەست بە مەترسییەکی وەها ناکەن ڕەخنەیان هەبووە ژە هەڵوێستێکی لەو شێوەیە.
٭٭٭
#کورد بۆ خۆی وڵاتێکی تایبەت و حکومەتێکی سەربەخۆی نییە. نە دەسەڵاتی هەیە و نە بە سەر فەرهەنگ و کەلتۆر و مێژووەکەیەوە سەروەرە. نە وەکوو نەتەوەیەکی #یەکگرتووە و نە لەسەر #چارەنووس و داهاتوو و ئایەندەی خۆی یەکڕا و یەکدەستە. ئاخۆ ئەگەر زمانی کوردی واتە ناسنامەی شۆناسەکەی نەمێنێت، هەر کورد هەژماردە دەکرێت ؟
٭٭٭
زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵات تادێت دۆخی ناجێگیرتر دەبێت. بە داخەوە خەڵک بەگشتی لە پرۆژەی بن بڕ کردنی ئەو زمانە خۆبەخشانە بەشدارن. ئەگەر تا دوێنێ دەگوترا زمانی دایکی لە #کرماشان بووەتە زاراوەیەکی فارسی، ئێستا زاراوەی ئەردەڵانی [ #سنە و دەور و بەری ] لە ١٠٠دا ٩٠ی بووەتە فارسی. خەڵک چ لە شەقام و بازار و گەڕەک و کۆڵانەکان و چ لە ماڵان بە زاراوەیەکی فارسی- سنەیی ئاخاوتن دەکەن، وادیارە سنەی ئەمڕو کرماشانی دوێنێ بەبیر دێنێتەوە.
٭٭٭٭
سەروەری زمانی کوردی بەسەر #ڕۆژهەڵات [ لانیکەم بەسەر کۆمەڵگا ] بە داخەوە بەخێرایی بەرەو ڕۆخان و کوتایی هێنان پێش دەڕوات.
کاتێک ژیانی زمانی کوردی بە هۆی پەرە پێدانی ئاسیمیلاسیونی درێژخاێن، لە مەترسیدایە، جێی سەرسۆڕمان ئەوەیە هەندێ بە ناو زمانناس و پسپۆڕ و مامۆستا، فێرکاری و فێرکردنی خۆبەخشانەی وانەبێژانی کورد وەکوو هەڕەشەیەکی جددی لە سەر ئەو زمانە، پێناسە دەکەن !
٭٭٭
ئەوە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە کە #کورد بێ بەشە لە سەرەکیترین مافەکان و بۆ پاراستنی زمانەکی لە زەختیی و ژێر گوشار دایە.
بەڵام دەبێ ئەو ڕاستییەش ڕەچاو بکرێت کە زمانی کوردی ئێستا وەکوو ئەوە تووشی شڵەژان و تێکچوویی هاتووە، پێویستی بە فریاکەوتنێکی خێرا هەیە. با رۆژهەڵات بچێت بە هانای زمانەکەیەوە.
٭٭٭
هەندێ لە هەندەران پێیان وایە بەکار هێنانی زمانی کوردی"ئاسایشی بەردەنگە فارسەکانیان تێکدەدا"، بەداخەوە لە ناوخۆی وڵاتیش نیوێ لە کوردان ئاخاوتن بە زمانی دایکی پێیان ناخۆشە.
بەڵام، هەر وەک "ئالفۆنس دەودە" نووسەری فەرەنسی دەڵێت؛
" نەتەوەیەک کە زمانی دایکیی لە بیر نەماوە، ئەو بەندکراوەیە کە کڵێڵی درگەی زیندانەکەی لێ ون بووە."
٭٭٭
بریا، #ڕۆژی_جیهانی_زمانی_دایکی مەترسی کەمتر خەمی کوردان و بایەخ پێنەدانی گشتی بە زمانی کوردی، وەکوو هۆکاری گەورەی مەترسیدار لە هەمبەر ژیانی ئەو زمانە، بە بیر بخاتەوە
٭٭٭
مافی فێربوون و فێرکاری زمانی دایکی و پاراستن و گەشە پێدانی پرەنسیپەکانی پێناسە و شۆناسی هەر نەتەوەیەک لە سەر سەروی #مافەکانی_مرۆڤە. داکۆکی لەو مافانە نەک هەر تاوان نییه، بەڵکو ئەرکێکە لە سەر شانی هەمووان. خاوەنداریەتی و پارێزەری لە زمانی زگماکی، پارێزەری و پاراستنی مافەکانی مرۆڤە .
پاش سڕینەوەی چەند پۆستێکی پێوەندیدار بە #هەرێمی_کوردستان،
لە ٢٤ کاژێری رابردوو، زۆر کەس لە ناو وڵات بە تایبەت لە شارەکان و پارێزگاکانی #سنە و #کرماشان و #ورمێ و #تاران و چەند شوێنێکی دیکە پێوەندییان پێوە گرتووین لەو کردەوانە کە ئەوان بە هێرش و گەلەکۆمەی مەجازی و هەڵمەت بۆ ڕەشکردنی کەسایەتیێکی سەربەخو و خاوەن ڕێز ڵە نێو خەڵک و ب.. مافی مرۆڤی کوردستان لێ ناو دەبەن، داخ و کەسەری خۆیان ڕاگەیاندووە و کردەوەی ئەو کەسانە کە دەیانەوێ #کەبوودوەند بخەنە ناو بازنەی شەڕە قسەی ئابڕۆبەرانە و شەڕە بە نەفرەتکراوەکانی حیزبی و گروپی، بە کردەوەیکی قیزەون دەنرخێنن و شەرمەزاری دەکەن. زۆربەی ئەو بەڕێزانە لە سەر هۆکاری سڕینەوەی ئەو پۆستانە، پرسیاریان هەیە و لەو بارەوە خوازیار و چاوەڕێ ڕوونکردنەوەیکی ئەوتۆن.
٭٭٭
بە دڵنیایەوە کۆمەگای #ڕۆژهەڵات لە بواری هەستیاری و وشیاری و بڕوامەندی بە بایەخە گرێنگەکانی #کۆمەڵگای_مەدەنی_سیاسی وەکوو بایەخ دان بە #ئازادی_ڕادەربڕین، ئازادییە سەرەکییەکان، #دێموکراسی و دێموکرایەت، #مافەکانی_مرۆڤ، #دادگەری_کۆمەڵایەتی، #مافی_ژنان، یەکسانی ئافرەتان و پیاوان، #ژینگەپارێزی و تەنانەت پاراستنی مافی ئاژەڵان و سەگ و پشیلە، گەیشتووتە ئاستێکی هەرە بەرز و بەردەوامیش لە گەشەدانیدایە.
بە چاو هەر پێوەر و لە هەر ڕوانگەیک چاوی لێبکرێت، #کۆمەڵگای_مەدەنی ژۆرهەڵات زۆر پێشکەتووترە لە بەشەکانی دیکە و لە وەها کۆمەڵگایک تەنیا ئەو حیزب و ڕێکخراوانە دەتوانن داهاتووێ بۆ خۆیان دەستەبەر کەن کە بتوانن هاو ڕا و هاوڕیی کۆمەڵگای مەدەنی و سیاسی ئەوڕۆی #کوردستان بچنە پێشەوە.
کاک #ئومێد_بەیگیزادە، چالاکوانی ئارام و هێمنی #مافی_مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنیی #ڕۆژهەڵات، وە مودیر و بەڕێوەبەرەکەی پشت پەردەی #ڕێکخراوی_مافی_مرۆڤی_کوردستان ئێستا دوور لە وڵات [لە ئاڵمانیا ] و دوور لە کەس و کار و بنەماڵەکەی تووشیاری پەتا نگریسەکەی #کۆرۆنا بووە و بە داخەوە ژیانی پڕ بایەخی کەوتووەتە بەر مەرترسی و هەر ئێستا، لە دۆخێکی ئێجگار نالەباری تەندرۆستیدایە.
٭٭٭
ئومێدی بەیگی زادە، ساڵی ١٣٥٦ لە شاری #سنە-ی ڕۆژهەڵاتی #کوردستان لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتانی و ناوەندی و باڵای لە زێدی خۆی تەواو کردوە.
لە ئاستی خوێندنی باڵا بڕوانامەی ماستەری ژمێریاری لە زانکوی ئازاد وەرگرتووە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ پۆستی سەرۆکی حیسابڕەسی کمپانیایکی فەرەنسی لە #تاران، بە ئەستۆوەوە بووە.
کاک ئومێد وەک کوردێکی نەتەوە خواز و مرۆڤ دۆست لە تەواو ساڵەکانی دامەزران و ڕێخستن و چالاکییەکانی ڕۆژنامەی پەیامی گەل [ #پیام_مردم ] و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، وەکوو بەڕێوەبەرێکی لە سێبەر و هەموو کات ئامادە، بەڵام لە پشت پەردە، بەشدار بووە لە بەڕێوەبردنی پەیامی مەردوم و #ڕێکخراوی_بەرگری_لە_مافەکانی_مرۆڤی_کوردستان.
کاک ئومێد بێ وچان لە تێکوشاندا بووە و پتر لە نیوێک لە تەمەنی ٤٤ ساڵەی لە پێناو بەرگری لە مافی مرۆڤ و داکۆکی لە مافەکانی گەلەکەی،[ ملەت و #نەتەوەی_کورد ] خەباتی کردوە و تێچووی خەباتەکەی بێ هیچ منەتێک و یان چاوەنواری قەرەبوو کردنەوەیک، تەنیا بە سەر شانی خۆی و بنەماڵە و دایکە بەتەمەنەکەی بووە.
کاک ئومێد وێڕای ئەو هەموو هەڕەشەی ئەمنییەتی و شیانی دەسبەسەری و زیندانی بوونی، نەک هیچ کات نەیەویست ببێت بە سەردێڕ و مژاری هیچ هەواڵێک، بەڵکوو بۆ ماوەی دە ساڵ کە ئەمن زیندانی کرا بووم، بە ورەیکی بەرزەوە نا ڕاستەوخۆ ئیدارەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی بە ئەستۆ گرتبوو.
کاتێک کەسانێک دەیانەویست ڕێکخراوەکە بەرۆ لاری ببەن، ئەوە هەر کاک ئومێد بوو ڕێگری لەو بەلاری چوونانە دەکرد و ڕێبازی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کردستانی دەپاراست.
کاک ئومێد، کاتێک بۆ خۆی کەوتە ژێر گوشاری ئەمنی و ناچار کرا وڵات بەجێ بهێڵێت بۆ ماوەی چەند مانگێ لە #باشوور نیشتەچێ بوو.
کاک ئومێد نەک هەر لە #ئێران و ڕۆژهەڵات ،بەڵکوو لە باشووریش کەوتە ژێر هەڕەشە و گوشار. لەباشووریش بە سەر ئەوەی ئێزنی یو ئێنی [ #UN] پێی بوو، بەڵام کەسانێک لە ئاسایشی هەرێم چەند جار هەوڵیان دا بە پیلانگێڕی دەسبەسەر و ڕادەستی ئێرانی بکەنەوە، هەر بۆیە وەکوو پەنابەر، ناچار ڕووی کردە ئەورووپا و ئاڵمانیا.
٭٭٭
لەم کات و ساتە پڕ بە دڵ هیوا و ئارەزووم ڕزگاری کاک ئومێد لەو کۆرۆنا نگریسەیە، وە هەروەها گڕانەوەی ساغی و سەڵامەتی دووبارە، وە تەمەندرێژی بۆ کاک ئومێدی بەڕێز و ئازیز ئارەزوو و ئاواتمە.
لە ڕۆژانی ڕابردوو گەنجێکی پەناخوازی کوردی ڕۆژهەڵات لە بەر دەم بارەگای #نەتەوە_یەکگرتووەکان لە شاری هولێری #هەرێمی_کوردستان، بە شێوەیکی دڵتەزێن ئاگری لە جەستەی خۆ بردا و خۆی سووتاند.
دواتر سەدان #پەناخواز و #پەنابەر-ی کوردی #کوردستانی_ئێران و #ڕۆژهەڵات لە شوێنی ڕووداوەکە کۆ بوونەوە و وێرای پشتیوانی لە ویست و خواستی ئەو گەنجەی ئاگری لە خۆ بەردابوو، لە بەڕێوەبەرانی نووسینگە پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان کرد تا کێشەی ئەو پەناخوازانە کە چەندین ساڵە لە #باشوور ماونەتەوە، چارەسەر بکرێت.
٭٭٭
بەڵام ئەو گەنجەی کە خۆی سووتاندبوو، بە داخەوە شەوی ڕابردوو گیانی لە دەستدا و داخوازە ئینسانییەکانیشی وەکوو جەستە سووتاوەکەی دەچێتەوە ژێر خاک.
ئەو گەنجە ئاگری لە خۆ بەردا، چۆن هیوا و ئومێد و دەرفەتی ژیانیان لێ گرتبوو، بەڵام بریا بە خۆ سووتاندن ژیانیشی لە دەست نەدەدا.
ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە، پیشانی دا لە دونیای ئەوڕۆ، نادادگەری و نا دادپەروەری و نا مرۆڤایەتی و گەندەڵی و بێ ویژدانی چەندە زاڵە بەسەر مرۆڤ و مرۆڤەکان و چۆن بە مل کۆمەڵگای ئینسانی خۆی داسەپاندووە.
مەرگی ئەو گەنجە ئەوەیە پیشاندا، چۆن ژیانی مرۆڤە ستەملێکراوەکان و مرۆڤە بێ دەسەڵاتەکان دەکرێن بە سووتەمەنی و دەکرێن بە قوربانی ژیان و دەسەڵاتی دەسەڵات بەدەستەکان و هەندێ کار بەدەستی بە ناو خێرخوازی مرۆڤ و مرۆڤایەتی.
هەر ئەو دژە مرۆڤانە کە بەشێکیان ناوی پارێزەی #مافی_مرۆڤ و ڕێکخراوی بەرگریکاری پەنابەر و پەناخوازیان بە خۆوە چەسپاندووە.
ئەو برادەرە لە #هەولێر هەست بەوە دەکا کێشەی سەرەکی هەر کوردێک وەکوو ئەو، هەر قودسە و #کورد کێشەیەکی نییە. شێخەکەیش کارئاسانی بۆ هاتووچووی دەروێشەکان لە بیر ناکا و چی دیکە کێشە نەتەوایەتییەکانی کورد چارەسەر کراوە و #ڕۆژهەڵات-یش بە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان، ئیدی کێشەکانی هەر تەواوە
ئەگەر ئێواران سەردانی کۆچە و کۆڵانی هەندێ لە گەڕەکەکانی #سنە بکەین و سەیری یاری منداڵانی کوڕ و کچ و میرمنداڵان بکەین،
ئەگەر گوێ شل کەین بۆ ئاخاوتنەکانیان
ئەوسا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ ؛
چۆن #زمانی_کوردی بە ئاسپایی و بە بێ هیچ کاردانەوەیک لەو نەسڵ و تۆرەمە ماڵائاوایی کردووە !
٭٭٭
نکۆڵی کردنی ئەو ڕاستتیە، هیچ شتێک ناگۆڕێت و هیچ خزمەتێکیش بە مانەوەی زمان و #زاراوەکانی_کوردی ناکاتن.
ڕەنگە ئەو ڕاستییە تاڵە وەکوو سخۆرمە یانخود قورنچکێک بێت بۆ وشیار کردنەوەی خەڵکی #ڕۆژهەڵات و دەبێ بە هەند وەرببگرین.
با نکۆڵی ئەوەش نەکەین کە سەروەری زمانی کوردی بە سەر کۆمەڵگای کورد-ی ڕۆژهەڵات بە بێ ئەوەی کەس هەستی پێ بکات بەخێرایی بەرەو داڕمان و تەرازانی بنەمایی و نەمان، پێش دەڕوات.
هەر وا کە #جلو_بەرگی_کوردی و زۆرێک لە #داب_و_نەریت و تایبەتمەندییەکانی کورد لە ناو #کوردان، ئیدی باوی نەماوە و یان کەس بە لایانەوە ناچێ، زمانی کوردیش لە ئاخاوتنەکان جگە لە چەند وشەیک، لەوانە چەند وشەیەکی کرداری لە ناو ڕەستەکان، بەداخەوە جێگە و پێگەیەکی ئەوتۆی لامان نەمانە.
زمانی فەرمی #فارسی بە بێ هەرا و بەزم هاتووەتە خانەی ئاخاوتنی کوردانی ڕۆژهەڵات و زمانی کوردیش بە هەموو ڕەگ و بنەچە و ڕەسەنایەتی و لەق و پۆ و زاراوەکانی بەئاسپایی نەک هەر #شاربەدەر بەڵکوو #خانەبەدەر کراوە.
#زمانی_کوردی ئەمڕۆ جە دۆخێکی نا لەباردایە. هەر ئەۆڕۆ ئەگەر بە فریای نەکەوین ئەوە تا دە، بیست ساڵی تر، بە تەواوی ماڵاوایی لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات دەکات.
هەڵبەت جگە لە پرۆژە درێژخایەنەکانی ناوەند و #دەوڵەتی_ناوەندی، هاریکاری و یارمەتیدانی #خۆبەخشانە-ی خودی ئێمەی #کورد بەگشتی، لە خانەبەدەر کردنی زمانەکەمان، نابێت لە بیر بکەینەوە.
٭٭٭
لە #ڕۆژهەڵات زۆرێک لە خەڵکانی ئاسایی بە سەر سووڕمانەوە سەیری شەڕە پۆستی ئەو دوو حیزبەی #باشوور دەکەن و دەپرسن؛
ئەمەیە و ئەمە بوو دەرەنجام و ئاکامی شۆڕشی #سەربەخۆیی و سەروەری #کورد؟
دوێنێ نیوەیەک لە #کوردستان بۆ پارە فرۆشرا و ئەوڕۆ، ئەو بەشەکەی دیکەی دەفرۆشن بۆ پۆستێکی عێراقی ؟!
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
قازی محەمەد لە دایکبووی ١٢٧٩هەتاوی، لە دووی ڕێبەندانی ١٣٢٤ واتە ٢٢ی جانیوەری ١٩٤٦ی زایینی دامەزرانی کۆماری کوردستانی لە شاری مەهابادەوە ڕاگەیاند
کۆمارە کوردییەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەمەنێکی ڕۆر کورتی بوو، و ڕووبەری ژێر دەسەڵاتداریەتی، تەنیا بەشی ژوور، واتە باکووری ڕۆژهەڵاتی لە خۆ دەگرتەوە.
دوای ١١ مانگ لە سەروەری کورد بە سەر ئەو بەشە لە کوردستان، دەوڵەت و سوپای شای ئێران هێرشیان کردە سەر کۆماری کوردستان و بەو شێوە، ئەو کۆمارە کوردییە کوتایی پێهات. بەڵام یادی کۆماری کوردستان و گیانفیدایی قازی پاش ٧٨ ساڵ، هەر دڵی خەڵکدا ماوەتەوە.

#کۆماری_کوردستان ، #قازی_محەمەد ، #ڕۆژهەڵات