Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
61 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
ئەگەر دەگوترێت بەدەنگ نەهاتن و بێهەڵوێستی ڕێکخراوە جیهانییەکانی #مافی_مرۆڤ لەهەمبەر پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن سەرکوتکەرانی #گەلی_کورد، گرێدراوە بە بەرژەوەندی زلهێزەکان و دەوڵەتەکان، ئاخۆ بێدەنگی ڕێکخراوە کوردییەکان و وێژدانی کۆمەڵانی #کۆمەڵگای_کورد چۆن پاساو دەدرێت !
کاک #ئومێد_بەیگیزادە، چالاکوانی ئارام و هێمنی #مافی_مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنیی #ڕۆژهەڵات، وە مودیر و بەڕێوەبەرەکەی پشت پەردەی #ڕێکخراوی_مافی_مرۆڤی_کوردستان ئێستا دوور لە وڵات [لە ئاڵمانیا ] و دوور لە کەس و کار و بنەماڵەکەی تووشیاری پەتا نگریسەکەی #کۆرۆنا بووە و بە داخەوە ژیانی پڕ بایەخی کەوتووەتە بەر مەرترسی و هەر ئێستا، لە دۆخێکی ئێجگار نالەباری تەندرۆستیدایە.
٭٭٭
ئومێدی بەیگی زادە، ساڵی ١٣٥٦ لە شاری #سنە-ی ڕۆژهەڵاتی #کوردستان لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتانی و ناوەندی و باڵای لە زێدی خۆی تەواو کردوە.
لە ئاستی خوێندنی باڵا بڕوانامەی ماستەری ژمێریاری لە زانکوی ئازاد وەرگرتووە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ پۆستی سەرۆکی حیسابڕەسی کمپانیایکی فەرەنسی لە #تاران، بە ئەستۆوەوە بووە.
کاک ئومێد وەک کوردێکی نەتەوە خواز و مرۆڤ دۆست لە تەواو ساڵەکانی دامەزران و ڕێخستن و چالاکییەکانی ڕۆژنامەی پەیامی گەل [ #پیام_مردم ] و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، وەکوو بەڕێوەبەرێکی لە سێبەر و هەموو کات ئامادە، بەڵام لە پشت پەردە، بەشدار بووە لە بەڕێوەبردنی پەیامی مەردوم و #ڕێکخراوی_بەرگری_لە_مافەکانی_مرۆڤی_کوردستان.
کاک ئومێد بێ وچان لە تێکوشاندا بووە و پتر لە نیوێک لە تەمەنی ٤٤ ساڵەی لە پێناو بەرگری لە مافی مرۆڤ و داکۆکی لە مافەکانی گەلەکەی،[ ملەت و #نەتەوەی_کورد ] خەباتی کردوە و تێچووی خەباتەکەی بێ هیچ منەتێک و یان چاوەنواری قەرەبوو کردنەوەیک، تەنیا بە سەر شانی خۆی و بنەماڵە و دایکە بەتەمەنەکەی بووە.
کاک ئومێد وێڕای ئەو هەموو هەڕەشەی ئەمنییەتی و شیانی دەسبەسەری و زیندانی بوونی، نەک هیچ کات نەیەویست ببێت بە سەردێڕ و مژاری هیچ هەواڵێک، بەڵکوو بۆ ماوەی دە ساڵ کە ئەمن زیندانی کرا بووم، بە ورەیکی بەرزەوە نا ڕاستەوخۆ ئیدارەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی بە ئەستۆ گرتبوو.
کاتێک کەسانێک دەیانەویست ڕێکخراوەکە بەرۆ لاری ببەن، ئەوە هەر کاک ئومێد بوو ڕێگری لەو بەلاری چوونانە دەکرد و ڕێبازی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کردستانی دەپاراست.
کاک ئومێد، کاتێک بۆ خۆی کەوتە ژێر گوشاری ئەمنی و ناچار کرا وڵات بەجێ بهێڵێت بۆ ماوەی چەند مانگێ لە #باشوور نیشتەچێ بوو.
کاک ئومێد نەک هەر لە #ئێران و ڕۆژهەڵات ،بەڵکوو لە باشووریش کەوتە ژێر هەڕەشە و گوشار. لەباشووریش بە سەر ئەوەی ئێزنی یو ئێنی [ #UN] پێی بوو، بەڵام کەسانێک لە ئاسایشی هەرێم چەند جار هەوڵیان دا بە پیلانگێڕی دەسبەسەر و ڕادەستی ئێرانی بکەنەوە، هەر بۆیە وەکوو پەنابەر، ناچار ڕووی کردە ئەورووپا و ئاڵمانیا.
٭٭٭
لەم کات و ساتە پڕ بە دڵ هیوا و ئارەزووم ڕزگاری کاک ئومێد لەو کۆرۆنا نگریسەیە، وە هەروەها گڕانەوەی ساغی و سەڵامەتی دووبارە، وە تەمەندرێژی بۆ کاک ئومێدی بەڕێز و ئازیز ئارەزوو و ئاواتمە.
لە ڕۆژانی ڕابردوو گەنجێکی پەناخوازی کوردی ڕۆژهەڵات لە بەر دەم بارەگای #نەتەوە_یەکگرتووەکان لە شاری هولێری #هەرێمی_کوردستان، بە شێوەیکی دڵتەزێن ئاگری لە جەستەی خۆ بردا و خۆی سووتاند.
دواتر سەدان #پەناخواز و #پەنابەر-ی کوردی #کوردستانی_ئێران و #ڕۆژهەڵات لە شوێنی ڕووداوەکە کۆ بوونەوە و وێرای پشتیوانی لە ویست و خواستی ئەو گەنجەی ئاگری لە خۆ بەردابوو، لە بەڕێوەبەرانی نووسینگە پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان کرد تا کێشەی ئەو پەناخوازانە کە چەندین ساڵە لە #باشوور ماونەتەوە، چارەسەر بکرێت.
٭٭٭
بەڵام ئەو گەنجەی کە خۆی سووتاندبوو، بە داخەوە شەوی ڕابردوو گیانی لە دەستدا و داخوازە ئینسانییەکانیشی وەکوو جەستە سووتاوەکەی دەچێتەوە ژێر خاک.
ئەو گەنجە ئاگری لە خۆ بەردا، چۆن هیوا و ئومێد و دەرفەتی ژیانیان لێ گرتبوو، بەڵام بریا بە خۆ سووتاندن ژیانیشی لە دەست نەدەدا.
ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە، پیشانی دا لە دونیای ئەوڕۆ، نادادگەری و نا دادپەروەری و نا مرۆڤایەتی و گەندەڵی و بێ ویژدانی چەندە زاڵە بەسەر مرۆڤ و مرۆڤەکان و چۆن بە مل کۆمەڵگای ئینسانی خۆی داسەپاندووە.
مەرگی ئەو گەنجە ئەوەیە پیشاندا، چۆن ژیانی مرۆڤە ستەملێکراوەکان و مرۆڤە بێ دەسەڵاتەکان دەکرێن بە سووتەمەنی و دەکرێن بە قوربانی ژیان و دەسەڵاتی دەسەڵات بەدەستەکان و هەندێ کار بەدەستی بە ناو خێرخوازی مرۆڤ و مرۆڤایەتی.
هەر ئەو دژە مرۆڤانە کە بەشێکیان ناوی پارێزەی #مافی_مرۆڤ و ڕێکخراوی بەرگریکاری پەنابەر و پەناخوازیان بە خۆوە چەسپاندووە.
ئەگەر هەر لەم سۆنگەوە بڕوانین، نە #ڕۆژهەڵاتی_ناوین دەبێتە شێوە دوورگەی #هیند، نە هەڵکەوتەیک وەکوو #مەهاتمە_گاندی لە ناوچەکەدا دەردەکەوێ کە ببێتە هێمای #بەرخۆدان و پێشەوای ڕزگاری گەلان و نە خەڵکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-یش بڕوایان بە شێوەی خەباتی #ئەهمیسا-یی گاندی دەبێت.
٭٭٭
تا کاتێ، بەیاخی دیکتاتۆرەکان و تاڵانچییان و گەندەڵکاران بە دروشمی دوور لە ڕاستییەکانیان وەکوو #ئاشتی و #دیموکراسی، #مافی_مرۆڤ و #مافی_چارەنووس، #مافی_ژنان و #دادپەروەری و ئاسایشی مرۆیی ڕازاوەتەوە،
تا کاتێ کەسانی بەرژەوەندخواز و بەرژەوەند پارێزانی تاکەی و بنەماڵەیی و خێڵی، خەون و ئاوات بە خەڵک دەفرۆشن،
تا ئەو دەمەی کۆلۆنیالیستەکانی دوێنێ بە لایەنگریانی مافی مروڤی ئەوڕۆ بە خەڵک پێناسە دەکرێن،
تا ئەو کاتەی خەڵکان بە تەما و چاوەڕیی هێزی ڕزگاریدەری دەرەکیین، نە ڕزگاری بە خۆیان دەبیننەوە، نە پرسی گەلانی ناوچەکە چارەسەر دەکرێن، نە خەونەکانیان بەدی دێت، و نە فریودانی خەڵک و بە تاڵان بردنی سەروەت و سامانی گەلان کوتایی پێ دێت.
٭٭٭
هێزە #کۆلۆنیالیزمەکان، وڵاتە زلهێزەکان، #ئەمریکا و #ئەورووپا و #ڕووسیا بۆ دەیان ساڵە لە #ڕۆژهەڵاتی_ناوەڕاست، شەڕی پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان دەکەن، ئەو شەڕە دەورەیک بە دابەشکردنی گەلانی ناوچەکە دەکرێت، زەمانێک بە پەروەردە کردنی #فاشیزمی_ڕەگەزی و ئایینی دەکرێت، سەردەمێک بە پاراستنی حاکمە #دیکتاتۆرەکان، و ساڵانێک بە پەروەردە کردن و ڕاهێنان و تەیار کردنی #ترۆریست و تاوێکیش بە هەڵگیرسانی #شەڕی_ترۆریزم ژە ناوچەکە دەکرێت.
٭٭٭
له دە، بیست ساڵی ڕابردوو، ئەمریکا، ئەورووپا، ناتۆ، ڕووسیا و وڵاتانی دەستڕۆی ناوچەکە تا توانیان ترۆریستیان پەروەردە کرد. بە مەشق و ڕاهێنانی نیزامی و تەیار کردنیان بە #دەمارگرژی_ئایینی و مەسەبی. ترۆریستیان بەردا گیان خەڵکانی ناوچەکە. بە دەیان هەزار کەسیان لە خەڵکانی مەدەنی بە کوشتدا و خەڵکی بێ تاوانیان پێ #جینوساید کرد. بە ملیونان کەسیان #ئاوارە و دەربەدر کرد.
لە هەندێ وڵاتی دواکەتووتر وەک #ئەفغانیستان و #عێراق دەسەڵاتی کەسانێکیان جە ژێر ئاڵا و دروشمی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و مافی ژنان بەسەر خەڵکەوە داسەپاند.
کەسانێکی کاولکەری وڵات کە جگە لە دزی و جەردەیی و گەندەڵی و بەرژەوند پاریزی خۆیان و بنەماڵە و هاۆڕییانیان، هیچ کەڵک و سوودێکیان بە خەڵک نەگیاند، بەڵکوو تەنیا سەروەت و سامانی وڵاتیان بە تاڵان برد و یان بە فێڕۆیان دا.
ئێستە وا دەردەکەوێ ئەوانە ئیدی ناتوانن ژە پێناو بەرژەوەندی ئەربابەکانیان بە باشی ڕۆڵگری و پارێزەری بکەن، هەر بۆیە بۆ ماوەیک ناوچەکە دەسپێردنەوە دەستی ترۆریستەکان.
ئەوڕۆ #تالیبان لە ئەفغانیستان بە سەر خەڵکەوە زاڵ دەکەنەوە و سبەینێ ئەلنوسرە و #داعیش و....ترۆریستەکانی دیکە ژە بەشەکانی دی.
تا کاتی گونجاو دێتەدی، ئەوسا شەڕی ترۆریزم دەست پێدەکاتەوە. پاشان تاڵانچییان و گەندەڵکارانی دیکە کە ئێستا جە سۆڵاو خەوتوون، دەسەڵات دەگرنەوە دەست و هەمدیسان...!
کاک #مەسعود_بارزانی لە بیرەوەرییەکانی، وا دەریدەخا کە گوایا قیادە موەقەت لە سەردەمی پەنابەریەتی لە ئێران، وەک ڕێکخراوێکی #مافی_مرۆڤ و پاسەوانی ئاشتی، خۆی نواندووە و خزمەتێکی زۆری بە خەڵکی ڕۆژهەڵات کردووە !
بەڵام نە ئەو کتێبە، نە"لە سەر هانیەی گەردەلوول"ی مەلای کۆچکردوو، نە"پاش شەست ساڵ"ەکەی مام #تاڵەبانی و نە دەیان کتێبی دیکەش ناتوانن چەواشەکاری لە مێژووی ڕۆژهەڵات بکەن و هەر کردەوەیەکی نەشیاوی ئەو دوو بنەماڵەی باشوور دژ بە خەڵکی ڕۆژهەڵات، بە پێچەوانە وەک خزمەت کردن بە ئێمەی #کوردی_ڕۆژهەڵات، پیشان بدەن.
با کورد بپرسێت ؛
کام ڕۆژنامە و کام ڕۆژنامەوانی فارس، کام هەواڵنیر، کام #مێدیا و مێدیاکاری فارس، کام دامەزراوەی #مافی_مرۆڤ و ئازادی و ئازادی دەربڕینی فارس، تا ئێستا #بەندکراوی_کورد-ی وەکوو #بەندکراوی_فارس و ناوەند پارێز، بە چاوێکی بەرامبەر و بێ #هەڵاواردن، سەیر کردووە ؟
٭٭٭
کورد باید بپرسد ؛
کدام روزنامه و کدام روزنامه نگار فارس، کدام خبرگزاری، کدام #رسانه و فعال رسانه ای فارس، کدام موسسه #حقوق_بشر و آزادی و #آزادی_بیان فارس، تا حالا #زندانی_کورد را بە مانند #زندانی_فارس و مرکز گرا، بە چشمی برابر و بدون #تبعیض، دیدە است ؟
٭٭٭
١. هاوڕێکی پێشوو، لە نامەیەکدا نووسیویە: کەسێ کە بە دوای #مافی_مرۆڤ دەکەوێت، یان لە نێو خەڵک و کۆمەڵگادا نییە، یان ئاگای لە ویست و خواستی خەڵکەکە نییە و نایشزانێت کە خەڵکی چیان دەوێ !
ئەم برادەرە لە بەردەوامی قسەکانی دەڵێت: مافی مرۆڤ، مافی نەتەوە، #مافی_کورد، مافی بە دەوڵەت بوون، #دێموکراسی و ئازادی سیاسی و ئەو شتانە بۆ خەڵک، نە گرنگە و نە خەڵکی خوازیاری ئەو چەشنە مافانەن.
لە ڕوانگەی ئەم برادەرە بۆ زۆربەی خەڵک؛ پۆڵ و #پارە و #ڕابواردن و دەسکەوتە مادییەکان گرنگن نەک مافی مرۆڤ و مافی کورد و...
ئەم هاوڕێیەی پێشوومان لە بەشێکی دیگە نامەکەی دەڵێت :
جەنابتان دە ساڵ لە تەمەنتان لە پێناوی مافی مرۆڤ و مافی کورد لە زیندان و لە ژێر ئەشکەنجەدا تێپەڕاند. من بۆ خۆم ڕێزم هەیە بۆ جەنابتان، بەڵام سەرنجتان بۆ سەر ماڵپەڕەکانتان و پەیجەکانی #ڕێکخراوی_مافی_مرۆڤی_کوردستان ڕادەکێشم، یان با سەیری پۆستەکانی جەنابتان وەک باوکی مافی مرۆڤی کوردستان بکەین، چۆن ئەمانە هەر هەمووی بەڵگەیە و دەرخەری ئەویە کە گۆمەڵگای ئێمە و خەڵکەکەمان خوازیاری شتێک بە ناو مافی مرۆڤ نیین !
ئەو بەڕێزە هەر وا دەپرسێ: مگەر شوێنکەرەکانی مافی مرۆڤی کوردستان چەند کەسن؟ چەند کەس چاو لە پۆستەکانی جەنابتان و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ دەکەن؟ ڕەنگە بڵێین دە کەسی ڕووناکبیریش لایکی دەکەن کە دڵنیام ئەو دە کەسەیش هەر نایخوێننەوە !
بەڵام با چاوێک بە سەر ویست و خواستی ڕاستییانەی خەڵکەکەمان بکەینەوە. خەڵکێک کە قیژ و قاوەکەی فڵان گۆرانی بێژی کورد فرۆشی تورکی بێژیان پێ خۆشە و یان
بە سەدان هەزار و بە مێلیون لایک و ماچ و دڵ و کۆمێنتی بە قوربانت بم و لە بەرت دەمرم ! بۆ وێنەی فڵان کچە مودیل و... دەنێرن کە بە چاوی خومارەوە پرسیاری کردووە؛ ڕەنگی ماتیکەم بە دڵتانە ؟ !
هاوڕێی پێشوومان پاشان دەپرسێ: ئاخۆ ئەم خەڵکەی ئێمە، مافی مرۆڤ و ئازادی و دێموکراسی و مافی نەتەوەی کوردیان دەوێ ؟ یان لەنجەی سەماکەر و مودیلیست و پارە و ڕابواردن ؟
ئاخۆ خەڵکانێکی وا هەرگیز بیر لە مافی مرۆڤ و بیر لە مافی چارەنووسینی خۆیان دەکەنەوە... ؟ !
- ئەوە چەند کورتە بەشێک لە نامەی دوور و دڕێژی هاوڕێ پێشوومانە.
٢. برادەرێکی دیکە لە دەرەوەی وڵات ڕەخنەی لێگردووین، و دەڵێت؛ لە زنیداندا بوێرانە و نەترسانە هەڵوێستت دەگرت و ئێستا وا نیت !
- من بۆ ئەم بەڕێزە تەنیا دەتوانم بڵێم ڕەخنەی بە سەر سەر و چاوانم دادەنم.
٣. برادەرێکیش پێم وایە لە ناو وڵاتدایە ئەو پەیامەی [ وێنە پۆستەکە] بۆ ناردووین.
- بۆ ئەم بەڕێزەیش دەبێ بڵێم، شیاوی هەڵوێستەکەیان نییم، بەڵام زۆر سپاسیان دەکەم.