Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
61 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
پاش سڕینەوەی چەند پۆستێکی پێوەندیدار بە #هەرێمی_کوردستان،
لە ٢٤ کاژێری رابردوو، زۆر کەس لە ناو وڵات بە تایبەت لە شارەکان و پارێزگاکانی #سنە و #کرماشان و #ورمێ و #تاران و چەند شوێنێکی دیکە پێوەندییان پێوە گرتووین لەو کردەوانە کە ئەوان بە هێرش و گەلەکۆمەی مەجازی و هەڵمەت بۆ ڕەشکردنی کەسایەتیێکی سەربەخو و خاوەن ڕێز ڵە نێو خەڵک و ب.. مافی مرۆڤی کوردستان لێ ناو دەبەن، داخ و کەسەری خۆیان ڕاگەیاندووە و کردەوەی ئەو کەسانە کە دەیانەوێ #کەبوودوەند بخەنە ناو بازنەی شەڕە قسەی ئابڕۆبەرانە و شەڕە بە نەفرەتکراوەکانی حیزبی و گروپی، بە کردەوەیکی قیزەون دەنرخێنن و شەرمەزاری دەکەن. زۆربەی ئەو بەڕێزانە لە سەر هۆکاری سڕینەوەی ئەو پۆستانە، پرسیاریان هەیە و لەو بارەوە خوازیار و چاوەڕێ ڕوونکردنەوەیکی ئەوتۆن.
٭٭٭
بە دڵنیایەوە کۆمەگای #ڕۆژهەڵات لە بواری هەستیاری و وشیاری و بڕوامەندی بە بایەخە گرێنگەکانی #کۆمەڵگای_مەدەنی_سیاسی وەکوو بایەخ دان بە #ئازادی_ڕادەربڕین، ئازادییە سەرەکییەکان، #دێموکراسی و دێموکرایەت، #مافەکانی_مرۆڤ، #دادگەری_کۆمەڵایەتی، #مافی_ژنان، یەکسانی ئافرەتان و پیاوان، #ژینگەپارێزی و تەنانەت پاراستنی مافی ئاژەڵان و سەگ و پشیلە، گەیشتووتە ئاستێکی هەرە بەرز و بەردەوامیش لە گەشەدانیدایە.
بە چاو هەر پێوەر و لە هەر ڕوانگەیک چاوی لێبکرێت، #کۆمەڵگای_مەدەنی ژۆرهەڵات زۆر پێشکەتووترە لە بەشەکانی دیکە و لە وەها کۆمەڵگایک تەنیا ئەو حیزب و ڕێکخراوانە دەتوانن داهاتووێ بۆ خۆیان دەستەبەر کەن کە بتوانن هاو ڕا و هاوڕیی کۆمەڵگای مەدەنی و سیاسی ئەوڕۆی #کوردستان بچنە پێشەوە.
کاک #ئومێد_بەیگیزادە، چالاکوانی ئارام و هێمنی #مافی_مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنیی #ڕۆژهەڵات، وە مودیر و بەڕێوەبەرەکەی پشت پەردەی #ڕێکخراوی_مافی_مرۆڤی_کوردستان ئێستا دوور لە وڵات [لە ئاڵمانیا ] و دوور لە کەس و کار و بنەماڵەکەی تووشیاری پەتا نگریسەکەی #کۆرۆنا بووە و بە داخەوە ژیانی پڕ بایەخی کەوتووەتە بەر مەرترسی و هەر ئێستا، لە دۆخێکی ئێجگار نالەباری تەندرۆستیدایە.
٭٭٭
ئومێدی بەیگی زادە، ساڵی ١٣٥٦ لە شاری #سنە-ی ڕۆژهەڵاتی #کوردستان لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتانی و ناوەندی و باڵای لە زێدی خۆی تەواو کردوە.
لە ئاستی خوێندنی باڵا بڕوانامەی ماستەری ژمێریاری لە زانکوی ئازاد وەرگرتووە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ پۆستی سەرۆکی حیسابڕەسی کمپانیایکی فەرەنسی لە #تاران، بە ئەستۆوەوە بووە.
کاک ئومێد وەک کوردێکی نەتەوە خواز و مرۆڤ دۆست لە تەواو ساڵەکانی دامەزران و ڕێخستن و چالاکییەکانی ڕۆژنامەی پەیامی گەل [ #پیام_مردم ] و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، وەکوو بەڕێوەبەرێکی لە سێبەر و هەموو کات ئامادە، بەڵام لە پشت پەردە، بەشدار بووە لە بەڕێوەبردنی پەیامی مەردوم و #ڕێکخراوی_بەرگری_لە_مافەکانی_مرۆڤی_کوردستان.
کاک ئومێد بێ وچان لە تێکوشاندا بووە و پتر لە نیوێک لە تەمەنی ٤٤ ساڵەی لە پێناو بەرگری لە مافی مرۆڤ و داکۆکی لە مافەکانی گەلەکەی،[ ملەت و #نەتەوەی_کورد ] خەباتی کردوە و تێچووی خەباتەکەی بێ هیچ منەتێک و یان چاوەنواری قەرەبوو کردنەوەیک، تەنیا بە سەر شانی خۆی و بنەماڵە و دایکە بەتەمەنەکەی بووە.
کاک ئومێد وێڕای ئەو هەموو هەڕەشەی ئەمنییەتی و شیانی دەسبەسەری و زیندانی بوونی، نەک هیچ کات نەیەویست ببێت بە سەردێڕ و مژاری هیچ هەواڵێک، بەڵکوو بۆ ماوەی دە ساڵ کە ئەمن زیندانی کرا بووم، بە ورەیکی بەرزەوە نا ڕاستەوخۆ ئیدارەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی بە ئەستۆ گرتبوو.
کاتێک کەسانێک دەیانەویست ڕێکخراوەکە بەرۆ لاری ببەن، ئەوە هەر کاک ئومێد بوو ڕێگری لەو بەلاری چوونانە دەکرد و ڕێبازی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کردستانی دەپاراست.
کاک ئومێد، کاتێک بۆ خۆی کەوتە ژێر گوشاری ئەمنی و ناچار کرا وڵات بەجێ بهێڵێت بۆ ماوەی چەند مانگێ لە #باشوور نیشتەچێ بوو.
کاک ئومێد نەک هەر لە #ئێران و ڕۆژهەڵات ،بەڵکوو لە باشووریش کەوتە ژێر هەڕەشە و گوشار. لەباشووریش بە سەر ئەوەی ئێزنی یو ئێنی [ #UN] پێی بوو، بەڵام کەسانێک لە ئاسایشی هەرێم چەند جار هەوڵیان دا بە پیلانگێڕی دەسبەسەر و ڕادەستی ئێرانی بکەنەوە، هەر بۆیە وەکوو پەنابەر، ناچار ڕووی کردە ئەورووپا و ئاڵمانیا.
٭٭٭
لەم کات و ساتە پڕ بە دڵ هیوا و ئارەزووم ڕزگاری کاک ئومێد لەو کۆرۆنا نگریسەیە، وە هەروەها گڕانەوەی ساغی و سەڵامەتی دووبارە، وە تەمەندرێژی بۆ کاک ئومێدی بەڕێز و ئازیز ئارەزوو و ئاواتمە.
برادەری بەرگریکاری مافی مرۆڤ !
ڕەخنەگرتن لە پێشێلکارانی #مافەکانی_مرۆڤ، جە دزی و تاڵان و گەندەڵی، لە سەرکوت و دیکتاتۆری و ...،
بە واتای باشوور کوتان نییە !
پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ، چ لە #تاران بن، چ لە ئانقەرە و بەغدا و دیمشق یان ژە #هەولێر و قامیشلو،
هیچ پاساوێکیان بۆ نییە.