Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
62 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
کورتە باسێکم سەبارەت بە #سنە-ی ئەوڕۆ و دۆخی #کۆمەڵگای_کوردی و هەر وەها نیوچە ئاماژەیەک بە کارایی و کاریگەری هەندێ گروپ و دەستە و تاقمی کارا و تەیار کراوی دەرەکی لە باشوور و #هەرێمی_کوردستان [ بەبێ ناو لێ بردن ] لە پۆستی پێشوو هێنابوو، کە هەندێ کەس، لەوانە؛ برادەرێک دانیشتووی وڵاتی نورویژ، ڕەخنەی لێگرتووین و فەرموویەتی؛ پەتەوازەیی و جیاوازی له نێوان کۆڕ و کۆمەڵان هەر تایبەت بە #کورد نییە و هەمووی نەتەوەکان دەگرێتەوە، بۆ وێنە لە وڵاتی نورویژ کە وڵاتێکی پێشکەوتووە لە بواری دێموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، دەیان دەستە و گروپ و حیزبی چەپ و ڕاست و ئاییی و نا ئایینی هەیە و هەر یەکە بە هەر شێوازێک بیهەوێت کار دەکا و کەس ڕێگریان نییە و کەس لێپرسینەویان لێ ناکاتەوە.
وێرای سپاس و پێزانین لە خوێندنەوە و تێبینی ئەو برادەرە و هاوڕایی لە گەڵ بەشێک لە تێبینییەکەیان [ بە تایبەت ئەوەی کە نێوان کۆڕ و کۆمەڵانی نەتەوەکانی دیکەش جیاوازی و پەرتەوازەیی هەر هەیە و هەر باوە ]، ئاماژە بەو چەند خاڵەی خوارۆ بە پێویست دەزانم.
١. #نورویژ وڵاتێکی بە فەرمی دامەزراوە و سەربەخۆیە و #دێموکراسی و #مافەکانی_مرۆڤ و کارایی و کار کردنی حیزبی و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکان لەو وڵاتە وەکوو فەرهەنگ دابین و جێگیر کراوە و ئەو شتانە بە باشی جێی خۆیان گرتووەتەوە،
٢. #کوردستان بە فەرمی نە وڵاتە، نە یەکپارچەیە، نە سەربەخۆیە، نە دەوڵەتی خۆی هەیە و نە تەنانەت بزووتنەوەیکی سەرانسەری و گشتگیر و یانخود کارای هەیە، و لە زۆرینەی ئەو بوارانەدا هەر بەردی بە سەر هەردەوە نییە.
٭٭٭
بە سەر هەمووی ئەوانەش، لە هەر پارچە و بەشێکی کوردستان، دەیان و بگرە سەدان #حیزب و #ڕێکخراوە و گرووپ و دەستەی سیاسی چەپ و ڕاست و ئایینی و نا ئایینی و مەدەنی و کۆمەڵایەتی و #چینایەتی و ژینگەیی پێک هاتوون و بوونیان هەیە و کەس نکوڵیی لە هەبوونیان ناکات.
تەنانەت لە هەر ناوچە و دەوەرێک سەدان تەکیە و مەرقەد و شێخ و فیرقە بە کڵتووری جیاواز و تایبەت بە خۆیان هەیە، و هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش، لە مافی تاکەی و به کۆمەڵی ئەو دەستە و گروپانە بەرگری و داکۆکی دەکەن.
منیش وەکوو بەرگریکارێکی پێشووی مافەکانی مرۆڤ، هێشتا خۆم بە داکۆکیکاری #پلوڕالیزم، فرەچەشنی، یان فارسی وتەنی [ تکثرگرایی ] دەزانم و بە ڕێزگرتن لە هەست و بیر و بۆچوونە جۆراوجۆر و جیاوازەکان و لێبوردە بوون لە هەمبەر هەمووان، هێشتا هەر بڕوامەندم.
بەڵام، فیرقە ساز دان و ڕێخستنی دەستە و گرووپ بە بەرنامە و بوجە و ساپورتی مادی و فیکری وڵاتانی دەرەکی بە ئامانجی گوڕین و پاکتاو کردنەوەی پێناس و #شۆناسی_نەتەوەیی، پێم وا نییە تەنانەت لە وڵاتێکی وەک نورویژیش تا ئەو ڕادەیە ئاسایی و باو بێت و کەس ڕەخنە لەو جۆرە کردارانە نەگرێت.
لە نێو بردنی داب و نەریتی ڕەسەن و لاواز کردنی هەستی #نەتەوایەتی گەلێکی بن دەست و بێبەشکراو و داسپاندنی داب و نەریت و فەرهەنگی هاوردە بە مەبەستی خۆبیانیکردنی خەڵکێکی چەوساوە و هەر وەها
دوور خستنەوەی ئەو خەڵکە لە #مافی_بنەڕەتی و ئازادی و خواست و ئامانجە سەرەکییەکانیان، نەک هەر پەسەند کراوە نییە، بەڵکوو سەرقاڵ کردنیانە بە هەندێ کردەوە و پەراوێزەی کەم بایەخ.
٭٭٭
بێ گومان لە نێوان سەدان دەستە و گروپ و حیزب و ڕێکخراوەی کوردی چ ڕاست و چ چەپ و چ ئایینی و چ نا ئایینی جیاوازییە جددییەکان زۆرن.
بەڵام دەبێ ڕێکار بۆ چارەسەری زۆربەی جیاوازییەکان و کێشەی پەرتەوازەیی کۆڕ و کۆمەڵان بدۆزرێتەوە و کێشەی نایەکگروویی نەتەوەیی دەبێ چارەسەر بکرێت.
کاتێکیش ئێمەمان لەیەکگرتنەوە و یەکگرتوویی نەتەوەیی باس دەکەین، ئەوە بەو مانایە نییە کە دەبێ هەموو حیزب و #ڕێکخراوەکان دەست لە ئامانجی سەرەکی و بەرنامەی خۆیان هەڵبگرن، بەڵکوو باس لە سەر لە یەک تێگەیشتن و ڕاڤە کردنە لە سەر خاڵە گرینگ و مافە سەرەکییەکانی نەتەوەیک کە لە مافەکانی بێ بەش کراوە.
لە یەکتێگەیشتن کاتێک بەدی دێت کە هەر تاکەیک، هەر تاقم و گروپ و هەر حیزب و ڕێکخراوەیک بەرامبەرەکانی، وەک خۆی قبۆڵ بەکاتن و لە جیاوازییەکان بە چاوی لێبوردنەوە بڕوانێت.
تێگەیشتنێکی لەو شێوەیە بە مانای قبۆڵکردنی فرەچەشنی و دێموکراسییە،
پێچەوانەکەیشی خۆسەپێنی و خۆسەپاندنی زۆرەملێ بە سەر خەڵک و دیکتاتۆریەتە.
هیچ شک و گومانێک لەوەدا نییە کە خۆ سەپێنی هەر دەستە و گرووپێک و پێچەوانەی فرەچەشنی، نەک هەر هەڕەشەیە لە سەر ماف و ئازادییە سەرەکییەکان بەڵکوو بە پێشێکردنی مافەکانی مرۆڤیش پێناسە دەکریت. خۆسەپاندن و دیکتاتۆریەتی فیکری و ئایینی و سیاسی، هێز و وزە توانا و لێهاتنەکانی کۆڕ و کۆمەڵان، بن بڕ و لە ناو دەبات و دەمارگیری و توندوتێژی و ناڕەزایی لە نێوان خەڵک و کۆمەڵگادا باو و بڵاو دەکاتەوە.
بۆ ئەوەی کارەساتەکەی بەردەم بارەگای #نەتەوە_یەکگرتووەکان لە #هەولێر و هۆکاری ئاگر لەخۆ بەردانی گەنجە ڕۆژهەڵاتیەکە، ڕوون بکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئاشکرا بکرێت بەرپرس، تاوانبار یان بەرپرسان و تاوانبارانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە کێین، گومان دەکرێت شرۆڤە و لێکدانەوی دۆسیەکەی بخرێتە ئەستۆی یاسا و دەستوور و یاسازانان و دادوەران. هەرچەندە بەوەش ڕەنگە هیوایەک نەبێت.
بەڵام بۆ ئەوەی لەمەو بەدوا پێشگری لەو شێوە کارەساتانە بکرێتن ئاخۆ هیچ شیان و هیچ ڕێگاچارەیەک لەبەر دەمدا و لەبەر دەستدا هەیە ؟
ئاخۆ دەکرێت مرۆڤ دۆستان و خەڵکانی بە هەست و بە ویژدان، #ڕیکخراوە_مەدەنییەکان و خەڵک بە گشتی، بۆ پێشگری و چارەسەری ئەو جۆرە کارەساتانە بێنە سەرخەت ؟
ئاخۆ دەبێت فێکر لەوە بکرێتەوە
با چیتر دایکان و باوکان ڕۆڵەکانیان لەدەست نەدەن؟
با گەنجان و لاوانی کورد نەبن بە قوربانی و سوتەمەنی شەڕ و شۆڕ و شەڕە بێ دەرئەنجامەکان لە بەشەکانی دی و یان هەر شوێنێکی دیکە؟
با #لاوانی_کورد بەتایبەت لاوانی چینی هەژار و فەقیر نەکرێن بە میلیشیای گرووپە #توندئاژۆەکان و نەبن بە دارە دەست و سەربازی توندوتێژی خوازەکان؟
با لاوان و گەنجانی کورد نکرێن بە پاسەوان و درکەوانی کەسانی خۆ بە خاوەن شکۆ زان و سەرکردە تۆڕە #مافیاییەکان؟
ئاخۆ دەکرێت و دەبێت بە بێ ڕەچاو کردنی بەرژەوەندی تاکەیی و بنەماڵەیی و دەستە و گرووپی، بیر لە چارەنووسی ئێستا و دوا ڕۆژی ڕۆڵەکانی کورد بکرێتەوە؟
ئاخۆ دەکرێت کورد بە گشتی یان خەڵکانی #کورد و #کوردستان هێز و توانای خۆیان بخەنە کار و بخەنە گڕ بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک ئاشتییانە بۆ چارەسەری دۆزی بێ مافی و گەیشتن بە مافە بنەڕەتی و سەرەکییەکانیان ؟
ئاخۆ بۆ کوردیش ئەو دەرفەتە دەڕەخسێت تا وەکوو نەتەوەیەک لە نەتەوەکان، ڕەوایی سەروەری بەسەر چارەنووسی خۆی و ڕەوایی مافە ڕەوا و مڕۆیی و ئینسانییەکانی بە #ئاشتەوایی و بە بێ قوربانی دان و فیداکردنی #گیان و #ژیان و تەمەن و گەنجایەتی ڕۆڵەکانی، پێناسە و دابین بۆی بکرێتن؟
٭٭٭
تێبینی ؛
- دوو وشەی توندئاژۆ و توندوتێژخواز، مەبەست لە شێوەی داعێشە.
- دوو وشەی دەرکەوان و پاسەوان، پێوەندی بە لایەنێکی سیاسییەوە نییە.
کوژرانی پێنج پێشمەرگەی #هەرێمی_کوردستان لە ڕووداوێکی گوماناوی، باشووری کوردستانی ڕووبەڕووی مەترسی شەڕی براکوژی و تێکەڵ بە هەڕەشەی سەرهەڵدانەوەی شەڕ لە نێو ماڵی کورد کردووە.
ئەرگەرچی کەسانی بێ لایەن باس لە گوماناوی بوون و ناڕوونی ڕووداوەکە دەکەن، بەڵام هەرێمی کوردستان و بەتایبەت #پارتی_دموکراتی_کوردستان جەخت و تەئکیدیان لە سەر ئەوەیە کە پە.کە.کە #پارتی_کرێکارانی_کوردستان، پارتی نەیاری تورکیا، ئەو پێنج پێشمەرگەیە کوشتوە.
لایەنی پە.کە.کەش تا ئێستا ئەو تاوانەیان رەت کردووەتەوە و تورکیایان بە تاوانبار و بکوژی پێشمەرگەکان پێناسە کردووە.
کوشتنی ئەو پێشمەرگانە بێ گومان تاوانێکی گەورەیە و هیچ کەس و هیچ لایەن و هیچ دەوڵەتێ ناتوانێ پاساودەری تاوانی ئەو ڕووداوە بێت و یان پاساوی بۆ بهێنێتەوە.
بەڵام بەرەو شەڕ چوون و هاندانی لایەنەکان بە براکوژی و ئاگر بەردان بە ماڵ و نێوماڵی #کورد، سووتاندنی دەسکەوتەکانە و بە سووتەمەنی کردنی ڕۆڵەکانی کوردە و خۆکوژی و کورد کوژییە.
کورد و سەرکردەی کورد دەبێ ژیرانە و بە عەقڵییەتەوە ڕووبڕووی کێشەکان ببنەوە، بە تایبەت کێشەکانی ناوماڵی کورد، دەبێ بە دیالۆگ و بە وێژمانی ئاشتییانە چارەسەر بکرێتن.
پە.کە.کە ئێستا لە گەڵ #تورکیا لە شەڕ دایە، خاکی بەشەکانی دیکەی #کوردستان نابێ بکرێت بە گەورەپانی شەڕ.
پە.کە.کە دەبێ ڕێز لە سەروەری هەرێمی کوردستان بگرێت. چیتر لەشکر کێشی تورک بۆ سەر بەشەکانی دیکە و بیانۆی داگیرکارییەکانی تورکیا با ببڕێتەوە و ڕەنگە هەندێ لە پلانەکانیشی بۆ پاکتاو کردن و لە ناوبردنی کورد، پووچەڵ بکرێتەوە.
مامۆستایەکی ئەمرێکی دەڵیت، #کورد لە ناوچەکە و لە #ڕۆژهەڵاتی_ناوەڕاست هیچ دۆستێکی نییە. کوردەکان تەنانەت لە نێو ماڵی خۆیان، دۆستی یەکتر نیین و یەکتریان خۆش ناوێ.
٭٭٭
گەنجێکی #فەڵەستین-ی و ئەندامێکی #حەماس کە لە بوردمانی ئەم دوایانە گیانی لەدەستدابوو، وێنەکەی لە لایەن کوردێکی #باشوور-ی لە فەیسبووک دادەنرێت و کوردەکە دەنووسێت :
" قودس کێشەی منە"
تێکڕا، ٧٠٠ هزار کورد فالۆی دەکەن و پتر لە ٣٠ هزار کەسیش خەم و پژارەی خۆیان بۆ گیان لەدەستدانی گەنجە غەزەیی دەردەبڕن.
هەڵبەت دەربڕینی هەڵوێستی #مرۆف_دۆستانە سەبارەت بە هەر مرۆڤ و هەر نەتەوەیەک جێی ڕێزە.
٭٭٭
کچە کوردێکی #باکوور-ی بە ناوی" #دەنیز_پۆیراز " لە شوێنی کارەکەی لە ئیزمیری #تورکیا، تەنیا بە تاوانی ئەوەی کە کوردە، لە لایەن تورکێکی #ڕەگەزپەرست، #تیرۆر و گولەباران دەکرێت، بەڵام نە ٧٠٠ هەزار کورد بۆ کوژرانی ئەو کچە کوردە بێ تاوانە، دڵی ڕادەچەڵەکێت و نە ٣٠ هزار کورد بە خەم و پژارەوە، ئەوە بە کارەساتی تیرۆریستی و جەنایەت دەزانێ و نە کەسیش هەشتەک دادەنێ و دەنووسە،
" تاوانی من کورد بوونمە"
٭٭٭
دەنیز پۆیراز کچێکی کورد و کەسێکی #مەدەنی و فەرمانبەر یان بەرپرسی ئوفیسی #حیزبی_دیموکراتی_گەلان[ هە.دە.پە] بووە لە ئیزمیر. هەڵەبەت لە ڕوانگەی بەشێک لە لایەنگرانی حزبە کوردییەکان ئەو حیزبە، حیزبی برایەتی گەلانە، نەک حیزبێکی کوردی، بەڵام بە حزبێکی نزیک بە کوردان خۆ هەر پێناسە دەکرێت و سەد قات لە حەماس و فەلەستین نزیکترە بە کورد و #کوردستان و دەنیز پۆیراز-یش تەنیا بە تاوانی کورد بوون کوژاروە
٭٭٭
هەستی #کوردایەتی ئەگەر [ بە هەر هۆکارێک ] ڕووی لە داڕمان و داماڵین کردووە و ئەگەر کەس ناتوانێ ڕێ و بەری لێبگرێت، لاینکەم بانگی ویژدانمان نەخەنیە پشت گوێ و هەستی #مرۆڤایەتی-مان با زیندوو ڕابگرین.
دەنیز پۆیراز کچە کوردێکە، یانخود ئینسانێکە، مرۆڤێکە کە بێ تاوان کەوتووتە بەر دەستڕێژی گولەی #ترۆریست-ی ڕەگەزپرست-ی #تورک.
با ویژدانە بەهۆشەکان لە هەمبەر کوژران و گیان لەدەستدانی ئەو کچە بێ تاوانە بێ هەڵویست نەبن و هەڵویستێکی مرۆڤ دۆستانە بگرن.
#تاوانی_من_کورد_بوونمە
له تێکهەڵچوون و دەست بە یەخە بوون نێوان دوو کەس، جگە لە مستەکوڵێ، شەق لە یەک هەڵدان و چەپۆک بە سەر یەکتردان،
پۆکیش بەکار دێت.
جا لای ئێمە وایە ئەگەر کەسێ ئەو هێزە و ئەو ورەیە لە خۆی نەبینێ و توانای رووبەروو بوونەوەی نەبێت، هەر لە دوورەوە دوو قامکی بەرە ڕووی کەسە بەرامبەرە نەیارەکەی بەرز دەکاتەوە، خەڵکیش دەڵین ئا ئەوە پۆکی لێنا !
پۆک، لە چەپۆک جیاوازە و کاریگەری فیزیکی پێیەوە نییە.
ژنان، بە تایبەت ژنانی بە ساڵا چوو و دایە گەورەکانمان زۆر لە پۆک لێنان کەڵکیان وەردەگرت.
٭٭٭
چیرۆکی خەباتی مەدەنی و خەباتکاری ئەمڕۆەکەی ئێمەش وای ڵێهاتووە.
خەبات و چالاکی زۆربەمان ئەمڕۆ هەر لە سەر ئاستی پۆک لێنان گرساوەتەوە.
بۆ وێنە ئەگەر لە شوێنیک فەرمانبەر و مووچەخۆرین، ئنیجا ئەگەر بیانهەوێ لە فەرمانبەری بەرەڵامان بکەن. ئەگەر مووچەکەمان لێ ببڕنەوە، ئەگەر رۆژێ بانگهێشتمان بکەن بۆ شوێنی لێپرسینەوە، ئەگەر چەند رۆژێک دەست بەسەر و زیندانیمان بەکەن، ئەوە ئیدی کەس بە کەس و حەق بە حەق ناناسین، جگە لە خۆمان.
سنەیی وتەنی، چۆنکێ بگرە ئێمە هەر لە نێو گیرفانیش پۆکێکمان لە ڕێژیم ناوە. بەس هەر ئێمە خەباتکارین و ئەوە هەر ئێمەین ڕاست وێژ و خەباتکار. ئەوە خۆ بەو پۆکەی نێو گیرفانمان، کەمەری دەسەڵاتیشمان شکاندووە !
بەڵام کەسانی دیکە ئەگەر ڕۆژنامەی #ڕچەشکێن و دەنگە دلێرێشیان دانابێت، ئەگەر ڕێکخراوەی ڕچەشکێن و بناغە داڕێژەری #وێژمانی_مافی_مرۆڤ و خەباتی مەدەنییان دانابێت. ئەگەر دەست بەسەر و قۆڵبەست و زیندانی بکرێن، ئەگەر پتر لە دە ساڵیش جە ژێر ئەشکەنجە و ئازار بن و یک لە پێنجی تەمەن و ژیانیان فیدا کردەبێت، ئەگەر ماڵ و کار و ئیش و ژیانی بنەماڵە و کەس و کاریان کەوتووێتە بەر مەترسی، ئەگەر خۆیان و خێزان و منداڵ و کوڕ و برایان ببن بە قوربانی بێ مافی، ئەگەر مافی سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت ئابووریان لێ قەدەغە کرابێت و دابڕان و داشکان لە مافی مەدەنی و مافە کۆمەڵایەتییەکان، بە سەریان دابسەپێندراوێت، هیچ گرێنگ نییە.
ئێمە هەر دەتوانین بە ویستی خۆمان ناوزریان بکەین و هەرجۆرێ بمانهەوێ سووکایەتییان پێیەوە بکەین.
هەر دەتوانین بۆختانیان بۆ بکەین، به هەر بە شێوەیک حەزمان پێ بێت، تۆمەتیان لێبدەین،
ئێمە دەتواین #ویژدانی_مرۆیی، ئینسانیمان بخەینە ژێر پێ و لە جێگای داواکاری گشتی و #دادوەر دابنیشین و ئەوانە بە جاش و خۆ فرۆش و درۆوێژ، کڵاو هەڵگر و دەستبڕ و دز و مامڵەچی و خۆ ویست، نەزان و نەفام و ...تۆمەبار بکەین.
دەتوانین نەختە ویژدانێک ئەگەر هەمان بووبێت، بیفرۆشین و بڵین کورە ئەوانە بە هۆی کڵاو هەڵگری و دەستبڕی زنیدانی کراون، نەک بە هۆی بەرگریکردن لە مافی مرۆڤ.
چۆنکێ دەزگای زانیاری پشتڕاستی کردووەتەوە و لێپرسەکانی ئەو دەزگایە ڕاست دەکەن و ڕاست دەڵێن؛ که ئەوانە ڕێکخراوەکەیان ناوەندێکه بۆ #سێخۆری و #هەواڵگری و #گێرەشێوێنی دژ بە #خەڵک و دژ بە حکومەت.
ڕێکخراوەکەی ئەوان نە داهێنەری وێژمانی مافی مرۆڤ لە #کوردستان بووە و نە هیچ کاریگەریی هەبووە بە سەر کەش و هەوای بە #تابۆ کراوی کوردستان !
ڕێکخراوەکەیان هیچ کاریگەرییەکی بە سەر حیزبەکان و ڕێکخراوە نەیارەکان و تەنانەت دەوڵەتیش نەبووە،
هەر بۆیە ئێستا بەشێکی زۆر لە خەباتی سیاسی وەکوو حیزبە سیاسییەکان لە سەر مافەکانی مرۆڤە،
هەر بۆیە، هەر ئێستا بە قەد حیزبەکان، ڕیکخراوەی مافی مرۆڤ پێک هاتووە، هەر بۆیە دەوڵەت و حکومەتیش هەر لە سەر ئەو ناوە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی لە کوردستان دروست کردوە !!
٭٭٭
بە داخەوە، کەسانێ فەرمانبەر لە کارەکەیان دوور خراونەتەوە، مووچەکەیان لێ بڕواوە، هەڵاتوون، دەگوترێ بەداخەوە تووشیاری کێشەی دەروونیش بووگن،
کێشەی پۆڵ و پارە و گوزەرانی ژیانیان لە هەندەران زۆرتر بۆ هاتووەتە دی، ئەو کێشانە رۆزی بۆیان هێناوە.
کێشەیان لەگەڵ ئیجلال قەوامی هەیە، کێشەی کون یان تازە ئێمە نازانین.
بەڵام ئیجلال خۆ لە نێو #ڕێکخروای_مافی_مرۆڤی_کوردستان نەماوە، جێگە و پێگەی لەو شوێنە نییە، ئەوەتە بۆ خۆشیان دەڵین لەو ڕێکخراوە دوور خراوەتەوە.
ئەو کەسە، تەنیا بۆ ماوەیک وتەبێژ بووە، کە وتەکانیشی لە گەڵ ڕا و بۆچوونی ڕێکخراوەکە، هاوڕا و هاو ئاهەنگ نەبووە.
ئەو کەسە نە لە #شوڕای_بەڕێەوەبەری و نە لە بەڕێەوەبەرایەتی ڕێکخراوەکە ڕۆڵێکی کاریگەر و ئەوتۆی بووە و نە تەنانەت لە نووسین بەیاننامە و ڕاگەیاننامە دەستی هەبووە و نە لە ئیدارەی ماڵپەڕەکان ڕۆڵێکی هەبووە، و نە ئیزنی پێ دراوە وەکوو بەرپرس، خۆی بناسێنێت.
ئێستا پرسیار ئەویە، ئەوانە بۆ کێشەی خۆیان دە گەڵ ئیجلال تێوەگڵاوی #ڕیکخروای_بەرگری_لە_مافی_مرۆڤی_کوردستان دەکەن ئەوانە بۆچی دژ بە ڕیکخروای مافی مرۆڤی کوردستان وەستاونەتەوە ! ئاخۆ ئەوە پرۆژەیەک نییە بۆ شێواندنی ناو و ڕۆڵی مێژوویی ئەو ڕیکخراوە ؟!
٭٭٭

مامۆستایەکی ئەمرێکی دەڵیت، #کورد لە ناوچەکە و لە #ڕۆژهەڵاتی_ناوەڕاست هیچ دۆستێکی نییە. کوردەکان تەنانەت لە نێو ماڵی خۆیان، دۆستی یەکتر نیین و یەکتریان خۆش ناوێ.
٭٭٭
گەنجێکی #فەڵەستین-ی و ئەندامێکی #حەماس کە لە بۆردومانی ئەم دوایانە گیانی لەدەستدابوو، وێنەکەی لە لایەن کوردێکی #باشوور-ی لە فەیسبووک دادەنرێت و کوردەکە دەنووسێت :
" قودس کێشەی منە"
تێکڕا، ٧٠٠ هزار کورد فالۆی دەکەن و پتر لە دەیان هزار کەسیش خەم و پەژارەی خۆیان بۆ گیان لەدەستدانی گەنجە غەزەیی دەردەبڕن.
[هەڵبەت دەربڕینی هەڵوێستی #مرۆف_دۆستانە سەبارەت بە هەر مرۆڤ و هەر نەتەوەیەک لە هەر شوێنێک جێی ڕێزە ]
٭٭٭
کچە کوردێکی #باکوور-ی بە ناوی" #دەنیز_پۆیراز " لە شوێنی کارەکەی لە ئیزمیری #تورکیا، تەنیا بە تاوانی ئەوەی کە کوردە، لە لایەن تورکێکی #ڕەگەزپەرست، #تیرۆر و گولەباران دەکرێت، بەڵام نە ٧٠٠ هەزار کورد بۆ کوژرانی ئەو کچە کوردە بێ تاوانە، دڵی ڕادەچەڵەکێت و نە دەیان هزار کورد بە خەم و پژارەوە، ئەوە بە کارەساتی تیرۆریستی و جەنایەت دەزانێ و نە کەسیش هەشتەک دادەنێ یان دەنووسێ ؛
" تاوانی من کورد بوونمە"
٭٭٭
دەنیز پۆیراز کچێکی کورد و کەسێکی #مەدەنی و فەرمانبەر یان بەرپرسی ئوفیسی #حیزبی_دیموکراتی_گەلان[ هە.دە.پە] بووە لە ئیزمیر.
هەڵەبەت لە ڕوانگەی بەشێک لە لایەنگرانی حزبە کوردییەکان ئەو حیزبە، حیزبی برایەتی گەلانە، نەک حیزبێکی کوردی، بەڵام خۆ هەر بە حزبێکی نزیک بە کوردان پێناسە دەکرێت و دەکرێت بڵێین ئەو حیزبە سەد قات لە حەماس و فەلەستین نزیکترە بە کورد و #کوردستان و دەنیز پۆیراز-یش هەر تەنیا بە تاوانی کورد بوون کوژراوە
٭٭٭
هەستی #کوردایەتی ئەگەر [ بە هەر هۆکارێک ] ڕووی لە داڕمان و داماڵین کردووە و ئەگەر کەس ناتوانێ ڕێگەی لێبگرێت، لاینکەم بانگی ویژدانمان نەخەینە پشت گوێ و هەستی #مرۆڤایەتی-مان با زیندوو ڕابگرین.
دەنیز پۆیراز کچە کوردێکە، یانخود ئینسانێکە، مرۆڤێکە کە بێ تاوان کەوتووتە بەر دەستڕێژی گولەی #ترۆریست-ی ڕەگەزپرست-ی #تورک.
با ویژدانە بەهۆشەکان لە هەمبەر کوژران و گیان لەدەستدانی ئەو کچە بێ تاوانە بێ هەڵوێست نەبن و هەڵوێستێکی مرۆڤ دۆستانە بگرن.
#تاوانی_من_کورد_بوونمە
خاتوو #موژگان_کاوسی کە ئێستا دانیشتووی مازەندەرانە دەڵیت؛ ئەو لە بنەماڵەکەیەکی کوردی کۆچبەرە. لەو کوردانە کە لە لایەن پادشاکان و دەسەڵات بەدەستانی پێشووی ئێرانی کۆچیان پێی کراوە بۆ باکووری #ئێران.
هەر لە سەدان ساڵ پێش و سەردەمانی پاشایەتی سەفەوییەکان، قەجەرەکان و پەهلەوییەکان دەیان هەزار #کورد و بنەماڵەی کورد لە خێڵ و عەشیرەتە کوردەکان بە زۆرەمڵێ ناچار کرا بوون #کوردستان؛ نیشتمان و زێدی خۆیان بەجێ بهێڵن تا بە پێی فەرمانی حاکمەکانی ئێران و نەخشەی لە پێش داڕژاو، ئەوان لە باکوور و ڕۆژهەڵات و باشوور و شوێنەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، نیشتەجێ بکەن.
زمان و فەرهەنگ و کولتۆر و دابونەریتی ئەو کوردە دابڕاوانە کە ناچار بە کۆچ کرا بوون، ئەوڕۆ بە تەواوی شێواوە.
زمانی بەشێکی زۆر لە کوردانی کۆچبەری نیشتەجێ کراوی باکووری ئێران، بە گیلەکی و مازەنی گۆڕدراوە، بەڵام زۆرینەیان هەر لەژێر کاریگەری زمان و فەرهەنگی زاڵی فارسی، بە تەواوی تواوەتەوە و ئاسیمیلە و پاکتاوی فەرهەنگی کراون.
٭٭٭
لە #ڕۆژهەڵات زۆرێک لە خەڵکانی ئاسایی بە سەر سووڕمانەوە سەیری شەڕە پۆستی ئەو دوو حیزبەی #باشوور دەکەن و دەپرسن؛
ئەمەیە و ئەمە بوو دەرەنجام و ئاکامی شۆڕشی #سەربەخۆیی و سەروەری #کورد؟
دوێنێ نیوەیەک لە #کوردستان بۆ پارە فرۆشرا و ئەوڕۆ، ئەو بەشەکەی دیکەی دەفرۆشن بۆ پۆستێکی عێراقی ؟!
#کورد خۆی بە قوربانی داگیرکاری دەزانێ و لە بەرامبەر هەر چەشنە داگیرکاریەک، لە هەر شوێن و وڵاتێکی دیکە، وەکوو ئەوەی لە #ئۆکرانیا لە ئارادایە، هەڵوێست دەگرێت.
بەڵام ئەوەی؛ هەندێ جار پێی خۆش نییە لە بەرامبەر رەنج و ئازاری کوردی بەشەکانی دیکەی #کوردستان، هەڵوێست بگرێت؛
جێی پرسیارە !
ڕووسیای پۆتن ئەوڕۆ بۆردومانی نەخۆشخانەکان و کوشتنی #ژنان و #منداڵان و هاو وڵاتیانی مەدەنی ئۆکرانی ناو ناوە؛
ئۆپراسیۆنی تایبەت.
تورکیای ئەردۆغانیش دوێنێ بۆردومانی خەڵکی سڤیل و کوشتنی ژنان و منداڵانی کوردی #عەفرین و #ڕۆژئاوا-ی، ناو نابوو؛ ئۆپراسیونی گڵای زەیتۆن و کانی ئاشتی.
کوشتنی ژنان و منداڵان و مرۆڤەکان چ لە #ئۆکرانیا و چ لە #کوردستان جگە لە #جەنایەتی_دژە_مرۆیی، و تاوانی شەڕ، ناوێکی دیکەی نییە
٭٭٭
روسیه پوتین؛ امروز بمباران بیمارستانها و کشتار #زنان و #کودکان و شهروندان اوکرائینی را عملیات ویژه می نامد.
ترکیه اردوغان هم دیروز بمباران مردم مدنی و کشتار زنان و کودکان #کورد در #عفرین و روژآوا را عملیات شاخه زیتون و چشمه صلح می نامید.
کشتار زنان و کودکان و انسانها چه در #اوکراین و چه در #کردستان جز #جنایت_علیه_بشریت و جنایات جنگی، نامی دیگر ندارد.
#نەورۆز-ی ٢٧٢٢ لە #خەڵکی_کورد-ی هەر چوار پارچەی #کوردستان پیرۆز بێت.
هیوا دارم ئەو ساڵ ببێت بە ساڵی ئاشتی و تەبایی و یەکڕێزی و یەکگرتوویی و ئازادی و ساڵێکی پڕ دەسکەوت بۆ نەتەوەکەمان.
هەر وەها داهاتوویەکی ئازاد و ژیانێکی سەربەست و باش و لێوانڵێو لە شادی و بەختەوەری بۆ ژیوان-ی ئازیز و گشت منداڵان و خاوەندارانی داهاتوو و دوا ڕۆژی نەتەوەکەمان ئاواتە خوازم.
#ئامینە_کاکە_باوە ژنە کوردێکی ڕۆژهەڵاتییە کە ئێستا شارومەند و پارلەمانتاری سویدە.
ئەو خاتوونە ئێستا ژیان و ئاسایشی خۆی خستووتە بەر مەترسی و وەکوو تاقە دەنگێک لە پارلەمانی سوید، بۆ بەرپەرچ داوەنەی دوژمنکارییەکانی #ئەردۆغان، لە بەرانبەر دەوڵەتی تورکیا ڕاوێستاوە.
دەگوترێت ئامینە کاکە باوە کومۆنیست یان سۆسیالیستە و هەر لەو ڕوانگەوە تا ئێستاش داکۆکی لە ماف و ئامانجی کوردی، لانیکەم لە بەشێک لە پارچەکانی #کوردستان [ #ڕۆژئاوا ] کردووە و یان دەکات.
ئەو خاتوونە ژیان و حاڵ و ماڵی لە سویدە و دیارە بەدوای بەرژەوەندی شەخسی، یان کۆ کردنەوەی بەردەنگ و دەسەڵات، سەروەت و سامان و یان تاڵان و بڕان و گەندەڵکاری لە کوردستان نییە.
هەندێ ڕەخنەیان لە کاکە باوە گرتووە کە لە سەر #ڕۆژەهڵات بێ دەنگە، ئەدی هەزاران و دەیان هەزار #کورد لە هەندەران هەن، ئەوانیش هەر بێ دەنگن،.
بەداخەوە لەو چەند ڕۆژە، بە جێگای پشتیوانی و یارمەتی بە خاتوو ئامینە کاکە باوە، تاقە دەنگە کوردییەکە لە پارلەمانی سوید [ پارلەمانێکی ئەروپایی]، هەندێ بە ناو کورد بە بێ ڕێزییەوە هێرشیان کردووەتە سەری، کە ئەمە زۆر جێگەی داخە.
ئەوڕۆ و تا ئێستا ٩٩ ساڵ بە سەر پەیمانی لۆزان تێپەڕاوە، با کوردی ستەم لێکراویش داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستە و مافەکانی خۆی بکات :
🔸١٦٣٩: لە #پەیمانی_زەهاو [ گرێبەستی ئاشتی قەسری شیرین] #کوردستان لە نێوان دوو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەڤوی دابەش کرا. به پێی ئەم گرێبەستە، زۆرینەی وڵاتی کوردان کەوتە ژێر دەسەڵاتی تورکە عوسمانییەکان.
🔸١٩١٦ : لە #پەیمانی_سایکێس_پیکۆ، کوردستانی بەشی ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان دیسان لە نێوان تورکیا و عێراق و سووریا دابەش کرا.
🔸١٩٢٠ : لە #پەیمانی_سێڤر مافی گشتپرسی و مافی چارەنووسین بۆ کوردان دیاری کرا.
🔸١٩٢٣ : لە #پەیمانی_لۆزان مافی #سەربەخۆیی و مافی دیاریکراوەی پەیمانی سێڤر بۆ #کورد، بەتاڵ کراوەوە.
لە ئەوڕۆوە سەد ساڵ بە سەر پەیمانی لۆزان تێپەڕ دەبێت. ئەو پەیمانە کورد و نەتەوەی کوردی بۆ هەتاهەتایە لە مافی چارەی خۆ نووسین و سەربەخۆیی و هەبوونی وڵاتێکی سەربەخۆ بۆ کورد بێ بەش کردووە.
ئەڕۆ داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستە و پەیمانە، داوایەکی گشتییە و وەک داواکاری و ئەرکی هەموو کورد و کوردستانە :
🔸١٦٣٩: لە #پەیمانی_زەهاو [ گرێبەستی ئاشتی قەسری شیرین] #کوردستان لە نێوان دوو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەڤوی دابەش کرا. به پێی ئەم گرێبەستە، زۆرینەی وڵاتی کوردان کەوتە ژێر دەسەڵاتی تورکە عوسمانییەکان.
🔸١٩١٦ : لە #پەیمانی_سایکێس_پیکۆ، کوردستانی بەشی ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان دیسان لە نێوان تورکیا و عێراق و سووریا دابەش کرا.
🔸١٩٢٠ : لە #پەیمانی_سێڤر مافی گشتپرسی و مافی چارەنووسین بۆ کوردان دیاری کرا.
🔸١٩٢٣ : لە #پەیمانی_لۆزان مافی #سەربەخۆیی و مافی دیاریکراوەی پەیمانی سێڤر بۆ #کورد، بەتاڵ کراوەوە.
٭٭٭
١٠٢ پێش #سمکۆ لە نامەیەک بۆ #گەڵواخییەکان؛ داوا دەکات هۆزە کوردییەکان واز بهێنن لە دووبەرکی و چەند بەرەکی و خۆ شکاندن، سمکۆ لە نامەکەی داوای یەکگرتوویی نەتەوەیی و پێکهێنانی بەرەی #کورد لە #کوردستان دەکات.
***
دەقی نامەکە بۆ کوردی وەرگێڕاوەتەوە و لە پۆستێکی پێشتر دانراوە.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گەڵواخییەکان وەک هۆزێکی ئازا و کۆڵنەدەر
زۆر جار لە بەرامبەر هێزی دەوڵەتی بە شەر هاتوون و لە چەندین
شەر و تێکهەڵچوون و پێکدادان،
لەوانە؛
شەڕی ڕەمەزانی ١٣٣٠ی مانگی، شەری قەڵای ئاڵوڵاخ یان شەڕی کاپیتان، هێزی دەوڵەتیان شکەست پێهێنا
و پاشە کشەیان پێکردن.
هەروها لە شەڕی "دوەیسە"یش هێزەکانی ئاسێف دیوانیان
بە تەواوی تێکشکاند.

#گەڵواخییەکان، #ساراڵ، #هەوەتوو، #دیواندەرە، #سنە، #کوردستان
کەرکۆک ساڵی ٢٠١٧ ڕادەستی عەربی هاوردە و تورکمانی سەر بە تورکیا کرا و چارەنووسی کوردی ئەو شارە لە بەر هەندێ بەرژەوەندی تاکەیی و بنەماڵەیی و حزبی، سپێردرا بە داهاتووێکی نادیار
دوێنێ شەو چوار کورد لەو شارە کوژران و لانیکەم ١٥یش بریندار کران. ئەوڕۆیش ٤٠ گەنجی کورد لە لایەن دژە تێرۆری عێراقی دەسبەسەر و ڕادەستی دادگا کراون
دەرەنجامی عەداڵەت و دادوەری ئێراقی بۆ کورد هەر ئەوەیە، لە جیاتی سزای بکوژانی کورد، لاوان و گەنجانی کورد سزا دەدرێن

#کورد، #کەرکۆک، #کوردستان، #عێراق، #تورکیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دەزگا هەواڵگرییەکان لەوانە وەک دەزگای میتی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، لە هەر ڕێگایەک، وەک بە فێر بوونی زمانی کوردی و بە قسە کردن بەو زمانە، دەیانەوێت بە بەڵێنی داینی هەندێ شت وەک یارمەتی مادی و پوڵ و پارە و ڕەگەزنامە و...
تەنانەت بە هەڕەشە کردن لە مرۆڤی بە کەرامەت و دڵسۆزی کورد،
کەسانی مەدەنی نێو کۆمەڵگای کورد بخنە نێو داوی خۆیان و
بە سیخوڕ و شووڤاریان بکەن، تا لە دژی هەر جۆڵانەوەیەک و یان لە دژی ڕزگاری خوازی نەتەوەی کورد و کوردستان هاوکاری ئەوان بکەن

#هەوڵگری_میت
#تورکیا
#سیخوڕ
#کورد
#کوردستان
#ڕزگاری_خوازی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئێره غەزە نییە، ئێرە «شڕناخ»ە لە باکووری کوردستان. بوردۆمانی شار لە لایان ئەرتەشی تورکیای هاوپەیمانی ناتۆ. ساڵی ٢٠١٦
***
اینجا غزە نیست، اینجا«شیرناک» است در شمال کردستان. بمباران شهر توسط ارتش ترکیه ی هم پیمان ناتو در سال ٢٠١٦

#بمباران، #کردستان
#بوردۆمان، #کوردستان
#کورد هیچ هاوچارە نووسێکی لە بەغدا و پایتەختە دراوسێیەکان نییە و مادام بە دوای ئەوە بکەوێ تا لە بەغدا و ئەنقرە و تاران و دیمەشق و یان ئەمریکا و ئەوروپا هاوسۆزی لە گەڵە بکەن و کێشەی کوردستانی بۆ چارە سەر بکەن، یان ڕێگەی پێ بدەن دەوڵەتی خۆی ڕابگەینێت، ئەوە چاوە ڕوانییەکی بێ ئاکام و بێ دەرەنجامە.
کێشەی کورد لە پایتەختی دوڵەتە زاڵەکان چارە سەر ناکرێت و پەنا بردن بردن بۆ هێزی بیانیش چارەسەر نییە.
کێشەی کورد تەنیا لە #کوردستان و تەنیا لە شەقامەکانی کوردستان و هەر بە پشت بستن بە یەکگرتن و یەکخستنی نێوماڵی کورد و هێزی شەقام، چارەسەر دەکرێت