Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
62 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
مامۆستایەکی ئەمرێکی دەڵیت، #کورد لە ناوچەکە و لە #ڕۆژهەڵاتی_ناوەڕاست هیچ دۆستێکی نییە. کوردەکان تەنانەت لە نێو ماڵی خۆیان، دۆستی یەکتر نیین و یەکتریان خۆش ناوێ.
٭٭٭
گەنجێکی #فەڵەستین-ی و ئەندامێکی #حەماس کە لە بوردمانی ئەم دوایانە گیانی لەدەستدابوو، وێنەکەی لە لایەن کوردێکی #باشوور-ی لە فەیسبووک دادەنرێت و کوردەکە دەنووسێت :
" قودس کێشەی منە"
تێکڕا، ٧٠٠ هزار کورد فالۆی دەکەن و پتر لە ٣٠ هزار کەسیش خەم و پژارەی خۆیان بۆ گیان لەدەستدانی گەنجە غەزەیی دەردەبڕن.
هەڵبەت دەربڕینی هەڵوێستی #مرۆف_دۆستانە سەبارەت بە هەر مرۆڤ و هەر نەتەوەیەک جێی ڕێزە.
٭٭٭
کچە کوردێکی #باکوور-ی بە ناوی" #دەنیز_پۆیراز " لە شوێنی کارەکەی لە ئیزمیری #تورکیا، تەنیا بە تاوانی ئەوەی کە کوردە، لە لایەن تورکێکی #ڕەگەزپەرست، #تیرۆر و گولەباران دەکرێت، بەڵام نە ٧٠٠ هەزار کورد بۆ کوژرانی ئەو کچە کوردە بێ تاوانە، دڵی ڕادەچەڵەکێت و نە ٣٠ هزار کورد بە خەم و پژارەوە، ئەوە بە کارەساتی تیرۆریستی و جەنایەت دەزانێ و نە کەسیش هەشتەک دادەنێ و دەنووسە،
" تاوانی من کورد بوونمە"
٭٭٭
دەنیز پۆیراز کچێکی کورد و کەسێکی #مەدەنی و فەرمانبەر یان بەرپرسی ئوفیسی #حیزبی_دیموکراتی_گەلان[ هە.دە.پە] بووە لە ئیزمیر. هەڵەبەت لە ڕوانگەی بەشێک لە لایەنگرانی حزبە کوردییەکان ئەو حیزبە، حیزبی برایەتی گەلانە، نەک حیزبێکی کوردی، بەڵام بە حزبێکی نزیک بە کوردان خۆ هەر پێناسە دەکرێت و سەد قات لە حەماس و فەلەستین نزیکترە بە کورد و #کوردستان و دەنیز پۆیراز-یش تەنیا بە تاوانی کورد بوون کوژاروە
٭٭٭
هەستی #کوردایەتی ئەگەر [ بە هەر هۆکارێک ] ڕووی لە داڕمان و داماڵین کردووە و ئەگەر کەس ناتوانێ ڕێ و بەری لێبگرێت، لاینکەم بانگی ویژدانمان نەخەنیە پشت گوێ و هەستی #مرۆڤایەتی-مان با زیندوو ڕابگرین.
دەنیز پۆیراز کچە کوردێکە، یانخود ئینسانێکە، مرۆڤێکە کە بێ تاوان کەوتووتە بەر دەستڕێژی گولەی #ترۆریست-ی ڕەگەزپرست-ی #تورک.
با ویژدانە بەهۆشەکان لە هەمبەر کوژران و گیان لەدەستدانی ئەو کچە بێ تاوانە بێ هەڵویست نەبن و هەڵویستێکی مرۆڤ دۆستانە بگرن.
#تاوانی_من_کورد_بوونمە
پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤی #کورد لە لایەن حکومەتەکانەوە وەکوو ئازاری برینی جەستەیە بۆ کورد، بەڵام ئەنجامێکی وەها لە سەر دەسەڵاتی کوردی لە #باشووری_کوردستان و #ڕۆژئاوا ئازاری برینی دڵ و دەرونە بۆ #نەتەوەی_کورد.
با بۆ داکۆکیکردن لە #مافەکانی_مرۆڤ هێڵ و سنوور دانەنین.
٭٭٭
هەر وا کە هەمووان ئاگا دارن، دۆخی مافی مرۆڤ لە #ئێران، ئەوەندە شپرز و نالەبار و ئەوەندە لە بەرترسی پێشێکاریدایە کە لە لایەن ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی #نەتەوە_یەکگرتووەکان نوێنەر و چاودێری تایبەتی بۆ دیاری دەکرێت.
بۆ هەمووان و بۆ ئێمەی کورد ڕوون و ئاشکرایە کە ئێران بە هیچ شێوازێک ڕێگا بە هیچ جۆڵانەوەیکی #مەدەنی و سیاسیی مافخوازانەی کوردی لەو وڵاتە نادات. تەنانەت داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤیش بە کردەوەیەکی تێکدەرانە و دژ بە ئاسایشی خۆی پێناسە دەکات. گرتن و دەسبەسەرکردنی خەڵک، زیندانی کردنی چالاکانی مەدەنی و سیاسی و لە سێدارەدان و دەستڕێژی کردن و کوشتنی کۆڵبەرانی سەر سنوورەکان تەنیا بەشێکە لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان.
٭٭٭
لە باکووریش، دەوڵەتی #تورکیا تا ئێستا هەزاران بەڵای دژە مرۆیی بە سەر کورد هێناوە و بە هزاران چالاکی مەدەنی و سیاسی کوردی زیندانی کردوە. کورد لە وڵاتێکی وەکوو تورکیا، نەک هەر لە سەرەتایی ترین مافەکان بێ بەش کراوە بەڵکوو تووشی جێنوسایدی زمانی و فەرهەنگی-یش کراوە. #باکووری_کوردستان و کورد لەو بەشە هەر ئێستا له ژێر سەرکوتکارییەکی چڕوپڕدایە و لایەنگرانی مافی مرۆڤی ڕوژاوایی و دەوڵەتە بەرژەوەند پارێزەکانی ئەورووپا و ئەمریکایش بە بێ دەنگییەکی تەواو، ڕەوایی دەبەخشن بەکردوە دژە مرۆییەکانی تورکیای هاوبەش و هاوپەێمانیان.
٭٭٭
بێ گومان کورد بە گشتی لە پێکهاتنی کیانێکی کوردی یانخود سەروەری کورد بە سەر خۆیەوە، خۆشحاڵ دەبێت، بەڵام پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە باشوور و ڕۆژئاوا هیچ جێگایەک بۆ پاساودانەوە ناهێڵێتەوە.
بۆ هەر ویژدانێکی بەهۆشی کورد، پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن حکومەتەکانەوە وەکوو ئازاری برینی جەستەی کورد دەمێنێتەوە، بەڵام ئەنجامێکی وەها لە سەر دەسەڵاتی کوردی، بە تایبەت لە باشووری کوردستان و ڕۆژئاوا، نەک هەر بریندار کردنی جەستەیە، بەڵکوو ئازاری برینی دڵ و دەرونی نەتەوەی کوردە.
٭٭٭
ئێستا هەر دوو دەسەڵاتی کوردی باشوور و ڕۆژئاوا تومەتبارن بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ.
لە زۆنی سەوز و زەردی باشوور، دو لایەنی دەسەڵاتدار بە سەر خەڵکەوە حاکمن. هەواڵ هەیە کە ئەو دوو لایەنە خەڵکانی ناڕازی و مامۆستایان دەستگیر و زیندانی دەکەن، ڕەخنەگران ڕاپێچی دادگاکان دەکەن، ڕۆژنامەوانان دەسبەسەر دەکەن و حوکمی زیندانیان بۆ دەردەکەن و خۆپیشاندەران ئەدەنە بەر دەستڕێژی گولە و دەیانکوژن.
لە همان کاتدا زۆرێک لە سەرکردەکان و کەسانێک لە سەروی حکومەت و حیزبەکان کە دەگوترێت تا ناق تێوەگلاوی گەندەڵین، بە دزی و تاڵانی سامانی خەڵک، بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان پاڵاوگا و کومپانیا و زانکو و نەخۆشخانە و... و قەسر و ڤیلایان پێک هێناوە و نەوت و گاز و کانگا و سرۆشت و سامانی گشتی، بە حیسابی خۆیان دەفرۆشن و بە تاڵانی دەبەن، ئەوە لە کاتێکدا خەڵکی هەژار و برسی بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگانەی خۆیان و یان بۆ ئاۆ و کارەبا و گاز و سووتەمەنی ناچار دەبن خۆپیشاندان بکەن و گیانی خۆیان بخەنە بەرترسی کوژران، یانخود دەسبەسەر و زنیدانی دەکرێن.
هەر وەها لە ڕۆژئاوایش هەواڵ دێت کە مافەکانی مرۆڤ لەو بەشەیش قوربانی دەکرێت. بێجگە لە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن سپای #تورک و گروپە #ئێسلامیە_توندئاژۆەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان،
دەگوترێت لە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبرایەتی خۆسەر، لە خۆپیشاندانەکانی ئەو دوایانە، چەند کەس کوژراون و یا کەسانێک ئەشکەنجە کراون و یان زیندایێک لە زیندان کوژراوە.
ئەمانە ئەگەر ڕاست بێت هەمووی دەستدرێژی به مافەکانی مرۆڤ و پێشێل کردنی مافە ئێنسانیەکانە و هەمووی هەر تاوانە.
گەندەڵی و دزی و تاڵانی سامانی گشتی وڵات، تێکدانی ئاسایشی مرۆییە، واتە لە ناو بردنی ئەمنییەتی ئینسانی و شیانی ژیانی کۆمەڵگا و خەڵک و بن بڕ کردنی سامان و داهاتووی #نەتەوەی_کورد-ە، کە ئەوەش هەر تاوانە.
٭٭٭
بە بڕوای من، نابێت هیچ سنوورێک بۆ بەرگری کردن لە مافەکانی مرۆڤ دابنین و تەنیا هێڵی سوور، هەر مافی مرۆڤە و هەر داکۆکی کردنە لەو مافانە.
هەر بۆیە بێ دەنگ بوونی چالاکان و لایەنگرانی مافەکانی مرۆڤ، بە واتاێک هاوبەش بوونە لە تاوانەکان، یان تاوانبار بوونە بە ڕەوایی دانەوە بە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ کە هەر ئەوە غەدرێکی گەورەیە دەر هەق بە کورد و کوردستان و مرۆڤ و مرۆڤایەتی.
٭٭٭
هەندێ دەڵێن؛ پاراستنی #شۆناس و پێناسە و #زمانی_کوردی چ سوود و قازانجی هەیە !
هێمای #کورد مانەوە ئەگەر #باشوور-ە، دەی خۆ بە چاوی خۆمان باوەڕ نەکەین، بڕوامان بە کێ بێت ؟!
٭٭٭
باشە، سوود و دەستکەوتی خۆ بە #فارس و #تورک و #عەرەب کردن، یانخود خۆ بە ئەورووپی و ئەمریکی کردن چییە؟
٭٭٭

مامۆستایەکی ئەمرێکی دەڵیت، #کورد لە ناوچەکە و لە #ڕۆژهەڵاتی_ناوەڕاست هیچ دۆستێکی نییە. کوردەکان تەنانەت لە نێو ماڵی خۆیان، دۆستی یەکتر نیین و یەکتریان خۆش ناوێ.
٭٭٭
گەنجێکی #فەڵەستین-ی و ئەندامێکی #حەماس کە لە بۆردومانی ئەم دوایانە گیانی لەدەستدابوو، وێنەکەی لە لایەن کوردێکی #باشوور-ی لە فەیسبووک دادەنرێت و کوردەکە دەنووسێت :
" قودس کێشەی منە"
تێکڕا، ٧٠٠ هزار کورد فالۆی دەکەن و پتر لە دەیان هزار کەسیش خەم و پەژارەی خۆیان بۆ گیان لەدەستدانی گەنجە غەزەیی دەردەبڕن.
[هەڵبەت دەربڕینی هەڵوێستی #مرۆف_دۆستانە سەبارەت بە هەر مرۆڤ و هەر نەتەوەیەک لە هەر شوێنێک جێی ڕێزە ]
٭٭٭
کچە کوردێکی #باکوور-ی بە ناوی" #دەنیز_پۆیراز " لە شوێنی کارەکەی لە ئیزمیری #تورکیا، تەنیا بە تاوانی ئەوەی کە کوردە، لە لایەن تورکێکی #ڕەگەزپەرست، #تیرۆر و گولەباران دەکرێت، بەڵام نە ٧٠٠ هەزار کورد بۆ کوژرانی ئەو کچە کوردە بێ تاوانە، دڵی ڕادەچەڵەکێت و نە دەیان هزار کورد بە خەم و پژارەوە، ئەوە بە کارەساتی تیرۆریستی و جەنایەت دەزانێ و نە کەسیش هەشتەک دادەنێ یان دەنووسێ ؛
" تاوانی من کورد بوونمە"
٭٭٭
دەنیز پۆیراز کچێکی کورد و کەسێکی #مەدەنی و فەرمانبەر یان بەرپرسی ئوفیسی #حیزبی_دیموکراتی_گەلان[ هە.دە.پە] بووە لە ئیزمیر.
هەڵەبەت لە ڕوانگەی بەشێک لە لایەنگرانی حزبە کوردییەکان ئەو حیزبە، حیزبی برایەتی گەلانە، نەک حیزبێکی کوردی، بەڵام خۆ هەر بە حزبێکی نزیک بە کوردان پێناسە دەکرێت و دەکرێت بڵێین ئەو حیزبە سەد قات لە حەماس و فەلەستین نزیکترە بە کورد و #کوردستان و دەنیز پۆیراز-یش هەر تەنیا بە تاوانی کورد بوون کوژراوە
٭٭٭
هەستی #کوردایەتی ئەگەر [ بە هەر هۆکارێک ] ڕووی لە داڕمان و داماڵین کردووە و ئەگەر کەس ناتوانێ ڕێگەی لێبگرێت، لاینکەم بانگی ویژدانمان نەخەینە پشت گوێ و هەستی #مرۆڤایەتی-مان با زیندوو ڕابگرین.
دەنیز پۆیراز کچە کوردێکە، یانخود ئینسانێکە، مرۆڤێکە کە بێ تاوان کەوتووتە بەر دەستڕێژی گولەی #ترۆریست-ی ڕەگەزپرست-ی #تورک.
با ویژدانە بەهۆشەکان لە هەمبەر کوژران و گیان لەدەستدانی ئەو کچە بێ تاوانە بێ هەڵوێست نەبن و هەڵوێستێکی مرۆڤ دۆستانە بگرن.
#تاوانی_من_کورد_بوونمە