Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
62 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
هەندێ دەڵێن؛ پاراستنی #شۆناس و پێناسە و #زمانی_کوردی چ سوود و قازانجی هەیە !
هێمای #کورد مانەوە ئەگەر #باشوور-ە، دەی خۆ بە چاوی خۆمان باوەڕ نەکەین، بڕوامان بە کێ بێت ؟!
٭٭٭
باشە، سوود و دەستکەوتی خۆ بە #فارس و #تورک و #عەرەب کردن، یانخود خۆ بە ئەورووپی و ئەمریکی کردن چییە؟
دەکرێ بڵین #زارا و #چرۆ دەسبەسەر دەکرێن،
نووسراوە کوردییەکانی سەر تابڵۆکانی #زانکۆی_کوردستان، نەخۆشخانەی #دابینی_کۆمەڵایەتی [تامین اجتماعی] و نەخۆشخانەی دووسەد تەختی سنە [توحید] لادەبرێن و لابراون.
بەڵام دەکرێت بڵین #کورد خۆی لە سڕینەوەی #زمان و #شۆناس و #پێناس-ەکەی یارمەتیدەرە ؟
ئەم کچە، کوردی #باکووری_کوردستان-ە کە شەش مانگ پێش، بە تاوانی کورد بوون کەوتە بەر هێرش و دەستڕێژی تیرۆڕیستێکی ڕەگەز پەرەستی تورک و گیانی لە دەستدا.
ڕەنگە بۆچوونی زۆر کەس، هەر ئەمە بێت کە #دەنیز_پۆیراز و گەنجان و کچانێک وەک دەنیز، ئەگەر بە تاوانی کورد بوون دەدرێنە بەر دەستڕێژی گولە و دەکوژرێن، یان ئەگەر بە تاوانی داکۆکی لە #زمان و #شۆناس و پێناسیان دەستبەسەر و لە بند و شار بەدەر دەکرێن، ئەوە هەبوونی کوردە کە دەکرێتە ئامانج، ئەوە پێناس و شۆناسی کوردە کە هێرش کراوەتە سەری و کەوتووەتە بەر دەستڕێژی و پەلامارەوە.
بەڵام هەندێ کەس وەک بازرگانی سیاسی، بە پێچەوانە سەیری ئەو مژارە و ئەو کێشە دەکەن و یان گرینگی پێنادەن،
بۆ وێنە هاوکات لە گەل کوژرانی کچە بێ تاوانی کورد "دەنیز پۆیراز" هەندێ لە باشور هەشتەکیان دەکردەوە و دەیانگوت؛ قودس و غەزە کێشەی ئێمەیە !
جا ئەگەر ئێمەی کورد لە بەری کەسانی دیکە دەمرین، دەبا لانیکەم یاوێکیش بۆ خۆمان بکەین !
لێرە بۆ وەبیر هێنانەوەی بێدەنگی بازرگانە سیاسییەکان سەبارەت بە کوژرانی کچە بێ تاوانی کورد" دەنیز پۆیراز"، ئەو پۆستەم کە لە سەر فەیسبووک دانابوو، بە وردە چاکسازییەک دیسانەوە دادەنمەوە.
ئەوە ڕاستە، #نەورۆز هی ئیسلام و موسڵمانەکان نییە.
نەورۆز بۆنە و چێژنێکی کۆنی کوردییە.
#کورد پێش لەوەی بچێتە زێر ڕکێڤ و دەسەڵات و جل و بەرگی شۆناسی ئەو ئایینە و دەوڵەتەکانی ناوچەکە، داب و نەریت و فەرهەنگ و #شۆناس و پێناسی تایبەت بە خۆی؛ لەوانە بۆنەی نەورۆزی هەبووە و ئێستاش هەیەتی.