Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
61 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
دەکرێ بڵین #زارا و #چرۆ دەسبەسەر دەکرێن،
نووسراوە کوردییەکانی سەر تابڵۆکانی #زانکۆی_کوردستان، نەخۆشخانەی #دابینی_کۆمەڵایەتی [تامین اجتماعی] و نەخۆشخانەی دووسەد تەختی سنە [توحید] لادەبرێن و لابراون.
بەڵام دەکرێت بڵین #کورد خۆی لە سڕینەوەی #زمان و #شۆناس و #پێناس-ەکەی یارمەتیدەرە ؟
دەنگۆی ئەوە هەبوو، گوایا هاوکات دەگەڵ سڕینەوەی تابڵۆ کوردییەکانی #زانکۆی_کوردستان، تابڵۆکانی نەخۆشخانەکانیش لابراوە، بەڵام لە دوو ڕۆژی ڕابردوو سەردانی دوو نەخۆشخانەی #دابینی_کۆمەڵایەتی و #کەوسەر-م کردوە، تابڵۆ #کوردییەکان لە جێگای خۆیان ماونەتەوە.
بریا خەڵکیش کەڵکیان لێ وەردەگرتن !
٭٭٭
بریا بەشە ناحوکومی و نا دەوڵەتییەکان، دامەزراوە ناحوکومییەکان، پزیشکان و تاقیگەکان، پارێزەران و ڕاوێژدەران، کۆمپانیاکان و بەشە خزمەتگۆزارییە گشتیەکان، لانیکەم، جە پاڵ فارسییەکە، کوردییەکەیان لە تابڵو و ئۆفیس و شێوێنی کار و پیشەکانیان دادەنا.