Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
58 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
له تێکهەڵچوون و دەست بە یەخە بوون نێوان دوو کەس، جگە لە مستەکوڵێ، شەق لە یەک هەڵدان و چەپۆک بە سەر یەکتردان،
پۆکیش بەکار دێت.
جا لای ئێمە وایە ئەگەر کەسێ ئەو هێزە و ئەو ورەیە لە خۆی نەبینێ و توانای رووبەروو بوونەوەی نەبێت، هەر لە دوورەوە دوو قامکی بەرە ڕووی کەسە بەرامبەرە نەیارەکەی بەرز دەکاتەوە، خەڵکیش دەڵین ئا ئەوە پۆکی لێنا !
پۆک، لە چەپۆک جیاوازە و کاریگەری فیزیکی پێیەوە نییە.
ژنان، بە تایبەت ژنانی بە ساڵا چوو و دایە گەورەکانمان زۆر لە پۆک لێنان کەڵکیان وەردەگرت.
٭٭٭
چیرۆکی خەباتی مەدەنی و خەباتکاری ئەمڕۆەکەی ئێمەش وای ڵێهاتووە.
خەبات و چالاکی زۆربەمان ئەمڕۆ هەر لە سەر ئاستی پۆک لێنان گرساوەتەوە.
بۆ وێنە ئەگەر لە شوێنیک فەرمانبەر و مووچەخۆرین، ئنیجا ئەگەر بیانهەوێ لە فەرمانبەری بەرەڵامان بکەن. ئەگەر مووچەکەمان لێ ببڕنەوە، ئەگەر رۆژێ بانگهێشتمان بکەن بۆ شوێنی لێپرسینەوە، ئەگەر چەند رۆژێک دەست بەسەر و زیندانیمان بەکەن، ئەوە ئیدی کەس بە کەس و حەق بە حەق ناناسین، جگە لە خۆمان.
سنەیی وتەنی، چۆنکێ بگرە ئێمە هەر لە نێو گیرفانیش پۆکێکمان لە ڕێژیم ناوە. بەس هەر ئێمە خەباتکارین و ئەوە هەر ئێمەین ڕاست وێژ و خەباتکار. ئەوە خۆ بەو پۆکەی نێو گیرفانمان، کەمەری دەسەڵاتیشمان شکاندووە !
بەڵام کەسانی دیکە ئەگەر ڕۆژنامەی #ڕچەشکێن و دەنگە دلێرێشیان دانابێت، ئەگەر ڕێکخراوەی ڕچەشکێن و بناغە داڕێژەری #وێژمانی_مافی_مرۆڤ و خەباتی مەدەنییان دانابێت. ئەگەر دەست بەسەر و قۆڵبەست و زیندانی بکرێن، ئەگەر پتر لە دە ساڵیش جە ژێر ئەشکەنجە و ئازار بن و یک لە پێنجی تەمەن و ژیانیان فیدا کردەبێت، ئەگەر ماڵ و کار و ئیش و ژیانی بنەماڵە و کەس و کاریان کەوتووێتە بەر مەترسی، ئەگەر خۆیان و خێزان و منداڵ و کوڕ و برایان ببن بە قوربانی بێ مافی، ئەگەر مافی سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت ئابووریان لێ قەدەغە کرابێت و دابڕان و داشکان لە مافی مەدەنی و مافە کۆمەڵایەتییەکان، بە سەریان دابسەپێندراوێت، هیچ گرێنگ نییە.
ئێمە هەر دەتوانین بە ویستی خۆمان ناوزریان بکەین و هەرجۆرێ بمانهەوێ سووکایەتییان پێیەوە بکەین.
هەر دەتوانین بۆختانیان بۆ بکەین، به هەر بە شێوەیک حەزمان پێ بێت، تۆمەتیان لێبدەین،
ئێمە دەتواین #ویژدانی_مرۆیی، ئینسانیمان بخەینە ژێر پێ و لە جێگای داواکاری گشتی و #دادوەر دابنیشین و ئەوانە بە جاش و خۆ فرۆش و درۆوێژ، کڵاو هەڵگر و دەستبڕ و دز و مامڵەچی و خۆ ویست، نەزان و نەفام و ...تۆمەبار بکەین.
دەتوانین نەختە ویژدانێک ئەگەر هەمان بووبێت، بیفرۆشین و بڵین کورە ئەوانە بە هۆی کڵاو هەڵگری و دەستبڕی زنیدانی کراون، نەک بە هۆی بەرگریکردن لە مافی مرۆڤ.
چۆنکێ دەزگای زانیاری پشتڕاستی کردووەتەوە و لێپرسەکانی ئەو دەزگایە ڕاست دەکەن و ڕاست دەڵێن؛ که ئەوانە ڕێکخراوەکەیان ناوەندێکه بۆ #سێخۆری و #هەواڵگری و #گێرەشێوێنی دژ بە #خەڵک و دژ بە حکومەت.
ڕێکخراوەکەی ئەوان نە داهێنەری وێژمانی مافی مرۆڤ لە #کوردستان بووە و نە هیچ کاریگەریی هەبووە بە سەر کەش و هەوای بە #تابۆ کراوی کوردستان !
ڕێکخراوەکەیان هیچ کاریگەرییەکی بە سەر حیزبەکان و ڕێکخراوە نەیارەکان و تەنانەت دەوڵەتیش نەبووە،
هەر بۆیە ئێستا بەشێکی زۆر لە خەباتی سیاسی وەکوو حیزبە سیاسییەکان لە سەر مافەکانی مرۆڤە،
هەر بۆیە، هەر ئێستا بە قەد حیزبەکان، ڕیکخراوەی مافی مرۆڤ پێک هاتووە، هەر بۆیە دەوڵەت و حکومەتیش هەر لە سەر ئەو ناوە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی لە کوردستان دروست کردوە !!
٭٭٭
بە داخەوە، کەسانێ فەرمانبەر لە کارەکەیان دوور خراونەتەوە، مووچەکەیان لێ بڕواوە، هەڵاتوون، دەگوترێ بەداخەوە تووشیاری کێشەی دەروونیش بووگن،
کێشەی پۆڵ و پارە و گوزەرانی ژیانیان لە هەندەران زۆرتر بۆ هاتووەتە دی، ئەو کێشانە رۆزی بۆیان هێناوە.
کێشەیان لەگەڵ ئیجلال قەوامی هەیە، کێشەی کون یان تازە ئێمە نازانین.
بەڵام ئیجلال خۆ لە نێو #ڕێکخروای_مافی_مرۆڤی_کوردستان نەماوە، جێگە و پێگەی لەو شوێنە نییە، ئەوەتە بۆ خۆشیان دەڵین لەو ڕێکخراوە دوور خراوەتەوە.
ئەو کەسە، تەنیا بۆ ماوەیک وتەبێژ بووە، کە وتەکانیشی لە گەڵ ڕا و بۆچوونی ڕێکخراوەکە، هاوڕا و هاو ئاهەنگ نەبووە.
ئەو کەسە نە لە #شوڕای_بەڕێەوەبەری و نە لە بەڕێەوەبەرایەتی ڕێکخراوەکە ڕۆڵێکی کاریگەر و ئەوتۆی بووە و نە تەنانەت لە نووسین بەیاننامە و ڕاگەیاننامە دەستی هەبووە و نە لە ئیدارەی ماڵپەڕەکان ڕۆڵێکی هەبووە، و نە ئیزنی پێ دراوە وەکوو بەرپرس، خۆی بناسێنێت.
ئێستا پرسیار ئەویە، ئەوانە بۆ کێشەی خۆیان دە گەڵ ئیجلال تێوەگڵاوی #ڕیکخروای_بەرگری_لە_مافی_مرۆڤی_کوردستان دەکەن ئەوانە بۆچی دژ بە ڕیکخروای مافی مرۆڤی کوردستان وەستاونەتەوە ! ئاخۆ ئەوە پرۆژەیەک نییە بۆ شێواندنی ناو و ڕۆڵی مێژوویی ئەو ڕیکخراوە ؟!