Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
61 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
هەندێ کەس کە خۆیان بە #کوردی_ئێران دەناسێنن دێن و داوا دەکەن و دەڵێن جگە لە خۆمان و ناوچەکەی خۆمان، کەس باسی هیچ کوردێکی دیکە لە هیچ شوێنێک نەکات، با باسی خەیانەتکاران و خاکفرۆشان و #کوردفرۆشەکان نکرێت، با باسی #هەرێمی_کوردستان نکرێت ،چۆنکێ ئەوانە کوردی عێراق و عێراقین، با باسی سەرکوتکاریەکانی ئەردۆغان و ڕەنجی کوردی بە تورک کراوی تورکیا نەکەن و ئەوانەی دیکەش کە لە سوریا دەژین گەر جێنوسایدیش بکرێن، پێوەندیکی بە ئێمەی کوردی ئێرانییەوە نییە، ڕێک ئەو پەیامانەی دەیان ساڵە لە ئێرانیش دەی بیسین و پێمان دەگوترێت.
جا ئەوە جێی سەرسووڕمان نییە ؟!
ئەگەر بۆ سەربەخۆیی #باشوور گشتپرسی دەکرێت و بە دەرئەنجامی ڕێفڕاندومەکە و بە ویست و خواستی کورد یاری و گەمە دەکرێت، با بکرێت،
ئەگەر ٥١ لە ١٠٠ی خاک و خەڵکی ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕادەستی میرات وەرگرتووانی سەدامی ئەنفاڵکەر و جێنوسایدکەرانی کورد دەکرێتەوە، با بکرێت،
ئەگەر داعەش و بونیاتنەرانی، کوردانی ئێزەدی کۆمەڵکوژ دەکەن، با بیکەن،
ئەگەر دوێنێ #کەرکۆک و ئەوڕۆ #شەنگاڵ ڕادەستی دەوڵەتی عێراقی عەربی دەکرێتەوە، با بکرێت،
ئەگەر ئەردۆغانیەکان و تێرۆریستان عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی لە #ڕۆژئاوا داگیر دەکەن و پرۆژەی کورد قرکردن بەڕێ دەخەن، با بیکەن،
ئەگەر جزیر و شرنەخ و بەدلیس و فارقین و جۆلەمێرگ و سوور و سلۆپییا و گەڤەر سێرت و نسێبین و.... کاول دەکرێت و کورد لە #باکوور دەکوژن، با بیکەن، چۆنکی ئەوانە بە تورک کراون و ئەوان کوردی ڕەسەن نیین.
ئەوە وا دیارە کورد لە هیچ شوێنێک هیچ کێشەیەکی دە گەڵ داگیرکەردا نییە، کورد تەنیا لە گەڵ کورد کیشەی هەیە، ئەوەش لە حیزبەکان کۆدەبێتەوە. کێشەی کورد ڕکابری حیزیبە و بەس.
ڕکابری هەندێ لە سەرکردەکانە بۆ هاریکاری دە گەڵ داگیرکەران، بۆ پۆست و مەقام و سەروەت و سامانە، نەک ڕکابری لە پێناو وەرگرتنەوی مافی زەوت کراوی گەل و نەتەوە و پاراستنی ژیانی خەڵک و یان #سەربەخۆیی_کورد !!
نە #ئەنفاڵ کردن و نە بە کۆمەڵ لە گۆڕ کردنی ١٨٢ هەزار کورد، دوا کارەساتی قڕ کردن و کوشتن و پاکتاو کردنی #کورد بوو !
نەیش #کەرکۆک دوا شاری کوردە کە بە عەرەب کراوە !
٭٭٭
لە #جێنوسایدی_نەرم، کورد ئەوڕۆ خۆبەخشانە ئەرکی بە عەرب و تورک و فارس کردن و کوشتنی شۆناس و پێناسی خۆی بە ئەستۆ گرتووە !
‏لە ‎#کەرکۆک؛ چوار ‎#کورد کوژراون، ١٥یش بریندار بوون
***
دوژمنان له ڕۆژئاوا و ‎#دەیرەزوور عەربیان لە بەرانبەر کورد هەڵخڕاندووە، لە کەرکۆکیش عەرەب و تورکمانیان کردووەتە مێمڵ و مڵۆزمی کورد
لە ناوخۆی ‎#هەرێمی_کوردستان و بەشەکانی دیکەش هەر کوردی هەڵخڕاو لە بەامبەر کورد دەوەستێتەوە
واتە لە سەدەی بیست و یەکیش دوژمنان، هەر بە کوردەوە، شەڕی کورد دەکەن و کوردیش نایەوێ و یان نایەڵن هەستێ لە خەو.
کەرکۆک ساڵی ٢٠١٧ ڕادەستی عەربی هاوردە و تورکمانی سەر بە تورکیا کرا و چارەنووسی کوردی ئەو شارە لە بەر هەندێ بەرژەوەندی تاکەیی و بنەماڵەیی و حزبی، سپێردرا بە داهاتووێکی نادیار
دوێنێ شەو چوار کورد لەو شارە کوژران و لانیکەم ١٥یش بریندار کران. ئەوڕۆیش ٤٠ گەنجی کورد لە لایەن دژە تێرۆری عێراقی دەسبەسەر و ڕادەستی دادگا کراون
دەرەنجامی عەداڵەت و دادوەری ئێراقی بۆ کورد هەر ئەوەیە، لە جیاتی سزای بکوژانی کورد، لاوان و گەنجانی کورد سزا دەدرێن

#کورد، #کەرکۆک، #کوردستان، #عێراق، #تورکیا