Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
58 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
#ئامینە_کاکە_باوە ژنە کوردێکی ڕۆژهەڵاتییە کە ئێستا شارومەند و پارلەمانتاری سویدە.
ئەو خاتوونە ئێستا ژیان و ئاسایشی خۆی خستووتە بەر مەترسی و وەکوو تاقە دەنگێک لە پارلەمانی سوید، بۆ بەرپەرچ داوەنەی دوژمنکارییەکانی #ئەردۆغان، لە بەرانبەر دەوڵەتی تورکیا ڕاوێستاوە.
دەگوترێت ئامینە کاکە باوە کومۆنیست یان سۆسیالیستە و هەر لەو ڕوانگەوە تا ئێستاش داکۆکی لە ماف و ئامانجی کوردی، لانیکەم لە بەشێک لە پارچەکانی #کوردستان [ #ڕۆژئاوا ] کردووە و یان دەکات.
ئەو خاتوونە ژیان و حاڵ و ماڵی لە سویدە و دیارە بەدوای بەرژەوەندی شەخسی، یان کۆ کردنەوەی بەردەنگ و دەسەڵات، سەروەت و سامان و یان تاڵان و بڕان و گەندەڵکاری لە کوردستان نییە.
هەندێ ڕەخنەیان لە کاکە باوە گرتووە کە لە سەر #ڕۆژەهڵات بێ دەنگە، ئەدی هەزاران و دەیان هەزار #کورد لە هەندەران هەن، ئەوانیش هەر بێ دەنگن،.
بەداخەوە لەو چەند ڕۆژە، بە جێگای پشتیوانی و یارمەتی بە خاتوو ئامینە کاکە باوە، تاقە دەنگە کوردییەکە لە پارلەمانی سوید [ پارلەمانێکی ئەروپایی]، هەندێ بە ناو کورد بە بێ ڕێزییەوە هێرشیان کردووەتە سەری، کە ئەمە زۆر جێگەی داخە.
برادەرێک لە پەراوێزی ئەو پۆستەی من لە سەر خاتوو #ئامینە_کاکە_باوە، دەنووسێ، "جەنابت نیو ئەوەندە پەکەکە بوونت، کورد نی و ناوی پەکەکە دێت ئیتر چاوت هیچ نابینێ" !
٭٭٭
ئەوە ئەمنیش بۆ جاری هەزارەم دووپاتی دەکەمەوە، نە پەکەکە یم و نە لایەنگری هیچ حیزبێکی کوردی.
پێویستە لێرە ئەو بەڕێزە دڵنیا بکەمەوە کە زۆرتر لە جەنابیان ڕەخنەم هەیە لە پەکەکە و لە حیزبەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتیش. بەڵام، ئەوەی من هەمە هەر ڕەخنەیە نەک نەفرەت.
ئەگەر نایدرکێنین، چۆن ئەوان جگە لە حیزبەکانی باشوور، هێشتا نەکەوتوونەتە سەر دەسەڵات.
ئەوەش کە ئەو هەزارانەی هەندەران چی دەکەن، ئەوە قسەی خەڵکە، نەک هەر من.
هەڵبەت شەڕە قسە و شەڕە حیزبی فەیسبووکی، دەکرێتیش بلێین بۆ خۆی هەر چالاکییە !