Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
62 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
ئەگەر ئێواران سەردانی کۆچە و کۆڵانی هەندێ لە گەڕەکەکانی #سنە بکەین و سەیری یاری منداڵانی کوڕ و کچ و میرمنداڵان بکەین،
ئەگەر گوێ شل کەین بۆ ئاخاوتنەکانیان
ئەوسا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ ؛
چۆن #زمانی_کوردی بە ئاسپایی و بە بێ هیچ کاردانەوەیک لەو نەسڵ و تۆرەمە ماڵائاوایی کردووە !
٭٭٭
نکۆڵی کردنی ئەو ڕاستتیە، هیچ شتێک ناگۆڕێت و هیچ خزمەتێکیش بە مانەوەی زمان و #زاراوەکانی_کوردی ناکاتن.
ڕەنگە ئەو ڕاستییە تاڵە وەکوو سخۆرمە یانخود قورنچکێک بێت بۆ وشیار کردنەوەی خەڵکی #ڕۆژهەڵات و دەبێ بە هەند وەرببگرین.
با نکۆڵی ئەوەش نەکەین کە سەروەری زمانی کوردی بە سەر کۆمەڵگای کورد-ی ڕۆژهەڵات بە بێ ئەوەی کەس هەستی پێ بکات بەخێرایی بەرەو داڕمان و تەرازانی بنەمایی و نەمان، پێش دەڕوات.
هەر وا کە #جلو_بەرگی_کوردی و زۆرێک لە #داب_و_نەریت و تایبەتمەندییەکانی کورد لە ناو #کوردان، ئیدی باوی نەماوە و یان کەس بە لایانەوە ناچێ، زمانی کوردیش لە ئاخاوتنەکان جگە لە چەند وشەیک، لەوانە چەند وشەیەکی کرداری لە ناو ڕەستەکان، بەداخەوە جێگە و پێگەیەکی ئەوتۆی لامان نەمانە.
زمانی فەرمی #فارسی بە بێ هەرا و بەزم هاتووەتە خانەی ئاخاوتنی کوردانی ڕۆژهەڵات و زمانی کوردیش بە هەموو ڕەگ و بنەچە و ڕەسەنایەتی و لەق و پۆ و زاراوەکانی بەئاسپایی نەک هەر #شاربەدەر بەڵکوو #خانەبەدەر کراوە.
#زمانی_کوردی ئەمڕۆ جە دۆخێکی نا لەباردایە. هەر ئەۆڕۆ ئەگەر بە فریای نەکەوین ئەوە تا دە، بیست ساڵی تر، بە تەواوی ماڵاوایی لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات دەکات.
هەڵبەت جگە لە پرۆژە درێژخایەنەکانی ناوەند و #دەوڵەتی_ناوەندی، هاریکاری و یارمەتیدانی #خۆبەخشانە-ی خودی ئێمەی #کورد بەگشتی، لە خانەبەدەر کردنی زمانەکەمان، نابێت لە بیر بکەینەوە.