Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
62 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
مافی فێربوون و فێرکاری #زمانی_دایکی و پاراستن و گەشە پێدانی پرەنسیپەکانی پێناسە و شۆناسی هەر نەتەوەیەک لە سەر سەروی مافەکانی مرۆڤە. داکۆکی لەو مافانە نەک هەر تاوان نییه، بەڵکو ئەرکێکە لە سەر شانی هەمووان. خاوەنداریەتی و پارێزەری لە #زمانی_زگماکی، پاراستنی مافەکانی مرۆڤە.
ئەگەر هەندێ لە هەندەران پێیان وایە بەکار هێنانی #زمانی_کوردی"ئاسایش بەردەنگە فارسەکانیان تێکدەدا"، خۆ لە ناوخۆی وڵات نیوێ لە کوردان ئاخاوتن بە #زمانی_دایکی پێیان ناخۆشە.
هەر وەک "ئالفۆنس دەودە" نووسەری فەرەنسی دەڵێت؛ "ئەو نەتەوەیە کە زمانی دایکی لە بیر نەماوە، ئەو بەندکراوەیە کە کڵێڵی درگەی زیندانەکەی لێ ون بووە."
#زمانی_کوردی لە ڕۆژهەڵات تادێت دۆخی ناجێگیرتر دەبێت. خەڵک بەگشتی لە پرۆژەی بن بڕ کردنی ئەو زمانە خۆبەخشانە بەشدارن. ئەگەر تا دوێنێ دەگوترا #زمانی_دایکی لە #کرماشان بووتە زاراوەیەکی فارسی، ئێستا زاراوەی ئەردەڵانی [ #سنە و دەور و بەری] لە ١٠٠دا ٩٠ی فارسییە. خەڵک چ لە شەقام و بازار و گەڕەک و کۆڵانەکان و چ لە ماڵان بە زاراوەی سنەیی فارسی ئاخاوتن دەکەن، سنەی ئەمڕو کرماشانی دوێنێیە.
روز جهانی #زبان_مادری واکنشی است
به نتیجەی حفظ سلطەی زبانی بر دیگر گروههای زبانی، ایجاد موانع در برابر رشد زبانهای بومی، #آپارتاید_فرهنگی و مرگ تدریجی زبانها.
٭٭٭٭٭
بریا، ڕۆژی جیهانی #زمانی_دایکی مەترسی کەمتر خەمی کوردان و بایەخ پێنەدانی گشتی بە #زمانی_کوردی، وەکوو هۆکاری گەورەی مەترسیدار لە هەمبەر ژیانی ئەو زمانە، بە بیر بخاتەوە.
زمانی کوردی، #زمانی_زگماکی و #زمانی_دایکی دەیان ملیون مرۆڤە، زمانی دەیان ملیون کوردی بندەست و ستەملێکراوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین. #زمانی_کوردی پێناسی شۆناس و ناسنامەی نەتەوەی چەوساوەی کوردە.
کوردی ئەو زمانەیە کە دەیان ساڵە لە ژێر هەڕەشەی فەوتان و تواندنەوەیە. چەندین دەوڵەت دژ بە ئەو زمانە و دژ بە فەرهەنگ و کەلتۆری کوردی پڕۆژەیان هەیە و لە سەر ئەو مژارە هەر ئێستا شەڕێکی نەرم لە ئارادایە. کورد و ناسنامەی کوردی هەر ئێستا لە هەر چوار لاوە کەوتووەتە بەر هرووژمی چڕو پڕی زمان و فەرهەنگە دەستوورییەکانەوە.
هیچ گومانێک لەوە نەماوە کە زمان و فەرهەنگ و کەلتۆر و داب و نەریتی کوردی لە بەر هرووژم و هێرشی فەرمی و نافەرمی زمان و فەرهەنگە دەستوورییەکان، ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی بە ڕوواڵەت نەرم و نیانی فەرهەنگی ببێتەوە.
هۆشداری سەربارەت بە دەرئەنجامی ئەو هرووژم و هێرشانە و هۆشداری لە ئەگەری فەوتانی زمانی کوردی و ئاکامی ئاسیمیلاسیون و بێ ناسنامە کردنی ملیونان کەس، تا ئێستا نەیتوانیوە، کورد لە خەون و خەو ڕاپەڕێنێت.
دیارە هەندێ کەس پێیان ناخۆشە هۆشداری لەو شێوەیە. بۆ وێنە لە چەند مانگی ڕابردوو لە چەند پۆستێک کە هەندێکیان لە خوارەوە دێت، بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی دڵسوزانی زمانی کوردی بەو مەترسییە کە هەست دەکەم لە ئارادایە، ئاماژەم بە چەند خاڵ کردووە. لە بەرامبەردا هەندێ کەس کە هەست بە مەترسییەکی وەها ناکەن ڕەخنەیان هەبووە ژە هەڵوێستێکی لەو شێوەیە.
٭٭٭
#کورد بۆ خۆی وڵاتێکی تایبەت و حکومەتێکی سەربەخۆی نییە. نە دەسەڵاتی هەیە و نە بە سەر فەرهەنگ و کەلتۆر و مێژووەکەیەوە سەروەرە. نە وەکوو نەتەوەیەکی #یەکگرتووە و نە لەسەر #چارەنووس و داهاتوو و ئایەندەی خۆی یەکڕا و یەکدەستە. ئاخۆ ئەگەر زمانی کوردی واتە ناسنامەی شۆناسەکەی نەمێنێت، هەر کورد هەژماردە دەکرێت ؟
٭٭٭
زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵات تادێت دۆخی ناجێگیرتر دەبێت. بە داخەوە خەڵک بەگشتی لە پرۆژەی بن بڕ کردنی ئەو زمانە خۆبەخشانە بەشدارن. ئەگەر تا دوێنێ دەگوترا زمانی دایکی لە #کرماشان بووەتە زاراوەیەکی فارسی، ئێستا زاراوەی ئەردەڵانی [ #سنە و دەور و بەری ] لە ١٠٠دا ٩٠ی بووەتە فارسی. خەڵک چ لە شەقام و بازار و گەڕەک و کۆڵانەکان و چ لە ماڵان بە زاراوەیەکی فارسی- سنەیی ئاخاوتن دەکەن، وادیارە سنەی ئەمڕو کرماشانی دوێنێ بەبیر دێنێتەوە.
٭٭٭٭
سەروەری زمانی کوردی بەسەر #ڕۆژهەڵات [ لانیکەم بەسەر کۆمەڵگا ] بە داخەوە بەخێرایی بەرەو ڕۆخان و کوتایی هێنان پێش دەڕوات.
کاتێک ژیانی زمانی کوردی بە هۆی پەرە پێدانی ئاسیمیلاسیونی درێژخاێن، لە مەترسیدایە، جێی سەرسۆڕمان ئەوەیە هەندێ بە ناو زمانناس و پسپۆڕ و مامۆستا، فێرکاری و فێرکردنی خۆبەخشانەی وانەبێژانی کورد وەکوو هەڕەشەیەکی جددی لە سەر ئەو زمانە، پێناسە دەکەن !
٭٭٭
ئەوە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە کە #کورد بێ بەشە لە سەرەکیترین مافەکان و بۆ پاراستنی زمانەکی لە زەختیی و ژێر گوشار دایە.
بەڵام دەبێ ئەو ڕاستییەش ڕەچاو بکرێت کە زمانی کوردی ئێستا وەکوو ئەوە تووشی شڵەژان و تێکچوویی هاتووە، پێویستی بە فریاکەوتنێکی خێرا هەیە. با رۆژهەڵات بچێت بە هانای زمانەکەیەوە.
٭٭٭
هەندێ لە هەندەران پێیان وایە بەکار هێنانی زمانی کوردی"ئاسایشی بەردەنگە فارسەکانیان تێکدەدا"، بەداخەوە لە ناوخۆی وڵاتیش نیوێ لە کوردان ئاخاوتن بە زمانی دایکی پێیان ناخۆشە.
بەڵام، هەر وەک "ئالفۆنس دەودە" نووسەری فەرەنسی دەڵێت؛
" نەتەوەیەک کە زمانی دایکیی لە بیر نەماوە، ئەو بەندکراوەیە کە کڵێڵی درگەی زیندانەکەی لێ ون بووە."
٭٭٭
بریا، #ڕۆژی_جیهانی_زمانی_دایکی مەترسی کەمتر خەمی کوردان و بایەخ پێنەدانی گشتی بە زمانی کوردی، وەکوو هۆکاری گەورەی مەترسیدار لە هەمبەر ژیانی ئەو زمانە، بە بیر بخاتەوە
٭٭٭
مافی فێربوون و فێرکاری زمانی دایکی و پاراستن و گەشە پێدانی پرەنسیپەکانی پێناسە و شۆناسی هەر نەتەوەیەک لە سەر سەروی #مافەکانی_مرۆڤە. داکۆکی لەو مافانە نەک هەر تاوان نییه، بەڵکو ئەرکێکە لە سەر شانی هەمووان. خاوەنداریەتی و پارێزەری لە زمانی زگماکی، پارێزەری و پاراستنی مافەکانی مرۆڤە .
ڕێ و ڕەسمی کردنەوەی خانەقای ژنانی "نەهرەو کەسنەزانی" لە #سنە.
ئاخۆ بۆ کردنەوەی فێرگەی #زمانی_دایکی_کوردی وەها شیانێک هەیە و دەکرێت ئاوا ئاسایی بێت؟
٭٭٭
مراسم افتتاح خانقای زنان "نهرو کس نزانی" در #سنندج.
آیا برای افتتاح آموزشگاه #زبان_مادری_کوردی چنین امکانی هست و میتواند چنین مجاز باشد؟
ڕەنگە ئەو وتەیە که دەڵێ: "مافی زمان نە دەسندرێ و نە داوا دەکرێ ؛ بەڵکوو پیادە دەکرێ"، زۆریش ڕاست بێت.
بەڵام لە بیر و مێشکی کسێ کە تا سەر ئیسقان ئاسمیلە کراوە، ئاخاوتن بە #زمانی_دایکی دواکەوتووانەیە.
خۆ دۆڕاو تەنیا لە گۆڕینی زمان و پێناس و شۆناسی خۆی، خەونی پێشکەتوویی دەبینێتەوە.
کچە مامۆستای #زمانی_کوردی،خاتوو #زارا_محەمەدی ئەوە ساڵانێکە بە بێ هیچ بوجە و مووچەیەک، خۆبەخشانە بۆ فێرکاری زمانی کوردی و وانەگوتنەوە بە #زمانی_دایکی بۆ منداڵانی کورد، لە هەول و چالاکی و تێکوشاندایە.
خاتوو زارا شایانی پێدان و گرتنی خەڵاتە، نەک بە زیندان خستن و لە بەند کردن.
هاتە بەردانی[ئازاد کرانی] خاتوو #موژگان_کاوسی بەندکراوی سیاسی #کورد هەواڵێکی پیرۆزە.
خاتوو کاوسی نووسەر و تۆژێنەری بواری مافی ئێتنیک و مامۆستای #زمانی_دایکی و کوردی نیشتەجێی کەلاردەشتی مازەندەرانە کە سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر سپێندراوە و بۆ ماوەی ٢٠ مانگ لە تاران و کەرەج ژە بەند کرا بوو.
٭٭٭
خاتوو موژگان کاوسی لێکۆڵێنەری مافی کەمینەکان و نەتەوە بن دەستەکان و تۆژێنەری #زمانی_دایکی و مامۆستای #زمانی_کوردی بە زاراوەی #لەکی-یە.
ئەم خاتوونە بە هۆی کار و چالاکی و تێکوشانەکانی لە چەند ساڵی ڕابردوو، ڕووبەڕووی کێشەیەکی زۆر و سزای زیندان بووەتەوە. هەر وەک بەند کراوێکی کورد لە بەندیخانەکانی تاران و کەرج و نەوشەهر، زۆر ئازاری دیتووە و لە #گرتووخانەی_ئوینی_تاران، لە لایەن پان ئێرانییەکان و پانفارسەکانەوە، هەڕەشە و ئازار و ئەشکەنجەی رۆحی زۆری لە سەر بووە و لە گرتنگاکان بێ ڕێزی زۆریان پێکردووە.
خاتوو موژگان وەک چەخماخێک بۆ بەخۆ هاتنەوەی کوردە ئاسیمیلە کراوەکان، وەکوو زیندوو کەرەوەی شۆناس و پێناسی کورد و هەستی کوردایەتی، نەک هەر لە لایەن مێدیای ئێرانی و فارسەکان بایکۆت کراوە، بەڵکوو مێدیای کوردیش بە شێوەیەکی باش و شیاو ئەو خەباتکارەیان بە خەڵک نەناساندووە.
٭٭٭
خاتوو موژگان پاش بەردانی لە بەند، لە ڤیدیوێ کە لەم دوایانە بڵاوی کردووەتەوە گلەمەندانە دەڵێت؛ ئەو ناچارە بۆ کوردە بە ئاسیمیلە کراوەکانی دەوروبەری خۆی لە باکووری ئێران، وشە کوردییەکان بخاتە پاڵ وشەی زمانی زاڵ، تا بەڵکوو بەو شێوەیە ئەوان تێگەیشتنیان ببێت لە واتا و مانای وشە کوردییە کان و زمانی کوردی.
بەڵام هەندێ کە ئاگاداری مژار و دۆخەکە نیین ڕەخنە و لۆمەیان لە شێوەی کوردی گوتنەکەی گرتووە و هەندێکیش کە یان چاو چنۆکن یان قین لە دڵ، قسەی نەشیاو و ئیهانەیان پێکردووە.
٭٭٭
دیارە قسەی نەشیاو گەوتن و بێ ڕێزی کردن بەتێکوشەرێکی دڵسۆز و کەم وێنەی کورد، هیچ پاساوێکی بۆ نییە.
من لێرە وەکوو کوردێک و بەندکراوێکی پێشوو، زۆر بەداخم لە وەها ئاکارێک، و دڵنیام کەسانی وەک من زۆرن، لەوەی کە کار و خەبات و تێکوشانی پڕ بایەخی خانمە مامۆستای کورد، بەڕێز موژگان کاوسی قەت لە بیر دەر ناکەن.
زمانەکەمان؛ #زمانی_کوردی و زمانی دایکی مان کەوتووتە بەر شاڵاو و هێرشی هەموو لایانەی زمانە زاڵەکان.
با بە قسە کردن و بە نووسین و بە بیر کردنەوە بە زمانی کوردی، بەرپەرچی هێرشی زمانە زاڵ کراوەکان بدەینەوە، با #زمانی_دایکی مان بپارێزین و ڕۆژەکەیشی پیرۆز بکەین.
٭٭٭
وێنە ؛ ژیوان کوڕەزام
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەندێ لەو کوردانە کە لە بەرامبەر زمان و فەرهەنگە زاڵەکان تووشی "خۆ بە کەم زانین" و "خۆ دۆڕاوی" دەبن، بە هەڵاتن لە پێناس و شۆناسی کوردی؛ ئەرکی تاساندنی #زمانی_دایکی و کوشتنی #زمانی_کوردی دەگرنە ئەستۆ.
ئەم خاتوونە بە زمانێکێ ئاسایی ئەو ئاکارانە ڕوو دەکاتەوە و بە جوانی ڕەخنە لێدەگرێ.