Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
61 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
هەندێ کەس کە خۆیان بە #کوردی_ئێران دەناسێنن دێن و داوا دەکەن و دەڵێن جگە لە خۆمان و ناوچەکەی خۆمان، کەس باسی هیچ کوردێکی دیکە لە هیچ شوێنێک نەکات، با باسی خەیانەتکاران و خاکفرۆشان و #کوردفرۆشەکان نکرێت، با باسی #هەرێمی_کوردستان نکرێت ،چۆنکێ ئەوانە کوردی عێراق و عێراقین، با باسی سەرکوتکاریەکانی ئەردۆغان و ڕەنجی کوردی بە تورک کراوی تورکیا نەکەن و ئەوانەی دیکەش کە لە سوریا دەژین گەر جێنوسایدیش بکرێن، پێوەندیکی بە ئێمەی کوردی ئێرانییەوە نییە، ڕێک ئەو پەیامانەی دەیان ساڵە لە ئێرانیش دەی بیسین و پێمان دەگوترێت.
جا ئەوە جێی سەرسووڕمان نییە ؟!
ئەگەر بۆ سەربەخۆیی #باشوور گشتپرسی دەکرێت و بە دەرئەنجامی ڕێفڕاندومەکە و بە ویست و خواستی کورد یاری و گەمە دەکرێت، با بکرێت،
ئەگەر ٥١ لە ١٠٠ی خاک و خەڵکی ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕادەستی میرات وەرگرتووانی سەدامی ئەنفاڵکەر و جێنوسایدکەرانی کورد دەکرێتەوە، با بکرێت،
ئەگەر داعەش و بونیاتنەرانی، کوردانی ئێزەدی کۆمەڵکوژ دەکەن، با بیکەن،
ئەگەر دوێنێ #کەرکۆک و ئەوڕۆ #شەنگاڵ ڕادەستی دەوڵەتی عێراقی عەربی دەکرێتەوە، با بکرێت،
ئەگەر ئەردۆغانیەکان و تێرۆریستان عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی لە #ڕۆژئاوا داگیر دەکەن و پرۆژەی کورد قرکردن بەڕێ دەخەن، با بیکەن،
ئەگەر جزیر و شرنەخ و بەدلیس و فارقین و جۆلەمێرگ و سوور و سلۆپییا و گەڤەر سێرت و نسێبین و.... کاول دەکرێت و کورد لە #باکوور دەکوژن، با بیکەن، چۆنکی ئەوانە بە تورک کراون و ئەوان کوردی ڕەسەن نیین.
ئەوە وا دیارە کورد لە هیچ شوێنێک هیچ کێشەیەکی دە گەڵ داگیرکەردا نییە، کورد تەنیا لە گەڵ کورد کیشەی هەیە، ئەوەش لە حیزبەکان کۆدەبێتەوە. کێشەی کورد ڕکابری حیزیبە و بەس.
ڕکابری هەندێ لە سەرکردەکانە بۆ هاریکاری دە گەڵ داگیرکەران، بۆ پۆست و مەقام و سەروەت و سامانە، نەک ڕکابری لە پێناو وەرگرتنەوی مافی زەوت کراوی گەل و نەتەوە و پاراستنی ژیانی خەڵک و یان #سەربەخۆیی_کورد !!
له دوو حەوتەی ڕابردوو، لە چەند شار و ناوچەی بەشی ڕۆژهەڵاتی #هەرێمی_کوردستان وەکوو سلێمانی، ڕانیە، دەربەندیخان، کفری، چەمچەماڵ، کەلار و پیرەمەگرۆن، خەڵکانێک بۆ ناڕەزایی دەربڕین ڕژانە سەر شەقامەکان، بەڵام کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی ئەو خەڵکانە لە سەر شەقامەکان، توندوتێژی لێکەوتەوە کە لە ئاکامدا تا ئێستا لانیکەم ٩ کەس گیانیان لەدەسداوە و دەگوترێ هەندێکیش بریندار و دەیان کەسی دیکەش دەسبەسەر کراون.
بە هۆی پەرەگرتنی گرژی و ئاڵۆزیەکان لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم و تەشەنەی توندوتێژییەکان، دەگوترێت هەندێ لە خۆپیشاندەرانی تووڕە لە چەند شار هەڵیان کوتاوە سەر بارگا و ناوەندە دەوڵەتییەکان و لە هەندێ شار و شوێنش بە ئاگر تێبەردان لە بارگا و پێگەی حیزبە حاکمەکان، چەند بنکەی پۆلیسیان سووتاندوونە.
سەبارەت بە هۆی گرژی و ئالۆزی و خۆپیشاندان و توندوتێژی لە شەقامەکان و هەر وەها ئەو ڕووداوانە کە کارەساتی بە دوای خۆی هێناوە، چەندین هەواڵ و ڕاپۆرتی بە پێچەوانەی یەکتر، بڵاو بووەتەوە؛
- بە پێی هەواڵ و ڕاپۆرتی هەندێک لە مێدیاکانی نزیک بە حکومەت و دەوڵەتی هەرێمی کوردستان، لەوەی ڕووی داوە وەکوو پیلانێک بۆ ئاژاوەنانە و تێکدانی باری ئاسایی و ئەمنی هەرێم چاوی لێکراوە و قامکی تاوانیان بەرەو گێرەشێوێنانی دەوڵەتانی دەرەکی و هەندێ گرووپ و حیزبی کوردی دەروەی باشوور، ڕاکێشاوە.
- مێدیا و لایەنگرانی خۆپیشاندەران، وەرنەگرتنی مووچەی مووچەخۆران لە چەند مانگی ڕابردوو، دۆخی نا لەباری بژیوی ژیانی خەڵک، کەم و کوڕی پێداویستە خزمەتگوزارییەکان و کێشەی گەندەڵی و نا دادپەروەری ئابووری و ئیداری لە لایەن حکومەت، بە تایبەت لە لایەن دوو حیزیی دەسەڵاتدارەوە بە هۆکاری ناڕەزایەتیی کۆمەڵانی خەڵک و خۆپیشاندانی خەڵکان لە سەر شەقامەکان پێناسە دەکەن.
لەو کارەساتە خەم هێنەرانە کە لەم دوایانە لە شارەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم روویداوە، پۆلیسی حکومەت [ پولیسی حیزبە دەسەڵاتدارەکان ] لە بەرامبەر خۆپیشاندەران، دەستی داوە بە توندوتێژی و هەندێ لە هاووڵاتیان [ پتر لە ٩ کەس ] کوژراون. کوژرانی خۆپیشاندەران و هاووڵاتیانی مەدەنی بە هیچ شێوەیەک جێگای قوبوڵ و پاساودانەوە نییە، لە هەمان کاتدا تێکدان و ئاگر تێبەردانی دارایی و سامانی گشتی و دەوڵەتی پەسەند کراوە نابێت. هەر وەها دەستێوەردانی دەوڵەتانی بێگانە و تەنانەت گێرەشێوێنی ئەگەر لە لایەن حیزبە نەیارەکانی کوردی دەرەوەی باشوور بێت [ئەگەرچی وەکوو تومەتێکە، ئەگەر پشتڕاست بکرێتەوە ] قوبوڵکراوە نییە.
شایانی باسە حکومەت و دەوڵەتی نیوە سەربەخۆی هەرێمی کوردستان لە دوای شەڕی داعێش و پاش ڕیفراندومی سەربەخۆیی لە ٢٠١٧، بە چەند هۆکار، وەکوو گێچەڵی سیاسی- ئەمنی و هۆی زیاد بوونی گوشارەکانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق و دەوڵەتانی دراوسێ، دەسەڵات بە سەر نیوێ لە خاک و بەشێک لە جەماوەر و هێزی خۆی، لەوانە کەرکۆک؛ شاری کێڵگە نەوتییەکانی لە دەست داوە.
دەوڵەتی عێراقی عەرەبی، بە وەش ڕازی نییە و بۆ قورسکردنەوەی گوشارەکانی بەسەر دەوڵەتی هەرێمی کوردستان [ بە تایبەت لە پاش گشتپرسییەکەی ٢٠١٧ ] دەستی داوە بە یاری کردن بە بەشە بووجەی کوردستان و تا ئێستا لەو ئامرازە، هەر وەکوو کارتێکی گوشاری بەهێز، کەڵکی وەر گرتووە.
بە ڕاگرتن و بەرگرتن لە هەناردنی بە وەختی بووجەکە، بە گۆڕان و کەم کردنەوەی بڕ و ڕادەی ئەو بەشە بووجە، یان بە دواخستن و گرێدانی هەناردنی بووجەی ساڵانە بە چارەسەر کردنی کێشەی نەوت و چەند مژاری دیکەی پێوەندیدار بە نەوتەوە، بە عەمد و ئەنقەست و بە کردەوە ڕێخۆشکەرە بۆ تەشەنەی ناڕەزاییە گشتییەکان و پەرەگرتنی ئاڵۆزی و بشێوی لە نێو خەڵکی هەرێم و ئامانجیشی بە دواوەخستن و گیروودە کردن و سەرقاڵکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە کێشە ناوخۆییەکان.
بەغدا بە دوای ئەوەیە تا بە لاوازکردن و کەم هێز و بێ هێز کردنی زۆرتری هەرێم، حکومەتی هەرێمی کوردی بخاتە سەرئەژنۆ و ناچاری بکاتن بە تەواوی خۆی ڕادەستی بەغدا بکاتەوە.
حکومەتی عێراقی و نەیارانی سەربەخۆیی کورد لە ڕاستیدا، تێدەکوشن تا بە درووستکردنی کۆسپ و تەگەرەی زۆر و گومە ساختەکاریەکان لە ڕێگای حکومەت و دەوڵەتی کوردی، سرنجی خەڵک و دەوڵەتی کوردستان لە سەر چارەسەری مژار و تەوەرە گرنگەکان وەکوو چارەنووسی کەرکۆک و ناوچە کێشە لەسەرەکان دوورتر بخەنەوە و یان لانیکەم لە پەراوێزەوە ڕایبگرن و سەربەخۆیی کوردستانیش بکەن بە مژارێک، وەکوو ئەوە کە هیچ کات کورد دەستی پێ ناگات و دەبێ لە بیری بباتەوە.
بە هۆی کەڵک وەرگرتنەکانی دەوڵەتی ناوەندی لە ئامرازی بووجە و ئامرازە ماڵییە- ئابوورییەکان وەکوو کارتی گوشار، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر ئێستا ڕووبەڕووی کەم بوونی بووجەی مانگانە و کێشەی ماڵییە، و لە ڕاستیدا تووشی قەیرانێکی گەورەی ئابووری تێکدەر بووەتەوە.
ئەگەرچی هەرێم چەند گرێبەستی نەوتی لە گەڵ چەند لایەنی دەرەکی هەیە، لەوانەیە گرێبەستی ٥٠ ساڵە بە هاوبەشی تورکیا و گرێبەستی
#ئازادی_ڕادەربڕین یەکێ لە مافە هەرە گرێنگەکان و لە سەرەکی ترین مافەکانی مرۆڤە. ڕێز گرتن لەو مافە بەواتاێک پیشاندەری باوەڕمەندی بە پرێنسیپە سەرەکییەکانی دێموکراسیەت و دێموکراتیەتە.
هەر چەشنە ڕێگری کردنێک لە دەربڕینی بیر و ڕا جیاوازەکان بە هەر شێوەیک لە شێوەکان و هەر چەشنە
کوسپ و تەگەرە نانەوەیک لە سەر ڕێگای ئەو مافە، وەکوو دژایەتی و دەستدرێزی کردن بە سەر #مافەکانی_مرۆڤ هەژمار دەکرێت.
من وەکوو ڕۆژنامەوانێک مافی ئەوەم هەیە شرۆڤە و بیرو ڕای خۆم سەبارەت بە هەڕ ڕووداوێک و هەر مژارێک بە بێ قەدەغە و تەگەرە نانەوە و لێپرسینەوە بهێنمە سەر لێنووس.
بەڵام ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوو دیتم و هەستم پێکرد، دوور کەوتوویی دەیان ساڵەی ئێمەمان بوو لە سەرکی ترین مافەکانی مرۆڤ و نەناسینی سەرەتایی ترین مافی تاکەیی و مرۆیی و مافی ڕادەربڕین.
زۆر بە داخم بەوەی دەبێ ئەو راستییە قبوڵ بکین، تەوەری هزر و بیر و بڕوای سیاسییەکانمان نەک هەر هیچ گەشەی نکردووە، بەڵکوو هەر لە ساڵەکانی پەنجاکان ماوەتەوە و ڕەنگە پاشەکشەیشی کردوو بێت.
#ئازادی_خوازی و دێموکراسی خوازی بڕوامەندانە و باوەڕ بە پرێنسیپە دێموکراتییەکان خۆ تەنیا بەخۆ لکاندنی ئەو چەند وشەیە بەدی نایەت و بە هەڵکردنی ئاڵا و دروشم دانەوەش دەستەبەر نابن.
کەسانێ کە خۆیان بە #دێموکراسی_خواز پێناسە دەکەن و داواکاری دێموکراسی و ئازادی و مافی مرۆفن بۆ خەڵک و #گەلی_کوردستان، یان داوای مافە زەوتکراوەکانی نەتەوەی ستەملێکراوی کورد دەکەن ئاخۆ چۆن خەڵکی بڕوایان پێیەوە بکەن وەکوو دابینکەر و پارێزەری ئەو مافانە، کاتێک لە هەر ڕەخنە و گازندەیک لە دەسەڵات بەدەستانی ئێستای #هەرێمی_کوردستان، تووڕە دەبن و بە جنێو و بوختان و تانە و تومەتی نەشیاو هەڵدەکوتنە سەر ڕەخنەگرەکان؟
بە بوونەی نزیک بوونەوی ساڵی نوێ و بە هیوای #ئاشتی و ئاشتەوایی و #یەکگرتوویی لە نێوان کۆمەڵانی خەڵک و نەتەوەکەمان لە ساڵی ٢٧٢١ی کوردی،
بە داوا و خواستی هەندێ لە دۆستان و هاوڕێیان، ئەو چەند پۆستەی ئەم دوایانە [ سەبارەت بە #‌هەرێمی_کوردستان] کە هەندێ کێشە و ئاڵۆزی پێک هێنا بوو، لە سەر دیواری فەیسبووک، بەتەواوی سڕیمانەوە. بە هۆی سڕینەوەی ئەو پۆستانە، ڕەنگە پۆستی پێوەنداری هاوڕێان تووشی کێشە بێت کە داوای لێبوردن دەکم، هەروەها لەو کەسانەش کە بە دانانی کۆمێنت زەحمەتیان کێشا بوو، داوای ڵێبوردن دەکەم.
پاش سڕینەوەی چەند پۆستێکی پێوەندیدار بە #هەرێمی_کوردستان،
لە ٢٤ کاژێری رابردوو، زۆر کەس لە ناو وڵات بە تایبەت لە شارەکان و پارێزگاکانی #سنە و #کرماشان و #ورمێ و #تاران و چەند شوێنێکی دیکە پێوەندییان پێوە گرتووین لەو کردەوانە کە ئەوان بە هێرش و گەلەکۆمەی مەجازی و هەڵمەت بۆ ڕەشکردنی کەسایەتیێکی سەربەخو و خاوەن ڕێز ڵە نێو خەڵک و ب.. مافی مرۆڤی کوردستان لێ ناو دەبەن، داخ و کەسەری خۆیان ڕاگەیاندووە و کردەوەی ئەو کەسانە کە دەیانەوێ #کەبوودوەند بخەنە ناو بازنەی شەڕە قسەی ئابڕۆبەرانە و شەڕە بە نەفرەتکراوەکانی حیزبی و گروپی، بە کردەوەیکی قیزەون دەنرخێنن و شەرمەزاری دەکەن. زۆربەی ئەو بەڕێزانە لە سەر هۆکاری سڕینەوەی ئەو پۆستانە، پرسیاریان هەیە و لەو بارەوە خوازیار و چاوەڕێ ڕوونکردنەوەیکی ئەوتۆن.
٭٭٭
بە دڵنیایەوە کۆمەگای #ڕۆژهەڵات لە بواری هەستیاری و وشیاری و بڕوامەندی بە بایەخە گرێنگەکانی #کۆمەڵگای_مەدەنی_سیاسی وەکوو بایەخ دان بە #ئازادی_ڕادەربڕین، ئازادییە سەرەکییەکان، #دێموکراسی و دێموکرایەت، #مافەکانی_مرۆڤ، #دادگەری_کۆمەڵایەتی، #مافی_ژنان، یەکسانی ئافرەتان و پیاوان، #ژینگەپارێزی و تەنانەت پاراستنی مافی ئاژەڵان و سەگ و پشیلە، گەیشتووتە ئاستێکی هەرە بەرز و بەردەوامیش لە گەشەدانیدایە.
بە چاو هەر پێوەر و لە هەر ڕوانگەیک چاوی لێبکرێت، #کۆمەڵگای_مەدەنی ژۆرهەڵات زۆر پێشکەتووترە لە بەشەکانی دیکە و لە وەها کۆمەڵگایک تەنیا ئەو حیزب و ڕێکخراوانە دەتوانن داهاتووێ بۆ خۆیان دەستەبەر کەن کە بتوانن هاو ڕا و هاوڕیی کۆمەڵگای مەدەنی و سیاسی ئەوڕۆی #کوردستان بچنە پێشەوە.
لە گوڵانی ساڵی ڕابردوو، ڕۆژێک خۆم و ئابرام و خوێشکم و کوڕەکەم بۆ سەیر و پیاسە لە کێو و سرۆشت ڕوومان کردە #دیواندەرە و کێوێک لە نزیکی ئەو شارە.
لە سەر ڕێگامان، چەند کەسێ کە خەریکی لەوەڕ دان بە مەڕ و ماڵات و ئاژەڵەکانیان بوون، منیان ناسییەوە،
کوڕە لاوێک بەوانی دیگە وتی ئەو کابرا، لە کاک سدێقی #کەبوودوەند دەکا و ئەوانیش ئیدی هاتنە پیرۆمانەوە و دوای متمانە بوون، زۆر بە گەرمی و خۆمانیانە پێشوازییان لێمان کرد و ئێمەش بۆ ماوەی کاژێرێ، دوو کاژێر لایان ماینەوە. ئەو چەند کەسە کە جووتیار و ئاژەلدار و شوان بوون، لە سەر زۆر شت قسەیان بۆ کردین.
لە دواییدا کابرا بە تەمەن و زۆر زاناکەیان گوتی؛
کاک سدێق گیان ئەوەی تۆ کردت بۆ حوقوقی بەشەری [ مافی مرۆڤ ] کورد و ئەو هەموو سزا و ئەشکەنجە و زیندانە کە تۆ کێشات، ئەو نەهامەتی و تاڵییانە کە خۆت و بنەماڵەت بە سەرتان هاتووە زۆر کەس لێ ئاگادارن و زۆر کەسیش قەدردانی ئێوەن، بەڵام لە ناو کوردە، به تایبەت لای کوردی بێ وەفا تا بووە، وابووە دوای چەند ساڵ ئیدی بە دەگمەن کەس لەو بەسەرهاتی جەنابتە بیر بکاتەوە.
جا نازانم تۆ بۆ کێ ئەو هەموو خۆت بە دار و بەردا دەدا ؟ و بۆ چی و بۆ کێ ئەو هەموو ئازارت کێشا ؟
کاک سدێقی ئازیز ئەوە بزانە زیاتر لە نیوێک، نا با بڵێم ئەم خەڵکە بە تەواویی گۆڕاون و بە هۆی پاراستنی قازانج و بەژەوەندی تاکەی و بنەماڵەیی خۆیان و لە بەر وەرگرتنی ئیمتیاز و مووچە و پوڵ و پارە و جیفە و... ئامادەن، تا نەک هەر جەنابت و کەسانی بە ناو ڕێبەری کورد، بەڵکوو هەر شتێک پێوەندی بە #کورد و کوردایەتییەوە هەبووبێت، بە هەرزانترین نرخ بفرۆشن.
هەر لەو دە ساڵە کە تۆ تەمەنت لە زیندان بەسەر دەچوو و لە ژیان کەوتووی بە دواوە، با باش بزانی کە هەزاران کەس هەر لەم دیواندرەیە، بە فروشتنی هەر شتێ کە بۆنی کوردی پێیەوە بووە، خۆیان کردووە بە میلیاردر و ئێستاش دەڵێن لە ئێمە کوردتر، کەس هەر نییە !
هەر ئەو ئەژەڵدارە بە تەمەنە لە کوتاییدا وتی؛
کاک سدێق گیان ئەوە من مردوو، ئەوە تۆ زیندوو،
ئەگەر کوردی بێ وەفا له جیاتی قەرەبوو کردنەوە، هەر چی سووکاتییە پێتیان نەکرد و ئەگەر مارکی جاشیان لێت ندا و لە کورد بوون بێزاریان نەکرد، جا ئەوسا بڵێ وا نییە !
٭٭٭
قسەکان و پێش بێنی ئەو کابرا بەساڵاچووە گوندییە، هەر ساڵێکی نەخایان کە هاتە دی.
بەر لە نەورۆزی ئەو ساڵ، لە سەر نووسراوەیەکی ڕەخنەگرانە سەبارەت بە #هەرێمی_کوردستان و دەسەڵاتی بێ دەسەڵات و کوڕنۆش کردنەکانی ئەو هەرێمە لە بەرانبەر ئێران و تورکیا و دەراوسییەکان، ئەوەک جنێو و بۆختان و تۆمەت و سووکایەتی نەما لە لایەن هەندێ کوردی #رۆژهەڵات لە دەرەوەی وڵات، پێ کردین.
من هێشتا لە سەر ئەو متمانە و بڕوا بە خۆم، ماومەتەوە کە هەرگیز لە بەرامبەری دەوڵەتی ئێران پاشەکشەم نەکرد، بەڵام لە بەرانبەری سووکایەتی کەرانی کورد پاشەکشەم کرد !
تۆمەتبار کراین بە باکوور تەوەری، ڕۆژاوا تەوەری، جاشایەتی کردن بۆ فەڵان و فیسان حیزب و گروپ، تەنانەت کراین بە جاشی کۆماری ئیسلامی ئێران و مێحوەری مقاومەت !
جا نازانم هەندێ لەم تۆمەتانە بەرامبەری هەیە؟ وەک بڵێین باشوور تەوەری، هەولێر تەوەری یان نا ؟
هەڵبەت من هیچکات بە دوای تومەت لێدان و تۆڵە کردنەوە و ئەو شتانە ناڕۆم، بەڵام بێزار کردنی هەر کوردێ لە کورد بوونەکەی، لام وایە ئەوە تاوانێکی گەورەیە.
٭٭٭
ئێستا کە گوڵانی دیکەیە، تەماوەرم ئەرگەر دۆخی سووری کۆرۆنا لە #سنە و دیواندەرە دابەزێت، جارێکی دیکە بەهاری ئەو کێوانە ببینمەوە، هیوادارم ئەو برادەرە بەساڵاچووەش هەر لە ژیان مابێت.
یەکێ لە شارە گەورەکانی #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان، سنە، سنەدژ، یان #کورسان ناوەندی پارێزگای سنەی کوردستانە.
#سنە ئێستا شارێکی گەورەیە و لە دەوروبەریشی چەند شار و شاروچکە لەوانە؛ نایسەر، حەسەن ئاوا، نەنەڵە، قار، ئاساوڵە و دووشان، پێیەوە چەسپێندراون کە ئەگەر بخرێتە سەر ئەو شارە، ئیدی ڕەنگە سنە وەکوو گەورە شار [ کلان شهر]، بوجەی تایبەتی بۆ دیاری و تەرخان بکرێت.
بە سەر ئەوانەش، هەر ئێستا سنە شارێکی گەورەیە و دەیان شارۆچکە و گەڕەکە گەورەی لە خۆوە گرتووەتەوە.
هەر وەها چەندین شارۆچکە و گەڕەکی دیاریکراوی تێدایە.
بۆ وێنە، جیا لە دەزگا دەوڵەتی و ئەمنییەکان و فەرمانبەرە هاوردەکان کە چەند شارۆچکە و گەڕەکی تایبەت بە خۆیان هەیە،
لە نێو خەڵکانی خۆجێی و مەدەنیش جیاوازی چینایەتی و فێکری و ئایینی بە ڕاشکاوی دەبینرێت. لەوانەیە گەڕەک و شارۆچکەی دەوڵەمەند نشین و هەژار نشینەکان، یان گەڕەک و شارۆچکەی جیاواز و دیاریکراوی تایبەت بە هەندێ گروپی فێکری و مەسەبی، کە ئەوانیش جیاوازی خۆیان بە واتایەک بەو شێوەیە دەنوێنن.
٭٭٭
دابەش بوونی فەرمی نەتەوە و #نیشتمانی_کورد، لە ڕەهەندی مێژوویی و بوارەکانی سیاسی و جێوگرافی هەر چەندە بژاردە و یان پەسەند کراوی خۆدی کوردیش نەبووە، بەڵام وەکوو دەستکردی #کۆلۆنیالیزم، لە لایەن #نەتەوە_یەکگرتووەکان [ نوێنەری دەوڵەتەکان ]، دانی پێنراوە.
بەڵام کورد نەک هەر دابەشە بەسەر ئەو چوار یان پێنج پارچەیە، بەڵکوو لە لایەن حوکوومەتەکان و هەروەها خۆدی کوردیشەوە بە سەدان فیرقە و دەستە و گروپی جۆراوجۆری فێکری، ئایینی، مەسەبی، سیاسی و ئایدۆڵۆژیایی دابەش کراوە و بەردەوام هاندراوە بە خۆ لەت و پەت کردن و یان هان دەدرێت بە پەرتەوازە بوون و نایەکگرتوو بوونی نەتەوەیی.
بۆ وێنە ئەگەر کورد لە سەردەمی #خێڵیاتی و خێڵەکان، بە سەدان خێڵ و عەشیرە و تایفەی نەیار و دژە یەکتر دابەش کرابوو،
وە ئەگەر #خێڵ و عەشیرەتەکان کە دژ به یەکتر دەوەستانەوە، وەکوو ئامرازێکی کونترۆڵکەرەوە لە خزمەتی حوکوومەتەکانەوە بۆ کونترۆڵ کردنەوەی خۆدی کورد بەکار دەهێنران،
ئێستاش کورد هەر بە پلانی حوکوومەتەکان و بە هاوڕێی پاوانخوازان و بەرژەوەند پارێزانی فیرقەیی و هەر وەها بە کەمتر خەمی خۆدی کورد، دابەشە بە سەر سەدان دەستە و تاقم و گروپی سیاسی و نا سیاسی و ئایدولۆژیایی و ئایینی و مەسەبی نا تەبا.
٭٭٭
ئەوەی کە میژوو سەلماندوویە جیاوازی، پرش و بڵاوی، پەرتەوازەیی و نایەکگرتوویی لە نێوان کوڕ و کۆمەڵانی نەتەوە بن دەستەکان، دیاردەی هزر و بیر و ڕامانی کۆلۆنیالیزمە. بێ گومان جیاوازی و نا تەبایی و نا یەگرتوویی لە نێوان کوڕ و کۆمەڵانی کوردیش هەر لە میراتخۆرانی کۆلۆنیالیزم هێڵی گرتووە و سەرچاوە دەگرێتەوە.
فیرقە ساز دان و پێکهێنانی دەستە و گروپ بە بیروکە و ئایدۆلۆژیای ئایینی و نا ئایینی تا ئێستا هیچ دەرئەنجامێکی بۆ #نەتەوەی_کورد نەبووە و ئەوەی بە گشتی بۆ خەڵکی کورد ڕوونە، هیچ فیرقە و گروپێکی لە شێوەیە هەنگاوێکی لە پێناو ماف و #ڕزگاری_کورد هەڵنەگرتووە. هەنگاوێک کە لە بەرژەوەندی خەڵک و بە قازانجی ئەو نەتەوە و مافەکانی #گەلی_کورد بووبێت و یان دەرئەنجام و دەستکەوتێکیان بۆ دواڕۆژ خولقاندبێت، نەک هەر هەڵنەگیراوە، بەڵکوو بە پێچەوانە، گەلی کورد لەم بوارە زور زەرەرمەند بووە و خەساری زوریشی پێی گەیشتووە.
٭٭٭
ئەگەر ئیزن بدەن ناوێک لە هەرێم ببەین بەو مەرجەی هێرش نەکەنە سەرمان، وێنە بۆ ئاماژە زۆرە لە باشوور و #هەرێمی_کوردستان.
ئێستا لە #باشوور دەیان حیزب و ڕێکخراوە و دەستە گروپ و تاقمی کارا، بوونیان هەیە بە بەرنامە و ساپۆرتی هەموو لایانە و پشتیوانی فێکری، ماڵی و بوجە و مووچەی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە کە چالاکانە لە پێناو خزمەتکردن بە ئامانج و ویستی #نەیارانی_کورد کار دەکەن.
گۆڕینی فێکر و هزر و بیر و ڕای خەڵک بە تایبەت چینی نەدار و هەژار، گوڕینی داب و نەریتی ڕەسەنی کوردی، گۆڕینی پێناس و شۆناسی کورد بە گشتی و دوور خستنەوەی نەتەوەی کورد لە ئامانج و مافە سەرەکییەکانی، بەشێکە لە ویست و ئامانجی #داگیرکەران و نەیارانی کورد.
مادام ئەو فیرقە و گروپانە وەکوو دارە دەست لە خزمەتی داگیرکەران و دراوسێیەکان و وڵاتانی دەرەکی کاراییان هەیە و تا کاتێک لە بەرامبەری یەکخستنەوە و یەکگرتنەوە گەلی کورد ڕۆڵی لەمپەر و داهێنەری کوسپ و تەگەرەیان بە خۆوە گرتووە،
کورد نەک هەر لە پشت درگای بە سەر داخراوەی ڕزگاری دەمێنێتەوە، بەڵکوو بەردەوام دەبێت لە تواندنەوە و خۆ پاکتاو کردنەوەی خۆبەخشانە.
یەکێ لە شارە گەورەکانی #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان، سنە، سنەدژ، یان #کورسان ناوەندی پارێزگای سنەی کوردستانە.
#سنە ئێستا شارێکی گەورەیە و لە دەوروبەریشی چەند شار و شاروچکە لەوانە؛ نایسەر، حەسەن ئاوا، نەنەڵە، قار، ئاساوڵە و دووشان، پێیەوە چەسپێندراون کە ئەگەر بخرێتە سەر ئەو شارە، ئیدی ڕەنگە سنە وەکوو گەورە شار [ کلان شهر]، بوجەی تایبەتی بۆ دیاری و تەرخان بکرێت.
بە سەر ئەوانەش، هەر ئێستا سنە شارێکی گەورەیە و دەیان شارۆچکە و گەڕەکە گەورەی لە خۆوە گرتووەتەوە.
هەر وەها چەندین شارۆچکە و گەڕەکی دیاریکراوی تێدایە.
بۆ وێنە، جیا لە دەزگا دەوڵەتی و ئەمنییەکان و فەرمانبەرە هاوردەکان کە چەند شارۆچکە و گەڕەکی تایبەت بە خۆیان هەیە،
لە نێو خەڵکانی خۆجێی و مەدەنیش جیاوازی چینایەتی و فێکری و ئایینی بە ڕاشکاوی دەبینرێت. لەوانەیە گەڕەک و شارۆچکەی دەوڵەمەند نشین و هەژار نشینەکان، یان گەڕەک و شارۆچکەی جیاواز و دیاریکراوی تایبەت بە هەندێ گروپی فێکری و مەسەبی، کە ئەوانیش جیاوازی خۆیان بە واتایەک بەو شێوەیە دەنوێنن.
٭٭٭
دابەش بوونی فەرمی نەتەوە و #نیشتمانی_کورد، لە ڕەهەندی مێژوویی و بوارەکانی سیاسی و جێوگرافی هەر چەندە بژاردە و یان پەسەند کراوی خۆدی کورد نەبووە، بەڵام وەکوو دەستکردی #کۆلۆنیالیزم، لە لایەن #نەتەوە_یەکگرتووەکان [ نوێنەری دەوڵەتەکان ]، دانی پێنراوە.
بەڵام کورد نەک هەر دابەشە بەسەر ئەو چوار یان پێنج پارچەیە، بەڵکوو لە لایەن حوکوومەتەکان و هەروەها خۆدی کوردەوە بە سەدان فیرقە و دەستە و گروپی جۆراوجۆری فێکری، ئایینی، مەسەبی، سیاسی و ئایدۆڵۆژیایی دابەش کراوە و بەردەوام هاندراوە بە خۆ لەت و پەت کردن و یان هان دەدرێت بە پەرتەوازە بوون و نایەکگرتوو بوونی نەتەوەیی.
بۆ وێنە ئەگەر کورد لە سەردەمی #خێڵیاتی و خێڵەکان، بە سەدان خێڵ و عەشیرە و تایفەی نەیار و دژە یەکتر دابەش کرابوو،
وە ئەگەر #خێڵ و عەشیرەتەکان کە دژ به یەکتر دەوەستانەوە، وەکوو ئامرازێکی کونترۆڵکەرەوە لە خزمەتی حوکوومەتەکانەوە بۆ کونترۆڵ کردنەوەی خۆدی کورد بەکار دەهێنران،
ئێستاش کورد هەر بە پلانی حوکوومەتەکان و بە هاوڕێی پاوانخوازان و بەرژەوەند پارێزانی فیرقەیی و هەر وەها بە کەمتر خەمی خۆدی کورد، دابەشە بە سەر سەدان دەستە و تاقم و گروپی سیاسی و نا سیاسی و ئایدولۆژیایی و ئایینی و مەسەبی نا تەبا.
٭٭٭
ئەوەی کە میژوو سەلماندوویە جیاوازی، پرش و بڵاوی، پەرتەوازەیی و نایەکگرتوویی لە نێوان کۆڕ و کۆمەڵانی نەتەوە بن دەستەکان، دیاردەی هزر و بیر و ڕامانی کۆلۆنیالیزمە. بێ گومان جیاوازی و نا تەبایی و نا یەگرتوویی لە نێوان کۆڕ و کۆمەڵانی کوردیش هەر لە میراتخۆرانی کۆلۆنیالیزم هێڵی گرتووە و سەرچاوە دەگرێتەوە.
فیرقە ساز دان و پێکهێنانی دەستە و گروپ بە بیروکە و ئایدۆلۆژیای ئایینی و نا ئایینی تا ئێستا هیچ دەرئەنجامێکی بۆ #نەتەوەی_کورد نەبووە و ئەوەی بە گشتی بۆ خەڵکی کورد ڕوونە، هیچ فیرقە و گروپێکی لە شێوەیە هەنگاوێکی لە پێناو ماف و #ڕزگاری_کورد هەڵنەگرتووە. هەنگاوێک کە لە بەرژەوەندی خەڵک و بە قازانجی ئەو نەتەوە و مافەکانی #گەلی_کورد بووبێت و یان دەرئەنجام و دەستکەوتێکیان بۆ دواڕۆژ خولقاندبێت، نەک هەر هەڵنەگیراوە، بەڵکوو بە پێچەوانە، گەلی کورد لەم بوارە زور زەرەرمەند بووە و خەساری زوریشی پێی گەیشتووە.
٭٭٭
ئەگەر ئیزنی ئەوەمان پێ بدەن ناوێک لە هەرێم ببەین بەو مەرجەی هێرش نەکەنە سەرمان، وێنە بۆ ئاماژە زۆرە لە باشوور و #هەرێمی_کوردستان.
ئێستا لە #باشوور دەیان حیزب و ڕێکخراوە و دەستە و گروپ و تاقمی کارا، بوونیان هەیە بە بەرنامە و ساپۆرتی هەموو لایانە و پشتیوانی فێکری، ماڵی و بوجە و مووچەی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە، و چالاکانە لە پێناو خزمەتکردن بە ئامانج و ویستی #نەیارانی_کورد کار دەکەن.
گۆڕینی فێکر و هزر و بیر و ڕای خەڵک بە تایبەت چینی نەدار و هەژار، گوڕینی داب و نەریتی ڕەسەنی کوردی، گۆڕینی پێناس و شۆناسی کورد بە گشتی و دوور خستنەوەی نەتەوەی کورد لە ئامانج و مافە سەرەکییەکانی، بەشێکە لە ویست و ئامانجی #داگیرکەران و نەیارانی کورد.
مادام ئەو فیرقە و گروپانە وەکوو دارە دەست لە خزمەتی داگیرکەران و دراوسێیەکان و وڵاتانی دەرەکی کاراییان هەیە و تا کاتێک لە بەرامبەری یەکخستنەوە و یەکگرتنەوە گەلی کورد ڕۆڵی لەمپەر و داهێنەری کوسپ و تەگەرەیان بە خۆوە گرتووە،
کورد نەک هەر لە پشت درگای بە سەر داخراوەی ڕزگاری دەمێنێتەوە، بەڵکوو بەردەوام دەبێت لە تواندنەوە و خۆ پاکتاو کردنەوەی خۆبەخشانە.
کورتە باسێکم سەبارەت بە #سنە-ی ئەوڕۆ و دۆخی #کۆمەڵگای_کوردی و هەر وەها نیوچە ئاماژەیەک بە کارایی و کاریگەری هەندێ گروپ و دەستە و تاقمی کارا و تەیار کراوی دەرەکی لە باشوور و #هەرێمی_کوردستان [ بەبێ ناو لێ بردن ] لە پۆستی پێشوو هێنابوو، کە هەندێ کەس، لەوانە؛ برادەرێک دانیشتووی وڵاتی نورویژ، ڕەخنەی لێگرتووین و فەرموویەتی؛ پەتەوازەیی و جیاوازی له نێوان کۆڕ و کۆمەڵان هەر تایبەت بە #کورد نییە و هەمووی نەتەوەکان دەگرێتەوە، بۆ وێنە لە وڵاتی نورویژ کە وڵاتێکی پێشکەوتووە لە بواری دێموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، دەیان دەستە و گروپ و حیزبی چەپ و ڕاست و ئاییی و نا ئایینی هەیە و هەر یەکە بە هەر شێوازێک بیهەوێت کار دەکا و کەس ڕێگریان نییە و کەس لێپرسینەویان لێ ناکاتەوە.
وێرای سپاس و پێزانین لە خوێندنەوە و تێبینی ئەو برادەرە و هاوڕایی لە گەڵ بەشێک لە تێبینییەکەیان [ بە تایبەت ئەوەی کە نێوان کۆڕ و کۆمەڵانی نەتەوەکانی دیکەش جیاوازی و پەرتەوازەیی هەر هەیە و هەر باوە ]، ئاماژە بەو چەند خاڵەی خوارۆ بە پێویست دەزانم.
١. #نورویژ وڵاتێکی بە فەرمی دامەزراوە و سەربەخۆیە و #دێموکراسی و #مافەکانی_مرۆڤ و کارایی و کار کردنی حیزبی و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکان لەو وڵاتە وەکوو فەرهەنگ دابین و جێگیر کراوە و ئەو شتانە بە باشی جێی خۆیان گرتووەتەوە،
٢. #کوردستان بە فەرمی نە وڵاتە، نە یەکپارچەیە، نە سەربەخۆیە، نە دەوڵەتی خۆی هەیە و نە تەنانەت بزووتنەوەیکی سەرانسەری و گشتگیر و یانخود کارای هەیە، و لە زۆرینەی ئەو بوارانەدا هەر بەردی بە سەر هەردەوە نییە.
٭٭٭
بە سەر هەمووی ئەوانەش، لە هەر پارچە و بەشێکی کوردستان، دەیان و بگرە سەدان #حیزب و #ڕێکخراوە و گرووپ و دەستەی سیاسی چەپ و ڕاست و ئایینی و نا ئایینی و مەدەنی و کۆمەڵایەتی و #چینایەتی و ژینگەیی پێک هاتوون و بوونیان هەیە و کەس نکوڵیی لە هەبوونیان ناکات.
تەنانەت لە هەر ناوچە و دەوەرێک سەدان تەکیە و مەرقەد و شێخ و فیرقە بە کڵتووری جیاواز و تایبەت بە خۆیان هەیە، و هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش، لە مافی تاکەی و به کۆمەڵی ئەو دەستە و گروپانە بەرگری و داکۆکی دەکەن.
منیش وەکوو بەرگریکارێکی پێشووی مافەکانی مرۆڤ، هێشتا خۆم بە داکۆکیکاری #پلوڕالیزم، فرەچەشنی، یان فارسی وتەنی [ تکثرگرایی ] دەزانم و بە ڕێزگرتن لە هەست و بیر و بۆچوونە جۆراوجۆر و جیاوازەکان و لێبوردە بوون لە هەمبەر هەمووان، هێشتا هەر بڕوامەندم.
بەڵام، فیرقە ساز دان و ڕێخستنی دەستە و گرووپ بە بەرنامە و بوجە و ساپورتی مادی و فیکری وڵاتانی دەرەکی بە ئامانجی گوڕین و پاکتاو کردنەوەی پێناس و #شۆناسی_نەتەوەیی، پێم وا نییە تەنانەت لە وڵاتێکی وەک نورویژیش تا ئەو ڕادەیە ئاسایی و باو بێت و کەس ڕەخنە لەو جۆرە کردارانە نەگرێت.
لە نێو بردنی داب و نەریتی ڕەسەن و لاواز کردنی هەستی #نەتەوایەتی گەلێکی بن دەست و بێبەشکراو و داسپاندنی داب و نەریت و فەرهەنگی هاوردە بە مەبەستی خۆبیانیکردنی خەڵکێکی چەوساوە و هەر وەها
دوور خستنەوەی ئەو خەڵکە لە #مافی_بنەڕەتی و ئازادی و خواست و ئامانجە سەرەکییەکانیان، نەک هەر پەسەند کراوە نییە، بەڵکوو سەرقاڵ کردنیانە بە هەندێ کردەوە و پەراوێزەی کەم بایەخ.
٭٭٭
بێ گومان لە نێوان سەدان دەستە و گروپ و حیزب و ڕێکخراوەی کوردی چ ڕاست و چ چەپ و چ ئایینی و چ نا ئایینی جیاوازییە جددییەکان زۆرن.
بەڵام دەبێ ڕێکار بۆ چارەسەری زۆربەی جیاوازییەکان و کێشەی پەرتەوازەیی کۆڕ و کۆمەڵان بدۆزرێتەوە و کێشەی نایەکگروویی نەتەوەیی دەبێ چارەسەر بکرێت.
کاتێکیش ئێمەمان لەیەکگرتنەوە و یەکگرتوویی نەتەوەیی باس دەکەین، ئەوە بەو مانایە نییە کە دەبێ هەموو حیزب و #ڕێکخراوەکان دەست لە ئامانجی سەرەکی و بەرنامەی خۆیان هەڵبگرن، بەڵکوو باس لە سەر لە یەک تێگەیشتن و ڕاڤە کردنە لە سەر خاڵە گرینگ و مافە سەرەکییەکانی نەتەوەیک کە لە مافەکانی بێ بەش کراوە.
لە یەکتێگەیشتن کاتێک بەدی دێت کە هەر تاکەیک، هەر تاقم و گروپ و هەر حیزب و ڕێکخراوەیک بەرامبەرەکانی، وەک خۆی قبۆڵ بەکاتن و لە جیاوازییەکان بە چاوی لێبوردنەوە بڕوانێت.
تێگەیشتنێکی لەو شێوەیە بە مانای قبۆڵکردنی فرەچەشنی و دێموکراسییە،
پێچەوانەکەیشی خۆسەپێنی و خۆسەپاندنی زۆرەملێ بە سەر خەڵک و دیکتاتۆریەتە.
هیچ شک و گومانێک لەوەدا نییە کە خۆ سەپێنی هەر دەستە و گرووپێک و پێچەوانەی فرەچەشنی، نەک هەر هەڕەشەیە لە سەر ماف و ئازادییە سەرەکییەکان بەڵکوو بە پێشێکردنی مافەکانی مرۆڤیش پێناسە دەکریت. خۆسەپاندن و دیکتاتۆریەتی فیکری و ئایینی و سیاسی، هێز و وزە توانا و لێهاتنەکانی کۆڕ و کۆمەڵان، بن بڕ و لە ناو دەبات و دەمارگیری و توندوتێژی و ناڕەزایی لە نێوان خەڵک و کۆمەڵگادا باو و بڵاو دەکاتەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوو گەنجێکی پەناخوازی کوردی ڕۆژهەڵات لە بەر دەم بارەگای #نەتەوە_یەکگرتووەکان لە شاری هولێری #هەرێمی_کوردستان، بە شێوەیکی دڵتەزێن ئاگری لە جەستەی خۆ بردا و خۆی سووتاند.
دواتر سەدان #پەناخواز و #پەنابەر-ی کوردی #کوردستانی_ئێران و #ڕۆژهەڵات لە شوێنی ڕووداوەکە کۆ بوونەوە و وێرای پشتیوانی لە ویست و خواستی ئەو گەنجەی ئاگری لە خۆ بەردابوو، لە بەڕێوەبەرانی نووسینگە پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان کرد تا کێشەی ئەو پەناخوازانە کە چەندین ساڵە لە #باشوور ماونەتەوە، چارەسەر بکرێت.
٭٭٭
بەڵام ئەو گەنجەی کە خۆی سووتاندبوو، بە داخەوە شەوی ڕابردوو گیانی لە دەستدا و داخوازە ئینسانییەکانیشی وەکوو جەستە سووتاوەکەی دەچێتەوە ژێر خاک.
ئەو گەنجە ئاگری لە خۆ بەردا، چۆن هیوا و ئومێد و دەرفەتی ژیانیان لێ گرتبوو، بەڵام بریا بە خۆ سووتاندن ژیانیشی لە دەست نەدەدا.
ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە، پیشانی دا لە دونیای ئەوڕۆ، نادادگەری و نا دادپەروەری و نا مرۆڤایەتی و گەندەڵی و بێ ویژدانی چەندە زاڵە بەسەر مرۆڤ و مرۆڤەکان و چۆن بە مل کۆمەڵگای ئینسانی خۆی داسەپاندووە.
مەرگی ئەو گەنجە ئەوەیە پیشاندا، چۆن ژیانی مرۆڤە ستەملێکراوەکان و مرۆڤە بێ دەسەڵاتەکان دەکرێن بە سووتەمەنی و دەکرێن بە قوربانی ژیان و دەسەڵاتی دەسەڵات بەدەستەکان و هەندێ کار بەدەستی بە ناو خێرخوازی مرۆڤ و مرۆڤایەتی.
هەر ئەو دژە مرۆڤانە کە بەشێکیان ناوی پارێزەی #مافی_مرۆڤ و ڕێکخراوی بەرگریکاری پەنابەر و پەناخوازیان بە خۆوە چەسپاندووە.
کوژرانی پێنج پێشمەرگەی #هەرێمی_کوردستان لە ڕووداوێکی گوماناوی، باشووری کوردستانی ڕووبەڕووی مەترسی شەڕی براکوژی و تێکەڵ بە هەڕەشەی سەرهەڵدانەوەی شەڕ لە نێو ماڵی کورد کردووە.
ئەرگەرچی کەسانی بێ لایەن باس لە گوماناوی بوون و ناڕوونی ڕووداوەکە دەکەن، بەڵام هەرێمی کوردستان و بەتایبەت #پارتی_دموکراتی_کوردستان جەخت و تەئکیدیان لە سەر ئەوەیە کە پە.کە.کە #پارتی_کرێکارانی_کوردستان، پارتی نەیاری تورکیا، ئەو پێنج پێشمەرگەیە کوشتوە.
لایەنی پە.کە.کەش تا ئێستا ئەو تاوانەیان رەت کردووەتەوە و تورکیایان بە تاوانبار و بکوژی پێشمەرگەکان پێناسە کردووە.
کوشتنی ئەو پێشمەرگانە بێ گومان تاوانێکی گەورەیە و هیچ کەس و هیچ لایەن و هیچ دەوڵەتێ ناتوانێ پاساودەری تاوانی ئەو ڕووداوە بێت و یان پاساوی بۆ بهێنێتەوە.
بەڵام بەرەو شەڕ چوون و هاندانی لایەنەکان بە براکوژی و ئاگر بەردان بە ماڵ و نێوماڵی #کورد، سووتاندنی دەسکەوتەکانە و بە سووتەمەنی کردنی ڕۆڵەکانی کوردە و خۆکوژی و کورد کوژییە.
کورد و سەرکردەی کورد دەبێ ژیرانە و بە عەقڵییەتەوە ڕووبڕووی کێشەکان ببنەوە، بە تایبەت کێشەکانی ناوماڵی کورد، دەبێ بە دیالۆگ و بە وێژمانی ئاشتییانە چارەسەر بکرێتن.
پە.کە.کە ئێستا لە گەڵ #تورکیا لە شەڕ دایە، خاکی بەشەکانی دیکەی #کوردستان نابێ بکرێت بە گەورەپانی شەڕ.
پە.کە.کە دەبێ ڕێز لە سەروەری هەرێمی کوردستان بگرێت. چیتر لەشکر کێشی تورک بۆ سەر بەشەکانی دیکە و بیانۆی داگیرکارییەکانی تورکیا با ببڕێتەوە و ڕەنگە هەندێ لە پلانەکانیشی بۆ پاکتاو کردن و لە ناوبردنی کورد، پووچەڵ بکرێتەوە.
دەگوترێت لە هەولێری #هەرێمی_کوردستان هێزەکانی ئاسایش دەستیان بەسەر ٥٠٠ کیلۆ لە #مادە_هۆشبەرەکان دا گرتووە.
ئەو کارەساتە دە تویتی سێپتامبەری ٢٠١٩ پێش بینی دەکرا، بەداخەوە ئێستا هەرێمی باشووریش دەگرێتەوە و دەگوترێ لە کافە و چایخانەکان بە ئاشکرا #مادەی_هۆشبەر دابەش دەکرێ و دەفرۆشرێت
٭٭٭
راستییەکان لە درۆەکان و تاوانەکان لە تومەتەکان دەبێ جیا بکرێتەوە.
دەسەڵاتی #هەرێمی_کوردستان لە هەر دوو زۆنی زەرد و سەوز و هەر وەها دەسەڵاتی #بەڕێەوەبەرایەتی_خۆسەر لە ڕۆژئاوا لە هەمبەر ئەو هەواڵانەی کە باس لە دەستدرێژی بە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، بەرپرسن و دەبێ وڵام بدەنەوە.
#ئێران کە ١٢ تا ١٤ مووشەکی بە سەر شاری #هەولێر پایتەختی #هەرێمی_کوردستان هاویشتووە؛ دەڵێت؛ بنکە و بارەگای ئیسرایلی کردووە بە ئامانج.
بەڵام حکومەتی هەرێم دەڵێت، ئیسرایل هیچ بنکەیەکی لە هەوڵێر نییە، ئەو شوێنانە کە کراوەتە ئامانج، خانەوبەرە و ماڵ و ویلای خەڵکانی مەدەنییە.
ئەمریکایش دەڵێ، دڵنیا کراوەتەوە کە بنکە و بارەگاکانی ئەوان، ئامانجی مووشەک هاویشتنەکانی ئێران نەبووە.
٭٭٭
هندێ لە ڕۆژنامەوانان و لێکۆڵێنەران دەڵێن هاویشتنی مووشەکی ئێرانی بۆ سەر هەولێر، پەیامێکە بۆ کوردی باشوور و حکومەتی هەرێم و مەسعود بارزانی.
لە هەمان کات لە ئێران، هەندێ کەس هێرشیان بۆ سەر حکومەتی هەرێم، بە تایبەت بۆ سەر کاک #مەسعود_بارزانی توندتر کردووەتەوە.
٭٭٭
ئێران، ئیسرایل بە دوژمنی خۆی دەزانێ. زۆر کەسیش دەزانن لە دەور و بەری ئێران، لەوانە؛ لە وڵاتی ئازەربایجان، لە تورکیا، لە ئەمارات و بەحرین، ئیسرایل بنکە و پایگای هەیە، دەی خۆ هەر لە باشووری لبنان و بەشێک لە سوریە، لایەنگران و هێزی ئێرانی دەتوانن، ئیسرایل بکەن بە ئامانج و تۆڵەی خۆیان لێ بگرن.
بەڵام فارس وتەنی وا دیارە ؛ هەر دیواری #کورد کورتە و هیچ دیوارێک لە دیواری کورد کورت تر نییە !
مرۆڤایەتی ؛
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان :
🔹 جێنین هێنیس #بلاسخارت نێردەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لە بارەی هێرشەکەی #تورکیا بۆ سەر ناوچەیەکی گەشتیاری [لە #هەرێمی_کوردستان]، دەڵێت "ئەم هێرشە قیزەونە بێ باکییەکی شۆکهێنەرە بۆ گیانی خەڵکی مەدەنی و ستانداردە قبووڵکراوەکانی نێودەوڵەتی پەیوەست بە یاسا مرۆییەکان و #مافەکانی_مرۆڤ".
🔹 له چەند دەیەی ڕابردوو و ئێستا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەمبەر پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ، کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە لایەن دەوڵەتانی هەرێمی دەر حەق بە #خەڵکی_کورد، یا بێدەنگی تەواوی هەڵبژاردووە، و یان تەنیا لە سەر زار، ئەویش بە دەگەمەن ئیدانەی ئەو کردەوانەی کردوە (هەڵویستێک که ستانداردی جیاوازە و دژ بە ستانداردەکانی مافی مرۆڤە).