🗓 #ئەمڕۆ_لە_مێژوودا
💫 ئەمڕۆ ۲۶ی خاکەلێوە (١۵ی نیسان- ۶‌ی شه‌عبان)ساڵڕۆژی لە دایکبوونی وەرگێڕ و شاعیری نەتەوەیی «عەبدوڕەحمان شەرەفکەندی» ناسراو بە مامۆستا «هەژار»ە.
«بە كوردی دەژیم بە كوردی دەمرم
بە كوردی دەیدەم وەرامی قەبرم
بە كوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
له‌و دنیاش بۆ كورد تێهەڵدەچمەوە»
#ژیاننامه
مامۆستا #هەژار ساڵی ٢۶٢١ (۱۳۰۰ی هەتاوی) لە شاری مەهاباد لە دایك بووە. هێشتا منداڵ بووه كە دایكی کۆچی دوایی دەکات، «هەژار» لە خزمەت باوكی واتە «مەلا محەممەدی بۆر» دەستی بە خوێندنی ئایینی کردووه و دواتر نێردراوه‌ته حوجرەی فەقێیان.
هەر لە منداڵییەوە ئەوینداری خوێندنەوە و تینووی فێربوون بووه. هەژار لە تەمەنی تازەلاویدا بووه‌ته ئەندامی كۆمەڵەی ژیانەوەی كورد (ژـ كاف).
ئەندامەتیی ژـ كاف و هەستان و دانیشتن لەگەڵ پێشەوا «قازی محەممەد» ڕێباز و بیركردنەوەی هەژاری بۆ هەمیشە گۆڕی.
هەژار ڕێبازی كوردایەتیی هەڵبژارد و تا دوایین هەناسە بۆ كورد و كوردستان ژیا. هەژار سەربەرزانە تێكۆشا و خزمەتی شایانی بە ئەدەب و مێژووی گەلەكەی كرد.
مامۆستا ئەو شانازییەی پێ بڕا كە لە سەردەمی كۆماری كوردستاندا نازناوی شاعیری میللی پێ بدرێ.
ئەو نازناوە لە لایەن پێشەوا قازی محەممەدەوە بە هەژار و هێمنی شاعیر بەخشرا. مامۆستا هەژار یار و یاوەری نزیكی قازی محەممەد و مەلا مستەفای بارزانی و برا گەورەی دكتور سادق شەرەفكەندی بوو.
مامۆستا هەژار لە دەربەدەری و لەژێر ڕەهێڵەی تۆپ و موشەک و ئاگربارانیشدا قەت وازی لە خوێندنەوە و نووسین نەهێنا.
خزمەتەكانی هەژار بە ئەدەب و كولتووری نەتەوەكەمان زۆرن و هەركام لەوان بۆ خۆیان شاكارێكی ئەدەبین. بەشێك لەو شاكارانە بریتین لە:
۱- «ئاڵه‌كۆك» (شیعر) چاپی ۱۳۲۵ی هه‌تاوی ته‌ورێز
۲- «بۆ كوردستان» (شیعر) چاپی یه‌كه‌م ۱۹٦٦
۳- «مه‌م و زین»ی خانی (به ھۆنراوە لە کورمانجییە وەریگێڕاوەتەوە بۆ سۆرانی) چاپی یه‌كه‌م ۱۹٦۰
۴- «چوارینه‌كانی خه‌ییام» (لە فارسییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی) چاپی یه‌كه‌م ۱۹٦۸
۵- «شەرەفنامە»ی شەرەفخانی بەدلیسی، لە فارسییەوە بۆ کوردی چاپی یه‌كه‌م نه‌جه‌ف ۱۹۷۳
٦- «هۆزی لەبیركراوی گاوان» نووسینی دوکتۆر مستەفا جەواد، لە عەرەبییەوە کردوویەتیە کوردی، چاپی به‌غدا ۱۹۷۳
۷- «قانون در طب»، بووعه‌لی سینا، لە عەرەبییەوە بۆ فارسی (شەش بەرگ)
۸- «هه‌نبانه بۆرینه» (فه‌رهه‌نگی کوردی بە کوردی و فارسی) چاپی ۱۹۸۸
۹- «دیوانی مەلای جزیری»، دەق و مانا لێکدانەوە
۱۰- «دایه، باوه، كێ تاوانباره؟»، نووسینی عه‌لی شه‌ریعه‌تی، لە فارسییەوە بۆ کوردی
۱۱- «یه‌ك له په‌ناوی خاڵ و سیفری بێبڕانه‌وه» نووسینی عه‌لی شه‌ریعه‌تی، لە فارسییەوە بۆ کوردی
۱۲- «ئارێ براوارابرا»، نووسینی عه‌لی شه‌ریعه‌تی، لە فارسییەوە بۆ کوردی
۱۳- «عیرفان، به‌رامبه‌ری ئازادی»، نووسینی عه‌لی شه‌ریعه‌تی، لە فارسییەوە بۆ کوردی
۱۴- «مێژووی ئه‌رده‌ڵان»، نووسینی مەستوورەی ئەردەڵان، لە فارسییەوە بۆ کوردی
۱۵- «قورئانی پیرۆز» بە کوردی، چاپی تاران
۱٦- «چێشتی مجێو‌ر» (بیره‌وه‌رییه‌کانی هه‌ژار موکریانی)
۱۷- «بەیتی سەرە مەڕ»، لە ١٩٥٧ لە شام چاپی کردووە
۱۸- «بیرەوەریەکانی ژیان»
١٩- «تاریخ سلیمانیە» (مێژووی سلێمانی)، نووسینی مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی، لە عەرەبییەوە بۆ فارسی
٢٠- «روابط فرھنگی ایران و مصر» (پەیوەندیە کولتورییەکانی نێوان ئێران و میسر)
٢١- «آثارالبلاد و اخبارالعباد» زکریا قزوینی لە عەرەبییەوە بۆ فارسی
و هتد
هەژار لە پێناو كوردایەتیدا نزیك ۴۰ ساڵ ئاوارەیی و دەربەدەری چێشت. ئەو گه‌وره‌پیاوەی مێژووی كورد ڕۆژی ۲ی ڕ‌ه‌شه‌مه‌ی ۲۶۹۰ی کوردی (١٣۶٩ی هه‌تاوی) به‌رانبه‌ر لەگه‌ڵ ٢١ی شوباتی ١٩٩١ی زایینی لە شاری كەرەجی ئێران كۆچی دوایی كرد و لە كوردستان لە شاری مەهاباد لە دراوسێیەتیی مامۆستا هێمنی هاوڕێی، له گۆڕستانی شاعیران بەخاک سپێردرا.
یادی به‌رز و ڕێگای پڕ ڕێبوار
#هه‌ژار_موکریانی
#هەژار
https://ri
🌸
🍃🌺🌻
╭─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╮
✅ @pangeh ✍
╰─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╯
🍃🌺🌻
🌸
کانال پەنجە پەنجەڴەل
تکایه لە ماڵا بمێنن، مەچنە دەرەو🙏
خواهشا(خونه بمانید، بیرون نرید)🙏

هەژار لە زمانی هەژارەوە
كورتەیێك له ژیانی عەبدوڕەحمان شەرەفكەندی له زمانی خۆیەوه
#هه‌ژار_موکریانی
t.me/mi

Telegram
attach 📎