پەنجە پەنجەڴەل
1.8K subscribers
52.7K photos
26.2K videos
689 files
3.55K links
این کانال میخواهد پلی باشد بین پنجە و سایر روستاها با خانوادە هایی کە از این دیار کوچ کردە اند

@ffrotan ادمین۲

@rfrotan ادمین۳



@bari6169 ۴ادمین


@Saberjamshid1367 ادمین
Download Telegram
#ئەمڕۆ_لە_مێژوودا

🗓ئەمڕۆ ١١ی ڕەشەمە هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی، ژنەراڵەکەی کۆماری کوردستان کە تا کۆتایی ژیانی لە پێناو ئازادی کورد و کوردستان خەباتی کرد.

🌹یاد و ناوی بارزانی و هەموو ڕێبەر و شۆڕشگێڕە مەزنەکانی کورد بەرز و ڕێگایان پڕ ڕێبوار🌹
ـــــــــــــــــــــــــــــ


🌸
🍃🌺🌻
╭─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╮
@pangeh
╰─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╯
🍃🌺🌻
🌸
کانال پەنجە پەنجەڴەل
🗓 #ئەمڕۆ_لە_مێژوودا

📝 لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا:

لە ساڵی ۱۹۲۴ی زایینی، حکوومەتی فاشیستی تورکیا بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال ئاتاتورک بڕیاریدا سەرجەم قوتابخانە و فێرگە و یانە کوردییەکان لە تورکیا دابخرێن و دواتریش زمان و پۆشینی بەرگی کوردی قەدەغە کرد.

لە ساڵی ۱۹۹۷ی زایینی بەرانبەرە لەگەڵ کۆچیی دواییی ئەحمەد خواجە مێژوونووس و نووسەری مێژووی کوردستان لە سەردەمی شێخ مەحموود حەفیدا.

🌸
🍃🌺🌻
╭─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╮
@pangeh
╰─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╯
🍃🌺🌻
🌸
کانال پەنجە پەنجەڴەل
🗓 #ئەمڕۆ_لە_مێژوودا

💫ئەمڕۆ ۲۶ی خاکەلێوە (١۵ی نیسان- ۶ی شه‌عبان)ساڵڕۆژی لە دایکبوونی وەرگێڕ و شاعیری نەتەوەیی «عەبدوڕەحمان شەرەفکەندی» ناسراو بە مامۆستا «هەژار»ە.

«بە كوردی دەژیم بە كوردی دەمرم
بە كوردی دەیدەم وەرامی قەبرم
بە كوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
له‌و دنیاش بۆ كورد تێهەڵدەچمەوە»

#ژیاننامه

مامۆستا #هەژار ساڵی ٢۶٢١ (۱۳۰۰ی هەتاوی) لە شاری مەهاباد لە دایك بووە. هێشتا منداڵ بووه‌ كە دایكی کۆچی دوایی دەکات، «هەژار» لە خزمەت باوكی واتە «مەلا محەممەدی بۆر» دەستی بە خوێندنی ئایینی کردووه ‌و دواتر نێردراوه‌ته‌ حوجرەی فەقێیان.

هەر لە منداڵییەوە ئەوینداری خوێندنەوە و تینووی فێربوون بووه‌. هەژار لە تەمەنی تازەلاویدا بووه‌ته‌ ئەندامی كۆمەڵەی ژیانەوەی كورد (ژـ كاف).
ئەندامەتیی ژـ كاف و هەستان و دانیشتن لەگەڵ پێشەوا «قازی محەممەد» ڕێباز و بیركردنەوەی هەژاری بۆ هەمیشە گۆڕی.

هەژار ڕێبازی كوردایەتیی هەڵبژارد و تا دوایین هەناسە بۆ كورد و كوردستان ژیا. هەژار سەربەرزانە تێكۆشا و خزمەتی شایانی بە ئەدەب و مێژووی گەلەكەی كرد.
مامۆستا ئەو شانازییەی پێ ‌بڕا كە لە سەردەمی كۆماری كوردستاندا نازناوی شاعیری میللی پێ ‌بدرێ.

ئەو نازناوە لە لایەن پێشەوا قازی محەممەدەوە بە هەژار و هێمنی شاعیر بەخشرا. مامۆستا هەژار یار و یاوەری نزیكی قازی محەممەد و مەلا مستەفای بارزانی و برا گەورەی دكتور سادق شەرەفكەندی بوو.

مامۆستا هەژار لە دەربەدەری و لەژێر ڕەهێڵەی تۆپ و موشەک و ئاگربارانیشدا قەت وازی لە خوێندنەوە و نووسین نەهێنا.
خزمەتەكانی هەژار بە ئەدەب و كولتووری نەتەوەكەمان زۆرن و هەركام لەوان بۆ خۆیان شاكارێكی ئەدەبین. بەشێك لەو شاكارانە بریتین لە:

۱- «ئاڵه‌كۆك» (شیعر) چاپی ۱۳۲۵ی هه‌تاوی ته‌ورێز
۲- «بۆ كوردستان» (شیعر) چاپی یه‌كه‌م ۱۹٦٦
۳- «مه‌م و زین»ی خانی (به ھۆنراوە لە کورمانجییە وەریگێڕاوەتەوە بۆ سۆرانی) چاپی یه‌كه‌م ۱۹٦۰
۴- «چوارینه‌كانی خه‌ییام» (لە فارسییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی) چاپی یه‌كه‌م ۱۹٦۸
۵- «شەرەفنامە»ی شەرەفخانی بەدلیسی، لە فارسییەوە بۆ کوردی چاپی یه‌كه‌م نه‌جه‌ف ۱۹۷۳
٦- «هۆزی لەبیركراوی گاوان» نووسینی دوکتۆر مستەفا جەواد، لە عەرەبییەوە کردوویەتیە کوردی، چاپی به‌غدا ۱۹۷۳
۷- «قانون در طب»، بووعه‌لی سینا، لە عەرەبییەوە بۆ فارسی (شەش بەرگ)
۸- «هه‌نبانه بۆرینه» (فه‌رهه‌نگی کوردی بە کوردی و فارسی) چاپی ۱۹۸۸
۹- «دیوانی مەلای جزیری»، دەق و مانا لێکدانەوە
۱۰- «دایه، باوه، كێ تاوانباره؟»،‌ نووسینی عه‌لی شه‌ریعه‌تی، لە فارسییەوە بۆ کوردی
۱۱- «یه‌ك له په‌ناوی خاڵ و سیفری بێبڕانه‌وه» نووسینی عه‌لی شه‌ریعه‌تی، لە فارسییەوە بۆ کوردی
۱۲- «ئارێ براوارابرا»، نووسینی عه‌لی شه‌ریعه‌تی، لە فارسییەوە بۆ کوردی
۱۳- «عیرفان، به‌رامبه‌ری ئازادی»،‌ نووسینی عه‌لی شه‌ریعه‌تی، لە فارسییەوە بۆ کوردی
۱۴- «مێژووی ئه‌رده‌ڵان»، نووسینی مەستوورەی ئەردەڵان، لە فارسییەوە بۆ کوردی
۱۵- «قورئانی پیرۆز» بە کوردی،‌ چاپی تاران
۱٦- «چێشتی مجێور» (بیره‌وه‌رییه‌کانی هه‌ژار موکریانی)
۱۷- «بەیتی سەرە مەڕ»، لە ١٩٥٧ لە شام چاپی کردووە
۱۸- «بیرەوەریەکانی ژیان»
١٩- «تاریخ سلیمانیە» (مێژووی سلێمانی)، نووسینی مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی، لە عەرەبییەوە بۆ فارسی
٢٠- «روابط فرھنگی ایران و مصر» (پەیوەندیە کولتورییەکانی نێوان ئێران و میسر)
٢١- «آثارالبلاد و اخبارالعباد» زکریا قزوینی لە عەرەبییەوە بۆ فارسی
و هتد

هەژار لە پێناو كوردایەتیدا نزیك ۴۰ ساڵ ئاوارەیی و دەربەدەری چێشت. ئەو گه‌وره‌پیاوەی مێژووی كورد ڕۆژی ۲ی ڕ‌ه‌شه‌مه‌ی ۲۶۹۰ی کوردی (١٣۶٩ی هه‌تاوی) به‌رانبه‌ر لەگه‌ڵ ٢١ی شوباتی ١٩٩١ی زایینی لە شاری كەرەجی ئێران كۆچی دوایی كرد و لە كوردستان لە شاری مەهاباد لە دراوسێیەتیی مامۆستا هێمنی هاوڕێی، له گۆڕستانی شاعیران بەخاک سپێردرا.

یادی به‌رز و ڕێگای پڕ ڕێبوار
#هه‌ژار_موکریانی
#هەژار
https://ri


🌸
🍃🌺🌻
╭─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╮
@pangeh
╰─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╯
🍃🌺🌻
🌸
کانال پەنجە پەنجەڴەل


تکایه لە ماڵا بمێنن، مەچنە دەرەو🙏
خواهشا(خونه بمانید، بیرون نرید)🙏
#ئەمڕۆ_لە_مێژوودا

🗓لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا (١٢ی بانەمەڕی ۲۶۴٠، ٢ی مەیی ۱٩۴٠ی ز) هۆنەری گەورە، مامۆستا «شێرکۆ بێکەس» لە شاری سلێمانی لەدایک بوو.

#شێرکۆ_بێکەس (٢۶۴٠/٢/١٢ سلێمانی- ٢٧١٣/۵/١٣ ستۆکهۆڵم) (1940/5/2- 2013/8/4)
#ناودارانی_کورد




💙🍀🌸
#ئەمڕۆ_لە_مێژوودا

🗓لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا (١٧ی گوڵانی ۲۶۶۵، ٧ی مەیی ١٩۶۵) هۆنەری شۆڕشگێڕ، مامۆستا محەمەد کابولی ناسراو بە «قانع» لە گوندی «لەنگەدێ»ی پێنجوێن كۆچی دوایی كرد.

🔻باوەڕ ناکەم هیچ شاعیرێکی کورد، هێندەی قانع شینی بۆ دەردەداری و نەزانی و مەزڵوومیی کورد کردبێ.
ئەو پیاوە بلیمەتێکی دنیای رۆشنبیریی کوردییە؛ بەڵام هەموو ئەوەی هەیبوو لەڕێی شیعرەوە دەری بڕیوە.

ڕوحی شاد و یادی بەرز و بەڕێز

«نیشتمانم گەر بفەوتێ، من ژیانم بۆچییە؟
نۆشی دونیا و ماڵ و سامان، یاری جوانم بۆچییە؟

خۆم فیدای عیشقم دەکەم، عیشقم فیدای خاک و گەلم
گەر گەلەکەم ناوی نەبێ، ناو و نیشانم بۆچییە؟»

👤محەمەد کابولی‌ یان محەمەد شێخ سەعید دۆڵاشی، ناسراو به قانع، هۆنەر و ڕۆشنبیر و «شاعیری چەوساوەکان»
#قانع (۲۵۹۸/۶/۲۴ ڕیشێن، مەریوان- ۲۶۶۵/۲/۱۷ لەنگەدێ، پێنجوێن) (1898/9/15- 1965/5/7)

💙🍀🌸
#ئەمڕۆ_لە_مێژوودا

🗓ئەمڕۆ ۷ی پووشپەڕ بەرانبەره لەگەڵ ساڵیادی كارەساتی کیمیابارانی #سەردەشت لە ۷ی پووشپەڕی ٢۶٨٧.

لە شەڕی ئێران-ئێراق، ڕژێمی بەعسی ئێراق شاری سەردەشتی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد و ژمارەیەکی زۆر ھاوڵاتی بێتاوان شەھید و بریندارکران.

💠ڕێکخراوەی #ژوانگەی_یەکیەتیی_نیشتمان یادی شەهیدانی سەردەشت و سەرجەم شەهیدانی كوردستان بەرز و بەڕێز ڕادەگرێ.

✳️زخم التیام نشده #سردشت
کوردها اولین (سردشت) و بزرگترین (حلبچه) قربانیان بمب‌های شیمیایی...




💙🍀🌸