ئارشیو کێلەشینی سەوزی زاگرۆس
136 subscribers
1.71K photos
311 videos
42 files
479 links
رێگای پەیوەندی گرتن به ژینگەپارێزانی ژینکۆ
راههای ارتباط با انجمن محیط زیست زینکو

ایمیل
jinko.shno94@gmail.com

فیسبوک
jinko.shno94@gmail.com

تلگرام
https://t.me/jinkoshno


اینستاگرام
zhinkoshno

بەرێوبەر ( مدیر )
@taherhemati
@Baxevansh9
Download Telegram
من زاگرسم، ایستادە می سوزم
من کوردستانم، کرماشانم، مکریانم، ایلام و لورستانم، ققنوسم، می سوزم و ایستادە متولد می شوم.
آتش بە جانم می اندازند و می گویند خاموش باش.
عزیزانم، آتشم را خاموش می کنند و نفرین شدگان تمام قرن ها، باز هم بە آتشم می کشند و اما من باز هم می رویم، سبز می شوم، پر می کشم.
قرن هاست کە در من این رودجاری است،
می رویم، سبز می شوم، می سوزم
می سوزم، می رویم، سبز می شوم،
می رویم، سبز می شوم
می رویم.
من کوهم، من رودم، من بلوط های زاگرسم. من کوردم و هزاران بار دیگر می رویم.

#حامدبهرامی #حامیدبەهرامی #ادبیهایم
#مەریوانەکەم #مریوانەکەم #چیا #ئەنجومەنی_ئەدەبی_مریوان #ئەنجومەنی_سەوزی_چیا #شریف_باجور #شریف_باجور_کجاست #باجوەر #باجور #باجورشریف #شەریف_باجوەر #ژینگه #سروشت #مکریان #موکریان #موکری #کرماشانەکەم #کوردستانەکەم #زاگرس #بلوط #آتشسوزی #ققنوس #کرمانشاه #کرماشان

@jinkoshno
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓٩٨/٠٦/١٦

🎦ھەوڵ و تێکۆشانی دوو باڵندە بۆ سازکردنی ھێلانە جێی سەرنجە.

#سروشت_باش

ID: @pajinbane
ئارشیو کێلەشینی سەوزی زاگرۆس
Photo
پیسبوونی ئاو
پیسبوونی ئاو چییە؟
کاتێک کە مادەی کیمیایی زیانبەخش لەگەڵ ئاودا تێکەڵ دەبێت پێی دەڵێن پیسبوونی ئاو. تەنانەت گەر ئاوەکە تێکەڵ بێت لەگەڵ کەفاوی شوشتنگەی چێشتخانەی ماڵەکەتان پێی دەوترێت پیساو یان ئاوی پیس. تۆ ناتوانیت ئەم ئاوە بخۆیتەوە و هەروەها بۆ ئاژەڵەکانیش زیانبەخشە.
هۆکارەکانی پیسبوونی ئاو
پیسبوونی ئاو دوو هۆکاری هەیە؛ یەکەم هۆکاری سروشتی، دووەم بە هۆی چالاکیی مرۆڤەوە کە زۆرترین هۆکاری پیسبوونی ئاویش چالاکییەکانی مرۆڤە.
چەند هۆکاری سروشتی کە دەتوانن ببنە هۆی پیسبوونی ئاو:
تەقینەوەی گڕکانی، زریان، قەوزەی ناو ئاو و پاشەڕۆی ئاژەڵ
هۆکارەکانی پیسبوونی ئاو بە هۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە زۆرە، لەو چالاکییانە دەتوانین بە کەڵکوەرگرتن لە مادە کیمیاییەکانی ناو کارخانەکان، دەرمانە کشتوکاڵییەکان، تێکەڵبوونی ئاوی زێراو لەگەڵ ئاوی خاوێن، ئاماژە بکەین؛ هەرچەند لە زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکاندا بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ئاو، یاساگەلێکیان بۆ پاڵاوتنی پیساوەکان هەیە پێش ئەوەی دوور بخرێنەوە.
کاریگەرییەکانی پیسبوونی ئاو:
بێ ئاو ژیان لەسەر زەوی ئەستەمە و هەموو زیندەوەرێک بۆ زیندوو مانەوە پێویستی بە ئاو هەیە. کاتێک کە ئاو پیس دەبێت و زیندەوەرەکان کەڵکی لێ وەردەگرن دەبێتە هۆی نەخۆشی و تەنانەت مردنیان. زیاتر لە یەک ملیار کەس لەسەر زەوی ئاوی خاوێنیان دەست ناکەوێت. ئاوی پیس زیان و خەسارێکی زۆر بە ژینگە دەگەیەنێت. کاتێک کە ئاو پیس دەبێت، ئۆکسیجنی نێو ئاویش کەم دەبێتەوە، کەمبوونی ئۆکسیجنی نێو ئاو دەبێتە هۆی مردنی ماسییەکان. یان هەندێک ماسی مادە کیمیاییەکانی نێو ئاو دەخۆن، کاتێک مرۆڤەکان و ئاژەڵانی دیکەش ئەم ماسییانە دەخۆن ئەوانیش تووشی نەخۆشی دەبن.
ئێمە چی دەتوانین بکەین؟
۱. ئاوی خاوێن بە هەڕەمەکی بە فیڕۆ نەدەین.
۲. هیچ مادەیەکی کیمیایی لە هیچ ڕووبار و گۆمێک فڕێ نەدەین.
۳. سەبارەت بە گرنگیی دەستکەوتنی ئاوی خاوێن و ڕێگەگەلی کەمکردنەوەی پیسبوونی ئاو لەگەڵ کەسانی دەوروبەرمان قسە بکەین.

سەرچاوە:
https://science4fun.info/water-pollution/
#پیسبوونی_ئاو #پیسبوونی_ژینگە #ئاو #ژینگە #چالاکی #مرۆڤ #سروشت #پیساو #زیانبەخش #هۆژان_ژینگە #هۆژان #هۆژین #زانست #کورد #ئاوی_خاوێن #کوردستان

99/10/02

Hewali Jinge
🆔 @jinkoshno