ئارشیو کێلەشینی سەوزی زاگرۆس
138 subscribers
1.71K photos
311 videos
42 files
479 links
رێگای پەیوەندی گرتن به ژینگەپارێزانی ژینکۆ
راههای ارتباط با انجمن محیط زیست زینکو

ایمیل
jinko.shno94@gmail.com

فیسبوک
jinko.shno94@gmail.com

تلگرام
https://t.me/jinkoshno


اینستاگرام
zhinkoshno

بەرێوبەر ( مدیر )
@taherhemati
@Baxevansh9
Download Telegram
‍ بۆ کۆچی دڵتەزێن و دڵهەژێنی هاوڕێی ژینگەپارێز " #شەریف_باجوەر "

شەریفێکی بە شەرەفی زەریف بووی
بە هەستێکی ناسک و بە بیرێکی سەوز
کە بە دڵ و بەگیان
هەتا سەر
هەتا ئاسمان
ئاشقی ژینگە و سروشت بووی
خولیای سەرسەوزی و ئاوەدانی نیشتمان
لە ئەشقی ژینگەدا سووتا بووی
لە بیری مافی ئاژەڵاندا بووی
لە بیرم نەچووە کە بە دووپێچکە (دوچرخە) یەک هەناسە ڕکێوت ئەدا
لەم شار بۆ ئەو شار
لە مەریوان بۆ سەلاس
بۆ دەربڕینی هەڵوێستت دژ بە ئەوانەی
کە پێشێل ئەکەن مافی ئاژەڵان
لە مەریوان تا تاران
بۆ پاڵپشتی لە چالاکانی مەدەنی
بۆ مامۆستایانی زیندانی
بۆ گەیاندنی دەنگی کۆڵبەران
بە گوێی نوێنەران
تۆ کۆترێکی سپی بووی
نامەی ئاشتی و مرۆڤایەتی و خۆشەویستیت پێوەبوو
بەڵام نامۆ بووی لەم قاڵاوستانە
هەر ڕۆژ باڵێکت بریندار ئەبوو
تۆ سەلماندت تا کەسێ ژینگەی نەپارێزێت
ناتوانێ بپارێزێت نیشتمان
تۆ سووتابووی لە خۆشەویستیی ژینگەدا
لە ئاکامیشدا خۆت خستە ئامێزی ئاگرینی نیشتمان
قەقنەس‌ئاسا خۆت سووتاند
تا هەر مان ببیت
تا ببوژێتەوە نیشتمان
دڵنیام لە یەکەم باراندا
لە یەکەم بزەی بهاراندا
هەمووی دەشتەکان
دار بە داری دارستان
چرۆ ئەکەنەوە
مرۆڤ و ژینگە و ئاژەڵان
لە دەوری یەک کۆ ئەبنەوە
باسی شەرافەتی " #شەریف "ـانێک
ئەکەن کە بە بەخت‌کردنی گیانی خۆیان
ژیانێکی نوێیان بەخشی بە ژینگەی نیشتمان...

#ڕۆژیار

پێشکەش بە هەمووی شەهیدانی ژینگەپارێز🥀🥀


Hewali Jinge
🆔 @jinkoshno
رۆحت شاد هاوڕێی دارستان و نیشتمان

مرۆڤێکی بەئەمەگ و وەفا بۆ نیشتمان و دارستانەکان و خەڵک...یەکێک لەو کەسە دڵسۆزانەی کە لە یارمەتی گەیاندن بۆ بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان و سەرپێڵ ئامادەیی بەردەوامی هەبوو...
رۆحی هەر چوار ژینگەپارێزەکە شاد بێ و وزە و ئەندێشەیان تێکەڵ بە دارستان و گژوگیاکان دەبێتەوە.

#شەریف_باجوەر
#ژینگەپارێز

عادل قادری

@jinkoshno
پەردەلادان لەسەر تابڵۆی کاک #شەریف_باجوەر لە لایان"ڕێکخراوەی سەوزبیرانی لاوی مەهاباد"
بەرهەمی هونەرمەند خاتوو "گوڵاڵە ستاوەند"
پێشانگای"زاوزێ"
مەهاباد هۆڵی وەحدەت ۸ تا ۱۵ خەرمانان,۶ی ئێوارە
@helwedaa
Forwarded from اتچ بات
‍ رێوڕەسمێک بۆ بەرز راگرتنی چوار شەهیدی ژینگەپارێز لە ڕەشت بەڕێوەچوو، جێگای ئاماژەیە دۆستانێک لە گروهی شاخەوانی پێشڕەو و ئەنجومەنی ژینگە پارێزی ژینکۆی شنۆ لەم کۆڕە کە لە سفید خونی رەشت بەڕێوە چوو، بەشدار بوون. 🌿🌷🌿🌷🌿🌷🌿
#شەریف_باجوەر
#ژینگەیار #ژینکۆ

@Jingeyar
@jinkoshno
خوێندنەوەی دەقی سپاسنامەی ناوەندی ڤەژین لە لایەن د.حامید کۆنەپۆشی بۆ شەهیدانی ژینگە #شەریف_باجوەر
#ئومید_کۆنەپۆشی
#یەلدای_٢٠١٨
#ڤەژین
#vejin

دەتوانیت ڕوانیت بڕوێنی و سەوزیش بێت
بەو مەرجەی کە درەخت
ببێتە دڵدارت

هاوڕێ...
لە مژ و دۆمانی سووتانی چیاکاندا، ئێوە هەناسە و هیوا بوون. لەنێو زریکە و قیژەی دارستان و هاوار و هەرای سووتانی نیشتماندا، ئێوە بە دەنگێکی نزم بەڵام دڵنیا بە داهاتوو، سروودی "خوایە وەتەن ئاوا کەی"تان گوتەوە. لەو کاتەدا کە وڵات دەستەوئەژنۆ بۆ شپرزەییی خۆی دەگریا، فێرتان کردین کە ڕێگاکان بە یەکەم هەنگاوەوە دەست پێ دەکەن.
ئێوە قەقنەس‌ئاسا ئەم وڵاتی ئەوین و ئازارەتان فێری ئاواز و بەستەی خۆشەویستیی ژیان کرد؛ وەکوو قەقنەس لەسەر خۆڵەمێشی خۆتان ژیانەوە، چوونە ئەو دیوی کات و شوێنەوە و چوونە ڕیزی ئەو ڕێبەرە نەمرانەوە کە بۆ هەمیشە پاراستنی ژینگە و خۆشەویستیی نیشتمان بە ناوتانەوە گرێ بدرێت. ئیتر دەنگتان تێکەڵ بە جریوەی چۆلەکەکان و هاژەی ڕووبار و شنەی نێو دارستانەکان بووە و ئاوازتان سروودی سەر لێوی نەوەی داهاتووی زاگرۆس دەبێت.
هاوڕێی ئازیز!
ئەمە یەکەم یەلدا و یەکەم لەدایکبوونەوەی هەتاوە کە زاگرۆس چاو بۆ سوارچاکەکانی خۆی دەگێڕێت و لەو دیوی سنوورەکانی نەمریدا دەتانبینێت، ناوەندی ڤەژین هاوخەبات و هاوسەنگەر بوون لەگەڵ ئێوەدا بۆ پاراستنی نیشتمان بە شانازییەکی گەورە دەزانێت و سەری ڕێز بۆ چۆن ژیان و چۆن نەمر بوونتان دادەنەوێنێت.

ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین

داوای لێبوردن ڤیدیۆکە هەمووی نییە!

@Jinkoshno
Forwarded from K24-Rojhelat
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💢شەهیدانی ژینگە

🔻گرووپێك لە ژینگەپارێزانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوای مەرگی #شەریف_باجوەر، هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی زرێبار و دارستانەکانی دەورووبەری دەخەنەگەڕ. ئەم گرووپە گوند بە گوند دەگەڕێن و خەڵکی بۆ شکاندنی ئەو تەورانەی داریان پێبڕیوەتەوە هان دەدەن. شەریف باجوەر چالاکوانی مەدەنی و ژینگەپارێزێکی ناسراوی رۆژهەڵاتی #کوردستان و ئێران بوو کە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری داربەڕووەکانی نزیك زرێبار لەگەڵ هاورێیەکی بەناو ئومێد کۆنەپۆشی، هاوینی 2018 بوونە قەقنەس.

YOUTUBE👇
https://www.youtube.com/watch?time_continue=2&v=ESP0Ek2d4B4
📎📎
بۆ زانیاری زیاتر ببنە هاوڕێ کەناڵ
👇👇🎬🎧🗒👇👇

🆔https://t.me/k24rojhelat
🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺
من زاگرسم، ایستادە می سوزم
من کوردستانم، کرماشانم، مکریانم، ایلام و لورستانم، ققنوسم، می سوزم و ایستادە متولد می شوم.
آتش بە جانم می اندازند و می گویند خاموش باش.
عزیزانم، آتشم را خاموش می کنند و نفرین شدگان تمام قرن ها، باز هم بە آتشم می کشند و اما من باز هم می رویم، سبز می شوم، پر می کشم.
قرن هاست کە در من این رودجاری است،
می رویم، سبز می شوم، می سوزم
می سوزم، می رویم، سبز می شوم،
می رویم، سبز می شوم
می رویم.
من کوهم، من رودم، من بلوط های زاگرسم. من کوردم و هزاران بار دیگر می رویم.

#حامدبهرامی #حامیدبەهرامی #ادبیهایم
#مەریوانەکەم #مریوانەکەم #چیا #ئەنجومەنی_ئەدەبی_مریوان #ئەنجومەنی_سەوزی_چیا #شریف_باجور #شریف_باجور_کجاست #باجوەر #باجور #باجورشریف #شەریف_باجوەر #ژینگه #سروشت #مکریان #موکریان #موکری #کرماشانەکەم #کوردستانەکەم #زاگرس #بلوط #آتشسوزی #ققنوس #کرمانشاه #کرماشان

@jinkoshno