ئارشیو کێلەشینی سەوزی زاگرۆس
136 subscribers
1.71K photos
311 videos
42 files
479 links
رێگای پەیوەندی گرتن به ژینگەپارێزانی ژینکۆ
راههای ارتباط با انجمن محیط زیست زینکو

ایمیل
jinko.shno94@gmail.com

فیسبوک
jinko.shno94@gmail.com

تلگرام
https://t.me/jinkoshno


اینستاگرام
zhinkoshno

بەرێوبەر ( مدیر )
@taherhemati
@Baxevansh9
Download Telegram
Forwarded from انجمن سبز چیا (Smko Azimi)
سەردان و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ڕێزدار "ئارمین فەدایی".
بە ئامادە بوونی ژینگەپارێزانی شارەکانی مەهاباد، بۆکان، سنە و مەریوان.

٣٠ی پووشپەڕی 2717
#ئەنجومەنی_سەوزی_چیا
@chya2716
Forwarded from انجمن سبز چیا (Smko Azimi)
سەردان و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ڕێزدار "ئارمین فەدایی".
بە ئامادە بوونی ژینگەپارێزانی شارەکانی مەهاباد، بۆکان، سنە و مەریوان.

٣٠ی پووشپەڕی 2717
#ئەنجومەنی_سەوزی_چیا
@chya2716
Forwarded from انجمن سبز چیا (Smko Azimi)
سەردان و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ڕێزدار "ئارمین فەدایی".
بە ئامادە بوونی ژینگەپارێزانی شارەکانی مەهاباد، بۆکان، سنە و مەریوان.

٣٠ی پووشپەڕی 2717
#ئەنجومەنی_سەوزی_چیا
@chya2716
Forwarded from انجمن سبز چیا (ئارمان غەفووری)
خورما فرۆش…

ئەمجەد حەیدەری

ناوەڕاست مانگی زستانە و دنیا سارد و سەهۆڵبەندان.
لە دوێنێ ئێوارەوە کلوکلو بەفر وەک سەلکە چۆلەکە بەسەر ئاسمانی شارەوە سەما دەکەن و شار بە یەکجاری وێنەی تازەبووکی شەرمن تارای سپی پۆشیوە.
هاڵاوی دووکەڵ کێشی سەربانەکان پرووشکەی بەفر دەتوێنێتەوە و هەڵمێکی مەیلەو خۆڵەمێشی بەناو گێژەڵووکەی بەفردا بەرەو ئاسمان خۆ بادەدا.
سنگی شەقامەکان وێنەی هێڵی شەمەندەفەر شوێنی تایەی ئۆتۆمبێلەکانی پێوە دیارە و جارجارەش چەن ڕێبوارێکی مل پێچ لەمل و کڵاو لەسەر ، ملیوان پاڵتاوەکانیان تا بناگوێ هەڵکێشاوە و بە پەلە بەرەو دەرمانخانەکەی ئەوبەر جادە دەڕۆن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە سەردانی ژمارەی 24ی #مانگنامەی_چیا یان ماڵپەڕی چیا بکەن👇
http://chya.ir/?p=120912
=========================

#ئەنجومەنی_سەوزی_چیا
@chya2716
Forwarded from انجمن سبز چیا
بە هەر ئاورێکی ئێمه، بیابانێکی بچووک درووس دەبێت!!

هەوڵ بدەین به هەستیارییەوە مامەڵه لەگل سروشت بکەین.

#ئەنجومەنی_سەوزی_چیا
@chya2716
Forwarded from اتچ بات
کردنەوەی کتێبخانەیەک بەناو شەهید کاک "شەریف باجوەر"


ڕۆژی 22/خەرمانان ئاوایی جوان و ڕازاوەی باشماخی سەر بە بەشی تیلەکۆی سەقز میوانداری دەیان کەس لە ئەوینداران و دڵسۆزانی ژینگە و کتێب و خوێندنەوە بوون تا کتێبخانەیەک بکەنەوە کە لە ژێر ڕێبەراتی بیری سەوز دامەزرا بوو.
ئەنجومەنی هیوای زانستی شاری سەقز لە درێژەی کار و چالاکییە کولتووری و ژینگە پارێزییەکانی خۆیدا بە هاوکاری بنکەیەکی خێرخوازی و خەڵکی خۆشەویستی ئاوایی باشماخی سەقز هەستا بە کردنەوە و ساز کردنی کتێبخانەیەکی گشتی بۆ ئەویندارانی خوێندن و خوێندنەوە .ئەم کتێبخانەیە لە ژێر ناوی کتێبخانەی شەهید "شەریف باجوەر" بۆ زیندوو هێشتنەوەی هەمیشەیی بیر و یادی شەهیدانی ژینگەپارێز و کاک شەریف باجوەر ناونرا.
هەر بەو بۆنەوە بەڕێزان شوان درەخشانی، سێوە شەریفی و ئارش مێهرەبان بە نوێنەرایەتی لە ئەنجومەنی سەوزی چیا و بردن و خوێندنەوەی پەیامی چیا لەو ڕێوڕەسمە بە شکۆیەدا بەشدار بوون.
سەرەتای کۆڕەکە بە وتاری بەشدار بووانی کۆڕ و باسکردنیان لەسەر کولتوری خوێندنەوە و یادێک لە شۆڕەسواران و ئاڵاهەڵگرانی ژینگە پارێزی مەریوان دەستی پێکرد. لە درێژەی کۆڕەکەدا بەڕێز ئارش مێهرەبان لە ئەندامانی چیا وێڕای گەیاندنی سڵاو و ڕێزی ئەنجومەنی سەوزی چیا بە ئامادەبووان، جەختی خستە سەر تەوەری گرینگی دان بە کولتووری کتێب و کتێبخوێنی و پەرەپێدان بە خوێندن بە زمانی دایکی و لەدرێژەی وتارەکەیدا پەیامی ئەنجومەنی سەوزی چیای پێشکەش به ئامادەبوان کرد کە لەلایەن ئامادەبوانەوە پێشوازی لێکرا. لەکۆتایی کۆڕەکەیشدا بە یەک دەقە بێ دەنگی ڕێوڕەسمەکە کۆتایی هات.

جێی ئاماژەیە ئەنجومەنی هیوای زانست ماوەیەکە بەردەوام لە بوارەکانی کولتووری و ژینگەپارێزی و کۆمەڵایەتیدا بێ وچان خەریکی هەوڵ و تێکۆشانن و توانییان ئەم کارە پیرۆزە بەشێوازێکی جوان و ڕێک و پێک بەڕێوەببن کە جێی خۆیەتی سەری ڕێز و حورمەتی خۆمان بۆ هەوڵ و ماندوو بوون و شەو نخوونییان دابنەوێنین.

لێرەوە ئەنجومەنی سەوزی چیا سپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە لەم ئەرکە پیرۆزەدا دەسێکیان بووبێت و دەسیان بە گەرمی دەگووشێ، بەردەوام بن.

#ئەنجومەنی_سەوزی_چیا
@chya2716
Forwarded from انجمن سبز چیا
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
منداڵانی ژینگەپارێز، بڕبڕەی پشتی داهاتوون

وردیلەی خنجیلانە
گوێ بگرە لەم پەندانە

سرووشت وێنەی بەهەشتە
پڕ لە مێرگ و لە دەشتە

چیا و دۆڵ پاک ڕاگرە
ئەمەش پەندێکی ترە

پاشماوەکەت کۆ بکە
لە زبڵدانی ڕۆ بکە

هیچ کات لقی دارەکان
نەشکێنی بچکۆلە گیان

لە قەدی دار مەنووسە
وەرە و تۆ بەم پێنووسە

بە کوردی و بەم ڕێنووسە
لە سەر تابلۆ بنووسە:

ژینگەکەم دەپارێزم
بە هەموو گوڕ و هێزم

#ئەنجومەنی_سەوزی_چیا

@chya2716
من زاگرسم، ایستادە می سوزم
من کوردستانم، کرماشانم، مکریانم، ایلام و لورستانم، ققنوسم، می سوزم و ایستادە متولد می شوم.
آتش بە جانم می اندازند و می گویند خاموش باش.
عزیزانم، آتشم را خاموش می کنند و نفرین شدگان تمام قرن ها، باز هم بە آتشم می کشند و اما من باز هم می رویم، سبز می شوم، پر می کشم.
قرن هاست کە در من این رودجاری است،
می رویم، سبز می شوم، می سوزم
می سوزم، می رویم، سبز می شوم،
می رویم، سبز می شوم
می رویم.
من کوهم، من رودم، من بلوط های زاگرسم. من کوردم و هزاران بار دیگر می رویم.

#حامدبهرامی #حامیدبەهرامی #ادبیهایم
#مەریوانەکەم #مریوانەکەم #چیا #ئەنجومەنی_ئەدەبی_مریوان #ئەنجومەنی_سەوزی_چیا #شریف_باجور #شریف_باجور_کجاست #باجوەر #باجور #باجورشریف #شەریف_باجوەر #ژینگه #سروشت #مکریان #موکریان #موکری #کرماشانەکەم #کوردستانەکەم #زاگرس #بلوط #آتشسوزی #ققنوس #کرمانشاه #کرماشان

@jinkoshno
Forwarded from انجمن سبز چیا
پیرۆز بێت
یادی بیست و یەک ساڵەی دامەزراندنی ئەنجومەنی سەوزی چیا

"رێگای شەهیدان درێژەی هەیە"

#ئەنجومەنی_سەوزی_چیا

@chya_ngo
Forwarded from انجمن سبز چیا
بە ناوی مەزن‌یەزدانی دڵاوای دڵانوان

خەزانە و تەزێکی سارد لە پاییزەوەرزێکی خۆرهەڵاتدا تەزووی خستە گیانی ژینگە پارێزان.
زریانێک لە لووتکەی بابۆڵەوە بە بایەکی تەم و مژدارەوە ئاژووت بەرەو شنۆیان؛ ڕەندۆڵە سیخواری لێ نیشت.
قورسایییەک هێندەی کێلەشین لە سەر دڵی ئەویندارانی ژینگە داباری.
ئەوا کۆمەڵگای ژینگەدۆست لە کۆچی خەزان‌وەختی کاک "عەلی ڕەواندۆست‌"دا لە حەسرەت و ماتەم دان.
با گەڵای داری کێوسانەکانیش وەڵگ‌وەڵگ بێنەوە بۆ سەر خاک؛ چونکە پەیکەری ماندوویی‌نەناسی تێکۆشەرێکی ژینگە لە گڵکۆی خاکی نیشتماندا ئارامی گرت و گیانی نەسرەوتووی گەڕایەوە بەرەو یەزدانی مەزن.
خەڵکی ئەمەگداری شاری شنۆی خۆشەویست!
ژینگەپارێزان و یارانی هێژای سروشت!
ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی بەڕوممەت!
بنەماڵە و خزمانی ئازیزی ڕەواندۆست!
بە ناوی ئەنجومەنی سەوزی چیا هاوخەم‌بوون و هاوسۆزیی خۆمان بۆ ئەم کۆچە دڵتەزێنە دەردەبڕین و خۆمان بە هاوڕێ و بەشداری پەژارەتان دەزانین.
ڕۆحی کاک عەلی بە بەهەشت شاد بێت و خوداوەندی گەورە سەبووری و دڵخۆشیتان پێ ببەخشێت.


#ئەنجومەنی_سەوزی_چیا

@chya_ngo
@jinkoshno