پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.33K subscribers
579 photos
121 videos
9 files
195 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ئاگادارییەکی گرنگ.

💠ئەم شەو (شەوی 15شعبانە)💠

خوا سبحانە لەشەوەی 15شعبان لە تاوانی هەمو موسڵمانێك خۆش دەبێت، مه‌گه‌ر كەسێك :
🟥شیرك بڕیار بدات .
🟥 یان قسەی لەگەڵ براكەی نەبێت وڕق
      وكینیەكیان لە ئاست یەكتردا هەبێت.

تێبینی//
سەبارەت بەدابەزینی خوای گەورە:
خوای گەورە هەموو شەوێک لەسێیەکی کۆتایی شەودا دادەبەزێتە ئاسمانەکان، بۆیە بێگومان ئەم شەوەش هەر یەکێکە لەشەوەکان...
                         👍👍👍👍

یەکەم :لەم شەوە هیچ دوعایەكی تایبەت نیە به‌م شه‌وه‌وه‌، هەرچیش هاتووە سەحیح نیە.

دووەم : نە نوێژێكی تایبەتی هەیە، هەرچیش ئەوترێ زیادەیە؛ وەكو نوێژە سەد ڕكاتیەكە، ونوێژی ئەلفیە ... وهتد.
تەنانەت نەوەوی ئەڵێ:
«ئەم نوێژە بیدعەیە ومونكەرێكی خراپە، ئیتر فریو مەخۆ بەوەی لە «قوت القلوب» و«إحیا‌ء علوم الدین»دا.

سێیەم : نە شەوەكەشی تایبەت دەكرێت بە شەو نوێژەوە، بەڵێ ئەمەش لە هەندێك لە سەلەفەوە هاتوە، بەڵام لەوە زیاتریان لێوە هاتووە لەسەر نەكردنی، بۆیە عیبرەت بە بەڵگەیە نەك بوونی خیلاف.
🟠بڕوانە: «لطائف المعارف» ص263، 🟠«مجموع الفتاوی» (23/132).
بشزانه‌ حەدیسی: «فقوموا لَيْلَها، وصوموا يومَها» سەنەدەكەی بە كەڵك نایەت.
🟠بڕوانه‌: «السلسلة الضعیفة» (2132).

ئیبن ڕەجەب لە «لطائف المعارف»دا ل263 ئەڵێ: «قيام ليلة النصف من شعبان لم يثبت فيه شيء عن النبي ﷺ ولا عن أصحابه».
خۆ ئەگەر تایبەتكردنی شەوێ بە شەو نوێژ بە هۆی فەزڵێكەوە دروست بوایە ئەوا شەوی جومعە لە پێشتر بوو.
🟠بڕوانه‌: «التحذیر من البدع» ص15.

چوارەم : نە ڕۆژەكەشی تایبەت دەكرێت بە ڕۆژوەوە. (جگەلە ئەوەی لەڕۆژەسپییەکانە، و هەموومان دەزانین بەڕۆژووبوونی سونەتە، بەڵام بەنیازی ڕۆژەسپییەکان نەوەک ڕۆژی بەرات).
🟠بڕوانە: «اقتضا‌ء الصراط المستقیم» (1/302).
🟠و«الاعتصام» (1/46).

پێنجەم : هه‌روه‌ها نە ئاخر خێری ونه‌ ئاخر شەڕی بەندەكان لەم شەوەدایە.

شەشەم : هه‌روه‌ها نە نوسینی مردوانی ئەو ساڵە لەم شەوەدایە.
🟠بڕوانه‌: «أحكام القرآن» (4 /117).

حەوتەم : نە دروستە ئاهەنگی بە هۆوە بگێڕیت.

هەشتەم : نە سورەتی یاسین ونه‌ ئیخلاص، خوێندنیان هیچ تایبەتمەندیەكی نیە لەم شەوەدا.

نۆیەم : خێر بۆ مردوان لەم شەو وڕۆژە دا هیچ تایبەتمەندیەكی نیە.

دەیەم : نە خێری ئەم شەوەش وەكو خێری
«لیلة القدر»ه.

یانزەیەم : هه‌روه‌ها نە قورئان لەم شەوە دا دابەزیوە.

دوانزەیەم : نە موسڵمانان كۆ دەبنەوە بۆ عیبادەت كردن كە ئەمەیان زیادەیەكی زیاترە، با لە هەندێك لە پیاوچاكانیشەوە هاتبێت. بەڵام لەوە زیاتریان لێوە هاتووە لەسەر نەكردنی وعیبرەت بە بەڵگەیە نەك خیلاف.

سیانزەیەم: دابەشکردنی شیرینی و خواردنیش لەم ڕۆژەا بیدعەیەکی ترەو تەواو دوورە لەڕاستییەوە.

#بەسوپاسەوە وەرگیراوە، بەکەمێک زیادکردنەوە...
(💚زیکر و دوعا💚)

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە..

ئەوەی بە ڕۆژی یان جەژنی ئافرەتان ناسراوە، کە هەموو ساڵێک لە هەشتی مانگی ئاداردا خەڵکێکی زۆر ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، لە نێو ئەو بیدعانەیە کە چووەتە ناو ماڵی موسڵمانانەوە، بەهۆی کەمتەرخەمییان لە حوکمەکانی ئایینەکەیان و ڕێنمایی یاساکانی پەروەردگاریان، و لاساییکردنەوەی ڕۆژئاوا و شوێنکەوتوانیانە لە هەموو ئەو شتانەی کە بۆیان دەیخاتە ڕوو، و پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ دەفەرمێت:
{من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد}.
واتە هەر کەسێک شتێک دابهێنێتە ناو بابەتەکەمانە{کە ئیسلامە} و تێیدا نەبێت ئەوە ڕەت دەکرێتەوە.

حوکمی بەخشینی دیاری بە ئافرەتان لە ئەم ڕۆژەدا:-
پیاو دەبێت لە هەموو کاتێکدا ڕێز لە ئافرەتەکان بگرێت و دیارییان بۆ بکات (دایک یان خوشک یان هاوسەر یان پور و داپیرە و هەر ئافرەتێکی تری خێزانەکەی بێت جیاوازی نییە)، و سەبارەت بە ڕێزگرتن و دیاری بەخشین پێیان تایبەت لە ئەم بۆنەیەدا، ئەوە بیدعەیە و ڕێگەپێدراو نییە...

واللە اعلم.

بە بیروڕای ڕۆژئاوا بێت ئافرەتان تەنها دوو ڕۆژ لە ساڵەکەدا ئەبێت ڕێزیان لێبگیرێت و پێبدرێت و خۆشەویستییان بۆ دەرببڕێت ئەویش لە ڕۆژانی ڤاڵانتاین و ٨ی ئادارە، بەڵام الحمدللە لەئیسلامەکەی ئێمە هیچ ڕۆژێکی بۆ دیاری نەکراوە، واتە ئەبێت لە هەرڕۆژێک بێت یان لەهەموو ڕۆژێک و ئافرەتان لەساڵێکە خاوەنی ٣٦٥ ڕۆژن نەک تەنها دوو ڕۆژ وللە الحمد.
هەڵوێستی مافی ئافرەتان بەرامبەر بەئافرەتانی غەززەو کۆیلەکانی ژێردەستی دەسەڵاتداران و مافیاکان دەرخەری ئەوەیە چەند ڕاستگۆن بەرامبەر ئافرەتان و چەند بەجوانی کار ئەکەن لەژێر ناونیشانەکەیان.
گەر ڕاستگۆ بوونایە هەڵوێستیان ئەبوو بەرامبەر هەموو ئافرەتێکی ستەم لێکراو، نەک تەنها بۆ دژایەتیکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
#تەنها ناونیشانێکی بێناوەڕۆکن و هیچیتر...

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
#ئاگادار
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌺
داواکارین لەخوای گەورە بەردەوامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و پەرستنی هەموو لایەک وەربگرێ.
وەکو پێشتر بڵاومانکردەوە لەخزمەتتان دەبین بەنامیلکەیەک بۆ منداڵە ئەزیزەکانمان، لەژێر ناونیشانی:
"بیرەوەرییەکانی مانگی ڕەمەزانم"
لەئامادەکردنی نووسەری بەڕێز:
"سالار عومەڕ"
ئەوەی لەسەر بەڕێزیان بوو ئامادەکردنی ئەم نامیلکەیە بوو، و ئەوەشی ماوەتەوە لەسەر دایک و باوک و سەرپەرشتیارانی منداڵەکانە کە نامیلەکەکەیان بۆ چاپ بکەن و هاوکاریان بن لەخوێندنەوەو ئەنجامدانی ئەوەی تێیدا دیاریکراوە.

داواکارین لەخوای گەورە لەبەڕێزیان و هەموو لایەکی وەربگرێ.

دەتوانن سوود لەنامیلکەکە وەربگرن لەم بەستەرەی خوارەوە👇:

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست

بیرەوەرییەکانی مانگی ڕەمەزانم.pdf
https://www.mediafire.com/file/57ohyyt90zhqjpt/%25D8%25A8%25DB%258C%25D8%25B1%25DB%2595%25D9%2588%25DB%2595%25D8%25B1%25DB%258C%25DB%258C%25DB%2595%25DA%25A9%25D8%25A7%25D9%2586%
#بەئاگا_هێنانەوە...
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

🔴 سەبارەت بەنوێژی تەسبیح ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرمووێت: (( سەبارەت بەنوێژی تەسبیح ئیمام احمد دەفەرمووێت: پێم خۆش نییەو باش نییە، پێی وترا بۆچی؟
فەرمووی: ھیچ فەرموودەی ڕاست نەھاتووە سەبارەت نوێژی تەسبیح)).


🔴 شێخمان ابن باز ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت ئەفەرمێت:-
ڕاست نییە، و شازەو پێچەوانەی فەرموودە ڕاست و جێگیرکراوەکان لەپێغەمبەرەوە️ ﷺ، و پێچەوانەی سونەتە زانراوەکانە لەپێغەمبەرەوە️ ﷺ، نەهاتووە کە یەک جارش لەتەواوی ژیانی ئەنجامی دابێت...

🔴شێخی ئیسلام و ابن عثیمینش ڕەحمەتی خوای گەورەیان لێبێت بەهەمان شێوە ڕەتی دەکەنەوە..
واللە اعلم.

و ئەمانەش فەتوای هەردوو زانای بەڕێزی سەردەممان عثمان الخمیس وابن عثیمینە ڕەحمەتی خوای گەورەیان لێبێت.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست



https://youtu.be/6sqEpAh7PO8?si=rHGSm6yZIBagH8Oj


https://www.google.com/url?q=https://m.youtube.com/watch%3Fv%3DDEtxVDk6RkY&sa=U&ved=2ahUKEwiA14GalpKFAxV3hf0HHah2BUYQwqsBegQIIxAF&usg=AOvVaw28PzNluuPWeaVxBaCWIWuZ

گەر پاداشتی زۆرت دەوێت دەتوانیت ئەو شتانە ئەنجام بدەیت کەڕاستن و هیچ گومانێکیان لەسەر نییە، تا دەتوانیت خۆت بەدوور بگرە لەشتی ناڕاست.

و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه
#بەئاگا_وەرەوە..
ئەمڕۆ
چەنی مانگە؟
و زۆرێک لەخەڵکی چی دەکەن و بەچییەوە سەرقاڵ دەبن؟
و چییە؟

ئەمڕۆ
ـــ (٢٠٢٣/٤/١)
ـــ بە درۆ کردنەوە سەرقاڵ دەبن بە ناوی گاڵتە کردنەوە.
ـــ درۆی ١ی نیسانە.
🚫سەرەڕای ئەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە بەڵام خەڵکی هەر ئەنجامیدەدەن.
گەر بەڕۆژش ئەنجامی نەدەن بەشەو دەیکەن، بیرتان نەچێت ئەوەی لەڕۆژدا حەرامە دوای بەربانگکردنەوەش هەرحەرامە، جگەلە خواردن و خواردنەوە حەڵاڵەکان.

باشە حوکمەکەی چییە لە ئیسلامدا؟

بەشێک لە موسڵمانان بە شوێن كەوتنى بێ باوەڕان خۆشحاڵن بە هاتنى (١) ى نیسان و وا ئەزانن درۆكردن لەم ڕۆژە ڕێگە پێدراوە و ئاساییە بەبێ ئەوەى شەرع ڕێگەى پێ دابن، درۆكردن لەو ڕۆژە بۆ خۆیان ئەشەرعێنن، بێ ئاگا لەوەى كە هەموو ڕۆژەكان لاى خوا جیاوازیان نیە. وە بێ ئاگا لەوەى كە درۆكردن لە ئیسلامدا هەر درۆكردنە و هێندە قێزەوەنە لە هیچ ڕۆژێكدا ڕێگەى پێنەدراوە و لەهەر ڕۆژێكدا بێت هەر تاوانە، بەڵكو زانایان لە تاوانە گەورەكان ئەیژمێرن.
و لە فەرموودەیەکدا پێغەمبەری نازدارمان ️ ﷺ لە فەرموودەیەکدا دەفەرمێت:-
{عَلَيْكُمْ بِالصِّدْقِ, فَإِنَّ اَلصِّدْقَ يَهْدِي إِلَى اَلْبِرِّ, وَإِنَّ اَلْبِرَّ يَهْدِي إِلَى اَلْجَنَّةِ, وَمَا يَزَالُ اَلرَّجُلُ يَصْدُقُ, وَيَتَحَرَّى اَلصِّدْقَ, حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اَللَّهِ صِدِّيقًا, وَإِيَّاكُمْ وَالْكَذِبَ, فَإِنَّ اَلْكَذِبَ يَهْدِي إِلَى اَلْفُجُورِ, وَإِنَّ اَلْفُجُورَ يَهْدِي إِلَى اَلنَّارِ, وَمَا يَزَالُ اَلرَّجُلُ يَكْذِبُ, وَيَتَحَرَّى اَلْكَذِبَ, حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اَللَّهِ كَذَّابًا ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ .
واتە : پەیوەست بن بە ڕاسگۆییەوە ، چونكە بەڕاستی ڕاستگۆیی ڕێنماییت دەكات بۆ چاكە، وە چاكەش ڕێنماییت دەكات بۆ بەهەشت، وە پیاو(مرۆڤی موسڵمان پیاو بێت یان ئافرەت جیاوازی نییە) بەردەوام ڕاست دەكات و بە دوای ڕاستیدا دەگەڕێت تاوەكو لە لای خوای گەورە بە زۆر ڕاستگۆ دەنووسرێت، وە وریا و بە ئاگا بن لە درۆ ، چونكە بەڕاستی درۆ ڕێنماییت دەكات بۆ خراپە، وە خراپەش ڕێنماییت دەكات بۆ ئاگری دۆزەخ، وە پیاو(مرۆڤی موسڵمان پیاو بێت یان ئافرەت جیاوازی نییە) بەردەوام درۆ دەكات و بە دوای درۆدا دەگەڕێت تاوەكو لە لای خوای گەورە بە زۆر درۆزن دەنووسرێت.

وە پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ لە فەرموودەیەكی تردا درۆی بە یەكێک لە نیشانەكانی دووڕوو(منافیق) داناوە و دەفەرمێت:-
{آيَةُ الْمُنَافِقِ ثَلَاثٌ : إِذَا حَدَّثَ كَذَبَ , وَإِذَا وَعَدَ أَخْلَفَ , وَإِذَا ائْتُمِنَ خَانَ}مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە: نیشانەی مرۆڤی دوو ڕوو سێ شتە:-
ئەگەر قسە بكات درۆ ئەكات، وە ئەگەر بەڵێن بدات نایباتە سەر، وە ئەگەر ئەمانەتی لەلا دابنرێت خیانەتی لێ دەكات.


بە کورتی درۆ هەر درۆیە و لە ئیسلام درۆی ڕەش و سپی و ڕەنگاوڕەنک بوونی نییە و هەر حەرامە جگەلە حاڵەتەکانی{جەنگ و ئاشتەوایی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هاوسەران، ئەمانش ڕێسا و سنووری خۆیان هەیە}، و پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ گاڵتەی کردووە، بەڵام ئەوەی وتوێتی لە ڕاستی زیاتریان نەفەرمووە، و بە گاڵتەکانی زیانی بە کەس نەگەیاندووە، وەکو لە فەرموودەیەکدا سەروەری ئەزیزمان ️ﷺ دەفەرمێت:-
{إنِّي لأمزَحُ ولا أقولُ إلَّا حقًّا......}
واتە: من گاڵتە دەکەم و لە ڕاستی زیاتر ناڵێم.

✍️سوود وەرگیراوە لە وێب سایتی وەڵامەکان بە گۆڕانکارییەوە.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ڕوونکردنەوە....
🌺 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

نوێژی جەژنەکان{ڕەمەزان و قوربان}:-
زانایان سێ ڕای جیاوازیان هەیە لەسەر حوکمی نوێژی جەژنەکان:-
🔺یەکەم دەڵێن(فرض عین)یە واتە فەرزە لەسەر هەموو موسڵمانێک کە لەسەری دانراوە.
ئەمەش مذهبي حنفيە، و لە گێرانەوەیەک لە احمدەوە هاتووە، و ابن تیمیە و ابن القیم و صنعاني و شوکاني و ابن باز و ابن عثیمینش ڕەحمەتی خوای گەورەیان لێبێت ڕایان لەگەڵ ئەمانە..

🔺دووەم دەڵێن(فرض کفایە)یە، واتە
بە ئەنجامدانی لەلایەن کۆمەڵێکەوە لەسەر ئەوانی تر لادەچێت، ئەمەش مذهبي حَنبلیە.

🔺سێیەم دەڵێن سونەتی مؤکدەیە، ئەمەش مذهبي مالکي و شافعیە.
شێخ ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەڵێت:-
_ئەوەی دەیبینم نوێژی جەژن(فرض عین)یە واتە لەسەر هەموو موسڵمانێک فەرزە، و نابێت پیاوان وازی لێ بهێنن بەڵکو پێویستە ئامادەی بن، چونکە پێغەمبەر️ ﷺ فەرمانی
بە ئافرەتە پێگەشتووەکان و تازە پێگەشتووەکان کردووە دەرچن بۆ نوێژ جەژن، بەڵکو فرمانی بەو ئافرەتانەش کردووە کە لە سووڕی مانگانەن دەربچن بۆ نوێژی جەژن بەڵام لە شوێنی نوێژی ئافرەتەکان نەبن، و ئەمەش بەڵگەیە بۆ دڵنیابوونەوەی..

_و لە فەتوایەکی تر دەڵێت ئەوەی بەلامەوە ڕاست بێت لە بەڵگەکان ئەوەیە کە ئەرک بێت لەسەر هەموو موسڵمانێک، پێویستە لەسەر هەموو نێرێک ئامادەی نوێژی جەژن بێت مەگەر ڕێگرێکی شەرعی هەبێت (
بۆ ئامادەنەبوونی).


و شێخ ابن باز لەسەر ئەوەی کە فەرزە لەسەر هەموو موسڵمانێک(فرض عین)، دەڵێت ئەم قسەیە ڕوونترە لە بەڵگەکان و نزیکترە لە ڕاستەوە.

🔴
بۆ حوکمی ئافرەتان:-
سونەتە
بۆ ئافرەتان ئامادە بن لە نوێژی جەژن، ئەمەش مذهبي مالکي و شافعي، و لە گێڕانەوەیەکی احمدەوە ابن حامد هەڵیبژاردووە، و مجد، و هەڵبژاردەی ابن باز و ابن عثیمینە ڕەحمەتی خوای گەورەیان لێبێت.

بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە:-
عَن أُم عَطيَّة رضيَ الله عَنْها قالت:
كنَّا نُؤمَر أن نَخرُجَ يوم ا، حتى تَخرُجَ البكرُ من خِدرهِا، وحتى يَخرجَ الحُيَّضُ فيكُنَّ خلفَ الناس، فيُكبِّرْنَ بتكبيرِهم، ويَدْعونَ بدعائِهم؛ يرجونَ بركةَ ذلك اليومِ وطُهرتَه)
لە دایکی عەطیەوە ڕەزای خوای گەورەی لێبێت دەفەرمێت{پێغەمبەر ﷺ فەرمانی پێمان کرد کە ڕۆژی جەژن دەربچین، هەتاکو کچی تازە پێگەشتووش دەربچێت لە ژوورەکەی، و تەنانەت ئەوانەشی لە سوڕی مانگانەن دەربچن و لە پشتەوەی خەڵکەکە دابنیشن، تەکبیرات بکەن لەگەڵ تەکبیراتەکانیان، و داوا بکەن
بە داواکانیان(نزا) تکای بەرەکەتی ئەو ڕۆژە و لێخۆشبوون لە تاوانەکان بکەن}..

برای موسڵمانم
بۆ ئەنجامدانی نوێژ جەژن لە مزگەوت:-
🟠 گەر لەگەڵ ئەوە ڕایە بیت کە فەرزی عەینەیە پێویستە بچیت
بۆ نوێژی جەژن و کەم تەرخەمی لێ نەکەیت، چونکە بە نەکردنی تاوانبار ئەبیت.
🔵گەر لەگەڵ ئەو ڕایە بیت کە فەرزی کیفایە بچۆ
بۆ مزگەوت با کەسێک بیت لەو کەسانەی بە ئەنجامدانی هەستاون و خۆت بێ بەش مەکە لە پاداشتەکەی.
🟤گەر لەگەڵ ئەو ڕایە بیت کە سونەتی موئەکەدەیە لەبەر خۆسەویستیت
بۆ پێغەمبەری ئەزیزمان️ ﷺ و زیندوو کردنەوەی سوونەتێکی بچۆ بۆ مزگەوت و خۆت لە پاداشتەکەی بێ بەش مەکە..

🟥خوشکی موسڵمانم بەڕێزتانش تاکو پێتان دەکرێت بچنە مزگەوت و
بە کۆمەڵ نوێژی جەژن ئەنجام بدەن لەگەڵ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕۆشتن بۆ مزگەوت..
مەرجەکانی:
١_خۆ نەڕازاندنەوە بۆن خۆش نەکردن.
٢_گەر هاوسەرت هەیە پرسی پێ بکە.

و پیاوانش ناکرێت ڕێگری بکەن لە هاوسەرەکانیان بچنە مزگەوت مەگەر بزانێت
بە چوونی هاوسەرەکەیان بۆ مزگەوت خۆیان یان کەسانی تر تووشی گوناهـــ دەبن ئەو کات دەتوانێت ڕێگریان لێ بکات{بۆ نموونە خۆی بڕازێنێتەوە یان قسە بێنێت و بەرێت و کێشە بنێتەوە...هتد}

بە بەڵگەی فەرموودەی نازدارمان️️ ﷺ {لا تَمنعوا إماءَ اللهِ مساجدَ اللهِ}.
إماء= بەندە، بەرامبەر وشەی (عبد)ە..
إماء
بۆ ئافرەتە و عبد بۆ پیاوە.


گەر
بە هۆکارێکی شەرعی نەتوانرا ئامادە ببیت لە مزگەوت إِنْ شَاءَ اللّٰه ئاساییە و دەتوانیت لە ماڵەوە نوێژەکەت بکەیت.

تێبینی//
_بۆ کاتی نوێژی جەژن
بە ئەندازەی ڕمێک دوای خۆرهەڵاتن(واتە ١٥ تاکو ٢٠خولەک دوای خۆرهەڵاتن)، تاکو دابەزینی خۆر(واتە بەماوەیەک پێش بانگی نیوەڕۆ).


داواکارم لە پەروەردگاری بەخشندەمان تەواوی کار و پەرستنەکانمان وەربگرێت و جێگیری و بەردەوامییمان پێ ببەخشێت دوای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز..

و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 🌺

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
سوننەت و ئادابەكانی جەژن:-

١ـ خۆ شۆردن بۆ جەژن.

٢ـ خواردنی چەن دەنكە خورمایەك بەرلە دەرچوون لەماڵ بۆ نوێژی جەژن: لە (أنس) رضي الله عنه دەفەرمووێت: پێغەمبەر ﷺ لە جەژنی ڕەمەزاندا دەرنەدەچوو هەتا چەند دەنكە خورمایەكی دەخوارد.

٣ـ خۆ جوان كردن و خۆ ڕازاندنەوە لە جەژندا (ابن القیم) دەفەرمووێت: پێغەمبەر ﷺ بۆ دەرچوون بۆ هەردوو جەژنەكان لە جوانترین جل و بەرگەكانی لەبەر دەكرد.
تێبینی// خۆڕازاندنەوە بە پێی ئەوە بێت لەشەرعدا دیاریکراوە.

٤ـ دەرچوون بۆ نوێژگە (المصلی).

٥ـ ڕۆیشتن وگەڕانەوە لە نوێژگە (المصلی): سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن: لە (عەلی) ەوە رضي الله عنه بۆمان دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: (سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن).

٦ـ ڕێگا گۆڕین:
لە (جابری كوڕی عبدالله) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر ﷺ ئەگەر ڕۆژی جەژن بوایە ڕێگاكەی دەگۆڕی، واتە: لە ڕێگایەكەوە بڕۆیشتایە بۆ مزگەوت لە ڕێگایەكی ترەوە دەهاتەوە. (ئیمامی نەوەوی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەفەرموێ‌: ئەگەر هۆیەكەشی نەزانراو بێ سوننەتە شوێنی بكەوین بەیەك جاری.

٧ـ جەژنە پیرۆزە كردن لە یەكتر:
كە بەیەك گەیشتین سوننەتە بەم شێوەیە پیرۆز بایی لەیەكتر بكەین: تقبل الله منا و منكم.
(ابنُ الحَجَر) ئەفەرموێ‌ لە (جبیر بن نفیر) ەوە فەرموویەتی: هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ ئەگەر لە ڕۆژی جەژن بەیەك بگەیشتنایە بە یەكتریان دەوت: (تقبل الله منا ومنكم). واتە: خوا لە ئێمەو ئێوەیشی قەبوڵ بكات.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
سەرپێچیەكانی جەژن:-

١ـ نەكردنی نوێژی بەیانی،
پێیان وایە نوێژی بەیانی و جەژن یەك نوێژە، لەكاتێكدا دوو نوێژی جیاوازن و لە دوو كاتی جیاواز ئەنجام ئەدرێن.

٢ـ وازهێنان لە نوێژ كردن بەهۆی سەرقاڵ بون بە جەژن و سەردان كردنی خزم و كەس و كار بەتایبەتی وازهێنان لە نوێژی جەماعەت پەروەردگاریش دەفەموێت: [فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ * الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ ]
واتە: ئینجا سزای سەخت بۆ نوێژ خوێنەكان ئەوانەی لە نوێژەكانیان غافڵ و بێ‌ ئاگان و لەكاتی خۆیدا نایكەن.

٣ـ هەندێ‌ لە پیاوان بە مەبەست و بیانوی خۆ جوانكردنەوە ڕیشیان ئەتاشتن لەكاتێكدا زانایان فەرمویانە ڕیش تاشین لە تاوانە گەورەكانەو لاسایی كردنەوەیە بۆ بێباوەڕان، كارێكیش گەورە تاوان بێت ئیتر چ جوانیەكی هەیە ؟! پێغەمبەری خوایش ﷺ فەرموویەتی: پێچەوانەی هاوەڵ بڕیاردەران ببنەوە و شواربتان سوك بكەنەوە و ڕیشیشتان بهێڵنەوە.

٤ـ بەكارهێنانی بۆنی خۆش و عەتر و گوڵاو لەلایەن ئافرەتانەوە چ لەماڵ بەمەبەستی پێشوازی كردن لە میوان یان بە مەبەستی دەرچوون بۆ ماڵی خزم و دۆست و پیاسە كردنی باخچە و شوێنە گشتیەكان لەكاتێكدا پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: ئەگەر ئافرەت خۆی بۆن خۆش بكات و بەلای كۆمەڵە خەڵكێكدا تێپەڕ ببێت ئەوا وەك تاوانی زینا وایە.

٥ـ وازهێنانی ئافرەتان لە پۆشاكی شەرعی و گەڕانەوەیان بۆ سەر جلی ناشەرعی و تەسك نیوە ڕوت لەبەر كردن بەبیانوی خۆشی جەژن و پێشوازی كردن لە میوان یان دەرچونیان لەماڵ بەبێ‌ كارێكی پێویست خوای پەروەردگاریش ئەفەرموێ‌: [وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ ] واتە: جوانی و خشڵی خۆیان دەرنەخەن لە ئاست نامەحرەم جگە لەوەی لێی دەرئەكەوێ‌ (واتە: تەنها هەردوو دەست و دەم و چاویان) و با سەرپۆش و لەچكەكانیان بدەن بەسەر گەردن و سنگیانیشدا تا سنگ و بەرۆكیان دەر نەكەوێ‌. بۆیە دەبێ‌ ئافرەتان خۆیان بپارێزن لە خۆ ڕازاندنەوەی ناشەرعی و بەكارهێنانی مكیاج و كەرەستەی خۆ جوانكردنەوە و جلی ناشەرعی.

٦ـ تەوقە كردنی ئافەرتان و پیاوان لەگەڵ یەكتر بەهەمان شێوە كوڕان و كچانی باڵغ بوو بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە و بەبیانوی دڵپاكی و خزمایەتی، پێغەمبەری خوایش ﷺ فەرموویەتی: ئەگەر مێخێكی ئاسنین لەسەر پیاوێك دابكوترێت باشترە بۆی لەوەی دەستی بەر دەستی ئافرەتێك بكەوێت كە بۆی حەڵاڵ نەبێت.

٧ـ چاو نەپاراستن لە ئاست نامەحرەم و تێڕوانینی حەرام، لەكاتێكدا خوای پەروەردگار ئەفەرموێ‌: [وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ ] واتە: بە ژنانی باوەڕدار بڵێ‌: با چاویان دابخەن لە تەماشاكردنی نامەحرەم. بە هەمان شێوە بۆ پیاوانیش ئەفەرموێ‌: [قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ ] واتە: بە پیاوانی باوەڕدار بڵێ‌: چاو دابخەن لە ئاست تەماشاكردنی ژنانی نامەحرەم. (نظر) كردنیش جۆرێكە لە جۆرەكانی زینا كردن هەروەك پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: زینا كردنی چاوەكانیش بریتیە لە تەماشاكردنی نامەحرەم. وە هەندێك لە هاوڕێكانی (سفیان الثوري) یش فەرمویانە: ڕۆژی جەژن لەگەڵ سوفیان دەرچووین پێی وتین: یەكەم شتێك لەم ڕۆژەماندا لەسەرمانە ئەنجامی بدەین چاو داگرتنە لەئاست نامەحرەمدا.

٨ـ یاری كردن بە تەرەقە و هاوشێوەكانی: ئەمەش ئەبێتە هۆی ترساندن و ڕاچەڵەكاندنی موسوڵمانان پێغەمبەری خوایش ﷺ فەرموویەتی: دروست و ڕەوا نیە بۆ هیچ موسڵمانێك موسوڵمانی تر بتۆقێنێت.

٩ـ تایبەت كردنی ڕۆژی جەژن لەلایەن هەندێ‌ خەڵكی بێ‌ ئاگا بەسەردان كردنی گۆڕستان و تازەكردنەوەی تەعزیە و یادكردنەوەی مردوو بە گریان بەشێوەیەكی ناشەرعی.

١٠.گوێگرتن لە گۆرانی بە بیانووی دەربڕینی خۆشحاڵی، لە کاتێکە پێویستە داوا لە خوای گەورە بکرێت پەرستنەکانمان وەربگرێت و سوپاسی بکات کە ڕێگەی پێیدا مانگی ڕەمەزانی پیرۆز تەواو بکات.


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
#ئاگاداری...
ـــ﷽ـــ
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست و دوور لە گوناھ و تاوان بن.

نووسەری بەڕێز "سالار عومەڕ" لە خزمەتی کۆمەڵگەیە بە کتێبێکی تریان لە ژێر ناونیشانی "٢٠ بابەتی گرنگ و پوخت دەربارەی قوربانیکردن".
داواکارین لە خوای گەورە لە بەڕێزیان و ئێوەی خوێنەریش وەری بگرێت و بیخاتە سەر تەرازووی کارە چاکەکانتان.

إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه دەتوانن خوێنەری کتێبەکە بن لە ئەم بەستەرەی خوارە:-

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست

https://www.mediafire.com/download/9undd1sl0zernwt
#بەئاگا_هێنانەوە...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست و دوو لە گوناھ و تاوان بن.
١.ئایا ئەتەوێت بێ بەش نەبیت لە ئەنجامدانی کردەوەی چاک لە ڕۆژانێک کە تیایدا خێری زیاترە وەک لە جیهاد!
(جگەلە ئەو کەسەی بە خۆی و ماڵ و منداڵییەوە دەربچێت لە پێناو خوای گەورە و هیچیان نەگەڕێنەوە)
٢.ئایا ئەتەوێت ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه ‌٦٣٠ پاییز لە دۆزەخ دوور بکەویتەوە!
٣. ئایا ئەتەوێت ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ گوناهی ساڵی پێشوو و ساڵی داهاتووت بسڕێتەوە!
(جگەلە گوناهە گەورەکان)

کەواتە نیازت پاک بکەرەوە بۆ خوای گەورە و دوور بکەوە لە ئەنجامدانی پەرستن بۆ ڕیا، و ناوی خوای گەورە بێنە و هەنگاو بنێ و ئەم ١٠ ڕۆژە بە پەرستن بەڕێ بکە.
١.دەڕۆژی سەرەتایی مانگی حاجیان لەهەموو ڕۆژەکانی تری ساڵ باشتره ، لەفەرموودەیەکدا هاتووە : ((مَا مِنْ أَيَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِيهِنَّ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنْ هَذِهِ الأَيَّامِ الْعَشْرِ ، فَقَالُوا : يَا رَسُولَ اللَّهِ وَلاَ الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) : وَلاَ الْجـِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ إِلاَّ رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ فَلَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيْءٍ))
واتە : هیچ ڕۆژانێك نییە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خوا وەكو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان ، وتیان : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ؟ فەرمووی : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ، تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە.

٢.پێغەمبەری نازدارمان ﷺ دەفەرمێت:
(‏ما من عبد يصوم في سبيل الله إلا باعد الله بذلك اليوم وجهه عن النار سبعين خريفا).
واتە: هیچ بەندەییەک نییە بەڕۆژوو بێت لە پێناوی خوای گەورە ئیلا خوای گەورە ڕووخساری لە ئاگر دوور دەخاتەوە بەماوەی حەفتا پایز.
کەواتە هەوڵبدە هەر نۆ ڕۆژەکە بە ڕۆژوو بیت، ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ ٦٣٠ ساڵ لە دۆزەخ دوور دەخرێیتەوە.

٣. پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ فەرموویەتی : ❪❪صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ❫❫.
واتە : ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە چاوەڕوانم كە خوای گەورە بیكاتە مایەی كەفارەت و سڕینەوە و لێخۆشبوونی تاوانی ساڵێك لە پێشییەوە و ساڵێكیش لە پاشییەوە (واتە : ببێتە كەفارەتی تاوانی دوو ساڵ).
کەواتە هەوڵبدە بەلایەنی کەمەوە ڕۆژی عەرەفە بە ڕۆژوو بیت.

و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ 🌹

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
موژدە بۆ شەیدایان و خوێنەرانی کتێب.📖📚

ئایە خوێنەریت و دەتەوێت ببیت بە نووسەر؟✍️
ئایە نووسینت هەیە نازانیت ئاستی نووسینەکەت لە چ ئاستێک دایە؟🤔
ئایە پرسیاری زۆرت هەیە لەسەر خاڵبەندی و چۆنیەتی نووسین
چاوتان لەسەر کەناڵی پڕۆژەی ئاگا بێت،لەم هەفتەیە.
لینکی کەناڵی پڕۆژە لە تیلیگرام👇

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست

https://t.me/Aga_project
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
‌‌بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و دوور لەگوناھ و تاوان و کات بەفێڕۆدان بن بەتایبەت لەم ڕۆژە گەورەیە کە هیچ کەس گەرەنتی ئەوەمان نییە دووبارە پێی ئەگەینەوە یان نا..
ڕۆژێکی زۆر گرنگ و بەنرخ و پڕ بەرەکەتە و یەکێکە لە دیارییە گەورەکانی خوای گەورە بۆ ئێمەی مرۆڤی گوناهبار و تاوانبار و بێ خەم لە دواڕۆژ.

🔴باشترین نزا نزای ڕۆژی عەرەفەیە:
قال رسول الله ﷺ : خَيْرُ الدُّعَاءِ دُعَاءُ يَوْمِ عَرَفَةَ، وَخَيْرُ مَا قُلْتُ أَنَا وَالنَّبِيُّونَ مِنْ قَبْلِي : لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ "
واتە : باشترین نزا نزای ڕۆژی عەرەفەیە ، وە باشترینی ئەوەی من و پێغەمبەرانی پێش من وتبێتمان بریتییە لە:
لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ.

🔴ئێوارەی ڕۆژۍ عەرەفە:-
▫️عُمَرَ بْنِ الْوَرْدِ دەفەرموێت: عَطَاءِ بْنِ أَبِي رَبَاحٍ پێی ووتم: «ئەگەر دەتوانیت ئێوارەی ڕۆژی عەرەفە بە تەنها بیت ئەوە وا بڪە».

واتە تەنها بوونەوە بۆ نزا ڪردن و زیڪر وپاڕانەوە وبیرڪردنەوە و داوای لێخۆشبوون لە هەڵە وتاوان وڪەموڪوڕۍ وهەڵدانەوەی پەڕەیەڪی سپی ونەگەڕانەوە بۆ سەر تاوان.

🔴 نزاکردن بۆ ڕزگاربوون و سەرکەوتنی موسڵمانانیش لەبیر مەکەن.

و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
‌‌
#ڕوونکردنەوە....
🌺 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

نوێژی جەژنەکان{ڕەمەزان و قوربان}:-
زانایان سێ ڕای جیاوازیان هەیە لەسەر حوکمی نوێژی جەژنەکان:-
🔺یەکەم دەڵێن(فرض عین)یە واتە فەرزە لەسەر هەموو موسڵمانێک کە لەسەری دانراوە.
ئەمەش مذهبي حنفيە، و لە گێرانەوەیەک لە احمدەوە هاتووە، و ابن تیمیە و ابن القیم و صنعاني و شوکاني و ابن باز و ابن عثیمینش ڕەحمەتی خوای گەورەیان لێبێت ڕایان لەگەڵ ئەمانە..

🔺دووەم دەڵێن(فرض کفایە)یە، واتە
بە ئەنجامدانی لەلایەن کۆمەڵێکەوە لەسەر ئەوانی تر لادەچێت، ئەمەش مذهبي حَنبلیە.

🔺سێیەم دەڵێن سونەتی مؤکدەیە، ئەمەش مذهبي مالکي و شافعیە.
شێخ ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەڵێت:-
_ئەوەی دەیبینم نوێژی جەژن(فرض عین)یە واتە لەسەر هەموو موسڵمانێک فەرزە، و نابێت پیاوان وازی لێ بهێنن بەڵکو پێویستە ئامادەی بن، چونکە پێغەمبەر️ ﷺ فەرمانی
بە ئافرەتە پێگەشتووەکان و تازە پێگەشتووەکان کردووە دەرچن بۆ نوێژ جەژن، بەڵکو فرمانی بەو ئافرەتانەش کردووە کە لە سووڕی مانگانەن دەربچن بۆ نوێژی جەژن بەڵام لە شوێنی نوێژی ئافرەتەکان نەبن، و ئەمەش بەڵگەیە بۆ دڵنیابوونەوەی..

_و لە فەتوایەکی تر دەڵێت ئەوەی بەلامەوە ڕاست بێت لە بەڵگەکان ئەوەیە کە ئەرک بێت لەسەر هەموو موسڵمانێک، پێویستە لەسەر هەموو نێرێک ئامادەی نوێژی جەژن بێت مەگەر ڕێگرێکی شەرعی هەبێت (
بۆ ئامادەنەبوونی).


و شێخ ابن باز لەسەر ئەوەی کە فەرزە لەسەر هەموو موسڵمانێک(فرض عین)، دەڵێت ئەم قسەیە ڕوونترە لە بەڵگەکان و نزیکترە لە ڕاستەوە.

🔴
بۆ حوکمی ئافرەتان:-
سونەتە
بۆ ئافرەتان ئامادە بن لە نوێژی جەژن، ئەمەش مذهبي مالکي و شافعي، و لە گێڕانەوەیەکی احمدەوە ابن حامد هەڵیبژاردووە، و مجد، و هەڵبژاردەی ابن باز و ابن عثیمینە ڕەحمەتی خوای گەورەیان لێبێت.

بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە:-
عَن أُم عَطيَّة رضيَ الله عَنْها قالت:
كنَّا نُؤمَر أن نَخرُجَ يوم ا، حتى تَخرُجَ البكرُ من خِدرهِا، وحتى يَخرجَ الحُيَّضُ فيكُنَّ خلفَ الناس، فيُكبِّرْنَ بتكبيرِهم، ويَدْعونَ بدعائِهم؛ يرجونَ بركةَ ذلك اليومِ وطُهرتَه)
لە دایکی عەطیەوە ڕەزای خوای گەورەی لێبێت دەفەرمێت{پێغەمبەر ﷺ فەرمانی پێمان کرد کە ڕۆژی جەژن دەربچین، هەتاکو کچی تازە پێگەشتووش دەربچێت لە ژوورەکەی، و تەنانەت ئەوانەشی لە سوڕی مانگانەن دەربچن و لە پشتەوەی خەڵکەکە دابنیشن، تەکبیرات بکەن لەگەڵ تەکبیراتەکانیان، و داوا بکەن
بە داواکانیان(نزا) تکای بەرەکەتی ئەو ڕۆژە و لێخۆشبوون لە تاوانەکان بکەن}..

برای موسڵمانم
بۆ ئەنجامدانی نوێژ جەژن لە مزگەوت:-
🟠 گەر لەگەڵ ئەوە ڕایە بیت کە فەرزی عەینەیە پێویستە بچیت
بۆ نوێژی جەژن و کەم تەرخەمی لێ نەکەیت، چونکە بە نەکردنی تاوانبار ئەبیت.
🔵گەر لەگەڵ ئەو ڕایە بیت کە فەرزی کیفایە بچۆ
بۆ مزگەوت با کەسێک بیت لەو کەسانەی بە ئەنجامدانی هەستاون و خۆت بێ بەش مەکە لە پاداشتەکەی.
🟤گەر لەگەڵ ئەو ڕایە بیت کە سونەتی موئەکەدەیە لەبەر خۆسەویستیت
بۆ پێغەمبەری ئەزیزمان️ ﷺ و زیندوو کردنەوەی سوونەتێکی بچۆ بۆ مزگەوت و خۆت لە پاداشتەکەی بێ بەش مەکە..

🟥خوشکی موسڵمانم بەڕێزتانش تاکو پێتان دەکرێت بچنە مزگەوت و
بە کۆمەڵ نوێژی جەژن ئەنجام بدەن لەگەڵ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕۆشتن بۆ مزگەوت..
مەرجەکانی:
١_خۆ نەڕازاندنەوە بۆن خۆش نەکردن.
٢_گەر هاوسەرت هەیە پرسی پێ بکە.

و پیاوانش ناکرێت ڕێگری بکەن لە هاوسەرەکانیان بچنە مزگەوت مەگەر بزانێت
بە چوونی هاوسەرەکەیان بۆ مزگەوت خۆیان یان کەسانی تر تووشی گوناهـــ دەبن ئەو کات دەتوانێت ڕێگریان لێ بکات{بۆ نموونە خۆی بڕازێنێتەوە یان قسە بێنێت و بەرێت و کێشە بنێتەوە...هتد}

بە بەڵگەی فەرموودەی نازدارمان️️ ﷺ {لا تَمنعوا إماءَ اللهِ مساجدَ اللهِ}.
إماء= بەندە، بەرامبەر وشەی (عبد)ە..
إماء
بۆ ئافرەتە و عبد بۆ پیاوە.


گەر
بە هۆکارێکی شەرعی نەتوانرا ئامادە ببیت لە مزگەوت إِنْ شَاءَ اللّٰه ئاساییە و دەتوانیت لە ماڵەوە نوێژەکەت بکەیت.

تێبینی//
_بۆ کاتی نوێژی جەژن
بە ئەندازەی ڕمێک دوای خۆرهەڵاتن(واتە ١٥ تاکو ٢٠خولەک دوای خۆرهەڵاتن)، تاکو دابەزینی خۆر(واتە بەماوەیەک پێش بانگی نیوەڕۆ).


داواکارم لە پەروەردگاری بەخشندەمان تەواوی کار و پەرستنەکانمان وەربگرێت و جێگیری و بەردەوامییمان پێ ببەخشێت دوای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز..

و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 🌺

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
سوننەت و ئادابەكانی جەژن:-

١ـ خۆ شۆردن بۆ جەژن.

٢ـ خواردنی چەن دەنكە خورمایەك بەرلە دەرچوون لەماڵ بۆ نوێژی جەژن: لە (أنس) رضي الله عنه دەفەرمووێت: پێغەمبەر ﷺ لە جەژنی ڕەمەزاندا دەرنەدەچوو هەتا چەند دەنكە خورمایەكی دەخوارد.

٣ـ خۆ جوان كردن و خۆ ڕازاندنەوە لە جەژندا (ابن القیم) دەفەرمووێت: پێغەمبەر ﷺ بۆ دەرچوون بۆ هەردوو جەژنەكان لە جوانترین جل و بەرگەكانی لەبەر دەكرد.
تێبینی// خۆڕازاندنەوە بە پێی ئەوە بێت لەشەرعدا دیاریکراوە.

٤ـ دەرچوون بۆ نوێژگە (المصلی).

٥ـ ڕۆیشتن وگەڕانەوە لە نوێژگە (المصلی): سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن: لە (عەلی) ەوە رضي الله عنه بۆمان دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: (سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن).

٦ـ ڕێگا گۆڕین:
لە (جابری كوڕی عبدالله) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر ﷺ ئەگەر ڕۆژی جەژن بوایە ڕێگاكەی دەگۆڕی، واتە: لە ڕێگایەكەوە بڕۆیشتایە بۆ مزگەوت لە ڕێگایەكی ترەوە دەهاتەوە. (ئیمامی نەوەوی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەفەرموێ‌: ئەگەر هۆیەكەشی نەزانراو بێ سوننەتە شوێنی بكەوین بەیەك جاری.

٧ـ جەژنە پیرۆزە كردن لە یەكتر:
كە بەیەك گەیشتین سوننەتە بەم شێوەیە پیرۆز بایی لەیەكتر بكەین: تقبل الله منا و منكم.
(ابنُ الحَجَر) ئەفەرموێ‌ لە (جبیر بن نفیر) ەوە فەرموویەتی: هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ ئەگەر لە ڕۆژی جەژن بەیەك بگەیشتنایە بە یەكتریان دەوت: (تقبل الله منا ومنكم). واتە: خوا لە ئێمەو ئێوەیشی قەبوڵ بكات.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
سەرپێچیەكانی جەژن:-

١ـ نەكردنی نوێژی بەیانی،
پێیان وایە نوێژی بەیانی و جەژن یەك نوێژە، لەكاتێكدا دوو نوێژی جیاوازن و لە دوو كاتی جیاواز ئەنجام ئەدرێن.

٢ـ وازهێنان لە نوێژ كردن بەهۆی سەرقاڵ بون بە جەژن و سەردان كردنی خزم و كەس و كار بەتایبەتی وازهێنان لە نوێژی جەماعەت پەروەردگاریش دەفەموێت: [فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ * الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ ]
واتە: ئینجا سزای سەخت بۆ نوێژ خوێنەكان ئەوانەی لە نوێژەكانیان غافڵ و بێ‌ ئاگان و لەكاتی خۆیدا نایكەن.

٣ـ هەندێ‌ لە پیاوان بە مەبەست و بیانوی خۆ جوانكردنەوە ڕیشیان ئەتاشتن لەكاتێكدا زانایان فەرمویانە ڕیش تاشین لە تاوانە گەورەكانەو لاسایی كردنەوەیە بۆ بێباوەڕان، كارێكیش گەورە تاوان بێت ئیتر چ جوانیەكی هەیە ؟! پێغەمبەری خوایش ﷺ فەرموویەتی: پێچەوانەی هاوەڵ بڕیاردەران ببنەوە و شواربتان سوك بكەنەوە و ڕیشیشتان بهێڵنەوە.

٤ـ بەكارهێنانی بۆنی خۆش و عەتر و گوڵاو لەلایەن ئافرەتانەوە چ لەماڵ بەمەبەستی پێشوازی كردن لە میوان یان بە مەبەستی دەرچوون بۆ ماڵی خزم و دۆست و پیاسە كردنی باخچە و شوێنە گشتیەكان لەكاتێكدا پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: ئەگەر ئافرەت خۆی بۆن خۆش بكات و بەلای كۆمەڵە خەڵكێكدا تێپەڕ ببێت ئەوا وەك تاوانی زینا وایە.

٥ـ وازهێنانی ئافرەتان لە پۆشاكی شەرعی و گەڕانەوەیان بۆ سەر جلی ناشەرعی و تەسك نیوە ڕوت لەبەر كردن بەبیانوی خۆشی جەژن و پێشوازی كردن لە میوان یان دەرچونیان لەماڵ بەبێ‌ كارێكی پێویست خوای پەروەردگاریش ئەفەرموێ‌: [وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ ] واتە: جوانی و خشڵی خۆیان دەرنەخەن لە ئاست نامەحرەم جگە لەوەی لێی دەرئەكەوێ‌ (واتە: تەنها هەردوو دەست و دەم و چاویان) و با سەرپۆش و لەچكەكانیان بدەن بەسەر گەردن و سنگیانیشدا تا سنگ و بەرۆكیان دەر نەكەوێ‌. بۆیە دەبێ‌ ئافرەتان خۆیان بپارێزن لە خۆ ڕازاندنەوەی ناشەرعی و بەكارهێنانی مكیاج و كەرەستەی خۆ جوانكردنەوە و جلی ناشەرعی.

٦ـ تەوقە كردنی ئافەرتان و پیاوان لەگەڵ یەكتر بەهەمان شێوە كوڕان و كچانی باڵغ بوو بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە و بەبیانوی دڵپاكی و خزمایەتی، پێغەمبەری خوایش ﷺ فەرموویەتی: ئەگەر مێخێكی ئاسنین لەسەر پیاوێك دابكوترێت باشترە بۆی لەوەی دەستی بەر دەستی ئافرەتێك بكەوێت كە بۆی حەڵاڵ نەبێت.

٧ـ چاو نەپاراستن لە ئاست نامەحرەم و تێڕوانینی حەرام، لەكاتێكدا خوای پەروەردگار ئەفەرموێ‌: [وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ ] واتە: بە ژنانی باوەڕدار بڵێ‌: با چاویان دابخەن لە تەماشاكردنی نامەحرەم. بە هەمان شێوە بۆ پیاوانیش ئەفەرموێ‌: [قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ ] واتە: بە پیاوانی باوەڕدار بڵێ‌: چاو دابخەن لە ئاست تەماشاكردنی ژنانی نامەحرەم. (نظر) كردنیش جۆرێكە لە جۆرەكانی زینا كردن هەروەك پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: زینا كردنی چاوەكانیش بریتیە لە تەماشاكردنی نامەحرەم. وە هەندێك لە هاوڕێكانی (سفیان الثوري) یش فەرمویانە: ڕۆژی جەژن لەگەڵ سوفیان دەرچووین پێی وتین: یەكەم شتێك لەم ڕۆژەماندا لەسەرمانە ئەنجامی بدەین چاو داگرتنە لەئاست نامەحرەمدا.

٨ـ یاری كردن بە تەرەقە و هاوشێوەكانی: ئەمەش ئەبێتە هۆی ترساندن و ڕاچەڵەكاندنی موسوڵمانان پێغەمبەری خوایش ﷺ فەرموویەتی: دروست و ڕەوا نیە بۆ هیچ موسڵمانێك موسوڵمانی تر بتۆقێنێت.

٩ـ تایبەت كردنی ڕۆژی جەژن لەلایەن هەندێ‌ خەڵكی بێ‌ ئاگا بەسەردان كردنی گۆڕستان و تازەكردنەوەی تەعزیە و یادكردنەوەی مردوو بە گریان بەشێوەیەكی ناشەرعی.

١٠.گوێگرتن لە گۆرانی بە بیانووی دەربڕینی خۆشحاڵی، لە کاتێکە پێویستە داوا لە خوای گەورە بکرێت پەرستنەکانمان وەربگرێت و سوپاسی بکات کە ڕێگەی پێیدا مانگی ڕەمەزانی پیرۆز تەواو بکات.


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ئاگاداری
پڕۆژەیەکی ناوازە بۆ منداڵە ئەزیزەکانمان...

‌ السَّلَاْمُ ‌‌عَلَیْکُم‌ ‌وَ ‌‌رَحْمَةُ‌‌ اللّٰهِ‌ وَ ‌‌بَرَکَاْتُه‌ 🌹
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست بن...
لەم هاوینەدا لەگەڵ پڕۆژەی ئاگا :: Aga project دەستی منداڵەکەت بگرە بۆ پەروەردەیەکی جوانی ئیسلامی إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه.

1.خولی (کردارە جوانەکان) بۆ منداڵان و نەوجەوانان لە رێکەوتی( 1/7/2024) دەستپێدەکات.

2.خولەکە وانە وتنەوەو تاقیکردنەوەی تیانییە، تەنها ڕێنمایی و کردارییە.

3.خولەکە بۆ هەردوو ڕەگەزە.

4.لەتەمەنی ٥ ساڵی تا ١٥ ساڵییە.

5.بۆ تەواوی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانە.

6.بڕوانامەو دیاری دەبەخشرێتە بەشداربووان دوای ئەنجامدانی تیروپشک.

7.خولەکە بە ئۆنڵاین پێشکەش دەکرێت.

بۆ ناو نووسین نامە بنێرن بۆ:-
( @aga_kteb)

🌹جوانترین خول و جوانترین پەروەردە پێشکەش دەکەین إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه🌹.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەبیرهێنانەوە....
ـــ﷽ـــ
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه
❶هۆکاری بەڕۆژووبوون لە ڕۆژانی نۆیەم و دەیەمی مانگی موحەڕەم.
❷گەورەیی ڕۆژووی ئەم ڕۆژە و پاداشتی.
❸چۆنێتی بەڕۆژووبوون.

پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: (باشترین ڕۆژوو لەدواى مانگى ڕمەزان مانگى موحەڕەمە).

لەم ڕۆژانەدا هیجرەتى پڕ شكۆى پێشەوامان دێتەوە یاد لە شارى مەككەوە بۆ مەدینە كە بوو بە بناغەى دامەزراندنى دەوڵەتى دادپەروەرى و ڕاستى، بەهەمان شێوە سەرخستنى پێغەمبەر موسامان دەخاتەوە یاد بەسەر فیرعەونى ستەمكاردا كەئەمەش دەكاتە دەیەمین ڕۆژى ئەم مانگە كە پێی دەگوترێت (عاشورا)
ئەم ڕۆژە زۆر خۆشەویستە لاى پەروەردگارمان بۆیە پاداشتى زۆر گەورەى داناوە بۆ هەركەسێک بەڕۆژووبێت لەم ڕۆژە مەزنەدا.

ابن عباس (ڕەزاى خواى لى بێت) فەرموویەتى: كاتێك پێغەمبەرى خوا (ﷺ) كۆچى كرد بۆمەدینە بینى جوولەكەكان بەڕۆژوون لەڕۆژى (عاشورا) دا، پێغەمبەریش (ﷺ) پرسیارى كرد هۆى چییە ئەمانە بەڕۆژوون لەم ڕۆژەدا ئەوانیش ووتیان ئەم ڕۆژە ڕۆژێكى مەزنە چونكە پەروەردگار پێغەمبەر (موساى) تێدا ڕزگار كرد لە چنگى فیرعەون، بۆیە موساش بڕیارى دا كەلەم ڕۆژەدا بەڕۆژووبێت وەكو سوپاسێک بەرامبەر بە پەروەردگار، پێغەمبەریش (ﷺ) فەرمووى: (ئێمە نزیكترین لە موسى تاوەكو ئێوە)بۆیە بەرۆژووبوو وە فەرمانى كرد كە خەڵكیش بەڕۆژووبن.

✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹
دەربارەى گەورەیى ڕۆژووى ئەم ڕۆژە و پاداشتی:
لە (أبو قتادە)ەوە، (ڕەزاى خواى لێبێت) پرسیار كرا لە پێغەمبەر (ﷺ) دەربارەى پاداشتى ڕۆژوو لەم ڕۆژەدا (عاشورا) ئەویش فەرمووى: (دەبێتە هۆى لێخۆشبوونى تاوانی یەک ساڵى پێشوو).
لە ڕیوایەتێكى تردا هاتووه(داوام وایە ڕۆژووى ڕۆژى عاشورا ببێتە هۆكارى سڕینەوەى یەک ساڵى تاوانى ڕابردوو).

ابن عباس(ڕەزاى خواى لێبێت)فەرموویەتى: (نەم بینیوە پاداشتى ڕۆژووى هیچ ڕۆژیک گەورەتربێت بێت لاى پێغەمبەر (ﷺ) لە ڕۆژووى ڕۆژى عاشورا، لە مانگەكانیشدا هیچ مانگێک گەورەتر نەبووە لە لاى لە ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان).

✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹
چۆنیەتى بەڕۆژووبوون لەم ڕۆژەدا:
پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرموویەتى: (ئەگەر ساڵى داهاتوو هاتەوە -ان شاء اللە - ڕۆژى نۆیەمیش بەڕۆژوودەبین) ئەوە بوو ساڵى داهاتوو پێغەمبەر (ﷺ) كۆچى دوایى كرد، كەواتە پێغەمبەر ﷺ جەختى كردۆتەوە لەسەر ئەوەى ڕۆژى نۆیەمیش بەڕۆژووبین،
وەكو (ابن عباس) (ڕەزاى خواى لێ بێت) بۆمان دەگێڕێتەوە و فەرموویەتى: (پێغەمبەر ﷺ فەرمانى كردووە بەڕۆژووبوون لەڕۆژى عاشورادا)
وەفەرموویەتى: (خۆتان مەچوێنن (مەشوبهێنن) بەجوولەكە ڕۆژى نۆیەم ودەیەمیش بەڕۆژووبن).

🔴دووشەممە نۆی مانگی موحەڕەمەو سێشەممە دەی موحەڕەمە.
خوای گەورە کارو پەرستنی هەموو لایەک وەربگرێ...
#وەرگیراوە.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست