پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.33K subscribers
579 photos
121 videos
9 files
195 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاوتان لێبێت ئازیزانی پڕۆژەی ئاگا.
لەماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەی ئاگا هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی نوێترین زنجیرە ڤیدیۆی ئایینی لەخزمەت ئێوەی خۆشەویستدا.
بەناونیشانی : زنجیرە ڤیدیۆی #تەقوا
چاوتان لەسەر نوێترین ئاگادارییەکانی پڕۆژەی ئاگا بێت.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ناساندنی کتێبی:(مێژووی وەرگێڕان لە خەلافەتەکانی ئیسلامیدا)لەلایە نووسەری بەڕێز"م.دلشاد کاوانی "

پڕۆژەی ئاگا بە هاوکاری خانەی مێژوو ئەم سیمینارەی بۆ رێکخست .
سوپاسی ستافی خانەی مێژوو دەکەین ، بۆ ئەم هاوکارییە.
#بەبیرهێنانەوە
ئەمڕۆ هەینییەو کاتی گیرابوونی نزایە🪴...
ئەزیزانتان و تەواوی موسڵمانە چەوساوەو ستەملێکراوەکانیش لەبیرمەکەن💔...

🪴نزاکردن زۆر شت دەگۆڕێت...
#بەبیرهێنانەوە

١٤٤٦ ساڵ لەمەوپێش پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ و هاوەڵانی لەمەککەوە کۆچیان کرد بەرەو مەدینە.

نزای هاوەڵانی پێغەمبەری خوا ﷺ، کاتێ مانگ یان ساڵی تازەی کۆچی دەهات:-

«اللَّهُمَّ أَدْخِلْهُ عَلَيْنَا بِالْأَمْنِ، وَالْإِيمَانِ، وَالسَّلَامَةِ، وَالْإِسْلَامِ، وَجِوَارٍ مِنَ الشَّيْطَانِ، وَرِضْوَانٍ مِنَ الرَّحْمَنِ»

واتا: «خودایە ئەمساڵ و مانگە بگێڕە بەساڵی خۆشی و شادی و بیگێڕە بەمایەی باوەڕ و سەلام و ئیسلام و ڕازیبوونی خۆت و ڕزگاربوون لەشەیتان.»
زنجیرەی ڤیدیۆیی ئایینی:#تەقوا
رۆژی "پێنج شەمە"بەرواری 11/7/2024
کاتژمێر :8:00شەو
پێشکەش دەکرێت.
#ئاگا_بۆ_بنیادنانی_تاک_و_بەئاگاهێنانەوەی_کومەڵگە
پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
هەتا ئێستا بەڕێگایەکدا ڕۆیشتوویت

کە  هاوڕێیەکی دێرینت یاخود کۆمەڵێک منداڵ یاخود منداڵێک یان مامە حاجییەک یان دایە حاجییەک بدینی ؟!

بێگومان بۆ زۆینەمان وەڵاممان بەڵێیە ئەوەی مەبەستمە حەزت دەکرد گەر تۆ بیت لە بری ئەوان چیت بەرامبەر بکرێت ؟!.

پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
#ئاگا_بۆ_بنیادنانی_تاک_و_بەئاگاهێنانەوەی_کومەڵگە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەڵقەی یەکەمی زنجیرە ڤیدیۆی ئایینی :#تەقوا
#بەبیرهێنانەوە....
ـــ﷽ـــ
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه
❶هۆکاری بەڕۆژووبوون لە ڕۆژانی نۆیەم و دەیەمی مانگی موحەڕەم.
❷گەورەیی ڕۆژووی ئەم ڕۆژە و پاداشتی.
❸چۆنێتی بەڕۆژووبوون.

پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: (باشترین ڕۆژوو لەدواى مانگى ڕمەزان مانگى موحەڕەمە).

لەم ڕۆژانەدا هیجرەتى پڕ شكۆى پێشەوامان دێتەوە یاد لە شارى مەككەوە بۆ مەدینە كە بوو بە بناغەى دامەزراندنى دەوڵەتى دادپەروەرى و ڕاستى، بەهەمان شێوە سەرخستنى پێغەمبەر موسامان دەخاتەوە یاد بەسەر فیرعەونى ستەمكاردا كەئەمەش دەكاتە دەیەمین ڕۆژى ئەم مانگە كە پێی دەگوترێت (عاشورا)
ئەم ڕۆژە زۆر خۆشەویستە لاى پەروەردگارمان بۆیە پاداشتى زۆر گەورەى داناوە بۆ هەركەسێک بەڕۆژووبێت لەم ڕۆژە مەزنەدا.

ابن عباس (ڕەزاى خواى لى بێت) فەرموویەتى: كاتێك پێغەمبەرى خوا (ﷺ) كۆچى كرد بۆمەدینە بینى جوولەكەكان بەڕۆژوون لەڕۆژى (عاشورا) دا، پێغەمبەریش (ﷺ) پرسیارى كرد هۆى چییە ئەمانە بەڕۆژوون لەم ڕۆژەدا ئەوانیش ووتیان ئەم ڕۆژە ڕۆژێكى مەزنە چونكە پەروەردگار پێغەمبەر (موساى) تێدا ڕزگار كرد لە چنگى فیرعەون، بۆیە موساش بڕیارى دا كەلەم ڕۆژەدا بەڕۆژووبێت وەكو سوپاسێک بەرامبەر بە پەروەردگار، پێغەمبەریش (ﷺ) فەرمووى: (ئێمە نزیكترین لە موسى تاوەكو ئێوە)بۆیە بەرۆژووبوو وە فەرمانى كرد كە خەڵكیش بەڕۆژووبن.

✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹
دەربارەى گەورەیى ڕۆژووى ئەم ڕۆژە و پاداشتی:
لە (أبو قتادە)ەوە، (ڕەزاى خواى لێبێت) پرسیار كرا لە پێغەمبەر (ﷺ) دەربارەى پاداشتى ڕۆژوو لەم ڕۆژەدا (عاشورا) ئەویش فەرمووى: (دەبێتە هۆى لێخۆشبوونى تاوانی یەک ساڵى پێشوو).
لە ڕیوایەتێكى تردا هاتووه(داوام وایە ڕۆژووى ڕۆژى عاشورا ببێتە هۆكارى سڕینەوەى یەک ساڵى تاوانى ڕابردوو).

ابن عباس(ڕەزاى خواى لێبێت)فەرموویەتى: (نەم بینیوە پاداشتى ڕۆژووى هیچ ڕۆژیک گەورەتربێت بێت لاى پێغەمبەر (ﷺ) لە ڕۆژووى ڕۆژى عاشورا، لە مانگەكانیشدا هیچ مانگێک گەورەتر نەبووە لە لاى لە ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان).

✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹
چۆنیەتى بەڕۆژووبوون لەم ڕۆژەدا:
پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرموویەتى: (ئەگەر ساڵى داهاتوو هاتەوە -ان شاء اللە - ڕۆژى نۆیەمیش بەڕۆژوودەبین) ئەوە بوو ساڵى داهاتوو پێغەمبەر (ﷺ) كۆچى دوایى كرد، كەواتە پێغەمبەر ﷺ جەختى كردۆتەوە لەسەر ئەوەى ڕۆژى نۆیەمیش بەڕۆژووبین،
وەكو (ابن عباس) (ڕەزاى خواى لێ بێت) بۆمان دەگێڕێتەوە و فەرموویەتى: (پێغەمبەر ﷺ فەرمانى كردووە بەڕۆژووبوون لەڕۆژى عاشورادا)
وەفەرموویەتى: (خۆتان مەچوێنن (مەشوبهێنن) بەجوولەكە ڕۆژى نۆیەم ودەیەمیش بەڕۆژووبن).

🔴دووشەممە نۆی مانگی موحەڕەمەو سێشەممە دەی موحەڕەمە.
خوای گەورە کارو پەرستنی هەموو لایەک وەربگرێ...
#وەرگیراوە.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
ئەمشەو بە هەماهەنگی پڕۆژەی ئاگا :: Aga project لەگەل بنکەی نور ـ لقی سەرکارێز کۆڕێک رێکخرا بۆ بەڕێز :"هۆزان رمضان"بەڕێوبەری پڕۆژەی ئاگا.
لەژێر ناونیشانی :"کاریگەرییەکانی سۆشیال میدیا".
بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە مامۆستایان و پەروەرشیاران و نەوجەوانان ،کە تێیدا کۆمەڵێک خاڵی ئەرێنی و نەرێنی سۆشیال میدیاو رێگە چارەسەرەکانی سۆشیال میدیا روونکرانەوە و خرانە بەرباس.
سوپاسی ستافی بنکەی نور و هەموو ئامادەبووان دەکەین.
.....
#ئاگا_بۆ_بنیادنانی_تاک_و_بەئاگاهێنانەوەی_کومەڵگە
پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
#بەبیرهێنانەوە.... ـــ﷽ـــ السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه ❶هۆکاری بەڕۆژووبوون لە ڕۆژانی نۆیەم و دەیەمی مانگی موحەڕەم. ❷گەورەیی ڕۆژووی ئەم ڕۆژە و پاداشتی. ❸چۆنێتی بەڕۆژووبوون. پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: (باشترین…
#بەبیرهێنانەوە....
بەیانی عاشوڕایە (ڕۆژی دەیەمی مانگی موحەڕەمە)، ئەوەی دەتوانێت ڕۆژوو گرتنی بیرنەچێت، و ئەوەشی ئەمڕۆ بەڕۆژوو نەبوو ١١ی موحەڕەم دەتوانێت بیگرێت.
و ئەوەشی ناتوانێت دوو ڕۆژ بەڕۆژوو بێت دەتوانێت تەنها بەیانی بەڕۆژوو بێت و إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه پاداشتی خۆی وەردەگرێتەوە، بەڵام باشتر وایە ڕۆژێ پێش یان ڕۆژێ پاشی لەگەڵ بگرێت...(شێخ بن باز -ڕەحمەتی خوای گەروەی لێبێت-).