پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.36K subscribers
568 photos
115 videos
9 files
194 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
#بەبیرهێنانەوە

‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ‌ ‌و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹
داواکارم لە خوای گەورە بە بەزەیی و گەورەیی خۆی تەواوی موسڵمانان بپارێزێت، و هەر بریندارێک هەیە شیفایان بدات و بیکاتە هۆکاری کەفارەتی گوناهەکانیان، و ئەوانەش مردوون لە گوناهەکانیان خۆش بێت.

‌‌
خوای گەورە دەزانێ‌ بەندەكانی شتیان زۆر و زوو لە بیر دەچێت هەر بۆیە ئایەت و نیشانەی خۆی ڕەوانە دەكات بۆ ئەوەی بێدار و ئاگادار ببنەوە، گەر چاكە كار بن زیاتر چاكە بكەن، گەر خراپەكاریش بن دەستبەرداری خراپە و تاوان ببن و تەوبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە وەكو دەفەرموێت : [وَمَا نُرْسِلُ بِالآيَاتِ إِلاَّ تَخْوِيفاً]
ئایات و نیشانەكانی خۆمان كە ڕەوانە دەكەین بۆ ئەوەی بترسن و ڕابچەڵەكێن و بگەڕێنەوە.

بەڕاستی موسڵمان دەبێ بە ڕودانى بومەلەرزە دڵی ڕابچەڵەكێ و بێدار و بە ئاگا بێتەوە .
بەڕاستی یەكێك لە سەربازە گەورەكانی خوای پەروەردگار بریتییە لە زەوی لەرزە.

ئێمەی موسڵمان باوەڕی تەواومان هەیە کە هیچ شتێك ڕوونادا ئیللا بە قەدەری خواى گەورە نەبێت .
وە ئەم زەوی لەرزەیە لەخۆیەوە نەبوون بەڵكو لەخوای گەورەوە بووە.
بەگاڵتەش نەبووە و ڕووی نەداوە بەڵكو بۆ حیكمەت بووە، بۆ ئەوەی دڵمانی پێ ڕابچەڵەكێ بەڵكو بگەڕێینەوە بۆ لای خواى گەورە و تەوبە بکەین .
بۆ ئەوەی قەدری ئەو نیعمەتە بزانن كە چەندین ساڵە بە ئیسراحەت و بێ لەرزین لەسەر ئەم زەویە دەژین. وانەزانن كاتێ تۆ لە خۆشگوزەرانی دایت و غافڵ و بێ ئاگای و خوای گەورەت لە بیر كردووە بەهەمان شێوەش خوای گەورەش ئاگای لە تۆ نیە نەخێر (وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ).

دەی با بزانین توخوا دوای ڕوودانی ئەم بومەلەرزانە چەند كەسمان ئیستیغفارمان كرد؟ چەند كەسمان تەوبەمان كرد و گەڕاینەوە بۆ لای خوای گەورە؟
كاتێك لەسەردەمی ئیمامی عومەردا زەوی لەرزە ڕووی دا لەشارى مەدینە وتارێكی بۆ خەڵكی دا و فەرمووی : والله ئەم عقوبەتان بەسەردا نەهاتوە ئیللا بە هۆی تاوانی خۆتانەوە نەبێت ئیللا سەبەبەكەی تاوان كردنی خەڵكی یە سوێند بەخوا دوبارە ببێتەوە لەناوتان دانانیشم [وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ] وە ئێوە تووشی هەر بەڵاو موسیبەتێك ببن بەهۆی تاوانی خۆتانەوەیە هێشتا خوای گەورە لە زۆرێك لە تاوانەكانتان ئەبوورێت‌و سزاتان نادات لەسەری .
بەداخەوە ئێستا ئەو هەموو تاوانە دەبینین لە ناو خەڵکی دا لە پشت کردن لە دین و خواناسی بۆ زینا و مەشروب خواردنەوە و ڕیبا و سفورى ئافرەتان و غەش کردن و حوکم نەکردن بە قورئان و سەرقاڵ بونى خەڵکی بەدنیا و شەهەوات و .... هەر ڕەحمی خوایە لە ناومان نادات.


كۆتایی ئەم بابەتە بە ئایەتێكی ترسناك دێنین كە بێ دەسەڵاتی ئینسان و دەسەڵات و توانای خوای گەورە دەسەلمێنێت
[قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَى أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَابًا مِنْ فَوْقِكُمْ] ئەی محمد ﷺ پێیان بڵێ: خوای گەورە تواناو دەسەڵاتی هەیە كە سزایەكتان بۆ بنێرێ لەسەرووی خۆتانەوە لە ئاسمانەوە بە بەرد بارین یان باران بارین یان با یان هەر سزایەكی تر، [أَوْ مِنْ تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ] یاخود لە ژێر پێیەكانتانەوە بە بوومەلەرزەو ڕۆچوون بەناخی زەویدا یان بەغەرق بوون یان بەهەر شێوازێكی تر، [أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعًا وَيُذِيقَ بَعْضَكُمْ بَأْسَ بَعْضٍ] یان بتانكاتە بەش بەش‌و كۆمەڵ كۆمەڵ و گروپ گروپ‌و پارچە پارچە، وە شەڕو ئاژاوە بكەن‌و هەندێكتاندا بەسەر هەندێكتاندا زاڵ بن بە كوشتن‌و دیل گرتن‌و وێرانكاری، [انْظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ] تەماشا بكە‌و بزانە چۆن ئێمە نیشانەو بەڵگە ئاشكراكانی خۆمانیان بۆ ڕوون دەكەینەوە [لَعَلَّهُمْ يَفْقَهُونَ ]بەڵكو تێبگەن و بیر بكەنەوە.


#وەرگیراوە

‌‌#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەبیرهێنانەوە

چی بكەین كە بومەلەرزە دوبارە نەبێتەوە ‌‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌‌:-

یەکەم : تەوبە و داوای لێ بوردن لە خوای گەورە و دەستهەڵگرتن لە تاوان (وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ).

دووەم : پێویستە ئیمان لە دڵماندا جێگیر بكەین تا خوای گەورە سزامان لەسەر لا بدات وەكو قەومی یونس
( لَمَّا آمَنُوا كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَىٰ حِينٍ ).

سێیەم : هەر هەوڵی چاك كردنی خۆت مەدە بەڵكو كەسوكار و خێزان و منداڵت چونكە ( وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ الْقُرَىٰ بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ ) وە پەروەردگارت هیچ شارو دێ­یەك لەناو نادات‌و زوڵم و ستەمیان لێ ناكات لە كاتێك كە خەڵكەكەی چاكەكار بن‌و ئیصلاح و چاكسازی بكەن هەموی بەرەو خوا یەكتر ڕابكێشن و یەكتر چاك بكەن.

چوارەم : پێویستە صەدەقە بكەین چونكە هاتنی بومەلەرزە و بەڵاو موصیبەت توڕەیی خوایە
توڕەیی خواش بە صەدەقەی نهێنی لا دەچێ ( إنَّ صدَقةَ السِّرِّ تُطفِئُ غضَبَ الرَّبِّ تبارَك وتعالى)
لە زەمانی عومەری كوڕی عبدالعزیز زەوی لەرزە ڕووی دا فەرمانی كرد خێر و صەدەقە بكەن ، تەوبە و ئیستیغفار بكەن ، بەڵام خەڵکی ئێستا بەزۆرى سەیری هەواڵەكان دەکات و بزانە چەند كەس مردوە چەند كەس ماڵ و حاڵی جێ هێشتوە بەبێ ئەوەى بیرى لاى تەوبە و خێر و صەدەقە کردن بێت .

پێنجەم : پێویستە فەرمان بە چاكە و ڕێگری لە خراپە بكەین ، تەماشاكە قەومەكانی پێشوو ئەوانەیان ڕزگاریان بوو لە سزاى خوا کە فەرمانیان بە چاكە دەکرد و ڕێگریان لە خراپە دەکرد (أَنجَيْنَا الَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ السُّوءِ).

#وەرگیراوە

‌‌#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ئاگاداربن


داوا لە تەواوی دایک و باوکان دەکەین سبەی ئاگاداری ڕۆڵەکانیان بن و بزانن بۆ کوێ دەچن
بەڕاستی زەمەنەکە زۆر دژوار بووە و دەرگاکانی خراپەکاری لە ئێستادا لەهەمووکات زیاتر بۆ هەموو تەمەنەکان واڵا بووە ، ئیدی سبەی بەناوی خوێندن و ماڵێ هاوڕێ و چێشتخانە و خوانەوە کارەساتی ئەخلاقی لەم مەملەکەتە ڕوودەدا.
هەر بۆ ئەم مەبەستەش و بێ جیاوازی داوامان لەتەواوی بەرپرسیاران هەیە ئاگاداری ڕۆڵەکانیان بن و داواش دەکەین لە پەیمانگا ئەهلیەکانی خولەکانی بەهێز کردن و زمان و هەر بابەتێ تر سبەی بەوردی چاودێری غیاباتی وانەکان بکەن بۆ ئەوەی هیچ کەسێک توشی هەڵە نەبێت . و بەناوی ڤالانتاین و ڕۆژی خۆشەویستیەوە کەرامەت و شەرەفی هیچ ئافرەتێک نەڕوشێنرێت "

#وەرگیراوە

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەبیرهێنانەوە

ـــ﷽ـــ
چۆنیەتی دوعاکردنی پێغەمبەری خوا ﷺ:
🔺پێغەمبەر گیان ﷺ لە کاتی دوعادا دەستنوێژی دەگرت.
🔺ڕووی دەکردە قیبلە.
🔺پێغەمبەری نازدار ﷺ لە کاتی دوعادا دەستی بەرز دەکردەوە، بەشێوەیەک سپیایی ژێرباڵی بەدەر دەکەوت، دەیفەرموو :((خوای گەورە شەرم دەکات بەندەیەکی دەستی بەرز بکاتەوە (بۆ دوعا)و بەدەست بەتاڵی بیگێڕێتەوە)).
🔺پێغەمبەر گیان ﷺ لە کاتی دوعادا خۆی زەلیل و ملکەچ دەکرد بەرانبەر بەخوا بەوپەڕی خشوعەوە، دەنگی نزم دەکرد، دەیفەرموو :((بەڕاستی ئێوە زاتێکی نەبیست یان دوور بانگ ناکەن، خوا لەگەڵ ئێوەدایە، بێگومان ئەو بیسەری نزیکە)).
🔺سەرەتای دوعایەکەی ﷺ دەست پێ دەکرد بەپاک و گەورەگرتنی خوا، سوپاس و ستایشکردنی خوا، گوتنی سەڵاوات، هەر بەمشێوەیەش فەرمانی بەئێمە کردوە.
🔺پێغەمبەر گیان ﷺ لە کاتی دوعادا لە خوا دەپاڕایەوە بە ناوە جوان و سیفاتە بەرزەکانی.
🔺پێغەمبەری خوا ﷺ کاتێک ویستبای دوعا بکا، سەرەتا دوعای بۆ خۆی دەکرد و لە خۆیەوە دەستی پێ دەکرد.
🔺شێوازی دوعایەکەی ﷺ بەشێوەیەک بوو کە داوای شتێکی دەکرد لە خوا، سێ جار داوای لێ دەکرد، واتە: سێ جار دوعایەکەی دووبارە دەکردەوە، ئەمەش وەک سووربوون و پێداگری لەسەر قبوڵبوونی دوعایەکە.
🔺پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ زۆر دەپاڕایەوە بۆ ئوممەتەکەی، هەمیشە ئوممەتەکەی لەبیر بوو.
پێغەمبەر گیان ﷺ جەختی لەوە دەکردەوە کە پێداگر بین لە دوعادا، وە کاتێک دوعامان کرد گومانمان وابێ کە دوعایەکەمان وەڵام دەدرێتەوە و قبوڵ دەکرێ، لە فەرموودەیەکی قودسیدا خوا (سبحانە وتعالی) دەفەرموێ:((من لەجێی گومانی بەندەکەمدام)).
🔺پێغەمبەر گیان ﷺ هەمیشە دەمی بەزیکر و دوعا بووە، بەڵام لە کاتی تەنگانە و سەختییەکاندا بەنموونە لە جەنگ و غەزاکاندا، بەتایبەت دادەنیشت بۆ دوعا و ڕووی دەکردە قاپی پەروەردگاری.
🔺پێغەمبەری نازدار ﷺ زۆر جەختی کردۆتەوە لە خوێندنی زیکری بەیانیان و ئێواران.

#وەرگیراوە


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەبیرهێنانەوە....
ـــ﷽ـــ
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه
❶هۆکاری بەڕۆژووبوون لە ڕۆژانی نۆیەم و دەیەمی مانگی موحەڕەم.
❷گەورەیی ڕۆژووی ئەم ڕۆژە و پاداشتی.
❸چۆنێتی بەڕۆژووبوون.

پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: (باشترین ڕۆژوو لەدواى مانگى ڕمەزان مانگى موحەڕەمە).

لەم ڕۆژانەدا هیجرەتى پڕ شكۆى پێشەوامان دێتەوە یاد لە شارى مەككەوە بۆ مەدینە كە بوو بە بناغەى دامەزراندنى دەوڵەتى دادپەروەرى و ڕاستى، بەهەمان شێوە سەرخستنى پێغەمبەر موسامان دەخاتەوە یاد بەسەر فیرعەونى ستەمكاردا كەئەمەش دەكاتە دەیەمین ڕۆژى ئەم مانگە كە پێی دەگوترێت (عاشورا)
ئەم ڕۆژە زۆر خۆشەویستە لاى پەروەردگارمان بۆیە پاداشتى زۆر گەورەى داناوە بۆ هەركەسێک بەڕۆژووبێت لەم ڕۆژە مەزنەدا.

ابن عباس (ڕەزاى خواى لى بێت) فەرموویەتى: كاتێك پێغەمبەرى خوا (ﷺ) كۆچى كرد بۆمەدینە بینى جوولەكەكان بەڕۆژوون لەڕۆژى (عاشورا) دا، پێغەمبەریش (ﷺ) پرسیارى كرد هۆى چییە ئەمانە بەڕۆژوون لەم ڕۆژەدا ئەوانیش ووتیان ئەم ڕۆژە ڕۆژێكى مەزنە چونكە پەروەردگار پێغەمبەر (موساى) تێدا ڕزگار كرد لە چنگى فیرعەون، بۆیە موساش بڕیارى دا كەلەم ڕۆژەدا بەڕۆژووبێت وەكو سوپاسێک بەرامبەر بە پەروەردگار، پێغەمبەریش (ﷺ) فەرمووى: (ئێمە نزیكترین لە موسى تاوەكو ئێوە)بۆیە بەرۆژووبوو وە فەرمانى كرد كە خەڵكیش بەڕۆژووبن.

✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹
دەربارەى گەورەیى ڕۆژووى ئەم ڕۆژە و پاداشتی:
لە (أبو قتادە)ەوە، (ڕەزاى خواى لێبێت) پرسیار كرا لە پێغەمبەر (ﷺ) دەربارەى پاداشتى ڕۆژوو لەم ڕۆژەدا (عاشورا) ئەویش فەرمووى: (دەبێتە هۆى لێخۆشبوونى تاوانی یەک ساڵى پێشوو).
لە ڕیوایەتێكى تردا هاتووه(داوام وایە ڕۆژووى ڕۆژى عاشورا ببێتە هۆكارى سڕینەوەى یەک ساڵى تاوانى ڕابردوو).

ابن عباس(ڕەزاى خواى لێبێت)فەرموویەتى: (نەم بینیوە پاداشتى ڕۆژووى هیچ ڕۆژیک گەورەتربێت بێت لاى پێغەمبەر (ﷺ) لە ڕۆژووى ڕۆژى عاشورا، لە مانگەكانیشدا هیچ مانگێک گەورەتر نەبووە لە لاى لە ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان).

✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹
چۆنیەتى بەڕۆژووبوون لەم ڕۆژەدا:
پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرموویەتى: (ئەگەر ساڵى داهاتوو هاتەوە -ان شاء اللە - ڕۆژى نۆیەمیش بەڕۆژوودەبین) ئەوە بوو ساڵى داهاتوو پێغەمبەر (ﷺ) كۆچى دوایى كرد، كەواتە پێغەمبەر ﷺ جەختى كردۆتەوە لەسەر ئەوەى ڕۆژى نۆیەمیش بەڕۆژووبین،
وەكو (ابن عباس) (ڕەزاى خواى لێ بێت) بۆمان دەگێڕێتەوە و فەرموویەتى: (پێغەمبەر ﷺ فەرمانى كردووە بەڕۆژووبوون لەڕۆژى عاشورادا)
وەفەرموویەتى: (خۆتان مەچوێنن (مەشوبهێنن) بەجوولەكە ڕۆژى نۆیەم ودەیەمیش بەڕۆژووبن).

🔴بەیانی نۆی مانگی موحەڕەمە و دوو بەیانی دەی موحەڕەمە.
خوای گەورە کار و پەرستنی هەموو لایەک وەربگرێ...
#وەرگیراوە.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
شەوی (٢٩)، شەوی قەدر.

تایبەتمەندییەکانی ئەمشەو:
ـ شەوی تاکە.
ـ باران دەبارێ.
ـ ١٠ شەوی کۆتاییە.

گرنگی پێبدەن دووعا زۆر بکەن،
عیبرەت بە كۆتاییە ئامان ساردمەبنەوەو بەكوڵ دوعا كەن دوعایەكت قبووڵ بێت بەسە بۆ ڕزگاربوون و نەجاتیت لە قیامەت.

• یوسف عمر

ئوممەتی ئیسلام و موسڵمانانی غەززە لە دوعاکانتان لەبیر مەکەن.

#وەرگیراوە_بەسوپاسەوە...
#بەبیرهێناوە،
"ڕۆژی عەرەفە"
سبەینێ چی ڕوودەدات چۆن خۆمانی بۆ ئامادە بکەین!؟

خۆر لە ڕۆژێکی باشتر لە ڕۆژی عەرەفە هەڵنایەت وە لە شەوێکی باشتر لەشەوی قەدر ئاوانابێت، نزاکردن تیایاندا لەباشترین کردەوەکانن ، وە نزیکترینن بۆ وەڵامدانەوە و قبوڵبوون .

بۆ ئەوانەی لەحەج نین پێویستەکا لەگەڵ ڕۆژووی عەرەفەدا ڕۆژەکەیان پڕبکەن لە خوێندنی زیکر و قورئان و نزاکردن ، ابن عباس و عمرو بن حریث لەم ڕۆژەدا هانی خەڵکیان ئەدا بۆ مانەوەیان لەمزگەوتدا .

باشترین کردەوەی ڕۆژی عەرەفە دوای بەڕۆژووبوون خوێندنی زیکر و نزاکردنە ، نزاکردن زیاتر .. خۆ نەبەستنەوەش بە یەک نزاوە، بەڵکو کۆی چاکەی دونیا و دواڕۆژی داوابکات .

بێبەشترین کەسەکان ئەوانەن کە تاوان ئەکەن لەڕۆژێکدا کە خوای گەورە لای فریشتەکانی شانازی بە بەندەکانیەوە ئەکات ، پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرموێ .. "خوای گەورە نزیک ئەبێتەوە و شانازی بە ئەهلی عەرەفەوە ئەکات لای فریشتەکانی "

خوای گەورە نایەتە ئاسمانی دونیا ئەگەر لە کاتێکی زۆر گەورەدا نەبێت ، وە هاتنەخوارەوەی لە ڕۆژدا نەسەلمێنراوە جگە لە ڕۆژی عەرەفە ، وە دەرگای ڕەحمەتی لەوە فراوانتر نابێت ، بێبەش ئەوکەسەیە کە دەرچەیەک بۆخۆی نادۆزێتەوە لەو ڕۆژەدا.

گەورەترین ڕۆژوو لەدوای ڕۆژووی ڕەمەزان ڕۆژووی عەرەفەیە ، خوای گەورە لەگوناهی دووساڵ خۆش ئەبێت ، باشترینی کردەوەکانیش - بۆئەوانەی لەحەج نین - ڕۆژوو گرتنە ، وە زیکری اللە اکبر و نزاکردن و داوای لێخۆشبوون .

باشترین ڕۆژی دە ڕۆژی کۆتایی ڕۆژی عەرەفە و قوربانیکردنە ، ئەوەی کە سەرەتاکەیی لەدەستداوە با فریای کۆتاییەکەی بکەوێت .. چونکە کردەوەکان بە کۆتاییەکانیان ئەناسرێن

لە ڕۆژی عەرەفەدا بەهەشت نزیکترینە و دۆزەخ دوورترینە ،بێبەشیش ئەو کەسەیە کە کردەوەیەک نادۆزێتەوە خۆیی بێ ڕزگار بکات ، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی " ڕۆژێک لە عەرەفە گەورەتر نییە کە خوای گەورە بەهۆیەوە لە ئاگری دۆزەخ لاتاندات "

وەڵامەکە لە علامه الحاضر الغائب عبدالعزیز الطریفی دراوەتەوە

#وەرگیراوە، بەسوپاسەوە🌹