T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Telegram
میزان - کـوردستان
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی
یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10
👉 @rojhelat65
یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10
👉 @rojhelat65
🔴 بەناوی خوای گەورە و دلۆڤان
🩸 بە کام تاوان؟
🏗 خۆشەویستان و خەڵکی بەشەرفی خاکی کوردستان؛ هەروەک ئاگادارن دوای گیانلەدەستدانی خاتوو#ژینا بە دەستی ڕژیمی پەت و سێدارە، دەنگی ناڕەزایەتی و دادخوایی لە هەموو کوردستان بە شێوازی جێاواز دەستیپێکرد و سەرجەم شار و ڵاتانی دەرەوەی ئەم زێدەی گرتەوە.
🏗 هەر وەک ئاگادارن لە ئیدامەی ئەم ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانە لە کوردستان؛تاران لەم چەن ڕۆژەی تێپەریودا، بە دەرکردنی فەرمانی بۆردمان بۆ سەر هاو نیشتمانانمان لە باشووری کوردستان بوونە هۆی شەهید کردن و بریندار بوونی ژن و پیاو و منداڵانی ئەم زێدە، دیارە هۆکاری سەرەکی خۆپیشاندانەکان وریا بوونەوەی خەڵکی کوردستانە لە ئاستی پرسی نەتەوەی و مافەکانیان بۆیە دەنگ هەڵبڕن و ئەمەش لای ڕژیمی داگیرکەر بە ترسێکی تەواو لێکی دەدەنەوە و دەست دەکەن بەم شێوە کردارانە و دیسان ئەمە سەلمێنەری ڕەوتێکی مێژووییە کە لە سەدەی ڕابردوو لە کوردستاندا بەردەوام بووە. ڕەوتێک کە لایەنی گوتاری ئێرانی هەمیشە هەوڵی سڕینەوە و سەرکوتکردنی بوون و پێناسەی ئێمەی کوردی داوە.
🌹بۆیە ئێمە "دەستەی بەڕێوبەرایەتی کاناڵی میزان" سەرەتا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان و کەس و کاریان دەکەین و دواتر بۆ ئیدانەکردنی ئەم کارە قیزونانەی جەلادان و بۆ پاڵپشتی لە تاک بە تاکی ڕۆڵەکانی کوردستان و بۆ ڕێز لە شەهیدانی کوردستان داوا لە سەرجەم خەڵکی بەشەرەف دەکەین بۆ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2722/7/9 بە نیشانەی ناڕەزایەتی بچنە ڕیزی مانگرتنی گشتی.
⭕️ دەستەی بەڕێوبەرایەتی کاناڵی میزان
👇👇👇👇👇

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 من سەربەخۆی خوازم/دەبێ بگەم بە ئاواتم
👇👇👇👇👇
T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
👇👇👇👇👇
T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🟩 دەروونی هاڕیاوی کورد.
"فرانتس فانۆن" گەورە شۆرشڤانی وڵاتی فەرانسە، کاتێک لە پاریس هەوڵ و تێکۆشانی دژ بە داگیرکاریی وڵاتەکەی لە خاکی ئەلجەزایر بێ ئاکام مایەوە، خۆی گەیاندە ئەلجەزایر. لەو سەردەمەدا فەرانسە، ئەلجەزایری بە بەشێک لە خاکی خۆی ئەزانی و بە هیچ شێوازێک ڕازی بە سەربەخۆیی ئەوان نەبوو. بۆیە فانون پەیوەست بوو بە بزاڤی سەربەخۆییخوازیی ئەوانەوە. ساڵێک پێش ڕزگاربوونی نیشتمانە هەڵبژاردەکەی، کەوتە سەر مینێکی چێنداراو. ئێستاش گۆڕی پیرۆزی لە گۆرستانی شەهیدانی شۆرشی ئەلجەزایر، قیبلەگای لایەنگرانی ئازادی و مرۆڤایەتیە. فرانتس فانۆن چوونکە خۆی دکتۆرای دەروونناسیی هەبوو، بە ڕوانینێکی قووڵ چووەتە ناخی ئینسانی ڕەش پێستەوە. توێژینەوەکانی بە باشی لایەنەکانی دەروونی هاڕیاوی مرۆڤی ڕەش دەرئەخات. گەلانی چەوساوە لە هەموو دونیادا خاڵی هاوبەشیان زۆرە، بۆیە بڕێ جار وا ئەزانی باسی چارەڕەشیی کورد ئەکات. ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە هەمیشە خاوندەسەڵاتان هەوڵیان داوە کە چەوساوەکان لە ئاستێکی نزم و کۆن و دور لە شارستانیەتی سەردەم نیشان بدەن. وەکوو بنەماڵەی پالەوی کە هیچ کاتێک نەیان وتووە گەل یان نەتەوەی کورد. هەمو کاتێ وتویانە "عشایر کرد". واتە کورد هێشتا بیری ئاغا و نۆکەریی لە مێشکە. دیارە کێ خۆی بە ئاغا ئەزانێ و خەڵکیش بە نۆکەر.(ئەگەرچی تەواوی عەشیرە کوردەکان کەوتنە بەر هێرشی دڕندانەی ڕەزاشاوە). فانون باسی خاوەنئیمانی ڕەشپێست ئەکات کە لە دەروونەوە بەبێ ئەوەی کە خۆی بزانێ، پێی وایە سپی پێست لە خودا نزیکترە. لە ناو کورددا زۆرکەسی ناودارمان هەیە کە هەروا بیر ئەکاتەوە. ڕەسەنایەتیی چەوساوەکان بە شێوازی سیستماتیک لە گۆڕ نراوە. هەر لە ڕۆژی یەکەمی قوتابخانە، منداڵ فێر ئەبێ بە چاوی سوک بۆ زمانی دایکی خۆی بڕوانێ. شێوازی قسەکردنی مرۆڤی سەردەست لە گەڵ ئینسانی بندەست هاو تەراز نیە. بەڵکوو وەکوو قسەکردنی گەورەیەک لە گەل منداڵێک وایە. هەر چەندە چەوساوەکە بە ساڵاچویش بێت. کاتێک کابرایەکی بیانی بە زمانی ڕەسمیی وڵاتەکە قسە ئەکات ئەڵین وەڵا زۆر باشی ئەزانێ، تەنیا تۆزێک لەهجەی هەیە.بەڵام کاتێک کوردێک بە لەهجەوە قسە بکا ئەبێتە بەزمی گاڵتەو پێکەنین ،تەنانەت لە لایەن کوردی خۆیشمانەوە. گەلی چەوساوە هەموو جارێ نکۆڵی لە بوونی ئەکرێت، بۆیە لە دڵسۆزی بەبێ بەڵگە، مێژوی زۆر کۆن بۆ خۆی درووست ئەکات و ئەچێتەوە چل پەنجا هەزارساڵ پێش ئێستا. هەموو کاتێ چەوساوەیان بێ دەنگ ئەوێ. مرۆڤی ژێردەست هەمیشە چاوەڕوانی قبووڵکردنیەتی لە باڵا دەستەوە. وەکوو کوردی خۆمان تا فڵان ژەنیاری فارس نەڵێ عەلیمەردان مۆسیقای باش ناسیوە خۆمان بڕوا ناکەین.
فانۆن زۆر زانایانە باس لەو کچە ڕەشپێستە ئەکات کە بە خەیال مێرد بە کوڕی سپی پێست ئەکات. ئێستا کچی وامان هەیە لە کوردستان کە ئاواتیان هاوسەرگیری لە گەڵ کوڕە تارانیەو هەروەها کوڕی کوردیش چاوی له کچە تارانیە. تەنیا پێوەریان نەک ئەخلاق، بەڵکوو تارانی بوونە. لە سینەما و زنجیرەدراماکان هەموو کاتێ چەوساوەکان گێل و نەخوێندەوار و نەزان و فریو خواردوو پیشان ئەدرێن.
بەردەنگی فانۆن خاوندەسەڵاتی خۆبەزلزان نیە. هاواری بۆ دەروونی کاولی چەوساوەکەیە کە خۆی بە نزم دێتە پێش چاو. کاتێ ناوی شار و دێ و دەر و دۆڵی وڵات گۆراوەتە سەر زمانی بێگانە، هەژارەکە لە ماڵی خۆی هەست بە غەریبی ئەکا و ئەویش خۆی بەخاون ماڵ ئەزانێت.
کاتێک هەموو ڕەییس و روئەسا بێگانەن ،چەوساوەکە هەمو بێگانەیەک بە خاوەندەسەڵات و ڕەییس ئەبینێت.
لەم سەردەمەدا ئیتر گەلی هەژار چێژ لە کەلتوور و هونەری خۆی وەرناگرێت،(لە هەولێر قۆرترین لۆتی تورک لە هونەرمەندی کورد ڕێزی زۆرترە). فانۆنی فەیلەسووف هاواری ئەکرد هەژارانی عاڵەم ؛ئێمە تەنیا بۆ سەیری دنیا نەهاتوین ،بۆ گۆڕانی دنیا هاتووین.کەچی ئێوە، ئێوەی پێشێل کراو تەنانەت دنیاش نەک بەو جۆرە ئەیبینن کە هەیە، بەڵکو بەو چەشنەی کە پێتان ئەڵێن دێتە پێش چاوتان و، زۆۆۆر هاواری تر......
هەڵبەت جیاوزییشمان هەیە، ڕەشپێستەکە بیشیەوێ نابێ بە سپی، کەچی ئێمە دو قۆناغمان لە بەرە: ۱) بێ باوەڕی بە خۆمان، ۲)توانەوەی یەکجاری.
هیوادارم کورد هەم گەورەپیاوانی خۆی و هەم پیاوانی وەکو فرانتس فانۆن باشتر بناسێت و لە وتاریان تێ بگا.
#عیسا_ئەحمەدی_سنە
ڕەزبەری ۱٤۰۱ی کۆچی هەتاوی

#ئازادی
کیسەڵێکی پیر لە دارستانێ
لەبیر فڕین بوو بۆ ئاسمانێ
وتی بۆ دیل بم لەسەر عەردی خوا
بۆچی نەتوانم بفڕم لە هەوا؟
ئازادی و فڕین چەندە بەچێژە
خوازیار فڕینم ئەمن لەمێژە
سۆنەکان بیستیان سکاڵای کەسا
وتیان حازر بە بتبەین بۆ هەوا
چێوێکیان هانی دوو سۆنەی ملبەرز
کە کیسەڵ ببەن بۆ هەوا لە عەرز
وتیان نێوقەدی چێو بگرە بە دەم
لێو نەترەکێنی نە زۆر و نە کەم.!
دووسەری چێویان گرت ئەو دوو سۆنە
با بزانێ کیسەڵ کە فڕین چۆنە!
کیسەڵیان فڕان بەرەو ئاسمان
کەوتە ژێر پێیان هەموو دارستان
کیسەڵ کە دیتی دەشت و کەژ و شاخ
لەژێر پێیەتی لێڕەوار و باخ
وتی چەن جوانە هاوڕێبوونی گەل
کە منی پشتچەماو دەفڕم وەکوو مەل
ئەوکاتە تێگەشت سەربەستی چۆنە
کە بوو بە هاوڕێی ئەو جووتە سۆنە
لەو بەرزایەدا کە ببوو ئازاد
بانگێکی هەڵدا بە دڵێکی شاد
گـوتی هـەر بـژی ئازادی ژیان
لەبۆ سەربەستی پێشکەش دەکەم گیان
وشەی " ئازادی" زاری کـردەوە
سەرۆخوارۆ بوو بە سەربەستەوە.!
بۆ ڕزگاری ژین قەت نادم نەبوو
هەرچەن لە هەوا سەرۆخوارۆ بوو
#نادم_سنە
#دیل= اسیر
#عەرد= زمین
#کەسا=لاک پشت
#لێڕەوار= جنگل
👇👇👇👇👇
T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan
کیسەڵێکی پیر لە دارستانێ
لەبیر فڕین بوو بۆ ئاسمانێ
وتی بۆ دیل بم لەسەر عەردی خوا
بۆچی نەتوانم بفڕم لە هەوا؟
ئازادی و فڕین چەندە بەچێژە
خوازیار فڕینم ئەمن لەمێژە
سۆنەکان بیستیان سکاڵای کەسا
وتیان حازر بە بتبەین بۆ هەوا
چێوێکیان هانی دوو سۆنەی ملبەرز
کە کیسەڵ ببەن بۆ هەوا لە عەرز
وتیان نێوقەدی چێو بگرە بە دەم
لێو نەترەکێنی نە زۆر و نە کەم.!
دووسەری چێویان گرت ئەو دوو سۆنە
با بزانێ کیسەڵ کە فڕین چۆنە!
کیسەڵیان فڕان بەرەو ئاسمان
کەوتە ژێر پێیان هەموو دارستان
کیسەڵ کە دیتی دەشت و کەژ و شاخ
لەژێر پێیەتی لێڕەوار و باخ
وتی چەن جوانە هاوڕێبوونی گەل
کە منی پشتچەماو دەفڕم وەکوو مەل
ئەوکاتە تێگەشت سەربەستی چۆنە
کە بوو بە هاوڕێی ئەو جووتە سۆنە
لەو بەرزایەدا کە ببوو ئازاد
بانگێکی هەڵدا بە دڵێکی شاد
گـوتی هـەر بـژی ئازادی ژیان
لەبۆ سەربەستی پێشکەش دەکەم گیان
وشەی " ئازادی" زاری کـردەوە
سەرۆخوارۆ بوو بە سەربەستەوە.!
بۆ ڕزگاری ژین قەت نادم نەبوو
هەرچەن لە هەوا سەرۆخوارۆ بوو
#نادم_سنە
#دیل= اسیر
#عەرد= زمین
#کەسا=لاک پشت
#لێڕەوار= جنگل
👇👇👇👇👇
T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan
دێموکراتیزەکردنی-دێموکراسی.pdf
1.2 MB
🔵 دێموکراتیزەکردنی دێمۆکراسی، ڕەخنە لە بنەماکانی تیۆری سیاسی دێموکراتی لە گۆشەنیگای نەتەوە بێدەوڵەتەکانەوە.
✍ سیروان ساڵحزادە
👇👇👇👇👇
T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
✍ سیروان ساڵحزادە
👇👇👇👇👇
T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Audio-trimmed (mp3cut.net)
<unknown>
🔵 دیمۆکراتیزە کردنی دیمۆکراسی لە ڕوانگەی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان ...
🔻بۆچی کورد ناتوانێت لە نێو دیمۆکراسی ئەوانی تر دا بە مافی خۆی بگات.تەنانەت ئەگەر گریمانەمان ئەوە بێت کە ئەو نەتەوانە دیمۆکراتن.
✅ بابەتێکی گرینگ بۆ باروودۆخی ئێستای کوردستان
🎙 سیروان ڕێناس
👇👇👇👇👇
T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔻بۆچی کورد ناتوانێت لە نێو دیمۆکراسی ئەوانی تر دا بە مافی خۆی بگات.تەنانەت ئەگەر گریمانەمان ئەوە بێت کە ئەو نەتەوانە دیمۆکراتن.
✅ بابەتێکی گرینگ بۆ باروودۆخی ئێستای کوردستان
🎙 سیروان ڕێناس
👇👇👇👇👇
T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Forwarded from 📚 میزان Amizan@
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟥 توضیح کاکه احمد مفتی زاده در مورد کلمه #جاش
https://t.me/Amizan
👇🏻
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran

🔴 کەلتوری مفتەخۆری
لە ماوەی ئەم چەن ساڵەی دوایی، بە هەزاران میلیارد پارەی ئەم خەڵکە سەرەو لێژی ناو چاڵێکی بێ بنی،تاریکی،نادیار کرا و بە ناوی گوڵد کویست و بیت کوین و بورس و .... هەر هەموی نوقمەسار بو ،لە باتی ئەوەی خەرجی ئاوەدانی وڵات و سەنعەت و پیشەسازی و تکنولوژیای سەردەم و کشت و کاڵ و ئاژەڵداری و... بکرێ. ئەمە نیشانەی کەلتورێکی نالەباری بەربڵاوی ناحەزە،کە کەسێک بە تەمابێ شەو بە ملوێنێک لە باخەڵ، بخەوێ و بەیانی بە میلیاردڕی وە خەبەر بێ.جا پرسیار ئەوەیە: بۆ ئێمە هەمیشە بە تەمای گەنجێکی بێ ڕەنجین؟چۆنکا ئێمە ئیش و کار تەنیا بۆ دەس خستنی پارە ئەبینین.نەک بۆ پەروەردەی ئینسان و ئاوەدانی وڵات .وە بە تەواوی لە فەلسەفەی کار بێخەبەڕین.لەو کاتەوە کە کەسانێک زانیان بە زمان لووسی و نوکەری بێگانە و زۆر کاری شورەیی تریش پارە دەس ئەکەوێ،ڕەنج و هەوڵی پیاوانەش لای زۆرێک بێ بایەخ بو.پاش پەیدا بوونی نەوت ئاشەکە ئەوەندەی تریش سوێر بو،پێشتر سەواد و زانین بۆ گەشەکردنی بیری مرۆڤایەتی بو، کەچی ئێستا گەیشتۆتە ئاستی دامەزران لە دایرەکان،چونکا دەوڵەت نەوتی هەیەو سەری مانگ بژیوی ژیانیان دابین ئەکا.یان بە دوای ئیش و کارێکین کە لە دواییدا بەرپرس و وڵامدەر نەبین وەکو دەڵاڵی.زورێک لە میلیادڕانی کورد هەمو سروەت و سامانی خۆیانیان کردوتە دەیان ماڵ و دەیان دوکانو تەنیا هونەریان ڕوتاندنەوەی کرێنشینەکانە،کە ڕەنگە بە ڕۆاڵەت وا نەبێ بەڵام ئەمەش هەر جۆرێک مفتە خۆریە.
جا بەداخەوە ئێستا ئەبینین ئەم شێوازە ڕوانینە بۆ کار بوە بە کەلتور و زۆر ئاکامی خراپی لێ کەوتۆتەوە.بۆ وێنە:لە کوردستان ئەو شوێنانە کە سەردەمانێک دێهات بوون و شوێنی ئاوەدانی ،ئەمڕۆ تەنیا چەن پیرە ژن و پیرە پیاوی لێماوە وەکو سەرای ساڵمەندان وایە.لاوان بە دوای کاری بێ زەحمەتن لە شاران.بە هەزاران کەسیش لە شاران لە باتی ئەوەی کە هەوڵی دروست کردنی زێد و نیشتمانی خۆیان بدەن.دەچنە وڵاتانی ئوروپایی و دەبنە پەنابەر و لێرەش زۆر کەسان خۆزگەیان پێ ئەخوازن کە بێ هیچ کاریک مانگانە خەرجی نان و جل و بەرگیان ئەدەنێ.یان کابرا تەمەنی پتر لە چل ساڵی تێپەراندوە و بێ هیچ هەوڵ و تێکۆشانێک هەر چاوەڕوانی ئیرس و میراتە.یان ئەو لاوانەی کە هەر چاوەچاوی دۆزینەوەی ماڵە خەزورێکی دەوڵەمەندن کە دەسیان کەوێ.
بۆیە هەر کەسێک هات و بەڵێنی مفتەخۆری پێداین ،خێرا وە دوای کەوتین.تەنانەت ئەم کەلتورە دزەی کردوە ناو هونەر و ئەدەب و زانستیش.بە شێوازێک کە زۆر کەسانی دڵساردکردۆتە لە مەڕ تازە کاری و بەدیهێنانی بەرهەمی هونەری و ئەدەبی.
ڕەنگە بڵێن هۆکاری سیاسی کاریگەری هەبوە لەم بوارەدا،بەڵام لە سیاسەتیش هەرواین،یان چاوەڕوانی زل هیزانی عاڵەمین یان بە تەمای یەکێکی ترین کە تووشی هەمو کیشەیێک بێ تا ئێمەمانان وەحەسین.
ئەگەر ئەبینین وڵاتانی وەکو ژاپون و ئاڵمان و ئامریکا بە سەدان ساڵ لە پێشەوەی ئێمەن،یەکێک لە هوکارەکانی (نەک هەر هەمو) ئەوەیە کە ئەوان بە هۆی سیستمی پەروەردەوە وا بار هاتون کە لە مانای ئیش و کار وەک ئەرکێکی ئینسانی و نیشتمانی تێگەیشتون ، سەنعەت بۆتە بناغەی بازرگانی لایان،بە پێچەوانەی ئێمە کە وڵاتمان یەکسەر بۆتە پاساژ و بانک، واتە بازرگانی بۆ سەنعەت و دەسکردی ئەوان . ئەگەر لە ژاپۆن کابرا دە کاتژمێر کار ئەکا ئەڵێ هەشتی بۆ خۆمە و دوانی بۆ وڵات.نەک وەک ئەو کەسانەی لە سلێمانی ئەیانوت ئێمە ڕازین کە هەرێمی کوردستان هەڵوەشیتەوە بەو مەرجەی کە مەعاشی بەغدامان نەبڕن(.ئەوەش پاش ئەو هەمو ئەنفاڵ و کیمیاباران و چارە ڕەشیەی کوردستان!) کورد ئەبێ چ ئەمڕۆ و چ دواڕۆژ هەوڵی پتەوکردنی کەلتوری بایەخدان بە کار و پیشە وەک ئەرکێکی ئینسانی و کۆمەڵایەتی بدەین. وڵات بە کردەوە ئاوەدان ئەبێتەوە. هەڵبەت من لێرەدا بە گشتی باسم لە کەلتور وەکو بەردی بناغەی کۆمەڵگا کردوە، ئەگینا بۆ گۆڕینی ئەم بار و دۆخە پێویست بە گۆڕینی سیستمی پەروەردە("بابا نان داد" یەکم پلەی مفتە خۆریە لەم کەلتورە) ،یاسای کار،پاراستنی مافی کرێکار،دیاری کردنی ئەرکی خاونکار و زۆر شتی تریش هەیە.
سنە-- عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۱/۰۹/۱۱

🔲 بێگانە چۆن تێ بگا؟
سەردەمی ئاوارەیی و کرێکاریم،هاوڕێ لە گەڵ تاقمێک کە یەک لەوان لاوێکی عەرەبی ئەهوازی بوو،کارمان ئەکرد. ڕۆژێک خاونکارەکەمان کە ئەندازیارێکی تارانی بوو، لە عەرەبەکە سەبارەت بە بارودۆخی ئەهواز، پرسیاری کرد،
کرێکارەکە وتی: قوربان تەنیا عەرەبێکی ئەهوازی ئەزانێت عەرەبێکی ئەهوازی چی ئەکێشێ! من ئەو زمانە کە ئێوە تێبگەیەنێ نایزانم.
_تۆ بە فارسی بفەرموو من تێئەگەم.
_بەڕێز چۆن تێئەگەی؟ کاتێ منداڵی من پاش شەش ساڵ لایەلایەی عەرەبی، ڕۆژی یەکەمی قوتابخانە ئەبێ زمانەکەی خۆی لەبەر دەرکە فڕێ بدا؟ چۆن تێئەگەی، بە هەزاران دوکتور وموهەندیسی شارەکەم هیچیان نازانن بە عەرەبی بنووسن و بخوێنن؟چۆن تێئەگەی، ڕووناکبیری من کە ئەبێ پارێزەری کەلتوور و فەرهەنگی وڵاتەکەم بێ، ئەوەندە وێنەی شاعیر و نووسەر و ژەنیار و گۆرانیبێژی فارسی بە دار و دیواری ماڵەکەیا هەڵواسیوە، جێگە بۆ گەورەکانی خۆمان نەماوە؟ چۆن تێئەگەی...چۆن...؟
خاونکار پاش چەن بەڵێ بەڵێ کردن، پێچی کردەوە و ڕۆیی. بۆ ئێوارە بە عەڕەبەکەم گوت: ئەوانەی تۆ باست کرد من لە هەمووی تێگەیشتم و هیچ پێویست بە زمانی تایبەتیش نەبوو.
لە وەڵاما وتی: من و تۆ خاوەنی ئێش و زامی هاوبەشین. بۆیە دڵنیام تۆ، و تەنیا تۆ لێم تێگەیشتی.
لەم ساڵانا زۆر جار دیومە کوردێک کاتێک بۆ بێگانەیەک باسی مافی پێشێل کراوی گەلەکەی ئەکا، یان بە تووڕەیی قسە دەکا یان ئەیکا بە کڕووزانەوە و سواڵ بۆ مافەکانی.
لێرەدا من مەبەستم لە شێوازی ڕوانینی بێگانە نیە کە لە سەرەوە بەرەو خوارە، نەک هاوتەراز لە گەڵ ئێمە مانان.
مەبەستم هێز و توانایی خۆمانە بۆ باس کردنی کێشەکانی کورد بە زمانێک کە دونیا لێمان تێبگات، هاوکات دوور لە توند و تێژی. هاوڕێ لە گەڵ پاراستنی کەرامەتی ئینسانیمان. بۆ وێنە لە ڕێگای ڕۆمان، شانۆ، موسیقا، نیگارکێشان، کلیپ و....
ئێمە هەمومان ڕۆمانی"بینەوایان"ی بلیمەتی مەزن "ویکتۆر هۆگۆ" مان خوێندوەتەوە(یان بە سینەما و ئەنیمەیشن دیومانە). ئەو پیاوه تەواوی گرفت و کێشەکانی ئەوسەردەمەی وڵاتی فەڕانسەی بە زمانێکی سادە و ساکار کە تەنانەت منداڵەکانیش لێی حاڵی ئەبن، هێناوەتە سەرکاغەز. چی ماوە نەیوتبێ؟باسی منداڵانی کار، ناحەقی یاسا، ناحەقی کۆمەڵگا دژ بە ژن، ئەشرافیەتی و جیاوازی چینایەتی دژ بە هەژاران، سیاسەت وشۆڕش، ئایین و مەزهەب،....هتد. هەموو کێشەکانی وردبینانە خستووەتە بەرچاو. شکسپێر چیرۆکە کۆنەکانی بریتانیای کردبووە شانۆ. دنیای هێنایە ڕکێفی پێنووسی سێحراوی خۆی. هەموو ناسیاری چیرۆک و دابونەریتی ئەوان بوون. ئێمە ئەو هەموو چیرۆکە مەزنەمان هەیە و هەر بەو دەقەی چەن سەد ساڵە ماوەتەوە.(مامۆستا هەژار بە جوانی ئەیسەلمێنێ مەم و زینی خانی لە ڕۆمێئو ژولێتی شکسپێر بە هێزترە). "ئارتور کاڵندۆی"بە نووسینی چەن چیرۆک خەڵکی بریتانیای بە ناو گەڵێکی زیرەک و زانا بە عاڵەم ناساند. موسیقا و باقی هونەرەکانیش هەر بەو چەشنە. ئێمە ئەبێ خۆمان بناسین، دەس لە خۆ بەکەمزانین هەڵبگرین.
کورد تایبەتمەندییەکانی خۆی هەیە. هەوڵ و تێکۆشانی بێ وچانیشی ئەوێ تا خۆمان بە جوانی بە عالەم بناسێنین. هیچ گەلێک سەرکەوتنی بە خۆڕایی نەبووە. کارل مارکس کە ئێمە بە پێغەمبەری کافرانی ئەزانین، بۆ نووسینی کتێبی "سەرمایە"هەژدە ساڵ ژیانی خۆی لە سەردانا. سێ منداڵی لە بەر برسییەتی و نەخۆشی مردن، کەچی ئەو دەسبەرداری کتێبخانەی موزەی لەندەن نەئەبوو.
کورد زۆر کاری نەکراوی ماوە تا خۆی وەکوو گەلێکی خاونی ڕیشە و مێژووی کۆن، داخوازییەکانی بە جیهان ڕابگەیێنێ. ئێمە ئەبێ ئاستی ڕوانینمان بەرز بێ. هیچ فەیلەسوفێک ،هیچ گەورە پیاوێک،هیچ ڕێبەرێک بیمەی نەبووە. ئەبێ ماندووی نەناس و بوێر بین.
بە هیوای ئەو ڕۆژە کورد خۆی بناسێ و خۆی بە جیهانیش بناسێنێ.
#سنە_عیسا_ئەحمەدی
۱۴۰۱/۰۹/۲۳

تاملی_بر_پارادوکس_هویت_کوردستانی_و_ایرانی.pdf
536.8 KB
✅ تێڕامان لە پارادۆکسی شوناسی کورد و ئێرانی
🔵بابەتێکی گرینگ سەبارەت بە تێگەشتنی جیاواز لە شووناسی کورد و ئەوانیتر،ناکرێ ئێمەی کورد خاوەن شووناس و خاکی تایبەت بە خۆمان بین و لە هەمان کاتیشدا ئێرانی بین یا تورک و عەرەب
✍: سیروان ڕێناس
وەرگێڕ: شاهین کەریمی
👇👇👇👇👇
T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵بابەتێکی گرینگ سەبارەت بە تێگەشتنی جیاواز لە شووناسی کورد و ئەوانیتر،ناکرێ ئێمەی کورد خاوەن شووناس و خاکی تایبەت بە خۆمان بین و لە هەمان کاتیشدا ئێرانی بین یا تورک و عەرەب
✍: سیروان ڕێناس
وەرگێڕ: شاهین کەریمی
👇👇👇👇👇
T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔴 ئەوانەش کە ناتوانن دۆلار بکڕن، هەر ئینسانن.
لە سەردەمی شەڕی دوهەمی جیهانیدا، بازرگانێکی ئاڵمانی بە ناوی "ئۆسکار شیندلێر" بە بیانوی ئەوەی کە کرێکاری بەلاش و خۆڕایی ئەوێ، بە بەرتیل دان بە گەورەکانی ئەرتەشی نازی، هەزار و دووسەد جوولەکەی لە ئۆردوگای "ئاشویتس" هێنا دەرێ. ئەو لە کارخانەکەی خۆیا هەموویانی ژیاند. تا دوا قەرانی خۆی بەخت کرد بۆ پاراستنی ژیانی ئەوان. ئۆسکار تا کۆتایی شەڕ و لەناو چوونی دیکتاتۆریی هیتلێر بە تەواوی بەرشکست بوو. بەڵام ئەیوت من ئەمدیت ناتوانم بەر بە ئەم شەڕە بگرم بەڵام بە تەواوی ماڵ و سامانمەوە توانیم گیانی هەزار و دوسەد مرۆڤی تر لە ئاگری کوورەخانەکانی سووتاندنی جوولەکەکان بپارێزم. ئەو پیاوە ئاڵمانی و مەسیحی بوو بەڵام بوو بە پارێزەری گیانی جوولەکەی لەهستانی.
خۆ ئێمە بە خێر هەمومان هاو زمانین، هاوچارەنوسین، هاو ئێش و زامین، کەچی لەم ڕۆژانەدا لە سەر شەقامان کێ بەرکێیە. کێ بەرکێی کڕینی زێڕ و دۆلار و ماشین و.... هتد.
دیارە کۆمەڵگای ئێمە نەخۆشە کە کەسێک بە ناچاری پارەی خۆی خەرجی کڕینی شتانێک ئەکا کە هیچ شارەزایی لێی نیە. نەخۆشەکە دووکانداری ئێمەیە کە قازانجی نەفرۆشتنی زۆرترە تا فروشتنی!
نەخۆشەیەکە ئەوەیە کە لە سەر دووڕێیانێک ماوینەوە: یان هەوڵدانی شێتانەمانە بۆ دەوڵەمەندی بە چاو پۆشان لە هەموو شتی تر، یان تووشی نەداری هاتن و لە ناوچوونی سەرمایە.
چینی مامناوەندیمان ڕوو لە فەوتانە. بەڵام نەخۆشیەکە کاری کردووەتە سەر شوێنانی تری کۆمەڵگا. لە سەر کەلتوور و بیر و باوەڕمان. کابرا هەزار تمەن یارمەتیی خزم و کەس وکار و دراوسێی نەداری نادات. کە لەم کاتی گرانیەدا دەسکورتان، لە هەموو کاتێک دەسکورتتر ئەبن و ئەم بارودۆخە لە سەدا سەدی بە زیانی ئەوانە.
کەچی ئەم تەنیا بیر لە قازانجی تاکەکەسیی خۆی ئەکاتەوە. تەنانەت کابرا کرێکارێکی هەیە بۆی گرینگ نیە چۆن ئەژی، کەچی هەمو ڕۆژێ لە پێش چاویە! چۆن ئەبێ لەم شارەدا بە ملیۆن دۆلار ،دراو بکڕن، کەچی لەم زستانەدا لە قوتابخانەکانی قەراخی شار منداڵان بە سۆلان(دمپایی)دەچنە قوتابخانە(ئەمە وێنەیێکی بچووکە لە ژیانی هەژاران). کۆمەڵگای ئێمە هەرکەس هەوڵی خۆیە و چاکە کردن کەم ڕەنگە.
بیری گشتی(قەدیم پیان ئەوت هاوماڵی) فەوتاوە. چۆن ئەبێ کەسێک هەوڵی ئەوە بدا کە تەنیا خۆی لە برسان نەمرێ و باقی بە من چی؟. هەر بیرەکەشی پیاو شێت ئەکا. دەستەیەکی خوێندەواریش نەزانانە وتەی سیستەمی سەرمایەداریی جیهانی دووپات ئەکەنەوە کە ئەڵێ: ئەگەر بە هەژاری و نەداری لە دایک بووی تاوانی تۆ نیە، بەڵام ئەگەر بە نەداری بمری تاوانی خۆتە. واتە بەم قسە بە ڕواڵەت جوانانە تاوانی تاڵان کردنی هەژارانی جیهانی بە هۆی گەندەڵی و شەڕ و لاگیری زاڵمان و سپی کردنەوەی پارە و دەیان پیلانی نامرۆڤانەی خۆیان، ئەخەنە ئەستۆی خودی هەژارەکان. (ئەم شێوازە قسە کردنەش کە فێری خوێندەوارانمان ئەکەن هەر بۆ قازانجی خۆیانە). لە کاتێکا لە ئابووریی نەخۆش، هەژاربوون جێی پرسیار نیە. بەڵام فرەدەوڵەمەندی جێی پرسیارە.
بە دڵنیاییەوە دەوڵەمەندی بەم شێوازە هەر شکست و دۆڕاندنە. دەبا لە پەنای هەوڵ و تێکۆشان بۆ خۆمان، تا ئەتوانین چاومان لە هەژارانیش بێ. ئەوانیش هەر بەقەدەر باقی خەڵک مرۆڤن و ڕەنگە زۆرتریش.
عیسا_ئەحمەدی ۹ی بەفرانباری ۱٤۰۱

ڕێنووسی کوردی (1).pdf
1.1 MB
🔷 پوختەی ڕێنووسی زمانی کوردی.
✅ بەساکارترین و دروستترین شێوە، فێری ڕێنووسی زمانی کوردی بن. ئەم پەڕگەیە(فایل) بڵاو بکەنەوە.
✍ نووسین و ئامادەکردن: سینا ڕەحیمپوور
👇👇👇👇👇
T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
✅ بەساکارترین و دروستترین شێوە، فێری ڕێنووسی زمانی کوردی بن. ئەم پەڕگەیە(فایل) بڵاو بکەنەوە.
✍ نووسین و ئامادەکردن: سینا ڕەحیمپوور
👇👇👇👇👇
T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
نەتەوەی ئێران له نێو واقێع و خەیاڵ دا
✅ نەتەوەی ئێران لە نێوان واقێع و خەیاڵدا
🔹ناسیونالیسمی ئێرانی چۆن درووست بووە و گەراکەی چۆن دانراوە و چۆن تێۆریزەکراوە.....
🔹جیاوازی نێوان نیشتمانپەروەری و ناسیونالیسم.
🔹پرسی زمان لە ناو جوگرافیای ئێران، ڕای ڕۆژهەڵاتناسان لە سەر زمانی کوردی.
🔹ئایاکوو بوونی یەک زمانی هاوبەشی سەپێندراو لە جوگرافیای ئێران دا، گوزارش لە سەر یەک نەتەوە دەدات.
🔹ئەبێ چی نەڵێین کە ناسیونالیستەکانی ئێرانی چەپڵەمان بۆ لێ نەدەن.جەلالیپوور:ئەو هەستە بێگانەیەی کە هەندێ لە کوردەکان بەرانبەر بە تورک و عەرەبەکان هەیانە،لە ئاست ئێرانیەکاندا (واتە فارس و دەسەڵاتێک کە خەریکی خۆ فەرزکردن و سەپاندنە بە سەر ئەوانیترە) نییانە، چونکە خۆیان بە ئێرانی ئەزانن.

🔴 دو لاپەڕە لە مێژوی کورد
"ئێرنێست ڕێنان" مێژوناسی گەورەی جیهان،وتویە: ئەگەر گەلێک مێژوی خۆی بناسێ،منداڵەکەشی وەکو پیر ، بیرئەکاتەوە. بەڵام ئەگەر نەتەوەیێک مێژوی خۆی نەزانێ،پیرەکەشی منداڵانە ئەڕوانێ.
هاتنی ئیسلامەتی لاپەڕەیێکی نوێی لە مێژوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدایەوە کە کاریگەری هەمە لایەنەی هەبو لە سەر تەواوی ناوچەکە،هەتا ئەو ڕادە کە گەلانێک جگە لە موسڵمان بوون،لەنێو عەرەب توانەوە(میسر پێش ئیسلام عەرەب نەبو،ئێستا ناوەندی ناسیونالیزمی عەرەبیە). بۆ ماوەی شەشسەد ساڵ ئیمپراتوری عەرەبی دەستەڵاتی بە سەر بەشێکی گەورەی ئاسیا و ئافریقا هەبو.لە بەرانبەریشدا بنەماڵەیێکی بەرز وەکو سامانیەکان لە "ماورالنهر" زۆر ژیرانە لە گەڵ بارودۆخەکە مامەڵەیان کرد.ئەوان قورئانیان وەرگیرا سەر زمانی فارسی، هەروەها کتێبە بە نرخەکانی عەرەبی وەکو "تاریخ طبری". شاعیران ونوسەرانی وەکو "رودکی" و"بلعمی" و "دقیقی"و... لە دەوری خۆیان کۆ کردەوە.ڕێزیان ئەگرت لە هونەرمەندانی هاوزمانیان.بناغەی دەستەڵاتیان لەسەر کەلتوری نەتەوەیی دانا و هەوڵی دەوڵەمەندی زمانی فارسیان دا، چرایێکیان داگیرساند کە هەرگێز نەکوژایەوە.کورد هیچکات ئەوەندە بۆ زمانی خۆی هەوڵی نەدا. ئەیوبیەکان ئەگەرچی خاون دەستەڵاتێکی پان وبەرین بون بەڵام میحوەری کەلتوریان، کوردی نەبو.تەنیا میرنشینە کوردیەکان وەکو میرنشینانی هەکاری و سۆران و بابان و بۆتان و ئەردەڵان و...هەرکامە لە پانتایێکی تەسک و بە شێوازی ناوچەیی خزمەتیان بەئەدەب و زمانی کوردی کرد،ئەگەرچی پێوەندی پتەویشیان پێکەوە نەبو.بۆ ماوەی زیاتر لەهەزار ساڵ کورد لە چاو فارس وتورک هۆشیاری نەتەوەیی کەم بوە،هەرچەندە کورد بەوەی سەربەرزە کە هیچکات دینی نەکردە دارە دەست بۆ تاڵان و لەناو بردنی وڵاتانی تر،وەکو سەفەویەکان وعوسمانیەکان و پێشتریش غەزنەویەکان و...
لاپەرەی دوهم بە هاتنی مودرنیتە دەستی پێکرد.خەڵکان لە ئوروپا بە یارمەتی زانست و خەباتی زانایانی مەزن توانیان لە ژێر حوکمی کلیسا خۆیان ڕزگار کەن و ڕو لە پێشکەوتن بکەن لە هەمو بوارێکدا.کەچی لەو سەردەمەدا ڕۆژهەڵاتی دواکەوتو،نوقمی خورافات و گیرودەی گەندەڵی دەوڵەتان بو. ڕوناکبیرانی فارس و تورک بۆ ئەوەی لەوەی زیاتر لە جیهان بە جێ نەمێنن،ئەمجارە ئیسلامیان کرد بە تاوانباری دواکەوتنی خۆیان.به تایبەت دارو دەستەی ڕەزاشا لە ئێران و تاقمی ئاتاتورک لە تورکیە.بەڵام بە دەستی بەتاڵ.جا بەکام زانست و بەکام بیری پێشکەوتو؟هەر بۆیە هەردو لا ،ڕویان نا لە فاشیزم.ئاتاتورک بە قڕکردن و تاڵان و پاکتاوکردنی کورد و ئەرمەنی و یونانی.ڕەزاشایش، ئاڵمانی هیتلری(کە بە ئاشکرا کێشەی هەبو لە گەڵ یەکسانی مرۆڤەکان)کردی بە پێشەوای خۆی و هەر بە فیکی ئەوان باسی ئاریایی و ئێرانی کۆنی هێنایە کایە. کە گوایا ئەوان پێش ئیسلامەتی خاوەنی هەمو جۆرە شارستانیەتێک بون.ڕاست و درۆی زۆریان تێکەل کرد(یونانیەکان کاتێ باسی فەلسەفەو ڕیازی و هونەری کۆنی خۆیان ئەکەن،بەڵگەی هەمو شتێکیان بەدەستەوەیە).بەڵام ئەمان وەیسەتنامەی فڵان فەیلەسوفی ئوروپایی ئەکەن بە فەرمایشتی کورش.
کورد لە ئاوەها سات و کاتێک جگە لە هاواری چەن دڵسۆزێک باقی سەر لێ شێواو و پرژ و بڵاو بون و ئەمجارەش بە لاڕێدا چون.لە عوسمانی بەشێک لە کورد بون بە لایەنگری پاشماوەی خەلافەتی ئیسلامی لە ئەستەمبوڵ،بەشێکیش لایەنگری کوماری ئاتاتورک لە ئانکارا.ئاخری تورک خۆیان یەکلایی کردەوەو هەردو بەشی کوردیش بێ بەش کران.لە ئێرانیش کورد لەباتی ئەوەی یەکدەنگ دژ بە فاشیزمی پالەوی ڕاوستن هەر خێڵێک بە جیا هەوڵی خۆی بو.ڕەزاشاش بە دەم کوشتن و بڕێنی خەڵکی شارو دێی کوردەواری و تیرۆری گەورەکانی کورد،حوکمی کرد بە نوسینی مێژوی چەواشە بۆ کورد بە کڕێنی خاون قەڵەمی ناوخۆ وبێگانە. دڵسۆزانی کورد دەستیان کردبە پرسیار لە ڕەزاشاو لایەنگرانی گاڵتەی سەروەری ڕەگەزی ئاریایی:ئەرێ بۆ ئەم ئێرانی باستانە لە کورشەوە دەس پی ئەکا نەک دیاکۆ؟(ئەوان کاتێ ئەیانوت مێژوی ۲۵۰۰ساڵە،لە تیاچونی مادەکان وهاتنی هەخامەنشیەکانەوە دەستی پێئەکرد).یان بۆ ناوی شارودێهاتی کوردەواری ئەگۆڕن؟بۆ حاشا لە شارستانیەتی کوردی ئەکەن؟بۆ کاتێ ئەڵێن ئەدەبیاتی ئێران ناوی وەفایی و بیسارانی و ئەرکەوازی لێ نیە؟بۆ بە ڕەسەنایەتی ئێمە ئەڵێن مەحەلی؟بۆ کاتێ ئەڵێن موسیقای ئێرانی باسی لاوک و حەیران و هورە و سیاچەمانە ناهێنن؟ دیارە فاشیزم وڵامی تەنیا سەرکوت کردن بوو حاشا لە بوونمان.
لەم دو لاپەرە ،کورد لە بەر ڕەنج بە خەسار نەبون، ئەبوایا دەستی لە دوبەرەکی و خۆخۆری و ناتەبایی هەڵبگرتایا.جا سەربە هەر ئایینێک بوایان کوردستانیان وەکو کۆڵەکەی مانەوەی خۆیان دانابا.خوێندەواری کوردیش بیری تۆمارکردنی ئەدەب و هونەری خۆی لە لا هەبوایا.بەداخەوە نەیکرد و هەر بە چاوی سوک بۆ خۆی ڕوانی.تەنانەت زۆرێک لە خوێندەواری ئێمە چونە خزمەتی ئەوان و هەرگیز نەگەڕانەوە سەرهێڵی کوردەواری.
✍ عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۱/۱۰/۲۷

💐ڕێبەندان گەرچی ڕێگەبەندانی
گلێنەی چاوی گەلی کوردانی
لە نێو مانگاندا جوان و ڕووسووری
لە تۆدا کرا جێژنی جمهووری!
💐پیرۆزە ٧٧مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان
👇👇👇👇👇
http://T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
گلێنەی چاوی گەلی کوردانی
لە نێو مانگاندا جوان و ڕووسووری
لە تۆدا کرا جێژنی جمهووری!
💐پیرۆزە ٧٧مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان
👇👇👇👇👇
http://T.me/Mizankurdi
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔵بۆچی پێشەوا قازی موحەممەد سەرکەوت.
🔹چونکە بە ئیرادە و ویستی خۆی تەسلیم بوو،تەسلیم بوونێک کە ترس لە پشتی نەبوو.
🔹گەڕانەوەی قازی پەیامێکی تێدا بوو.حیچ هێزێک حاکم نەبووە لە گەڕانەوەی قازی بۆ پەتی سێدارە، جگە لەوەی لە ناخی قازی خۆیدا،کە ئەویش"ئەخلاقە"هانیدا بۆ گەڕانەوەی.
🎙عێرفان موستەفا"کوردناس و توێژەری فەلسەفە
👇👇👇👇👇
http://T.me/Mizankurd
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔹چونکە بە ئیرادە و ویستی خۆی تەسلیم بوو،تەسلیم بوونێک کە ترس لە پشتی نەبوو.
🔹گەڕانەوەی قازی پەیامێکی تێدا بوو.حیچ هێزێک حاکم نەبووە لە گەڕانەوەی قازی بۆ پەتی سێدارە، جگە لەوەی لە ناخی قازی خۆیدا،کە ئەویش"ئەخلاقە"هانیدا بۆ گەڕانەوەی.
🎙عێرفان موستەفا"کوردناس و توێژەری فەلسەفە
👇👇👇👇👇
http://T.me/Mizankurd
🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵دیمانەیێکی تایبەت؛لە سەر تەوەری ناسیۆنالیزمی کوردستانی،دیمۆکراسی،ئێران
🔹ئەم دیمانەیە لە کڵابهاوسی ڕادیۆ کوردستان بەڕێوە چووە.
کاک سیروان رێناس، خوێندکاری دوکتۆرای تیۆریی سیاسی لە زانکۆی پێنسیلڤانیا وەڵامی پێنج پرسیاری ڕادیۆ کوردستان دەداتەوە:
یەک: هاوپەیوەندیی نێوان ناسیۆنالیزم و ئازادی: ناسیۆنالیزم دەتوانێ ئازادی دەستەبەر بکات؟
دوو: هاوپەیوەندیی نێوان ناسیۆنالیزم و ئەخلاق: ناسیونالیزم دەتوانێ بەستێنی فەزیلەتمەندی و چاکە بۆ نەتەوەی بندەست دەستەبەر بکات؟
سێ: جیاوازییە سەرەکییەکانی نێوان، خودموختاری، فیدراسیۆن و کۆنفیدراسیۆن چین؟
چوار: کێشە سەرەکییەکانی فیدراسیۆن لە ئێران چین؟
پێنج: لە ئەگەری ڕوو دانی فیدراسیۆن لە ئێراندا چی بەسەر هێزی پێشمەرگە دێت؟
📻وێستگەی ڕادیۆ_کوردستان
🎙گفتوگۆکار:عەتا جەماڵی
🎙میوان:سیروان ڕێناس
🌐وەرگیراو لە کاناڵی ڕادیۆ کوردستان