میزان - کـوردستان
1.65K subscribers
200 photos
164 videos
69 files
884 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
❤️ اَللّهُ اَکبَرُ، اَللّهُ اَکبَرُ، اَللّهُ اَکبَرُ، لا إلهَ إلاّ اللّهُ وَ اَللّهُ اَکبَرُ، اللّهُ اَکبَرُ وَ لِلّهِ الْحَمْدُ

❤️ كل عام و أنتم بخير

🌺 جەژنتان پێروز - عیدتان مبارک - عیدکم مبارک


❤️در هر عید به خاطر حبیب عزیز خالق و خلق(صلی الله علیه و سلم) تمام کسانی که از امت اویند ببخشید و صادقانه و محبانه برایشان دعای مغفرت کنید.

🌐 کاکه احمد مفتی زاده

🌹 مدیریت مجموعۀ میزان فرارسیدن عید فطر را به همه مسلمانان تبریک می گوئیم.

مقارنۀ ماه شوال، ساعت 21:51 دقیقه است.



https://t.me/Amizan

👇🏻


🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic  🌍 Mizan Quran
پرسیار: بۆچی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگا ئێسلامییەکان  لەسەر دەسپێک و کۆتایی ڕەمەزان ئەویش لە سەدەی بیست و یەکەمدا ئەوندە کێشە ھەیە؟

وەڵام: بە بۆچوونی من کێشەکە دوو لایەنەیە. یەکەم: لایەنی ناوەکی باسەکەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ چۆنایەتی نەریت و شارەستانییەتی ئیسلامی. دووھەم: لایەنی دەرەکی باسەکەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندی ناسییۆنالیستی دەوڵەت نەتەوکان کە لەو کێشە بۆ چەسپاندنی جیاوازی ناسیۆنالیستی خۆیان کەڵک وەردەگرن واتە باسەکە بە تەواوەتی سیاسی دەبێتەوە. بۆ لایەنی ناوەکی باسەکە نەسر حامید ئەبووزەید و حەسەن حەنەفی لە شیکاری نەریتی ئێسلامیدا ڕستەیەک لە مەحموود دەروێش قەرز دەگرن ئەویش ڕستەی « احتمينا بالنصوص فدخل اللصوص » واتە « خۆمان بە دەقەکان داپۆشی و پشتمان بە دەقەکان بەست ھەر بۆیە دزەکان ھاتنە ناوە ». ئەبووزەید و حەنەفی لە دوو گوتاری جیاوازدا دەڵێن: شارستانییەتی ئێسلامی و نەریتەکەی «شارستانییەتی دەق و گێڕانەوەیە: تمدن متن و روایت » و دەروازەی عەقڵانییەت بە زاڵیەتی دەقەکان بەستراوەتەوە. بە تایبەت ئەبووزەید لە کتێبی « الإمام الشافعي و تأسيس الإيديولوجية الوسطية » شافێعی و غەزاڵی و ئەشعەری بە سێ کۆچکەی داخستنی عەقڵانییەت لە نەریتی ئێسلامیدا ناوزەد دەکات. ھەر بۆیە لەم باسەی ڕەمەزانیشدا موسوڵمانەکان بە پشت بستن بە ڕێوایەت و نەقڵێکی شافێعی کە مێژوومەندی تایبەتی خۆی ھەیە و  مانگ ديتن به پێوەڕی کۆتایی و دەسپێکی مانگ دادەنێ، ئێستەیشی لەگەڵدا بێت لەو ڕێسا کۆنە لانادەن و بە تەعبیری جەلالی مەلەکشا « ھەر بە تەشیە کۆنەکانیان دەیڕێسن و لە بیری نوێ سڕ و سرکن». باوەڕمەندان بە نەریتی ئێسلامی ئەوندە بیر ناکەنەوە ئەمڕۆکە ئەو ھەمووە ئێمکاناتە جیاوازە لە زانستی ھەسێرەشناسییدا ھەیە و  دەکرێت پشتی پێ بەستن بۆ زانین دەسپێک و کۆتایی مانگ. ھەر بۆیە لێرەدا ڕێک دەبینین ئەو باسەی ئەبووزید درووس دەردەچێت و دەروازەی عەقڵانییەت بەسەر بیری مرۆڤی موسوڵماندا بەو دەقە کۆنانە دادەخرێت. ئێنجا بەشی دووھەمی باسەکە ئەوەیە لە« سەردەمی ناسیۆنالیزمدا » کە ھیچ شتێک لەو پاڕادایمە ناچێتە دەرەوە و تەنانەت ئایینیش بەپێی ناسیۆنالیزم دەخوێندرێتەوە، ئەو کێشە و بەرە بە پشت بەستن بەو دەقە کۆنەی شافێعی گڕی زیاتری دەدرێتەوە و ھەر دەوڵەت نەتەوەیەکی ڕۆژھەڵاتی ناوێن لە بەرژەوندی خۆی و بۆ چەسپاندنی شوناسی جیاوازی خۆی، بابەتەکە بە شێوەی سیاسی ناسیۆنالیستی و لە بەرژەوەندی خۆیاندا دەیقۆزنەوە. بۆیە « احتمینا بالنصوص فدخل اللصوص » قسەیەکی زۆر درووسە و دزەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوڕاست ئەو باسە بە باشی ڕێو شوێنی ناسیۆنالیستی خۆیانی پێدەدەن چونک دەزانن مرۆڤی موسوڵمان زیاتر لەوەی ھێزی عەقڵی بە کار بھێنێت پەنا دەباتە نەقڵە جۆڕاوجۆرە کۆنەکان بێ ئەوەی سادەترین بنەمای ھێرمنۆتیکی بزانێت کە بریتی بێت لە « مرۆڤ و دەق بەستراون بە مێژووی تایبەتی خۆیانەوە» یان ئەو شتەی مەلاسەدرا دەیگووت « کلّ شيئي مسبوق بمادة و مدّة: ھەر شتێک لە پێشڕا گڕێدراوی ماک و ساتەوەختی تایبەتی خۆیەتی »... دەقە کۆنە ئایینیەکان و ھەروەھا بیروبۆچوونە فێقھی و ڕیواییەکان، ھیچ یەک لەمانە لە ڕێسای مێژوومەندی  تایبەت به شوێن کاتی خۆیان ( تاریخیت  زمان و مکان خاص خود ) ڕیزپەڕ نین و ھەموویان مێژوومەند و کاتبەندن. بە کوردی و بە کورتی کێشەکە ھەم لە نەریتی کۆمەڵگا موسوڵمانەکانەوە ھەڵدەقۆڵێت کە نەریتێکی « دەق تەوەرە » و ئێجازە بە بیرکردنەوەی نوێ نادات و ھەم لە کەڵک وەرگرتنی ناسیۆنالیستی دەوڵەت نەتەوەکان لەو باسە ئاو دەخواتەوە. ھەر بۆیە مرۆڤی کوردی  بێ دەوڵەت بۆ ئەم باسەی ڕەمەزانیش ڕێک وەکوو ھەموو شتێکی دیکەی، سەرگەردانی نێو ئەم ئاژاوانەیە و ھەندێکیان ڕوو لە ئیسلامیزمی عەرەبین کە ئەویش بۆخۆی لە قاڵبی ناسیۆنالیزمی عەرەبیدا دەردەکەوێت و لە بەرژەوندی ئەواندایە و یان خۆی بە پاشکۆی ئێسلامیزمی فارسیەوە دەبەستێتەوە و بە گوریسی ئەوان دەچێتە نێو چاڵەوە...

حیسام(هیوا)خاکپوور

👇👇👇👇👇

https://t.me/Amizan
Forwarded from 📚 میزان Amizan@
🟥 سخنی کوتاه در لزوم بازنگری نسبت به «جشن نوروز»

هدف از این نوشتار کوتاه بنا به تحلیلی که از جایگاه و وضعیت فعلی جشن نوروز در کوردستان دارد، پیشنهاد بازنگری و تجدیدنظر در دیدگاه جاری مکتب قرآن پیرامون این جشن است. در ابتدا به اختصار دیدگاه کنونی مکتب قرآن مطرح می‌گردد و سپس در پرتو خوانشی از تغییرات صورت گرفته در جامعه کوردستان سال‌های اخیر و تاکید بر وضعیت موجود، مقتضی بودن گذار از نگرش کنونی به دیدگاهی متناسب‌ پیشنهاد می‌گردد.


https://t.me/Amizan

👇🏻


🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic  🌍 Mizan Quran
مەردانە مردن، نەک حیزانە ژین.

منی ڕێبواری غەریب، پیانوتبووم ئەگەر پێش تاریکایی ئێوارە، لە پردی سەر ڕووبارەکە بپەڕیتەوە، ڕێگایەکی وەهات لە بەر نامێنێ. لەو تاریک و لێڵیەدا خۆم گەیاندە قەراغی ڕووبار. کەچی لەبەر لافاوی دوێنێشەو، تەنیا ئاسەواری پردەکەم چاو پێکەوت. لەو پێدەشتە قوڕاویەدا، گرمەی هەور و هاژەی چۆم، کۆتاییان بە سەفەری ئەو ڕۆژە هێنا. بۆیە بە ناچاری لەو دەوروبەرانە درگای ماڵێکم کوتا. پیرەپیاوێکی چرابەدەست، دەرکەی بۆم کردەوە. لەبەر شەوقی چرا، یەکم شت کە هاتە پێش چاوم، جێگای برینێکی قووڵ بوو کە لەمبەر تا ئەوبەری ڕوومەتی داگرتبوو. ئەو شەوە بووم بە میوانی. پاش نان و چا، چەند باس و بەسەرهاتێکمان کرد بە شەوچەرە. کاتی خەوتن، پێم نا بە جەرگی خۆمدا و گوتم: من لێرە غەریبێکی ڕەبەنم، ڕەنگە تا ماوم جارێکی دیکەش ڕێم نەکەوێتە ئەم ناوچەیە. ئەگەر لێم دڵڕەنج نابیت، باسی ئەو برینەی دەموچاوتم بۆ بگێڕەوە. وتی: هەر لەبەر ئەوەی کە غەریبی پێت دەڵێم. بەڵام تەنیا بەو مەرجەی کە بەڵێنم پێبدەی هەتا ماوی وشەی خەیانەت لە لات ئاسایی نەبێتەوە!

وتی: من لە بنەڕەتدا خەڵکی وڵاتی ئیرلەندم. وڵاتێک کە ئینگلیز، لێی داگیر کردبووین و بە موڵکی خۆی دەزانی. بەڵام ئیرلەند بۆ ئێمە تەنیا ناوی وڵاتێک نەبوو. مانایەکی هەبوو بە قەدەر پانتایی ئاسمان. بۆیە لەگەڵ چەن لاوێکی دڵسۆز و بوێر، بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی ئیرلەندمان دامەزراند. زۆر ئازایەتیم لەو کەسانە دیت کە گیانیان دەکردە قەلخانی نیشتمان و لە خوێنی خۆیاندا دەگەوزان. ئەودەم زۆر کەسان دەهاتنە لامان و پەیوەست دەبوون بە شوڕشەوە. رۆژێک لاوێکمان لێ پیدا بوو. دیار بوو کە خوێندەواریشی هەیە. دەیگوت سەرکەوتنمان نزیکە، لە قسەکانیا زۆر وشەی "ئیسم" و "ئیست"ی تێدا بوو. لە لای هاوریانم زۆر لەبەردڵان نەبوو. بەڵام من دەمگوت ئێمە ئەگەر بمانەوێ ببین بە چرای خەبات، ئەبێ پێشەنگی ئەو خەڵکە بین نەک دژ بە خەڵک. پێویستە گوێبیستی بیروڕای هەموو هاوڕیان بین. تا بتوانین هێزی گەل یەک بخەین. ئێمە دەبێ لە کاتە ناخۆشەکانا خەڵکمان خۆشتر بوێت و ببین بە ئارەقەی دیواری کۆمەڵگا...

شەوێک ئەبوایە من و ئەو لاوە بۆ چەند کارێکی نهێنی بچینە نێو شار. بۆ نەگبەتی، لە سەر شەقام تووشمان بوو بە تووشی سەربازێکی دوژمنەوە. وای دەزانی خەڵکی ئاسایین، بانگی کردین: ڕاوەستن، ئێوە کێن؟ من کە دەمزانی کاتی شەڕ نیە، خێرا هەڵاتم. پاش چەن هەنگاو، ئاوڕم دایەوە، هاوڕێیەکەم لە ترسان وەکوو داهۆڵ ڕاوێستا بوو. زۆر بە گورجی گەڕامەوە، وەها زرمەم لە سەری سەربازەکە هەستاند کە ناڵەی لێ بەرز بووەوە. هاوڕیەکەم پەلکێش کرد. بارانی گولـلەبوو کە دادەباڕی. خۆمان کوتا نێو کۆڵانێک. شاری خۆمم باش دەناسی، تازە دەرباز ببوین. بەڵام شانی هاورێکەم گوللـەیەکی بەرکەوتبوو. گەیاندمە شوێنێکی ئەمن و ئەمان. برینەکەی زۆر قووڵ نەبوو. خەریک بووم برینپێچم دەکرد، وتی ئەمشەو بۆ ڕزگاری من، کارێکی زۆر مەترسیدارت کرد. وتم باسی من و تۆ نەبوو، هەر ئەندامێکی شۆڕش کە بکەوێتە دەستی دوژمن، خەسارێکە بۆ نیشتمان.

هەموو جارێ بە تەنیا دەچوومە نێو شار بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی نهێنی شۆڕش. کە دەهاتمە دەمدیت ڕوو لە چاکبوونەوەیە کەچی، مەلی ترس لە ڕۆحیدا هیلانەی گرتبوو. دەیگوت کەس ناتوانێ دژ بە دەستەڵاتی ئینگلیزێک ڕاوەستێ کە دنیایان لە ژێر دەستدایە.
ڕۆژی ئاخر کاتێ گەڕامەوە حەشارگاکەمان، ئەو لاوە لە نێو هۆدەکە ڕاوێستا بوو، هەستم کرد کە کەلێن و قوژبنی ماڵەکە لە سەربازی دوژمن ئاخێندراوە. زانیم خەیانەتی لێ کردووم و منی فرۆشتووە. هیچ مەودام نەبوو، سەراوان و بناوانم لێ گیرابوو. تەنیا پەلامارم دا و بە شمشێر لەم بەر تا ئەو بەری ڕوومەتیم هەڵدڕێ.

بۆ چەن چرکە بێدەنگ بوو. پرسیارم کرد پاش ئەو خەیانەتە، کابرای خائین چی بەسەر هات؟ وتی پاش ساڕێژبوونی زام، خەڵات و بەراتی خەیانەتم لە جانتای بیشەرەفی نا و هاتمە وڵاتی برازیل و ئێستەش لە خزمەتی ئێوەم! وتم جا مەگەر تۆ شۆرشگێڕەکە نەبووی؟ وتی: نا، ئەو شێرە پیاوە پاش ئازار و ئەشکەنجەی زۆر، لە ناوەڕاستی شار تیرباران کرا.
وتم: دەی ئەم بەسەرهاتەت بۆ بە پێچەوانە بۆ من گێڕایەوە؟ وتی: ئاخر کام مێشکی سالم دەتوانێ گۆی لە چیرۆکی خەیانەتی من بگرێ؟ ئەویش خەیانەت بە کەسێک کە گیانمی پاراست!

لویس بۆرخێس ۱۹٦۲ ئارژانتین/(گلشیری)

خوێنەری بەڕێز؛ 

زۆر جار لە مێژوو؛ جێگای مەرد و نامەرد، غەدار و غەدرلێکراو دەگۆڕن. دەبێ زۆر وردبینانەتر بۆ میژوو بڕوانین.

بۆرخێس لەم چیرۆکەدا دەڵێ کابرای خائین، خوێندەواریشی هەبووە. ڕەنگە مەبەستی خەسارناسی خەیانەتە. نەزانین تەنیا هۆکاری خەیانەت، نییە.  ڕووناکبیری خائینیش هەیە.

هەروەها لە دنیای ئەمڕۆ بە هێزی تیکنولۆژیا، وشەی خەیانەت نەک هەر ئاسایی، کە لە پێش چاوی خەڵک خەریکە شیرین دەکرێ. وێنەیێکی زۆر بەرچاو، دراما تورکیەکانن کە بە تەواوی هێزەوە خەریکی ئەو کارەن...

عیسا ئەحمەدی۱۴۰۳/۰۲/۰۱
Channel name was changed to «میزان - کـوردستان»
🟥 شەرەف یان پارە.....؟

بڕیار بوو لەگەڵ کچێک کە زۆر یەکترمان خۆش ئەویست زەماوەند بکەین. ئەو کچە، تاقانەی یەکێک لە دەوڵەمەندترین پیاوانی شار بوو.

شەوێک لە ماڵی خزمێک میوان بووم. لەو کۆڕەدا چەند کەسی دیکەش بەشدار بوون. یەک لەوانە پیرەپیاوێک بوو کە خەڵکی شارێکی دوور بوو، دەیانگوت زۆر گەڕیدە و دنیادیدەیە. داوایان لێکرد لە بەسەرهات و بیرەوەری ژیانی خۆی شتێکمان بۆ بگێڕیتەوە. وتی: سەردەمی لاویەتیم، ئاگری شەڕ وڵاتی داگرتبوو. ئەرتەش حوکمی هەموو لای دەکرد. لەو بگرە و بەردە، من بە شەقی سیاسەت کەوتبوومە بەندیخانە. ڕۆژێک لاوێکیان هێنا و وتیان ئەمشەو لێرە دەمێنیتەوە. ڕەنگی بزرکابوو، دەیگوت لێرە غەریبم، تازە دوێنێ شەو لەگەڵ هاوریەک، هاتوومەتە ئەم شارە. دوێنێشەو لە هوتێلی شار تەنیا یەک وتاغی بەتاڵ هەبوو، بە کرێمان گرت. هەر ئەو کاتە پیاوێکی غەریبیش هاتە هوتێل. جێگا بۆ ئەو نەمابوو. پێکەوە شاممان خوارد. لە سەر سفرە، کابرا لە لامان درکاندی کە هەموو دارایی خۆی کردۆتە پارەو لە جانتاکەی ناوە و دەیەوێ ناوچەی شەڕ بەجێبێڵێت. هاوڕێکەم بە کابڕای گوت: تۆ بەو هەموو پارەوە ناکرێ لەدەرەوە بخەوی. وەرە لە جێگای من بخەوە. من هیچم نیە و بێخۆفم، دەچم لە سالونی هوتێل دەخەوم. من و کابرا چوێنە وتاغەکەوە. کاتی خەوتن شەیتان کەوتە کەوڵم کە کابرا بکوژم و پارەکەی بڕفێنم. بەڵام لە دەروونەوە لەگەڵ وێژدانی خۆم دەستەویەخە بووم. لەم ڕاو و بێڕایەدا، بە بێدەنگی هاتمە دەرەوە و ڕووم کردە دارستان و قەراخی چۆم. تا نیوەشەو بیرم دەکردەوە کە خودابەردار نیە کاری وا بکەم. ئاخۆ بۆ ئەو پارە چەندە ڕەنجی کێشاوەو و لە نانی ژن و منداڵی گرتۆتەوە؟ زانیم ددانی من ئەو نانە نابڕێ، بۆیە لەحنەت لە شەیتان، بێدەنگ گڕامەوە و خزامە نێو جێگەی خۆم و خەوتم. بەیانی بە قیژە و هەرای خزمەتکارانی هوتیل وە خەبەرهاتم. سەری کابرا بە چەقۆ بڕابوو. هاوڕێکەم و جانتای پارەش دیار نەبوون. زانیم کە دوێنێشەو پێش هاتنەوەم هاوڕێکەم ئەو کارەی کردووە!!
بەڵام منی غەریب و بێکەس لەم ئاگربارانەدا ئەو هەموو ژنێڕاڵە یاسا نەزانە چۆن تێبگەینم؟ ئەو شەوە تا بەیانی وەکوو مەنجەڵ دەکوڵا. دەیگوت تەنیا دایکە پیرێک شک دەبەم و ماڵمان لە فڵانە دێهاتە لە باکووری وڵات. دەزانم تا ڕێوی قەباڵەی خۆی بخوێنێتەوە، کەوڵی دەکەن.
هەرواش بوو. کاتێ دەیانبرد بۆ پای سێدارە، چاوی هیوای بڕیە چاوانم و وتی وەرە پیاوەتیم لە گەڵ بکە، هەر کاتێ رزگار بوویت، بچۆرە دێهاتەکەی ئێمە و بە دایکم بڵێ تەنیاکوڕەکەت بێتاوان بوو.

پاش چەند مانگ کە لە زیندان ئازاد کرام. ڕێگەی باکوورم گرتە بەر. کە چوومە ئەو دێهاتە وتیان درەنگ هاتووی. هەر زوو هەواڵەکەمان پێگەیشت. دایکی پاش چەن ڕۆژ دوای ئەو هەواڵە لە خەفەتان دیقی کرد..

بەسەرهاتی کابرا کە گەیشتە ئێرە، پرسیارم کرد: ئەو لاوە ئەو شەوەی زیندان، هیچ باسی هاوڕیەکەی نەکرد؟ وتی ئەوەی من لەبیرم مابێت، وتی ناوی فڵانەکەسە، خەڵکی فڵانە شارە و... بە بیستنی ئەو قسانە تەزووی سەردم بە لەشدا هات. ئەوانەی ئەو دەیگوت هەمووی ناوونیشانی خەزوورم بوو. پاش ئەو شەوە، زۆر بە دوایدا چووم، هەر خۆی بوو.

جا دەزگیرانی من، ئەبوو بە میراتگری ماڵێک کە هێلمە(گرێچن) بە هێلمەی فەرشەکەشیان حەرام بوو، لە سەر گۆڕی سێ بێتاوان بنیات نرابوو.

پاش چەند مانگ خەزوورم عومری درێژی بۆ ئێوە بەجێهێشت و کچیش چاوەڕی گواستنەوە بوو.
نەمەدەزانی چ بکەم. بۆیە چەندین کەسم هەڵبژارد: قازی، نوینەری پێشووی پارلمان، زانای ئایینی، مافناس، چەند لاوێکی هاوتەمەنی خۆم و وەلحاسڵ لە هەموو مەرامێک... بەبێ ئەوەی ناوی کچە بێنم، لە شوێنیکا کۆ بووینەوە و داوام لیان کرد ڕای خۆیان بفەرموون. یەکیان وتی: ئەگەر بمانەوێ زۆر لێی وردببینەوە، کەس ماڵی حەلاڵ نیە. جارجارە دەبێ خۆتی لێ گێل بکەی. ئەوی دیکە دەیگوت: وەرە بەو پارە بنکەیەکی خێرخوازی دامەزرێنین. ئەوی دیکە: زەکاتەکەی بدەی تەواوە. لاوێک پرسیاری کرد ماڵی خەزوورت لە کوێیە؟ ئەویتر.....
وتم بەڕێزان وانابێت. تکایە بە شێوەی دەنگدانی شاراوە. ڕای خۆتان بنووسن. دوایی کە سەرەنجم دەدا زۆربەیان نووسیبوویان لەگەڵی زەماوەند مەکە.
خەڵکی قسەیان و کردەوەیان یەکناگرێ و هەمیشە لە پشتی شانۆگەری درۆزنانەوە بە تەواوی هێزەوە مڵازیان گرتووە کە لە گرفتی کەسانی دیکە، بە دوای قازانجی خۆیان دا بگەڕێن.
ئاخۆ ئەو کچە کە تەواوی تەمەنی لە تەڕی خواردووە و لە وشک خەوتووە، حازرە لەگەڵ من، لە ماڵێکی هەژارانە، دوور لە ناز و نێعمەتی ماڵە باوکی، ژینی هاوبەش دەستپێبکات، یان ئەوینیش سنوورێکی هەیە؟

باڵزاک ۱۸۴۸ پاریس/( محمد نجابتی)

خوێنەری هێژا؛
باڵزاک پێمان دەڵێت: ئەم هەڵبژاردنە هەموو رۆژێ دووپات دەبێتەوە. نابێت پێوەرمان بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆمانبێت. ماڵی حەرام بۆ خۆمان حەڵاڵ نەکەین. دڵنیابن ماڵی حەرام لە سەر گۆڕی بێتاوانان بنیات نراوە...

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۳/۰۲/۱۱



🌍 Mizan Kurdi
Puxtey_Renus_U_Xallbendi_Weshani_2_Bo_Mallperr.pdf
1.5 MB
🔵باشترە هەموومان یەک ڕێنووس بەکار بهێنین لە کاتی نووسیندا، ئەم ڕێنووسە کە ئەکادیمیای کوردییش پاڵپشتیی کردووە بژاردەیەکی باشە بۆ ئەوەی پێکەوە لەسەر بنەمای یەک ڕێنووس بنووسین

دیاکۆ هاشمی

http://T.me/Mizankurd

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
باشترین مرۆڤ لای من ئەو کەسانەن کە ڕێز و خۆشەویستی ئینسانییەتی خۆیان دەخەنە پێش هەموو شتێک، واتە خۆشەویستی ئینسانییەتی خۆیان لە پێش هەموو جۆرە عەشقێک و خۆشەویستیییەکی ترەوە دادەنێن، لە پێش خۆشەویستی خوداوە، لە پێش خۆشەویستی مەزهەب و دینەوە وە لە پێش خۆشەویستی نەتەوە و نیشتمانەوە. چونکە مرۆڤ تەنیا لە ڕێگای خۆشویستنی مرۆڤەکەی ناخی خۆیەوە دەتوانێت ڕووکاری مرۆڤانەی مەیل و هەوادارییەکانی تری بپارێزێت. گەر خۆشەویستی مرۆڤ پێش خۆشەویستی خودا یان مەزهەب نەکەوێت دەبینە فانەتیک و فەندەمەنتالیست و لەوانەیە تیرۆریستیش، ئەو کەسەی خۆی دەتەقێنێتەوە خودای خۆشدەوێت بەڵام خاڵییە لە خۆشەویستی مرۆڤ. خۆشەویستی خودا لێرەدا لەوەی نەپاراستووە ببێتە دڕندە بەرامبەر بە مرۆڤ، بۆیە خۆشەویستی خودا تەنیا لەگەڵ خۆشەویستی مرۆڤدا مانای هەیە. لەوەش بترازێت خۆشەویستی نەتەوە گەر خاڵی بوو لەخۆشەویستی مرۆڤ، گەر پێش ئەوەی نەتەوەکەتت خۆشدەوێت مرۆڤایەتی خۆت و مرۆڤت بە گشتی خۆش نەوێت، نەتەوەپەرستی و ناسیونالیزم بەرەو ڕەشەکوژی و کاولکاری دەتبات. دەمێک نازییەکان جوولەکەکانیان سووتاند، ئەڵمانیا و نەتەوەی ئەڵمانیان خۆشدەویست بەڵام بە مرۆڤەکەی ناخی خۆیان نامۆبوون و ئاشنایان لەگەڵ بوونەوەرێکدا نەبوو ناوی ئینسان بێت. ئەنفالچییەکان عەرەبیان خۆشدەویست، بەڵام شتێکیان نەبینی بوو ناوی مرۆڤ بێت، چ لە ناو خۆیان و چ لە دەرەوە. هەر مرۆڤێک خودا، نەتەوە، ئایدۆلۆژیا یان هەرجۆرە شتێکی تری لە مرۆڤ بۆ گرنگتر بێت، زەمینەیەکی لەباری تێدایە بۆ ئەوەی ببێتە دڕندە.


بەختیار عەلی

بەشێک له وتاری "دەربارەی مرۆڤی تەواو"
لە کتێبی "لە دەستدانی ئاسمان

http://T.me/Mizankurd

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
غەریب بوونەوە و بێ جیهانی

..............................
هەر مرۆڤێك لە ناو دنیایەكدا لەدایك دەبێت، ئەو دونیایە دنیای نەتەوەیەكە، ئەو نەتەوەیە زمانێكی پێ دەدات بۆ وتن، هونەرێكی پێدەدات بۆ ئاوەدانی دڵ، ڕوحانیەتێكی پێدەدات بۆ گەشانەوەی ڕوح، ئەدەبیاتێكی پێدەدات بۆ خەون و خەیاڵەكانی. نەتەوە ئەو جیهانەیە كە ڕوحی نەتەوە بۆ تاكەكانی دایمەزراندووە. مرۆۆڤ كاتێك لەو جیهانە نەتەوەییە دادەبڕێت و دەچێتە ناو جیهانێكەوە كە جیهانەكەی خۆی نییە، ئەگەر زمانی ئەو جیهانەش فێرببێت هەر ئەوەی كە لە دڵیدا گینگڵ دەدات ناتوانێت بیڵێت، گەر شادی لە هونەری ئەو جیهانەش ببینێت، ئەو شادییە ناگاتە قوڵایی دڵی، ئەگەر بە شیعر و ڕومان و ئەدەبیاتەكەشیان ئاشنا ببێت، ئەو خەونەی كە لە قوڵایی خەیاڵیدایە ناتوانێت بیبینێت، ئەگەر بە ڕوحانییەتی ئەو جیهانەش ڕوحی بفڕیت هەرگیز ڕوحی ناگاتە ئەو قوڵاییەی كە تێیدا ئارام دەگرێت. لەم حاڵەتەشدا ئەو مرۆڤە لە ناخیدا غەریبە و لە هەموو ساتێكدا هەست بەو غەریبیە دەكات،بەبێ ئەوەی كەسەكانی دەوربەری هەست بە غەریبیەكەی بكەن. غەریب بوون ڕۆشتن لە جیهانە نەتەوەیەكەی خۆتەوە بۆ جیهانێكی نەتەوەیی تر دروستی دەكات، بۆیە بە گەڕانەوەت بۆ جیهانە نەتەوەییەكەی خۆت ئەو غەریبییە لە ناوتدا دەڕەوێتەوە. لێرەدا مرۆڤ جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیی گۆڕیوە. ئەی ئەو كاتەی كە مرۆڤ لە نیشتمانەكەی خۆیدایە، بەڵام ئەوەی گۆڕاوە نیشتمانەكەی نییە، بەڵكو جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیەتی لە ناو نیشتمانەكەی خۆیدا، ئەو كاتە چی ڕوودەدات؟ چی ڕوودەدات كاتێك لە ناو جیهانە نەتەوەییەكەی خۆتدایت بەڵام دەبینیت زەمانی جیهانەكەت زەمانی جیهانە نەتەوەییەكانی تر جێگەیان پێ لەق كردووە، چی ڕوودەدات كاتێك هونەرەكەت هونەری جیهانە نەتەوەییەكانی تر پەراوێزیان خستووە، چی ڕوودەدات كاتێك ڕوحانییەكەت لەلایەن ڕوحانییەتی جیهانە نەتەوەییەكانی ترەوە خزێنراوەتە ناو كونجی فەرامۆشییەوە، چی ڕوودەدات  كاتێك شیعر و ئەدەبیاتەكەت بە هۆی گۆڕانی میزاجی ئەدەبیتەوە  لەلایەن شیعر و ئەدەبیاتی جیهانە نەتەوەییەكانی ترەوە بووە بە كۆمەڵە تێكستێك كە جار جارە لە بۆنەكاندا وەك یادەوەرییەكی كۆن دەهێنرێتە گۆ ، چێ ڕوودەدات كاتێك لە سەردەمێكدایت لە بری ئەوەی ڕوحی نەتەوەكەت جیهانەكەت بۆ نوێ بكاتەوە، جیهانەكەت دەبێت بە ئاوێنەیەک بۆ نواندنەوەی جیهانی نەتەوەكانی تر؟ لەم دۆخەدا ئەو مرۆڤەی سەر بە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیەتی نابێت بە كەسێكی غەریب، بەڵكو غەریب دەبێتەوە، ئەو لە نیشتمانەكەی خۆیدایە، بەڵام لە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیدا نییە، بە زمانەكەی خۆی دەدوێت بەڵام ناتوانێت ئەوە بڵێت كە لە قوڵایی دڵیدایە، ئەوەی كە دەیبیستێت ڕوحی غەریبتر دەكاتەوە، ئەوەی كە دەیبینێت لە بری ئەوەی ئاشنایی بكات بە خۆی نائاشنای دەكات بە خۆی. ئەم غەریبوونەوەیە سەخترە لە غەریبی، چونكە لەم دۆخەدا تۆ جیهانە نەتەوەییەكەت لە ناو نیشتمانەكەی خۆتدا نەماوە و لە جیهانی نەتەوەیی ئەوانی تردا دەژیت. لە هیچ شوێنێكیش ئەو جیهانە نەتەوەییەی خۆت بوونی نییە تا بۆی بڕۆیت. بۆیە تاكە ڕێگایەك لە بەردەمتدا تەنها ئەوەیە لە ناو نیشتمانەكەی خۆتدا دەست بە دامەزراندنەوەی جیهانە نەتەوەییەكەی خۆت بكەیت.
(ئەو بێتاقەتی و بێماناییەی كە تووشی ئێمەی باشوری هاتووە، سەرچاوە لە قەیرانە سیاسیی و ئابورییەكانەوە ناگرێت، بەڵكو سەرچاوە لەوەوە دەگرێت كە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆمان لە دەستداوە) بۆیە ئەگەر قەیرانە سیاسی و ئابوورییەكانیش نەمێنن، ئەو وەڕس بوونە لە ژیان و ئەو بێ ماناییەی كە تێیدا دەژین كۆتایی پێ نایەت، ئەوەی كۆتایی بەوە دەهێنێت تەنها ئەوەیە كە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆمان دامەزرێنینەوە تا لەو غەریب بوونەوە و بێ جیهانییە نەجاتمان بێت. لە نەوەدەكاندا جەنگی ناوخۆ بوو و ئێمە لە نزمترین خاڵی هەژاریدا دەژیاین، بەڵام ئەو كات جیهانە نەتەوەییەكە زیاتر لە ئێستا ئامادەبوو. بۆیە لەگەڵ ئەو هەموو بارودۆخە ناهەموار و ترسناكەدا وەڕەس نەبووین و هەستمان بە بێمانایی ژیان نەدەكرد، بەڵكو پڕبووین لە وزەی كاركردن و پڕبووین لە هیوا و ئۆمێد. بۆیە هەتا دەست بە دامەزراندنەوەی جیهانە نەتەوەییەكەی خۆمان نەكەینەوە، قەیرانە سیاسی و ئابووریەكانیشمان نەمێنن، ئەو وەڕەسی و بێ ماناییە بەرۆكی دڵ و دەرونمان بەرنادات، هەر لە ناو ئەو ناڕازیبوونەدا بە ژیان دەمێنینەوە.

عرفان مستەفا
توێژەری فەلسەفە و کوردناسی

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
هەڕاجەبازاڕی مرۆڤایەتی

سەر لە بەیانی، هەموویان لەبەر دەرکەی کۆشک و سەرا چاوەڕێ بوون.

هاتنی ئەمانە بە هۆی بڵاو بوونەوەی ئاگاداری نامەیەک بوو کە دوێنێ لە نێو شار گەیشتبووە دەستیان. لەو نامەدا هاتبوو: " هاوڕێیان و هاوبیران؛ بە بۆنەی تازەکردنەوەی ئامراز و کڕینی کەرەستەی نوێ، سەرجەم کەلوپەلی نێو عەمارەت بە نرخێکی گونجاو، پێشکەش بە دۆستان و یاران دەکرێت."

نزیکەی کاتژمێری نۆی بەیانی شەیتان دەرکەی سەرای کردەوە. لە نێو حەوشە و حەسار چەندین بەردی زل دانرابوو. دەیگوت تایبەت بە ڕێگای گەورەپیاوانە کە بە ئاواتیان نەگەن و خەڵکیش بەدوایان نەکەون.

لە نێو داڵانی کۆشک چەندین ئاوێنەی بەرزەباڵایان دانابوو. تایبەت بە ناوزلانی بێناوەرۆک، کە لە ئاوێنەدا خۆیان بە گرینگ ببینن، وا بزانن ئەگەر ئەوان نەبن، کۆمەڵگا لاروسەنگ دەبێت.

لە هەر هۆدەیەک چەندین ڕادیو و تەلەفزیۆنی تێدابوو. مێشکی خەڵکیان لە درۆ پڕ دەکرد و ئاستی وشیاری خەڵکیان نزم ڕادەگرت.

چەندین جۆر چاویلکەیان دانابوو تایبەت بە کەسانی بێبنەڕەت، کە هەژاران بە سووک و بچووک بێتە پێش چاویان. وا بزانن خەڵک بە کراسەکۆنی ئەوان گەورە بوون.

چەندین جۆرە خەنجەر بە دیواردا هەڵواسرابوو بۆ حیزەفێڵی و داوەشاندن لە پشتەوە.

پێستی مەڕی لێ بوو، پڕ بە باڵای گورگ و .....

لە نێو دیوی تایبەت، دوو ئامرازی کۆن دانرابوو. بەڵام نووسرابوو بۆ فرۆشتن نابن. ئەگەرچی شەقوشڕ بوون بەڵام شەیتان بە هیچ نرخێک لە سەریان ڕازی بە سەودا نەبوو. دەیگوت: لە مێژوودا زۆر خەڵکانم بەو دوو ئامرازە لە کار و کەرەم خستووە.یەکێکیان بێمتمانەبوونی خەڵکی بەرانبەر بە یەکتر، ئەوی دیکە خۆبەکەمزانین.

پاولۆ کۆیلۆ، برازیلیا/(موسی نامی)

خوێنەری هیژا؛
مرۆڤی ئەمڕۆ وا بارهاتووە کە لە باتی ئەوەی لە خزمەتی کۆمەڵگا بێت، بە تەمایە کۆمەڵگا لە خزمەتی ئەودا بێت. هەرکەس خۆی بە گەورە دەبینێت، بۆیە ڕێگای گەورەپیاوان خەریکە کوێر دەبێتەوە.
زۆرێک جێگە و پێگەی خۆیان ناناسن. بە هۆی دەوڵەمەندی یان پلەوپایەوە، بە چاوی سووک بۆ خەڵکی دەڕوانن.
مێدیاکان بەر بە بیری قووڵ دەگرن. داخوازی و دڵخوازی گەلان دەگۆڕن.

هەبوونی گورگان لە پێستی مەڕان، متمانەی لە نێو خەڵک هەڵگرتووە. لە مێژە زامێکی قووڵیش کوردی تەواو کەلەلا کردووە. بە ناشوکری نەبێت بەو زمانە بە هێزەوە، بەو مێژووی دێرینەوە، بەو کەلتوور و جلوبەرگ و هونەرە ڕەسەنەوە، هێشتا بە کەم سەیری خۆی دەکا...
ئەم دەردانە هەر کامە لایەکی کۆمەڵگایان تووشی داڕمان کردووە و هەتا دێت، هەر قرمیان قایمتر دەبێت.....
بۆ ئەوەی ئێمەی مرۆڤ لە مانای ڕاستەقینەی خۆمان دوور نەبینەوە، زۆر پێویستمان بە بیرێکی نوێ و هەڵویستێک وەرگرتنە. دەنا ئەم لافاوە دیار نیە بەرەو کوێمان دەبات!

عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/٠٢/٢٩



http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🌐نیشانەكانی كوردبوون لە نێوان داهێنان و لاسایی كردنەوەدا....

🔹بەشی 1

ئەوەی كە لە ناو كوردا و لەڕێگەی كوردەوە بەرهەم هێنراوە و لە ڕێگەی نیشانەكانی كوردبوونەوە كوردیەتیەكەی دیاریدەكرێت، بە پرۆسەی داهێنان هاتووەتە ئاراوە، نەك بە پرۆسەی لاسایی كردنەوەی بەرهەمەكانی ڕوحە نەتەوەییەكانی تر. هەموو داهێنانێكی كلتوری و زمانی و ئاكاری گەڕانەوەیەكی قوڵی داهێنەرەكەی دەوێت بۆ ڕوحی خۆی، هەموو داهێنانێكیش مەحكومە بە فۆرمێكی تایبەت كە سروشتی كوردیانەی ئەو داهێنەرە دەیدات بە داهێنانەكەی، بیرۆكەكانی داهێنانەكە بیرۆكەی عەقڵی و جیهانین، شێوەگرتنەكەیان سەرچاوە لە سروشتی ئەو تاكەوە دەگرێت كە لەگەل تاكە نەتەوەییەكانی تردا هاوبەشە. ئەمەش وادەكات ئەو داهێنانە لەگەڵ خۆیدا ئەو نیشانانەش هەڵگرێت كە مۆركی ئەو ڕوحە نەتەوەییەیان هەڵگرتووە. كاتێك كەسانێك لە ناو نەتەوەیەكدا لە بری ئەوی بگەڕینەوە بۆ خودی خۆیان، دەگەڕێنەوە بۆ ئەو داهێنانەی كە لەلایەن ڕوحە نەتەوەییەكانی ترەوە داهێنراون و ئەمە وەك نەریتێك وەردەگرن و تەقلیدی دەكەنەوە، كارەكەیان كارێكی داهێنەرانە نییە و هەڵگری ئەو مۆركە نەتەوەییەش نییە كە لە داهێنانەكانی ڕوحی ئەو نەتەوەیەدا هەیە. ڕوحی نەتەوەیی چالاك هەموو ئەوەی كە بەرهەمی ڕوحی نەتەوەیی نەتەوەكانی ترە یان لەگەڵیدا دەكەوێتە ناوگفتوگۆوە، یان دەیكاتەوە بە كەرەستە لە ڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی شێوەكەیەوە و بەكاری دەهێنێت لە داهێنانەكەی خۆیدا. هەر ئەمەش وادەكات بۆ نموونە كۆمەڵناسی ئەڵمانی جیاوازبێت لە كۆمەڵناسی ئەمریكی و فەرنسی، ئەدەبیاتی فەرنسی جیاواز بێت لە ئەدەبیاتی ئەڵمانی و فەرەنسی. هەر ئەمەیە وادەكات بیركردنەوەی فەلسەفی ئەمریكیەكان پراگماتیكی بێت و بیركردنەوەی فەلسەفی ئەڵمانەكان عەقڵانی بێت و بیركردنەوەی فەلسەفی فەرەنسیەكان كۆمەڵایەتی بێت. ئەمەیە وادەكات لە ناو ڕۆژئاوادا ترادیسیۆنە جیاوازەكان تەنانەت لە زانستەكانیشدا هەبن. ئەوە سەرەڕای ئەو كاریگەریانەش كە لەسەر یەكتری هەیانە.


عرفان مستەفا/ کوردناس و توێژەری فەلسەفە.

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🌐هیچ ئاینێك گەردوونی نییە، هەر لەبەر ئەمەشە لەجیهاندا ئەو هەموو ئاینە جیاوازە هەیە و یەك ئایین نییە.

🔹بەشی2

بەڵام هەر ئاینێك گوزراشتێكە لەوەی كە گەردوونییە لە فۆرمێكی زمانیی دیاریكراودا كە زمانی میللەتێكە. هیچ زمانێكیش جیهانی نییە. هەر زمانێك زمانی نەتەوەیەكە و لەسروشتی ئەو نەتەوەیەوە ئەو شێوەیەی وەرگرتووە. ئاینەكان كە دەچنە ناو نەتەوەكانەوە، ئەوەی لە ئاینەكاندا گەردوونیە ئەو نەتەواونە بەپێی سروشتەكەی خۆیان  لۆكاڵی دەكەنەوە. هەر لێرەشەوەیە كە مەزهەبە جیاوازەكان و ئەو هەموو ڕوانگە جیاوازانە لە ئاینێك جیادەبنەوە. كوردیش وەك هەر میللەتێكی تر بە پێی لێكدانەوەی خۆی و شێوازی گوزراشت كردنی خۆی لەوەی كە لەو ئاینەدا گەردوونییە گوزارشتی لەوە كردۆتەوە كە گەردوونیە. بۆیە لێكدانەوەی كوردی بۆ دەقە ئاینییەكان لێكدانەوەیەكی كوردیە و جیایە لە لێكدانەوەیەكی عەرەبی یان پاكستانی یان فارسی یان توركی.

عرفان مستەفا/کوردناس و توێژەری فەلسەفە

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🌐لێكدانەوەی كوردیانە بۆ ئیسلام دوو بنچینەی هەیە، بنچینەیەكی عەقڵی و بنچینەیەكی ئەخلاقی.

🔹بەشی 3

ئەم لێكدانەوەیەش لە سەردەمی دەوڵەتدارییە كوردییەكەی ئەیبووبیەكاندا كە سەلاحەدین دایمەزراند دەست پێدەكات، سەڵاحەدین چاكبوونی كرد بە بنچینە بە پێی بنەمای چاكبوون مرۆڤ شیعە بێت یان سوننە، مەسیحی بێت یان موسڵمان یان جوو، ئەوە گرنگ نییە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە چاك بێت و ئاشتی بوێت، هەر ئەمە وایكرد سەڵاحەدین بتوانێت لە هەمان كاتدا سوپاسالاری خەلیفەی عەیاسیی سونی بێت و وەزیری خەلیفەی فاتمی شیعە بێت. جگە لەوەش هەر ئەمە وا دەكات كە پشتیوانییەكی زۆری لە لایەن مەسیحی و جولەكەشەوە بكرێت و دواتر لە جیهانی مەسیحیەتدا و لەلای جوڵەكەش ببێت نموونەیەی سەركردەیەكی ئاینی باڵا. هەر لەسەردەمی ئەیوبیەكاندا دوو موشەرعی گەورەی كورد هەن كە یەكێكیان سەیفیدین ئامەدییە و ئەوی تریان سراجەدین ئەرموویە، كتێبەكانی ئەو دوانە لە اصوڵی فقه دا، لوتكەی ئەو زانستەیە و لەلای ئەوان عەقڵ بنمایە بۆ اصولی فقە كە ئەو زانستەیە دەبێت حوكمە سشەرعییەكان بەپێ ئەو زانستە بدرێن. كۆی حوكمە شەرعییەكانیش بە زانستێكی تر ناو دەبرێت كە پێی دەوترێت فقە. هەر لەو سەردەمەی سەلاحەدیندا و بە هۆی ئەو لێكدانەوە كوردییە بۆ قورئان سوننەت، دەرگا لە سەر عارفێكی وەك ئیبن عەرەبی و جەلالەدین رۆمی دەكرێتەوە، كە بتوانن ئەوە بڵێن كە یار واتە خودا هەر هەمان یارە چ لە مزگەوتێكدا بێت یان لە كەنیسەیەكدا بێت یان لە دیرێكدا بێت. هەر ئەم لێكدانەوە كوردییە كە دەبێت بنچینەیەك بۆ مەسەلەی لێبوردەیی ئایینی لە سەردەمی رۆشنگەریدا. كە لەلایەن یەكێك لە فەیلەسوفەكانی رۆشنگەرییەوە بە ناوی لیسینگەوە شانۆنامە گرنگەكەی لە باری لیبوردەیی ئاینییەوە دەنوسێت كە باس لە ناتان داناو سەلاحەدین دەكات. لە دوای سەردەمی ئەیبوییەكانیشەوە ئەم لێكدانەوە كوردییە بۆ قورئان سونەت بەردەوام دەبێت و لە لای عارەفە كوردەكانیش بەردەوام دەبێت. باوكی مەلا ئیدریسی بەتلیسی كە ناو حسامدەینە تەفسیرەكەی بۆ قورئان تەفسرێكی كوردییە بۆ قورئان، لە دوای ئەوانیش ئەمە هەر درێژەی دەبێت لە رێگەی تەریقەتی قادری و نەقشییەوە، تەفسیرەكەی مەلای گەوەرە كۆیە بۆ قورئان تەفسیرێكی كوردییە و لە بواری ئیلاهیات و اصول فقه و علمی كەلامدا دوای دواقوناغی لێكدانەوەی شەرعیانە و كەلامیانەی قورئان سونەت لەلایەن گەوەر زانای كوردە مەلا باقری بالەكی دەكرێت كە كتێبەكانی لە بواری زانستی كەلام و تەسوفدا لە لوتكەدان و ئەم پیاوە لە حەفتاكانی سەدەی پیشودا كۆچی دوایی دەكات. لە پال ئەویشدا مەلا عەبدولكەرمی مودریش و دكتور موستەفا زەڵمی هەن كە لە لێكدانەوەكانیان بۆ دەقە ئاینییەكان سەر بەو پارادایمە كوردییەیە. لە لێكدانەوە مۆدێرنەكانیشدا بۆ ئیسلام سەعدی نورسی و ئەحمدی موفتیزادە و ناسری سوبحانی لێكدانەوەیەكی عەقڵی ئەخلاقیان بۆ ئیسلام هەیە. ئەوەی لە باشور بڵاو بووەتەوە لە راستیدا لێكدانەوەی سعودی و میسری و پاكستانییە بۆ دەقە ئاینییەكان نەك لێكدانەوەی كوردی. بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە كە لێكدانەوەی مۆدێرنی كوردی بۆ ئایین نییە، بە پێچەوانەوە عەقڵانیترین و ئەخلاقیترین لێكدانەوە بۆ ئیسلام لێكدانەوە كوردییەكەیە. بە كورتی و بە كوردی لێكدانەوەی كوردی بۆ ئایین سەر بە مەزهەبی خۆشەویستیییە نەك مەزهەبی رق و بوغز و كینە، لەسەر مەزهەبی ئاشتییە نەك جەنگ و خوێن ڕشتن.


عرفان مستەفا/کوردناس و توێژەری فەلسەفە

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Audio
🔹ڕۆنان

🌐بابەتێکی تایبەت لە سەر موسیقی کوردی و پرسی نەتەوەیی

✔️تکایە گوێی بۆ بگرن

🎙دڵزار عابیدی

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵کوردبوون لە جیهاندا

فانۆن لە کتێبی "پێستی ڕەش دەمامکی سپی"باس لە قەیرانی ئینسانی ئەفریقایی دەکا ئاماژە بەوە دەکات کە ڕەش‌پێستەکان لە بۆغزیانەوە لە زاتی خۆیان کە گوم بوون لە ناو دونیای مەعریفی و سایکۆلۆژی داگیرکەر ئیتر تا ئەو ئاستە لە خۆبەکەمزانین دا ئەبەزن و سەرقاڵی ئەوەن کە ببنە سپی."بۆ ڕەش پێست تەنیا یەک چارەنووس هەیە ئەویش سپی بوونە".فانۆن باس لە سەرکەوتنی ئەو کەڵکەڵەیە دەکا کە لە ناخی ڕەش پێستەکاندا چێندراوە"سپی بوون نیشانەی گەورەبوون و مەزەن بوونە".هەموو شتێکی پیاوی سپی مەزنە،شێوازی خواردنی،جل‌وبەرگی،قسەکردنی،سیاسەتی،بیرکردنەوەی،سێکسی،چوونە سەر ئاودەستی،هەموو شتێکی ڕەش مایەی شەرمەزاریە.

ئەم بێزهاتنەوە لە خۆ و دنیای خۆ بە پلەیەک دەگا کە ئینکاری ئینتمای نەتەوەیی و ئایینی[لێرە مەبەست ئەو جۆرە لە ئایین نییە کە سەرقاڵ سروت و عیبادەتە ڕۆکەشیانە بێت و بەشێوەی توندئاژۆی گوتاری و کرداری هەڵ ئەکوتێتە سەر کۆمەڵگا بەڵکوو ئەو لایەنە ڕۆحی و مەعنەویە بۆ پڕکردنەوەی بەشی وجوودی مرۆڤ]خۆی دەکات و دەگاتە ئەو ئاستەی کە بڵێ(حەزم دەکرد کورد نەبوومایە)چی بکەم بە کورد خەلق بووم؟

زیادەڕۆیی لەم دیاردەدا بە مەرگی هەموو بەهایەکی ئینسانی کۆتایی دێت.کەسی داگیرکراو ڕزگاریەک لە وەزعی خۆیدا نابینێتەوە جگە لە هاوشێوەکردنی خۆی لەگەڵ کەسی داگیرکەر و دنیای ئەوانی دیکەدا و ئینکارکردنی مێژوویی و کۆمەڵایەتی ئینتمای خۆی.هێزە داگیرکەرەکانیش لەم مامەڵەکردنەدا زەویێکی پتەو دەبیننەوە بۆ زیاتر چاندنی تووی خۆبەکەمزانین و لە خۆدان و خۆبەهیچ زانینی کەسی داگیرکراودا.کەسی داگیرکراو لەم حاڵەتەدا لە نامۆبوونێکی ترسناکدا دەژی،لە دژایەتیکردنی ماڵی خۆ و خۆهاوشێوەکردن لەگەڵ هێزی داگیرکەردا.کەسی داگیرکراو موبتەلایە بە نەخۆشی(خۆشەویستی خۆ نیشاندان)نامۆبوونێکی تێدایە لە هەر شتێک کە موڵکی خۆ و سەربەماڵی خۆی بووە.

دوژمنانی کورد بە درێژایی مێژوویەکی دوور و درێژ بەرمەبنای بەرنامەیەکی داڕێژراوە لە سەر خولقاندنی ئەم زەینە،کە زەینی کەسێکی داگیرکراوە،لە نێو کوردا کاریان کردووە لەو ڕاستیەوە کە زەینێکی لەم جۆرە هەرگیز ناتوانێ بە تەنگ ماڵی خۆیەوە بێت و ماڵی خۆی بۆ ڕێک ناخرێ.

خەباتی گەورەش لە لایەکەوە لە هەڵوەشاندنەوەی هەمووی ئەم داگیرکاریەی زەینی تاکی کوردە بە مەبەستی پاککردنەوە تا بتوانین هەم ماڵی کوردی وەکوو ئەوی کە هەیە لەو دیو وەهمەکانەوە ببینین و هەم بە ویژدانیشەوە ڕاستگۆیانە لەگەڵ ناهەمواریەکانماندا مامەڵە بکەین.خەباتی ڕاستەقینە کار کردنە بۆ لە دایک بوونی ویژدانێکی تەندرووست.

فارۆق ڕەفێق

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔹عاشقی کوێر

🔹عاشق چاو لە حەق و باتڵ ناکات.

🔹عەشق هێزێکی غەریب لە ناخدا درووس ئەکات کە دەس ئەنێت بە بیناقاقەت.

🔹عاشق دەمرێ،مردنێکی وەهمی لە پێناو مەعشووق.

🔹عەشق مەترسیدارترین شتە لە هەمان کاتیشدا ئەتوانێ بەستێنێکی ئارامی بێ بۆ مرۆڤ لە پێناو چاکەبووندا.

🎙عێرفان مستەفا

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🟥 ڕازێک لە ژیانی ئەدەبیم!

من؛ وەکوو نووسەرێکی ناوداری ئەم وڵاتە، خاوەنی چەندین ئاسەواری ئەدەبیم. چەندین جار لایەنگرانم ڕێزیان گرتووە لە چالاکی ئەدەبی و کەلتووری "من". بەڵام ئەمڕۆ پێویستە ڕازێکتان لەلا بدرکێنم کە سی ساڵە لە دڵی خۆمدا ڕامگرتووە و خۆمیش نازانم چۆن هەتا ئێستا نەمهێشتووە ژن و منداڵ و دۆستانی نزیکم پێی بزانن.

ڕازەکە ئەوەیە کە سی ساڵ بەرلە ئێستا، بووم بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ئەم گۆڤارەی کە ئەمڕۆ ئێوە خاوەنین. زۆر حەزم دەکرد ببم بە کەسێک وەکوو نووسەرە مەزنەکان کە خەڵک هەمیشە بە حورمەتەوە ناویان دێنن. بەڵام هەر زوو بۆم دەرکەوت کە من پیاوی ئەو ڕێگا نیم. ئەو کارە، خوێندەواری دەوێ، شەونخوونی دەوێ، هەستی جوان و بوێری و ئامانجی بەرزی دەوێ. دەبێ قازانجی خەڵک لە بەرچاو بگریت... بۆیە تەنیا، کارم بوو بە نووسینی هەواڵ سەبارەت بە گەندەڵەدزی و ڕووداوی هاتوچوو و چەن شتی کەم بایەخ.
بە هۆی کار لە گۆڤار لە گەڵ کابرایەک بووین بە ناسیار. ڕۆژێک ئەو کابرا پێشنیارێکی سەیری هێنا ئاراوە! دەیگوت من تەنیا حەزم لە پارەو ماڵی دنیایە. زانیومە ئەتۆش زۆر بێزووی(مەگیرانی) شۆرەت و ناوبانگ دەکەی. من بابەتت بۆ دەنووسم، تۆش لە گۆڤارەکەتان بە ناو و وێنەی خۆتەوە بڵاوی بکەرەوە. لە سەدا هەشتای داهاتی ئەو نووسراوانە بۆ من بێت، ناوبانگ و دانیشتن لە ڕیزی پێشەوەی کونفرانس و کۆبوونەوەکانیش بۆ تۆ.
وتم جا ئەگەر خەڵک بەو کەینوبەینە بزانن دەمانکەن بە پەندی عاڵەم. وتی خەڵک زۆر لەوە شوورەییتریان دی و هیچ نەقەوما. وتم ئەی باری ئەخلاقیەکەی؟ وتی:کام ئەخلاق؟  ئەمڕۆ کەس ناوێرێ بەرهەمی خۆی بداتە دەستی فڵانە مامۆستای ناودار، خێرا بە ناوی خۆیەوە بڵاوی دەکاتەوە. فیسارە مامۆستا بە دەستی قوتابیان و فێرخوازان بابەتی زۆر کۆ دەکاتەوە و دواییش دەیکاتە موڵکی خۆی. بە هیچ شێوازێک نایەڵن کەس سەر دەربێنێ نەوەک لە خۆیان سەرتر بێت و لەوەش ناشیرینتر... دەی خۆ من و تۆ نە بەرهەمی ڕەنجی خەڵک دەدزین، نە بەر بە پێشکەوتنی خاوەن بەهرەکان دەگرین ونە... من تەنیا قەڵەمی خۆمم بە تۆ فرۆشتووە و نرخەکەشی دیارە. ڕاستیەکەت دەوێت، من نامەوێ وەکوو ئەوانە بم کە وتیان هونەرو قەڵەم بۆ فرۆش نابێت. کەچی لە دوایی، بۆ خەرجی ماڵەوە بە ناچاری وڵک و گورچیلەی خۆیان دەفرۆشت.

ئاخری ڕێکەوتین. خودا حەقە، جگە لە من قەت بۆ کەسی دیکەی نەنووسی. کارمان لە برەودا بوو. وای لێهاتبوو دەمگوت فڵانە شت وا بنووسە، خەڵک وایان پێخۆشە. چاوەڕوان بووین، با لە کام لاوە دێت بەو بارەدا شەنمان دەکرد. لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا، کوڕان و کچانی ساکار و دڵپاک، شانی منیان ماچ دەکرد و مامۆستا، مامۆستا دەکەوتنە شوێنم کە پشتی وێنەیەکی خۆمیان بۆ واژۆ بکەم. لەو لاش کابرای نووسەر پارە لە سەر پارە، وای لێهاتبوو، شای بە گاوان نەدەگرت. سی ساڵمان بەو شێوە ڕابوارد. تووشی کێشەی وا نەهاتم. چەند جارێک بیستم کە خەڵک دەڵێن ئەم کابرایە هەر پارە کۆ دەکاتەوە و دەیشارێتەوە. بۆیە خۆم کرد بە خێرخواز و بەو شێوە ئەوەشم پینە کرد. لە هەر شوێنێک پێویست بە قسەکردن بوو، لە باتی قسەی بەڵگەمەندو ئاکادمیک، دەمکرد بە بەزمی درووشمدان، هاوڕێ لەگەڵ چەند وەشەی بێگانە کە خۆمیش ماناکەیانم نەدەزانی. دەمگوت ئێمەش وەکوو ئەدەبی ڕووس و فەرانسە پێویستمان بە ڕەوتێکی ئەدەبیە و من هەوڵی بنەڕەتی دەدەم کە گەورەیی زمان و هونەری ڕەسەنی خۆمان بە دنیا بسەلمێنم و... بەڵام دیارە کەسێک کە کەلتوور و هونەر و زمانی خۆی ناکاتە بناغەی کار و لە پێش چاوی سووکە، هیچ قسەشی بۆ دنیا نیە...

بەڵام ئێستا تووشی کێشەیەکی ڕاستەقینە هاتووم. کابرای نووسەر دەڵێ من سێ بووکم لە ماڵە، خەرجمان زۆرە. ئیستەرەم، پارەی زۆرتر. هیچ هەڕەشەو گوڕەشەش ناکات. تەنیا شاخی کردووە و هیچ نانووسێت. بەو مانگرتنەی، ناوبانگی من تووشی مەترسی هاتووە. منیش تەنیا تاریفی خەڵکم بۆ ماوەتەوە، جا ئەگەر با لەم کونەوە بێت ئەوەش نامێنێت.

ئێستا بەڕێزتان کە خاوەنی ئەو گۆڤارەن، ئاگادار بوون کە من چۆن نووسەرێکم. بەڵام ئەوەش بزانن کە ئەو نووسراوانە، ئامیان(هەوێن) و ئامێژەنی گۆڤارەکەتانە. جا قسە هەزارە، یەکی بەکارە. تکایە پارەیێک بە ناوی قەرز و فەرز یان خەڵات و بەرات یان هەرناوێک پێتان خۆشە دابین بفەرموون. هەم ناوەکەی من با نایبا و هەم فرۆشی ئێوەش بەردەوامە.

دینۆ بۆتزاتی_ئیتالیا/(محسن ابراهیم)

خوێنەری بەڕێز؛
قەڵەمی بەرز و هونەری ڕاستەقینە ناوبانگیش دێنێ. نە دەبێت و نە دەکرێت بەری پێبگرین. ئەگەر وابکەین لە ڕاستیدا بەهرەکان دەفەوتێنین. بەڵام ئامانجی ئەدەب و هونەر، بەرزی بیری ئینسانیە، نەک پارە و ناوبانگ.
زۆر پێویستمان بە سیستمەکی پەروەردە هەیە هەم بەر بە فەوتانی بەهرەکان بگرێت و هەم شارەزامان بکات کە ڕێگا نەدەین هەرکە بێت و بە درۆ و دەلەسە یان خۆ ڕووتکردنەوە، یان.. ببێت بە خاوەنی ئەدەب و هونەری وڵاتەکەمان...

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٣/٢١
هەڵسەنگاندنێکی_ڕەخنەیی_بۆ_کتێبی_سفری_لە_ماڵ_مانەوە_.pdf
135.6 KB
کتێبی "سفری لە ماڵ مانەوە: چوونەدەر لە ماڵی نائۆمێدی" بە قەڵەمی مەنسوور تەیفووری لە لایەن وەشانخانەی 49کتێب، چاپی یەکەم، سوێد 2024، بڵاو کراوەتەوە. لەم یادداشتەدا "بەڕێز خاکپوور" هەوڵ دەدات زۆر بە کورتی پێداچوونەوەیەکی ڕەخنەیی لەسەر ئەو کتێبە بێنێتە ئاراوە و ڕەنگوڕواڵەتی زانستیی و هەروەها ئایدیۆلۆژیکەکانی  ئەو کتێبە شەنوکەو بکرێت.

🔹گێڕانەوەی پێچەوانەی نووسەر لە سەر شووڕای بەڕیوبەری ئەو دەمی شاری سنە.

🔹نووسەر بە ڕوونی لە تەپوتۆزی شیکاریی ئایدیۆلۆژیکدا نووقم بووە، بە جۆرێک کە ئاراستەیەکی پڕاوپڕ لایەنگیرانەی تاکڕەهەندی ئایدیۆلۆژیک دەخاتە بەردەستی خوێنەر.

🔹جۆرێک باسی نوێخوازی و سیکولاریسمی سیاسی لای مامۆستا شێخ عێزەدین دەکات کە گوایە تەنیا ڕۆشنگەری لە کوردستان ئەوان بوون.

🔹بە بۆچوونی من تەیفووری بە ئەنقەست و بە مەیلی خۆی بە جێگەی تەفسیر، شێواندنی کاریکاتۆری دەخاتە بەردەستی خوێنەر

🔹چەمکاندنی  چەپەوانە و ئیدۆلۆژیک لە ڕووداوە مێژوویەکان،خۆ بە پێغەمبەر زانین و ڕزگار بەخش لە قەڵەمدان لە لایەن هەر تاک و گروپێک شتێکی نازانستی و لۆژیکیە،بە جۆرێک ئەویتر تاوانبارکردن و خۆ دەربازکردنە.


http://T.me/Mizankurdi
قوربان، قوربانان قوربانی دەکرا..
بەشی قوربانی بۆ ماڵان دەبـرا..

ئێستا بڕێ کەس قوربانی دەکەن..
بەشە جوانەکەی بۆ ماڵ خۆ دەبەن..

ئەمجار هەر بەوە خۆ ڕازی نابێ..
ڕان و پشت مازە، لە بۆ کەبابێ.

ئیتر هەژاران تۆزێ پێشە و پڵان،..
دەبووە نەسیبیان لە ڕۆژی قوربان..

قوربان، قوربانی کەڵە پیاوی ئەوێ،..
پیاوێ زۆر چاک و دڵ‌هەتاوی ئەوێ..

قوربان، قوربان بوو کردت قوربانی..
بە دڵێکی خاوێن بۆ خوای ڕەبانی..

لووتت بەرز نەبێ لەوەیکە دەتوانی..
مەڕێ یان گایەک بکەیتە قوربانی..

خووی دەمارگژی بکەرە قوربانی..
ڕووخۆش بە لەل خەڵک به مێهرەبانی..

دڵ ساف کە لە ڕق و کینەی بێ سەمەر..
تێهەڵدە لە خراپە و لە دڵ بیکە دەر..

ئەمجار خوای گەورە قوربانی ئاوا..
قەبوولی دەکات و نادرێ بە ئاوا..


🌹🌹🌹جەژنی قوربان لە هەموو موسڵمانان و بەتایبەتی خەڵکی کوردستانی ئازیز پیرۆز بێ


هەرمان ۹۷/٥/۲۹


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🟥 بیری ئازادی

لە ڕێگا، یەکێک لە سەربازەکان بە پێکەنینەوە وتی: بەرپرسانی ئەم بەندیخانەیە کە دەچین، دەرفەتێکی باشیان بۆت ڕەخساندووە.

لە قسەکەی تێ نەگەیشتم! کام دەرفەت؟ جا کارەسات لەوەش تاڵتر دەبێت؟ لە وڵاتی غەریب حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بە سەرتا بسەپێنن!؟

ئەو زیندانە تەنیا تایبەت بەوانە بوو کە سزایان، زیندانی هەتاهەتایی بوو. بۆیە کەس باسی ئازادی نەدەکرد. جۆرێک لە ژیان بوو کە هەر ساتێک مەرگێکی تێدا تاقی دەکرایەوە.

پاش چەند ڕۆژ تازە زانیم مەبەست لە دەرفەت چییە. لەو شارەدا نەریتێک هەبوو کە شێوەی یاسای بە خۆیەوە گرتبوو. هەرچەند مانگ جارێک، بەپێی پشکخستنی بەرپرسانی زیندان، یەکێکیان هەڵدەبژارد. دیانبردە سەربانی بەندیخانە. خەڵکی شاریش کە پێشتر ئاگادار کرابوون، بە گەورە و بچووک، ژن و پیاو، ڕووناکبیر و ڕەمەکی... هەموو دەهاتن. ئەو کەسە نیوکاتژمێر مەودای هەبوو کە وتارێک پێشکەش بەو خەڵکە بکات. جا ئەگەر خەڵک وتارەکەیان وەبەر دڵ کەوتبا، دەیانکرد بە چەپڵەڕێزان. واتە لە لایەن کۆمەڵگاوە بەخشراویت و ئازادی. دەنا ئەو تەنیا دەرفەتەش بۆ هەتاهەتایە دەبوو بە هیچ. تۆ کە جارێک لە لایەن دەستەڵاتەوە سزا دراوێت، ئەگەر جاری دووهەم لە لایەن خەڵکیشەوە تاوانبار بکریت، واتە دەردەکەت لێ دەبێت بە دوو.
ڕۆژانی هەوەڵ لەچەند کەسێک کە ساڵانی ڕابردوو، دەست لە گۆچان درێژتر لە سەربان گەڕابوونەوە، پرسیارم کرد، بەڵام تەنیا زەردەخەنەیەکی تاڵیان پێشکەشم کرد! ئاخۆ باسی چییان کردووە؟ چۆنیان باس کردووە؟ گریاون؟ پاڕاونەتەوە؟ هاواریان کردووە؟ ئەو خەڵکە بە چی ڕازی دەبن کە ئەو ئازادیەت پێ ببەخشن؟؟؟

دەیانگۆت لە ڕابردوودا چەند کەسێک توانیویانە ئازاد بن. بەڵام وەکوو ئەفسانە دەهاتە بەر گوێ. لانیکەم هەتا نۆ ساڵ، ئازادی وەکوو پڵاوی خانەقا هەر ناوەکەی بوو. کەس تامخوای نەکرد. ئەو نۆ ساڵە بە شەو و بە ڕوژ بیرم لێ دەکردەوە. ئاخۆ ئەوە ناوی دەرفەتە یان ئەشکەنجە؟ چاوەڕێ بوون، خۆی ئەشکەنجە نییە؟ کاتێ تۆ یەکجار مافی قسەکردنت هەیە ئەویش کاتەکەی دیاری نەکراوە، ئەشکەنجە نییە؟ کاتێ کابرا بە لاوی هاتۆتە زیندان، ئێستا پیر و کوێر، بە لێو قەبرەوە دەلەرزێ، تازە ئازادی بۆچییە؟ ئاخۆ ئەوە ئەشکەنجە نییە کە کابرا هاودەنگ و هاودەردی تۆیە و لەلات دانیشتووە بەڵام حەز بە ئازادی تۆ ناکات؟ ئەشکەنجە نییە کە هەرکەس وادەزانێت ڕازی ئازادی تەنیا لای خۆیە و باقی سەرلێشێواون و ئازادیەکەشی تەنیا بۆ خۆی دەوێت؟ ئاخۆ خەڵکی شار بۆ قسە و هاواری تۆ، وەکوو بەزمێک بۆ ڕابواردن ناڕوانن؟ ئازادی تۆ ئەسیری چەپڵەی ئەوانەوە؟ بۆ دەبێ کارت بکەوێتە لای کەسانێک کە باسی ئازادی و گوێزژماردن بەلایانەوە یەکێکە؟ سواڵی ئازادی مانای هەیە؟

ڕۆژێک وتیان دوو کاتژمێری دیکە حازر بە. تۆ هەڵبژاردەی ئەمجارەی. خەڵک چاوەڕوانن.
هیچ دڵەڕاوکەم نەبوو. حازر و ئامادە بووم.  لە پاش نۆ ساڵ بیرکردنەوە لەخۆم، لە کۆمەڵگا، لە ئازادی، من وڵامی هەموو ئەو پرسیارانەم دەزانی. 

دوو سەرباز منیان بردە سەربان و تەنیا لەبەرانبەر بەو خەڵکە بەجێیان هێشتم. قنج و قیت ڕاوێستا بووم و سەیری ئەو خەڵکەم دەکرد. یەکێک هاواری کرد: دا دوو قسەی خۆشمان بۆ بگێڕەوە، با تۆزێ پێبکەنین. یەکێکی دیکە بە قاقاوە وتی برا بێتاوانەکەم، دەزانم دایکی پیرت چاوەڕێتە، ئەگەر هەتا ئێستا نەمردبێت! ئەوی دیکە وتی: جا ژن و منداڵت تاوانیان چییە؟ تۆ ئەوانیشت بەدبەخت کردووە. ژنێکی زەردئەسمەری،  سینگ و بەرۆکی خۆی ئاوەڵا کردبوو. هاواری دەکرد: بۆ ئێرە بڕوانە....
بەڵام من بێدەنگ لە بێستنی ئەو هەموو قسانە کە هیچیان بۆم گرینگ نەبوو، تەنیا بۆ ئەو خەڵکەم دەڕوانی. زۆریان ڕست و کەمم بیست. ئاخرەکەی یەکێک وتی براگیان بۆ هیچ قسەیەکمان بۆ ناکەی؟ خۆ تۆ تازە هاتوویت... جەماوەر بێدەنگ بوون. زۆر لەسەرەخۆ ڕووم کردە خەڵکەکەو وتم: من لەسەر داخوازی خۆم لێرە نیم. بەرپرسانی زیندان بۆ خۆیان منیان هەڵبژاردووە. دەنا من قسەیەکم نییە کە ئێوە پێی کەیفخۆش بن. من لەم زیندانەدا ڕازی بەختەوەریم دەستخستووە. من لە ئێوە ئازادترم. ئێستاش کە منیان هێناوە، تەنیا تکام ئەوەیە، مەرد بن و ئەو بەختەوەریەم لێ تێک مەدەن. من لێرەدا بە ئاواتی خۆم گەیشتووم...
پاش چەند چرکە، لەو بێدەنگیەدا، دەنگی چەپڵەیەک و دوان و دە و سەدان چەپلە بەرزەوەبوو. من هەر دەمڕوانی...
کە هاتمە خوارەوە، وتیان: لە ئێستا بەولاوە تۆ ئازادی....

دینۆ بوتزاتی_ئیتالیا/(محسن ابراهیم)

خوێنەری خاوەنبیر؛
ئەو پیاوە بە هۆی بیڕکردنەوەی قووڵ، لە مانای ڕاستەقینەی ئازادی تێ گەیشت. زانی کە ئازادی لە پێشدا لە دەروونەوە چەکەرە دێنێت. کاتێک کە تۆ زاڵ دەبی بە سەر دەروونی خۆتدا. نە گاڵتە و نە چەپڵەی خەڵک کار ناکاتە سەر ویست و ئیرادەت. بە پێچەوانەی ئەو چەند کەسەی پاڵ دیوار، کە ئازادییان بە قاقای بڵحانە و قسەی سووک دەزانی، یان ئەو ژنە کە ئازادی لە ڕووت بوونەوەدا دەدیت...

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٤/٠٢