میزان - کـوردستان
1.67K subscribers
201 photos
164 videos
69 files
893 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
🔵 عوبەید کێیە؟

🔹دوای خنکانی هەڵەبجە، مامۆستا؛ شێرکۆ بێکەس سکاڵایەکی دوورودرێژ سەبارەت بە بێکەسی و چارەڕەشی کورد، ئەنووسێ و داوا لە فریشتەی ڕەشپۆشی شێعر ئەکا، بیبا بۆ باڕەگای خوا. ڕۆژی دوایی کە فریشتە دێتەوە، سکرتێری پلەچواری نووسینگە بە ناوی عوبەید لە دامێنی هەمان نامە بە عەرەبی نوسیبووی: "گەوجە بیکە بە عەرەبی. کەس لێرە کوردی نازانێ و نایبەین بۆ خوا."

ئاخۆ عوبەید کێ بووە؟ هەر بەپێی ئەوەی کە عوبەید زانیویە کە ناوەرۆکی نامەکە کوردییە، دیارە عوبەید خۆی کورد بووە. بەڵام من دڵنیام عوبەید تەنیا یەک تاکەکەس نییە. زۆر عوبەیدمان هەیە:

عوبەید هەرئەو ژەنیارە کوردەیە کە گۆرانیی کوردی ئەبا بۆ گۆرانیبێژی بێگانە.

عوبەید هەرئەو نووسەرە کوردەیە کە قارەمانی ڕاستەقینەی خۆمان ئەکا بە چیرۆک بەزمانی بێگانە و ناوەکوردیەکەی ئەگۆڕێ ،تا ببێ بە قارەمانی ئەوان.

هەرئەو ڕوناکبیرە کوردەیە کە سەر و بنی قسەی نیچە و کانت و مارکس و دیکەی ناودارانی ئەورووپایە، کەچی ناتوانێ بیری بێگانە بهێنێتە سەر هێڵی خۆماڵی و ڕەخنەیان لە سەر بنووسێ و شتێکیان لێ زیاد بکا، کە کوردیش لێی تێ بگا.
عوبەید هەر ئەو کەسانەن کە بەناوی ئایینەوە خۆیان لێ کردین بە نیوەخودایەک و هەر بەناوی ئایینەوە کاریان تەقدیسی کەلتوور و زمانی بێگانەیە.نەبە کەڵکی ئێمە دێن و نەبێگانەش پێی ئەزانی.

عوبەید هەر ئەو خاون میدیایەیە کە درامای پڕ لە شوورەیی تورکی، کە ئاشکرا بێڕێزی بە کورد و کەلتووری کوردیە، ئەکا بە کوردی. نە باسی وەرگێڕانە کە کورداندنی درامایە.

عوبەید هەر ئەو ڕووناکبیرەی کوردە، کە لە ماڵەوە لەگەڵ بنەماڵەی بە زمانی  کوردی قسان ناکا، لە ڕووی هەڵنایە تا سەر شەقامی خۆیان بە جلی کوردییەوە بڕوا و شانازی بەوەی ئەکا هەتا ئێستا نەچۆتە فڵان گەڕەکی لاخواروی شار.

عوبەید هەرئەو ناوەزلانەن کە بۆ مردنی شاعێر و نووسەر و هونەرمەندی بێگانە خۆیان لە قوڕ ئەنێن کەچی، هەرەگەورەکانی خۆمان هەر ناناسن تا بزانن کە، کەی هاتوون و کەی مردوون. 
عوبەید هەر ئەو کەسەیە لە پرۆگرامێک چەند کاتژمێر باسی فڵان جۆرە خۆبادانی بێبایەخی هونەرمەندی "خارجی" ئەکا، کەچی عارف جزیری وشاکرۆ هەر ناناسێ تا بزانێ باسی چیان کردوە.

هەر ئەوانەن کە کوردایەتی ڕەسەنیان تووشی دەیان ئیسم و ئایدۆلۆژی کرد و نەیانزانی گەلەکەیان لە چە ئاست و بارودۆخێکدایە .
هەر ئەوانەن کە کاسبی بە کوردستان ئەکەن و ناشیانەوێ پێشکەوێ تا بازاریان لەبرەو نەکەوێ.
عوبەید ئەوکەسەیە کە، وێنەیەک لە کورد دادەڕێژێ کە بێگانە پێی خۆشە.

هەرئەو کەسەیە کە مێشکمان بە بیری ناڕەسەن ژاراوی ئەکا.

عوبەید هەرئەو کەسەیە کە بە ناوی ئەدەب و هونەری کوردی مەبەستی هەڵفریواندنی ژنان و کچانە. و ... و ... و ..

عوبەید لەهەمو شوێنێک گەرای داناوە.

لە دواییدا، بەڕێزان، سەیری ژیانی گەورەکانمان بکەین؛ بەسەربەرزی ژیاون. هاو ڕەنگ و هاو خەمی خەڵک بوون و سەربەرزی  مێژویشن. بەڵام، کام عوبەیدی ئاخربەخێرتان دیوە؟ عوبەیدبوون نە هونەرە و نە زیرەکی. هەر سووکیە و بێقیمەتی. ئەوانەی کە بەدڵ خزمەتیان بە کورد کردووە، لە دڵی هەزاران مرۆڤی بەشەرەفدا ئەژین و ئەژیێنەوە. عوبەیدەکانیش زۆریان هێشتا نەمردوون، فڕێ دراون.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۱/۱۱/۰۸


👇👇👇👇

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 بەشێک لە ژیانی کاکە ئەحمەدمفتی زادە

🅾 ئەحمەدی موفتی زادە بیرمەند و بانگخوازی ئیسلامی، کوڕی مەولانا مەحموودی موفتی لەساڵی 1312 کۆچی هەتاوی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بە دنیا هەڵێنا.

لە تەمەنی هەرزەکاریدا بۆ فێربوونی زانستی ئیسلامی روویکردە باشووری کوردستان و دەگوترێت لە ماوەی کەمتر لە ۴ ساڵ و بەهوی ئەو زیرەکیەی کە تێدا بووە، توانیویەتی قۆناخەکانی زانستی ئیسلامی بە سەرکەوتوویی ببڕێت.

🌐20ی ڕێبەندان هاوکاتە لەگەڵ شەهیدبوونی کاکە ئەحمەد موفتیزادە

💠 کەناڵی ئاسمانی رووداو

🕰 کات:  ۴:۲۲

👇👇👇👇👇

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەتا دوێنێ
تروسکانی چاوەکانت
هەناسەی ژینی ئێمە بوو،
په‌لکی لە ڕۆحمان دەخشاند
پەنجەی ڕەشی ناهومێدی
لە هەموومان دوور خستبوو...
هەتا دوێنێ
بۆنی خۆشی مێهرەبانیت
بە سەربانی دنک دنک خانووەکانی ئەم گوندەدا
فڕکەی دەکرد، دەهات، دەچوو
لفت و ناز و خۆشەویستی
بە سەر حەوشە و دیوەخانی پرژاندبوو...
هەتا دوێنێ
دەنگی نه‌رمی پڕ لە تینت
تەک کوندەبووی نەواچی‌دا
زەماوەنیان ڕێ دەخستوو
تاقتاقکەرەی شەوانەیان
تەک سپێدەی بەیانی‌دا ئەدا بە شوو...
هەتا دوێنێ
قژی چەرمووت
هه‌ر وەکوو بەفر،
جه‌سته‌ی ساردی نیشتمانی داگرتبوو
منی کەوباڕ لە باوەشیا
لانەیەکی خۆشەویستیم سازکردبوو...
هەتا دوێنێ
هەموو خۆش بووین
کەوانەی خۆشەویستیمان
لە دەورتدا حەڵقە دابوو؛
تەنیا خودای گەورە نەبێ
ئۆقرەی نەبوو
کەواکەتی توند گرتبوو
بێ‌قەراری
دیداری خۆشەویستی بوو...
بەڵام ئەمڕۆ
یەک یەک، هەموو
خێڵ و گوند و کوندەبەبوو
کەوباڕی لە قەسپە کەوتوو
هەر دەگریان
خەمی قورسی بێ‌تۆییان
لێ نێشتبوو...
تەنیا خودای گەورە نەبێ
پێدەکەنی و زۆر خۆشی بوو،
دەستی لە ملت کردبوو و
کەواکەیشتی
بە لقە دارێکی بەهەشت هەڵواستبوو...

#جەمیل_محەممەدی

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan
🔴 تەلیسی بەتاڵ

سەردەمی منداڵی لەدێهات جۆرە تەلیسێک(گۆنی) هەبوو، پێیان ئەوت سێخەت. پتر لە ۱۲۰کیلۆ گەنمی ئەگرت. پاش ساڵەهای ساڵ ئاوارەیی و دوورەوڵاتی، ڕێم کەوتەوە دێهاتەکەمان. لە پیرە پیاوێک پرسیارم کرد: ئەرێ ئەو جۆرە تەلیسانە چییان بەسەر هات؟ فەرمووی تەلیسەکان هەر ماون. وتم ئەی بۆ نایان بینم؟ فەرمووی ئاخر ئەو پیاوانە کە پڕیان ئەکرد لە گەنم و بە کۆڵ ئەیان بردەوە بۆ ماڵ، نەماون!

لەوەتا لە بیرم دێ، ئەڵێن زمانی کوردی خاوەنی ئەوەندە هەزار وشەی ڕەسەنە. دایکی زمانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوە ڕاستە. بە دەیان و سەدان وشە لە قورئان ڕیشەیان کوردییە. ئەوەندە بەشی زمانی فارسی لە کۆردیەوە وەرگیراە. تەمورەی کوردی کۆنترین سازی عاڵەمە. سیاچەمانە هەر گاتاکانی زەردەشتە. مێژووی هۆرە ئەگەڕێتەوە بۆ پێش دروس بوونی زمانەکان. جل و بەرگی کوردی تێکەڵاوێکە لە کەلتوور و مێژوو، حەیا و نەجابەت،جگە لە باسی جوانیناسی زۆریک وردەکاری زانستی تێدایە و...و...و...

جا؛ بەم هەمو سامانەوە کورد گرفتێکی هەیە، ئەویش ئەوەیە زمانەکە و هونەرەکە و جل و بەرگەکە لێمان بووە بە تەلیسی بەتاڵ. بەکوردی کە نازانین بنووسین، جلەکەش لە ڕوومان هەڵنایی لەبەری کەین، گۆرانییەکەش گۆی ناگرین. هەر ئەوەندە و بەس. جا بۆیە هەر دەستەیێکمان بوین بە سواڵکەر لە بەردەرکەی بێگانەیەک یان بۆ زمان یان بۆ لیباس یان بۆ هونەر یان هەرسێکیان. بۆیە کوردی ئەمڕۆ سەرلێشیواوە.

چینی هەژار تا ڕادەیێک هێشتا باشن. وشەی ڕەسەن لە وتاریان هەر دەس ئەکەوێ لە جلە کەش عاریان نایێ. بە گۆرانیەکەش دڵخۆشن. قوڕی سەرەکی بە سەر ناوە زلەکانەوەیە. زانای وامان هەیە تەواوی ژیانی تەرخان کردووە بۆ شەرحی دیوانی فڵان شاعێری عەرەب. تۆ بڵێی چوار سەد ملوێن عەرەب هەر بەتەمای ئەون؟ جا نازانم بۆ هەوڵێک نادا بۆ شەرحی دیوانی سافی هێرانی(چووزانێ سافی هێرانی کێیە). ئەوانن کە ئەرکی نەتەوایەتی خۆیان  بەجێ ناهێنن و پێناسە کوردییەکە شەل ئەکەن.

زمانی ئاڵمانی ئەمڕۆ زمانێکی زۆر بە هێزە لە فەلسەفە و ئەدەبیات دەس پێ ئەکا تا دە چێتە ناو ماشێنی بێنز. چوونکا گەورە پیاوانێک وەکو: گوتە، کافکا، شوپنهاور، هابرماس، نیچە و ...

سەدان گەورە پیاوی تر لە هەمو بوارەکانا بە بیری زۆر قوڵیان زمانی ئاڵمانییان زۆر بەرز کردۆتەوە. سەدان ساڵە خۆیان لەژێر کاریگەریی زمانی لاتین دەرهێناوە و شانیان داوەتە ژێر تەلیسی سێخەتی زمان و ئەدەب و کەلتوری نەتەوەکەیان. ئەمڕۆ لە هەر دە کتێب لە جیهان یەکێکی بە زمانی ئاڵمانی لە چاپ ئەدرێ. دنیا منەتباری زمانەکەیانە. نوسەرێکی گەورەیان هەبووە بە ناو؛"مازوخ"، لە ڕۆمانەکەی ئەوەندە بە ڕێک و پێکی باسی دەروونی قارەمانی چیرۆکەکە ئەکا کە چۆن ئەبێتە هۆی ئازاردانی خۆی، ئێستا دروون ناسەکان بەو جۆرە نەخۆشانە ئەڵێن "مازوخیست". ئەدەبیاتیان کاریگەرە تەنانەت لە سەر زانستی پزشکیش و زۆرێک لە زانستەکانی تر. هەموو گەلانی عاقیبەت بە خێری عاڵەم هەروان.

نووسەرانی ئێمە یان هەر بە عەرەبی و فارسی ئەنووسن یان لە مێشکیاندا بە زمانی بێگانە بیر ئەکەنەوە جا بە کوردی ئەیهێننە سەر کاغەز. خۆ دیارە بۆنی شنەی شەماڵی کوێستانی کوردی لێ نایە جگە لە بۆنی بیری بێگانە. دەی کەی کورد ئەیەوێ بەو زمانەی دەس بکا بە نووسینی پتەو؟لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا باسی دەنگی  ڕەسەنی زیرەک و ماملێمان بۆ ئەکەن، کەچی کاتێ لێیان نزیک ئەبیتەوە ئەبینی خۆیان قەت گوێیان بەو دەنگانە ڕانەهاتوە. بۆیە لەم شارا یەکێک شک نابەم بزانێ زیرەک بۆ وتویە هەڵم بگرن بە سێ وبە دوو، یان بە سێ و بە چوار. باسی چە نەریتێک ئەکا؟ کاتێ وتت ئەمە دەردی ئێمەیە یەکسەر ئەچنە سەر هێڵی سیاسەت. دەی خۆ هەزاران کوردمان هەیە لە ئامریکا و ئەوروپا خۆ ئەوان لە ناوخۆ خراپترن. ئێمە پیاوی ئاگای خاوەنزانستمان کەمە. پیاوی ئاگای خاون زانستی دڵسۆزمان کەمترە. تەنیا و تەنیا دڵخۆش بەو کوردانەم کە جلی کوردییان پێ عار نەبووە، بە شێعری مامۆستا قانێع گریاون و هەر بە دڵ خۆیان بە بەختەوەر ئەزانن کە سەر بەنەتەوەیێکن کە عەلی مەردان و تایێر توفێقی لێ هەڵکەوتووە. نابن بە سواڵکەر بۆ شتێک کە خۆیان هەیانە. بۆیە هەوڵی دەوڵەمەندی زمان و ئەدەبی کوردی ئەدەن. ئەگینا کوردی خۆبەکەمزان هیچی لێ شین نابێ جگە ناهومێدی،چۆنکا ئەو کڕنوش بۆ بێگانەیێک ئەبا کە ڕەنگە هەر کورد بە بەشەر نەزانێ. جا با بە فەرمایشتی مامۆستا هەژار کوڕی حەزرەتی پەلەپیتکەش بێ.

: عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۱/۱۱/۳۰


👇👇👇👇

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔹 کورته‌باسێک له سه‌ر زمانی دایکی
به بڕوای من، خۆ به که‌م زانین و له خۆ نابووت بوون، ئه‌گه‌ر ده‌ردێکی گرانتر و نه‌خۆشییه‌کی تووشتر له ده‌مارزلی و خۆ به زل زانین نه‌بێ، که‌متریش نییه.
باش بڕوانین، ده‌بینین: تا هه‌زاران و هه‌زاران ماستاوکه‌ری له‌خۆنابووتی هیچ‌وپووچی ئاماده‌ی نۆکه‌ری نه‌بن، دیکتاتۆرێکی ملهوڕ و خوێنڕێژ مل ڕاست ناکاته‌وه و بۆی ده‌ست نادا سواری سه‌ری میلله‌تێک یا میلله‌تان ببێ و ده‌ست بۆ گیان ماڵ و نامووسیان به‌رێ.
یه‌که‌م نیشانه‌ی خۆبه‌که‌م‌زانی ئه‌وه‌یه‌: شتی خۆتت پێ که‌م‌وکورت و بێ‌بایه‌خ بێ و هی هاوساماڵ و دیترانت لا گرانبایی.
ڕاسته، ئێمه‌ی ئینسان، له‌سه‌رمانه خۆمان دین و ئایینمان هه‌ڵبژێرین و هیچ شانازییه‌کی پێوه نییه و بگره عه‌یبیشه که بیروبڕوامان به‌رهه‌می چاوبڕین و لاساکردنه‌وه‌ی دیتران بێ؛ به‌لآم به پێچه‌وانه‌وه، زمان و فه‌رهه‌نگ بۆ هه‌ر تاکێک و هه‌ر میلله‌تێک، به‌رگی یه‌که‌م و دێڕی سه‌ره‌تای ناسنامه‌ی میللی و به‌ڵگه‌ی بوون و مانه‌وه‌یه‌، له سه‌ر ئه‌م دنیا پان‌وبه‌رینه....

👇👇👇👇👇

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan
دەگێڕنەوە لەو کاتەیدا کە دەیانهەویست  پێشەوا قازی محەممەد لە سێدارە بدەن لەبەر ئەوەی کە بۆ خۆی دەستی بەسترابوو بە کوردێکی پاڵدەستی خۆی دەفەرموێ ئادەی ئەو وەسییەتەم بۆ بنووسە
کابرا دەڵێ ئەمن بەکوردی نازانم بنووسم
قازی هەناسەیەک هەڵدەکێشێت و بە داخ و پەژارەیەکەوە دەفەرموێ هەی ماڵی نەوێرانم لەو بەڵایە
کابرا زۆری پێ سەیر دەبێ و له #قازی_محەممەد دەپرسێ بۆچی وا دەفەرمووی قوربان ؟
قازی محەممەد دەفەرمووێ #چ_بەڵایەک_لەوە_گەورەتر_کە_کوردێک_نەزانێت_بە_زمانی_دایکی_بنووسێت؟؟
کابرا هیچ ناڵێت و سەری دادەخات . پێشەوایش لە ئیدامەی فەرمایشتەکەیدا دەفەرموێت کەواتە پێش ئەوەی کە بە فارسی وەسییەتنامەی من بنووسیت وەسییەت دەکەم کە خۆت فێری کوردی نووسین بکەیت..



👇👇👇👇

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📑 زمانی کوردی هەموو شتێکمانە

🎬 وتە بەنرخەکانی مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو، سەبارەت بە گرینگی پێدان بە زمانی کوردی.



👇👇👇👇

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔴 نەخشەی سەرانسەریی کوردستانە لەگەڵ دەستنیشانکردنی شوێنی ئەو کوردانەی کە لە دەرەوەی کوردستان نیشتەجێن. ئەم نەخشەیە لە ساڵی ١٩۴٧ لەلایەن کۆمەڵەیەکی کورد لە قاهیرە چاپ و بڵاو بووەتەوە. ڕاستترین نەخشەیە بۆ ڕووبەری خاکی کوردستان.

درێژەی بابەت:👇👇




http://T.me/Mizankurd

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🟥 زارە کوردییەکان یان زمانە کوردییەکان؟

🔴 زۆر جار لێرە و لەوێ دەخوێنمەوە، هەندێک نووسەری کورد بۆ زارە کوردییەکان، زمانە کوردییەکان بەکار دێنن و لەگەڵیشی دەڵێن گەلانی کورد. دەیانهەوێت پێمان بڵین ئەم زارانە چی دی زاری کوردی نین، بەڵکو چەند زمانێکی کوردین و هەر زمانێکیش نوێنەرایەتیی گروپێکی ئەتنیکی کورد دەکات، کەواتە ئەمانە گەلانی کوردن!

 🔴 بانگەشەکردن بۆ زمانە کوردییەکان لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا لە ئەدەبیاتی ڕۆژهەڵاتناسییەوە دەستی پێ کرد، کە لە توێژینەوەکانیان تەنیا جیاوازییە زمانەوانییەکانیان دەخستە ڕوو، گرنگییان بە ناسنامەی ئاخێوەرانی نەدەدا، بۆیە لە لێکۆڵینەوەکانیان لۆڕی، هەورامی، گۆرانی و زازاکییان لە کوردی دابڕی، وەک زمان ناویان دەبردن، بە بیانووی ئەوەی کە ئەم زارانە ڕیشەیان لەگەڵ زارە کوردییەکانی دی جیاوازە.

🔴 ڕۆژهەڵاتناسانی ئەورووپی هەر بە شێواندنی ناسنامەی ئەو چەند زارە کوردییە نەوێستاون، ئێستاش لە توێژینەوەکانیان لەسەر کورمانجی و سۆرانی، کە هەردوو زار ڕیشەیان یەکە و تەنیا چەند جیاوازییەکی زاراوەیییان هەیە، کە ئەمانەش بۆی هەیە لەنێوان هەموو زارەکانی زمانێکدا هەبێت، وەک دوو زمان ناویان دەبەن نەک دوو زاری زمانێک، چونکە پێیان وایە ئەم دوو زارە ئەوەندە لە یەک جیاوازن نابێ دوو زار بن، بەڵکو دوو زمانن!

🔴 دواتر هەر ئەم بانگەشە نازانستییانەی ڕۆژهەڵاتناسی، هاتە ناو نووسینی نووسەرانی کورد، و لە هەمان کاتدا بوون بە بەشێک لە ئەجێندای داگیرکەرانی کوردستانیش. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە باکووری کوردستان پۆلێک پەیدا بوون کە داوای نەتەوەیەکی سەربەخۆیان بۆ زازا دەکرد و حکومەتی تورکیاش پشتی دەگرتن!

🔴 لە سەرەتای سەدەی بیستەمیش دەسەڵاتدارانی ئێران لۆڕەکانیان لە کورد دابڕی، ئێستاش هەوڵ دەدەن لەکەکانیش لە کورد دابڕن، بۆ ئەم مەبەستە ویژدان و قەڵەمی چەند نووسەرێکی لەکییان کڕیوە و لە نووسینەکانیان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەک کورد نین و نەتەوەیەکی سەربەخۆن و لەکیش زارێکی کوردی نییە، بەڵکو زمانێکی سەربەخۆیە. هەر لەسەر هەمان ئاواز چەند نووسەرێکی هەورامیش پەیدا بوون بانگەشەی زمان و نەتەوەی سەربەخۆ بۆ هەورامی دەکەن، هەندێک شەبەکی شیعەش لەسەر هەمان ئاواز دەخوێنن، وەک دیارە ئەم بانگەشانە ئاوکردنە بە ئاشی دوژمنانی کورد، کە دەیانهەوێت سیاسەتی (فرق تسد: پەرتیان بکە و بە سەریاندا زاڵ بە.) لەگەڵ کورد جێبەجێ بکەن، بۆ ئەوەی ڕۆژێک زووتر یەکیەتیی نەتەوەیی و یەکیەتیی زمانی کوردی کۆتایی پێ بێنن. 
   
🔴 من دڵنیام بەشێکی زۆر لەو کوردانە کاتێک دەستەواژەی"زمانە کوردییەکان و گەلانی کورد" بەکار دێنن، بە نائاگایییەوە ئەم دەهۆڵە بۆ دوژمنان دەکوتن، و نازانن ئەم دەستەواژانە لە داهێنانی ڕۆژهەڵاتناسیی ئەورووپی و داگیرکەرانی کوردستانە، ئێستاش هەر بەشێکە لە ئەجێندای دوژمنانی کورد بۆ ئەوەی کورد بە یەکگرتوویی نەمێنێتەوە و دابەش بێت، چونکە هەتا یەكیەتیی نەتەوەییی کورد و یەکیەتیی زمانی کوردی بمێنێت، ئەوان هەست بە مەترسی دەکەن.

🔴 زارە کوردییەکان ئەمانەن: کوردیی باکوور کە بە (کورمانجی) ناسراوە، کوردیی ناوەندی کە بەهەڵە بە (سۆرانی) ناسراوە، کوردیی خواروو کە بەهەڵە بە (کەڵهوڕی) ناسراوە، لەگەڵ زاری کوردیی گۆران (هەورامی) – زازا. ئەمانە چوار زاری سەرەکیی کوردیین، ئەمانە کە بە زارە کوردییەکان دانراون کە لە داهێنانی ناسیۆنالیزمی کوردی نین، ئەوە شەرەفخانی بدلیسی لە سەدەی شازدهەم دەڵێت، کورد چوار بەشە: کورمانج، لۆڕ، کەڵهوڕ، گۆران. بۆیە ئەمانە لە مێژوودا و ئێستاش هەرچەند زارێکی زمانی کوردین، هەر بە زاری کوردیش دەمێننەوە و ئاخێوەرانیشی هەر بەشێکی دانەبڕاوی نەتەوەی کوردن. هەتا هەستی هاوبەشیی نەتەوەیی و هاوخەمی و هاودەردیی نەتەوەیی لەنێوان ئاخێوەرانیاندا هەبێت، ئەم زارانە هەرچەند گەشە بکەن و پێیان بنووسرێت و بەستاندارد بکرێن، هەر زاری کوردین، هەتا کورد خۆی بڵێت ئەمانە زاری کوردین، ئەمانە هەر بە بەشێک لە زمانی کوردی دەمێننەوە. کورد خۆی خاوەنی ئەم زارانەیە نەک ڕۆژهەڵاتناسان و دوژمنان.

🔴 پێوستە کورد بە هۆشیارییەوە ناوی زارەکانی زمانی کوردی بێنێت، چونکە هەر زارێک بە زمان ناوت برد، واتە ئەم شێوەزارە بوونێکی سەربەخۆی هەیە و لقی زمانێک نییە و ئاخێوەرانیشی سەر بە نەتەوەیەکی سەربەخۆن، بۆیە گرنگە ئێمە دەست بە یەکیەتیی ناسنامەی کوردبوونی زارەکانەوە بگرین. ئەگەر بەم هەناسە و بەو باوەڕەوە قسە لەسەر زارەکان نەکەین و ناوی زارەکان بە زمان بێنین، ئەوە بە دەستی خۆمان چاڵ هەڵدەکەنین بۆ یەکیەتیی نەتەوەی کورد و یەکیەتیی زمانی کوردی.

نووسینی: سووداد ڕەسووڵ

📌 هەڵەچنی و ئامادەکردنی: وشەی کوردی




👇👇👇👇👇

http://T.me/Mizankurdi

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵چۆن ڕەسەنایەتی لێمان بوو بە عار؟

دەسەڵاتی پارتی فاشیست لە ئیتالیا و پارتی نازی لە ئاڵمان تەواوی هەوڵیان یەکلاکردنەوەی کومەڵگا بوو بە قازانجی یەک بیر  ویەک ڕەگەز. بە لەناوبردنی فرەدەنگی و بنەماکانی دیموکراتیک و پاشان پاکتاوکردنی خەڵکانی تر. ئێران و تورکیاش چاویان بڕییە ئەو دوو پارتە. لە ئێران ڕێکخراوەیێک دامەزرا بە ناوی"سازمان پرورش افکار" بە سەرۆکایەتیی "احمد متین دفتری" وەزیری دادپەروەری. کە چەندین ئامانجیان لە سەرانسەری ئێران دەپێکا. یەک لەوانە ڕاستەوڕاست و بێ شەرم و شاردنەوە، تیا بردنی زمان و جل و بەرگ و کەلتووری کوردی بوو، بەدەیان شێوە کە تا تیاچوونی  ڕەزاشا، بەپێی یاسا بەردەوام شەڕیان بە کورد فرۆشت. پاشانیش تەنیا ڕواڵەتی گۆڕا، ئەگینا لە ڕەوت نەکەوت. بەردی بناغەی ئەو بیرە پێشتر لە شاری بێرلینی ئاڵمان لە ڕێگای گۆڤاری "کاوە" و گۆڤاری "ایرانشهر" لە لایەن "تقیزادە" ،"عباس اقبال"،"نفیسی"و "فروغی" و دیکەی هاوڕیانیان لە ساڵی ۱۲۹۵ دانرابوو. لە پارلەمانی ڕەزاخانیش لە ۱۳۰۷ یاسایان بۆ دەرکردبوو. لەو سەردەما هەرکەس بە جلی کوردیەوە دەچووە تاران شاربەدەریان ئەکرد. لەزۆربەی دێهاتی کوردەواری دەستێک کۆت و شەڵوار هەبوو، هەرکە دەچووە شار لەبەری دەکرد. لە شارە کوردییەکان کەسانێکیان هان ئەدا هەرکەس بە جلی کوردییەوە دەچووە ناو شار، خێرا مێزەر و جامانەیان لێ ئەرفاند. کتێب و دواتریش ڕینووسی کوردی قاچاغ بوو. پێشتر لە کوردستان شار جێگەی بیری پێشرەو بوو، دێهات شوێنی پاراستنی ڕەسەنایەتی. ئەوەیان لە هەردوولا تێکدا. (هەر ئەوەش بووە هۆی دژایەتیی نێوان شار ودێ کە هێشتا نەبڕاوەتەوە، کە ئەگەر بڵێم لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان چییان بە سەر یەکدا هێنا و چییان لێ کەوتەوە، خۆی کتێبی تایبەتی ئەوێ، کە هەردوولا بەش‌بەحاڵیان تاوانبارن).
هەرچەندە لە کوردەواری کەسانێک دژ بەو یاسا ڕاپەڕین، وەکوو شۆڕشەکەی مەلا خەلیلی گۆڕەمەری، بەڵام بە شێوازی دڕندانە هەمویان سەرکوت کرد.
لە تورکیا منداڵانی بەستەزمانی کوردیان بە ناوی خوێندنی زۆرەملی دەبردە ناوەندەکانی پەروەردە. پاش چەند مانگ ئەو منداڵانە کە دەهاتنەوە بۆ سەردانی بنەماڵە، لەو ماوە دا ئەوەندە زەلیل کرابوون، لە کوردی قسەکردنی دایک و باوکیان تووڕە ئەبوون، کە ئەو زمانە سووکە و بێ‌بایەخ و بۆ قسەکردن ناشێت! لە ئێرانیش سیستەمی پەروەردە بێ ڕێزی بە زمان و کەلتووری کوردی ئەکرد. ئەرتەش، ڕادیو، ڕۆژنامە، دایرەکان، فێرگەکان و..و..و.. لە خزمەتی فاشیزمدا، کوردیان گەمارۆ دابوو.

پاش ئەوەی کە چەندین بەرەی کوردیان بەکەیفی خۆیان ڕاهێنا، ئەمجار وردە وردە کێڵگەیان هاتە بەرهەم:
مێشکمان ئەنفال کرا، بوومەلەرزە دای لە زمانمان،هەستمان دەردەدار و ڕۆحمان ئاوارە بو.
کوردی دیاربەکری پاش چەن ساڵ نیشتە جێ بوون لە ئاڵمان هێشتا لەماڵەوە لەگەڵ منداڵەکەی بە زمانی تورکی قسە ئەکا. خوێندەواری ئێمە کاتێ ئەیەوێ باس و بابەتێک بسەلمێنێ، بە دوای شێعرێکی فارسی دا دەگەڕێ. زۆر جار دیومە ژن یان پیاوێکی کورد ویستویە قسەیێک بکا، تۆزێک ڕاماوە لە بەرئەوەی وشە کوردییە ڕەسەنەکە نەیێتە سەر زاری هەتا بەرانبەرەفارسییەکەی بدۆزێتەوە. زۆر جار دیومە نەخوێندەواری کورد وشەیێکی دروستی بە کار هێناوە ،بەڵام چۆن هاوشێوەی فارسییەکە ئەدای نەکردووە، بۆتە هۆی گاڵتەی خوێندەواری کوردی، کوردینەزان.
لە باسی ڕوناک بیرمان؛ فرانتس فانون فەرموی: گەلانی لێقەوماو وائەزانن ڕووناکبیریان هەیە، کەچی ئەوانە تەنیا وەرگێڕن، وەرگێڕی فەرمایشتی گەلی سەردەست بە زمانی خۆی.ڕووناکبیری کورد نەک هەر هەمو بەڵام زۆریان هەر بەڕاست بوون بە وەرگێڕی قسەی ناحەقی زاڵمان.
ئەوەندە پێناسە کوردییەکان زەلیل و مل کز کراون، کوردەکە لە ڕەسەنایەتیی خۆی، خۆ ئەبوێرێ.  بۆیە هەتا دێ، وشە کوردییەکان لە سەر زارمان دوور ئەبنەوە. ."مامان" لە دایکمان دڵسۆزترە،"خالە" لە پورمان ماقوڵترە، شێعری بێگانە لە لامان پڕسۆز ترە، دەنگی گۆرانیبێژی بێگانە بە ڕوحمان ئاشناترە. ئەگەر سەیری ئێستای خۆمان بکەین بەئاشکرا ئەبینین ئێمە کوردین بەڵام ئەو کوردەین کە "احمد متین دفتری" پێی خۆش بوو، نەک ئەوەی کە قانێع و هەژار و هێمن بەئاوات بوون، بۆی.

:عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۱/۱۲/۱۱

http://T.me/Mizankurd

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran