میزان - کـوردستان
1.64K subscribers
200 photos
164 videos
69 files
884 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
🔴 #شێعر_و_وەرگیڕان

📖 #وانەیەکی_سوورپێستی

لە کاتی پەیابوونی مرۆڤەوە "مردن" بووەتە هۆکاری ترسی کۆمەڵگەیی ئێمە.
بەڵام مەرگ دواییهاتنی ژیان نییە، سەرەتای ژیانێکی نوێیە.
مرۆڤ دەبێ کات دابنێت تاکوو تێ بگات کە ئەو کەسەی دەمرێت ئێمەی بەجێ نەهێشتووە، بەڵکوو بە شتێکی سەرتر گۆڕاوە.

📖 وە_نادم_سنە

🔲 تونکاسیلا پاها ساپا
(پیاوی زانای کوێستان)
📕 ئامۆژیارییەکانی سوورپێستێکی (لاکوتایی)
ـــــــــــــــــــــــــــ
📖 پندِ سرخپوستی

مرگ از زمان پیدایش بشر باعث ترس جامعه ما شده است. اما مرگ پایان زندگی نیست؛ آغاز حیاتی تازه است. آدم باید وقت بگذارد تا بفهمد کسی که می‌میرد ما را ترک نکرده، بلکه به چیزی برتر مبدل شده است.

◽️تونکاسیلا پاها ساپا
(مرد خردمند کوهسـتان)

📕 درس‌های یک سرخ‌پوست لاکوتایی

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #شێعر_و_وەرگیڕان

🔵کۆیلەتی
لە سەردەمێکدا کە لە ئامریکا کۆیلەتی باو بوو، ئافرەتێکی ڕەشپێست بە نێوی هاریت کۆڕێکی بەنهێنی ڕێک خستبوو
و کۆیلەکانی دەتاراند.

دواجار لێیان پرسی:
ئەستەمترین قۆناخی کاری ئێوە بۆ ڕزگاریی کۆیلەکان چی بوو؟
ئەو بەوردی بیری کردەوە
و وتی: دڵداوێرکردنی کۆیلەیەک بەمەی کە ئەتۆ کۆیلە نیت و دەبێ سەربەست بیت...!

📖وە_نادم_سنە

ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔵بردەداری

در زمانی که برده‌داری در آمریکا رایج بود زن سیاهپوستی بنام هاریت گروهی مخفی راه انداخته بود و بردگان را فراری می داد.

بعدها از او پرسیدند:
سخت ترین مرحله کار شما برای نجات بردگان چه بود؟ او عمیقا" به فکر فرو رفت و گفت: قانع کردن یک برده به اینکه تو برده نیستی، و باید آزاد باشی…!


👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐 T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
🔴 #شێعر_و_وەرگیڕان

🔷نزای‌_دارستان

لە شەوانی ساردی زستاندا، من تینی ئاگردانەکەتم،
و لە گەرمای هاویندا، سێبەرێکی دڵڕفێنم کە ئەتۆ لە هەتاو ڕادەگرێ، کاتێ لە سەفەردای مێوەکانم تینوویەتیت دەشکێنن.
من کۆڵەکەیەکم کە خانووەکەتی ڕاگرتووە،
ئەمن تەختەی سەر میزەکەتم،
دەسکی پێمەڕەکەت،
درگای خانووەکەت، داری لانکەکەت، داری دارمەیتەکەتم.

ئەمن تەختەپۆشێکی جوانم.
ئەی ئەوکەسەی تێ‌ دەپەڕی،
گوێبیستی نزای من بە...
و ئازارم پێ مەگەیەنە!

🔷نزای‌خۆماڵیی‌پورتەغاڵی

📖وەرگێڕ_نادم_سنە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


🔷دعای‌جنگل

در شب‌های سرد زمستان،
من گرمای اجاقت هستم،
و در گرمای تابستان،
سایه‌ی دلپذیری که تو را
از آفتاب حفظ می کند.
وقتی در سفری
میوه‌هایم عطشت را
فرو می نشاند.

من ستونی هستم
که خانه‌ات را بر پا نگه داشته،
من تخته‌ی روی میزت هستم،
دسته‌ی بیلت،
درِ خانه‌ات ، چوب گهواره‌ات،
و تخته‌ی تابوتت هستم.

من کفپوش زیبایی هستم .
ای که می‌گذری ،
به دعای من گوش فرا ده . . .
و‌به‌من‌آسیب‌نرسان.!!!

🔹دعای‌سنتی‌پرتغالی

👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐 T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
🔴 #شێعر_و_وەرگیڕان

🔷مرۆڤی_ڕەگەزپاک

مرۆڤی بەشەرەف لە خەیاڵەکانیشیدا بەشەرەف دەبێت.
ئەو لە بەرانبەری وتوویرەکاندا خۆڕاگری دەکات
و خۆی لە قین، چاوچنۆکی، تووڕەیی و گەندەڵییەکانی تر دوور ڕا دەگرێت...
بەڵام بەپێی نەریت مرۆڤی تێکەڵ بە ئۆباڵ، لە خەیاڵیش هەر ئەو وێنەیە دەدۆزێتەوە کە لە دۆخی وشیاریدا لەپێش چاوی خۆی دەیبینێت...!

📖وە_نادم_سنە
ـــــــــــــــــــــــــــــ

🔷انسان_شرافتمند

انسان شرافتمند در روياهايش نيز شرافتمند خواهد بود. او در برابر وسوسه‌ها مقاومت خواهد كرد و خود را از نفرت، حسادت، خشم و مفاسد ديگر دور نگاه خواهد داشت...
امّا انسان آلوده به گناه، قاعدتاً در رويا هم همان تصويرى را می‌يابد كه در عالم بيدارى مقابل چشم خود دارد ...!

📙 تفسير_خواب
✍🏻 زيگموند_فرويد

👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐 T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
🔵 #شێعر_و_وەرگیڕان

پەندانە🌸

واتای ئازادی لەلای پەلەوەر..
پڕبایەخترە لە ژین بوونەوەر..

مراویێەک لاواز بێ‌هێز
و نەفەس..
چاکترە لە کەوی قەڵەو لە قەفەس..

📖هەرمان 🍁


👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
🔴 #شێعر_و_وەرگیڕان

🌹ئافرەت

لەبۆ ژن بەستە یەک هونەر تەنیا
کـوڕانـی دلێـر دێنێتە دونـیا

وەئەستۆیە ژن کاری خودایی
خولقێنەری پیاو بە گیانفیدایی

ئەوین دەنوێنێ بە ساوای بێهێز
بۆیە شایانە بۆ حورمەت
و ڕێز

هەتاو بەخشێنەر ئاسمانی ژیان
شایانی ژنە ڕاست
و بێگومان

شانۆگێـڕ زانای نێـو بنـەماڵە
لە ئەزموون دونیا پاڵفتە
و قاڵە

کانی سەبووری
و هەم دلۆڤانی
کەیبانووی دڵسۆز بە خانەدانی

لە وەسفی ژنان خامە بێجەوهەر
لە ڕێبوارگەی ژین ڕاهێنەر یەکسەر

هەستێکی کوڵاو لە ناخی دڵێ
پێشکەش بە ئافرەت وەک تاقەگوڵێ

نادم لەلایەن پیـاوان دەکا باس
پیرۆز بێ لە ژن ڕۆژی هەشتی مارس

📖نادم_سنە
ـــــــــــــــــــــــــ

#ئەستۆ= در اینجا یعنی گردن گرفتن

#ساوا= نوزاد

#شانۆگێڕ= بازیگر تئاتر

#پاڵفتە= بیختە

#قاڵ= تحربە دیدە در زندگی

#خانەدان= نجیبزادە

#خامە= قلم

#ڕێبوارگە= مسیر

#ڕاهێنەر= آموزش دهنده، مربی


👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
🔵 #شێعر_و_وەرگیڕان

هەڵەبجە
و مافی مرۆڤ!

زاڵمانی دەور خوێنڕێژانی پەست
بۆ کوشتاری کورد پیلانێکیان بەست

بۆ هێزی‌کوشتن بۆمی کیمیاوی
کورد دەسنیشان بوو لە پیر و لاوی

هووشەی ماف‌ مرۆڤ ‌لای هێزبەدەستان
بەجوانی ڕوون بوو لەبۆ کوردوستان

لەلایەن سەددام بێغیرەت و پەست
بۆمی کیمیاوی لە فڕۆکەیان بەست

تیشکی خۆرەتاو جوانتر لە ڕۆژان
پەنجەی کێشا بوو بۆ هەڵەبجەی جوان

سروەی بای شەماڵ، هێور لەسەرخۆ
ناز گوڵی دەدا و گیا و کەژ و کۆ

لە دەشتاییەکان دەوروبەری‌ شار
گوڵەنەورۆزە بۆ هاتن بەهار

دیمەنی شاریان جوان کردبوو
بەڵام داخەکەم ئاگایان نەبوو

خوێنڕێژێ زاڵم لەو دەم بەهارا
کیمیاوی دەکا بەسەر ئەو شارا

خەڵک بۆشناخ و جوان چاوەڕێی بەهار
لەناکاو گرمەی فڕۆکە لە شار

زرمەی بۆم یەکسەر شاری کردە تۆز
دیاری دوژمن بوو بۆ ڕۆژی نەورۆز!!

قەرەباڵغ لە خەڵک شەقام و کۆڵان
لەلای هیچکەسێ نەکرابوو تەیمان

هەل ڕێکەوتبوو، دوژمن بێشەرەف
خەڵک بەبێ چەک و شاریان بە هەدەف

فەرماندەر زاڵم، فڕۆکەوان نامەرد
بۆم کیمیاوی پیس درا لە شار و هەرد

قیژە و زریکەی خەڵکی بێپەنا
دڵ دار و بەردی هەژاند لە دونیا

پیاوان لە بازاڕ هەڵهاتن بۆ ماڵ
کە فریاڕەس بن بۆ ژن و مناڵ

بەڵام داخەکەم هەڵ نەهات هەنگاو
ژەحر باری‌ بوو تاریک بوو بەرچاو

ئەژنۆیان شکا لە شەقام کەوتن
بۆ هەتاهەتا بەوشێوە خەوتن

لەگەڵ منداڵان زۆرێک لە ژنان
کەوتن لە حەوشەو لەناوی کۆڵان

منداڵ لە بێشکە فریای نەکەوت کەس
بەبێ کەس مابوون چاوەڕوان بێکەس!

بەردەرگا و حەوشە و شەقام و کۆڵان
مەرگ جەولانی بوو لەبۆ گیانکێشان

دایکێ مردەبوو منداڵ لە باوەش
کیژێ بێگیان‌بوو بە چاوانی گەش

خوشکێ‌ تر شەهید، دەس لە دەس برا
چارەنووس ئاخۆ بۆ کوێیان ئەبا؟

باوکێ خۆی کردە تەیمان مناڵەکەی
"عومەرخاوەر" بوو لە بەر ماڵەکەی

گیانی لەدەس دا زۆر بە هەژاری
سەوقات حاکمی گرت بۆ بەهاری!!

بێگیان بوون باوک و منداڵ دووبەدوو
چ فایدە ناویان بخرێتە مێژوو؟

کارەسات کام شوێن وا دڵتەزێن بوو؟
ئاخۆ چۆن باسی بکەن لە مێژوو؟

پڕ لە مەیتیان کرد شەقام و کۆڵان
هەڵەبجەی جوانیان کردە گۆڕستان

"عەبابەیلێ کز" "کانی ئاشقان"خەم
تووی مەرگ پژاوە لە هەرد و لە چەم

حەپەسا، زەرد بوو، باخی جوانی سێو
تارای ڕەش لەسەر شاخ و کەژ و کێو

دڵیان پڕخوێن بوو باخانی هەنار
بۆ مەرگ شەهیدان لە وەرزی بەهار

ئەوەی تۆسقاڵێ هێزی لێ مابوو
بەرەو کێو و دەشت وەڕێ کەوتبوو

ئاوارەی شاخ و چیا و دەشت‌ودەر
نە پێڵاو لە پێ، نە سیپاڵ لەبەر

خەڵکی بێچارە سەرلێ‌شێواو بوون
ماڵ و خزم‌وکەس وا بە توونا چوون

گریانی منداڵ بێباب و دایە
بەڕای من بۆ کەس لە باسی نایە

هاژەی لافاوی نەمابوو سیروان
لەو شارە بیبا ژەحری دڵپیسان

ئەوانەی کەوا لەو خەڵکە مابوون
ئاوارە، نەخۆش، جەستەسووتاو بوون

حەق هەڵەبجەیان چۆن سەند لە سەددام؟
پەتیان لە مل کرد بە سووکێ ئێعدام !!!

بووکی کوردستان، هەڵەبجەی ڕەشپۆش
تاسان تۆ و خەڵکت نابێ فەرامۆش

ئەو شەهیدانەی لە تۆ بە جێ ما
بەڕێز و بەرزن لای خەڵک و خودا

کوڵەی دڵ "نادم" داییم لەبۆ تۆ
جەرگ و هەناوی کردۆتە بۆسۆ

📖نادم_سنە

👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐 T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
🔵 #شێعر_و_وەرگیڕان

🌹ئاشتی
ئاشتی تەنیا بەواتای نەبوونی شه‌‌ڕ
و لێکدان نییە!
ئاشتی، یانێ پێکهێنانی شوێنێک کە هەموو بتوانن لەوێدا گەشە بکەن.

📖وە_نادم_سنە


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌹صلح

صُلح فقط بمعنای فقدان درگیری نیست!
صُلح یعنی ایجاد محیطی که همه بتوانند در ﺁن شکوفا شوند.

📖نلسون_ماندلا

👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐 T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
🔵 #شێعر_و_وەرگیڕان

ئەگەر حەزت لە بارانە
نابێ چەتری بۆ هەڵبگری
ئەگەر حەزت لە خەزانە
نابێ بۆ گەڵاکان بگری
ئەگەر حەزت لە ژیانە
نابێ لە ناو خۆتا بمری
دەبێ وەک مەلێ باڵ بگری
بۆ دوا ئاسۆی جوانی بفڕی
شاخ بکەیتە بازنەی قاچت
ئاسمان بە چاوت هەڵبگری
دارستان کورسی سترانت بێ
بە رووبار سەرچۆپییەکەت بگری
هەر چرکەیەکت ئازادی بێ
مردیشی، بەس یەکجار بمری

شێرکۆ بێکەس



👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐 T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
🔵 #شێعر_و_وەرگیڕان

تیشکی هەتاوی ژینبەخشی ژیوان
دیسان کەوتە دەر لە لووتکەی کێوان

هه‌ستە بەیانە، بچڕە بەندی خەو!
دونیا ڕزگار بوو لە تاریکی شەو

پەنجەرەی هۆدەی تەمگرتوو لە خەم
ئاوەڵای بکـە بـا نەیمـێنێ تەم

گوێ دە لە قاسپەی خاسەکەوی شاخ
باکوو ڕایماڵێ لەنێو دڵت داخ

سەیر کە لە چرۆ
و هەم لە بەژنی دار
قەت نەکەی یادی خەم
و ژینی پار

هەڵمـژە بـۆنی زێد
و نیشتمان
سەیر کە لە دیمەن خاکی کوردستان

سترانێ بڵێ بەشادی
و بەسۆز
باکوو پیرۆز بێ ساڵ تازە
و نەورۆز

📖نادم_سنە

👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯
🔵 #شێعر_و_وەرگیڕان

"ئێعدامی"

پاش ئازاری فراوانی جەستە
و رۆحی
بڕیار درا
سبەی بیدەن له سێداره...
بۆ کڕینی خۆی
و وەتەن
دەسیان دا بە هەرچی کارە،
بەهەشتی خوایشیان پێ ئەدا
لەپێناوی زێر
و پارە...
...

سبەی
کاتی مەلابانگان
جەللادێک
و چەن عەسگەرێ
"قازییێک"
و نامەبەرێ...

دەنگێ وتی: بە پێی "ئیسلام"
وەسییەت کە پێش لە ئێعدام،
دەنگێکیتر بە بەرز دەیگووت:
هێشتا کاتت ماوه گەمژه
ژینی گەنجیت نەکەی نابووت...
گوتی: گەمژە لە دارم بەو
بنووسە بۆ سەرکردەکەت:
"اجتنبی لە تۆی طاغوت"...

✍️ جەمیل_محەمەدی


👇👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯👇🏻
👇🏻👇🏻👇🏻


🌍 تلگرام میزان 🌍 یوتیوب میزان 🌍 فیس بوک میزان 🌍 اینستاگرام میزان🌍 سایت میزان 🌍 آموزش زبان عربی میزان 🌍 کانال آموزش زبان کُردی میزان 🌍 کانال روخوانی قرآن و مکالمه‌ی عربی میزان