میزان - کـوردستان
1.64K subscribers
200 photos
164 videos
69 files
884 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
🔴 #شێعر_و_وەرگیڕان

🌹ئافرەت

لەبۆ ژن بەستە یەک هونەر تەنیا
کـوڕانـی دلێـر دێنێتە دونـیا

وەئەستۆیە ژن کاری خودایی
خولقێنەری پیاو بە گیانفیدایی

ئەوین دەنوێنێ بە ساوای بێهێز
بۆیە شایانە بۆ حورمەت و ڕێز

هەتاو بەخشێنەر ئاسمانی ژیان
شایانی ژنە ڕاست و بێگومان

شانۆگێـڕ زانای نێـو بنـەماڵە
لە ئەزموون دونیا پاڵفتە و قاڵە

کانی سەبووری و هەم دلۆڤانی
کەیبانووی دڵسۆز بە خانەدانی

لە وەسفی ژنان خامە بێجەوهەر
لە ڕێبوارگەی ژین ڕاهێنەر یەکسەر

هەستێکی کوڵاو لە ناخی دڵێ
پێشکەش بە ئافرەت وەک تاقەگوڵێ

نادم لەلایەن پیـاوان دەکا باس
پیرۆز بێ لە ژن ڕۆژی هەشتی مارس

📖نادم_سنە
ـــــــــــــــــــــــــ

#ئەستۆ= در اینجا یعنی گردن گرفتن

#ساوا= نوزاد

#شانۆگێڕ= بازیگر تئاتر

#پاڵفتە= بیختە

#قاڵ= تحربە دیدە در زندگی

#خانەدان= نجیبزادە

#خامە= قلم

#ڕێبوارگە= مسیر

#ڕاهێنەر= آموزش دهنده، مربی


👇👇👇👇👇👇👇👇

╭─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╮
🌐
T.me/Mizankurdi
╰─┅═ঈ🌺ঈ═┅─╯