میزان - کـوردستان
1.64K subscribers
200 photos
164 videos
69 files
884 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
🔴 #پەروەردەی درووست

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #تەندرووستی_و_ڕاوێژکاری

🔷زیرەکی منداڵ بابەتێکی زۆر هەستیارە،خێزان دەتوانێ ئەو زیرەکییە دروست بکات یان لە ناوی ببات .


👈ئەو هۆکارانەی زیرەکی منداڵ لە ناو دەبات.

1⃣ یارییە ئەلیکترۆنییەکان
2⃣ گاڵتە پێکردنی دایک
3⃣ نەخواردنی ئاوی پێویست بەتایبەت لەکاتی خوێندن
4⃣ نەخواردنی ژەمی بەیانی
5⃣ دوور کەوتنەوە لە ژیانی منداڵان
6⃣ ناچارکردنی منداڵ بە بچووکردنەوەی دەست‌وخەتی لەکاتی نووسین‌دا
7⃣ داخستنی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ منداڵ

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #شێعر_و_وەرگیڕان

📖 #وانەیەکی_سوورپێستی

لە کاتی پەیابوونی مرۆڤەوە "مردن" بووەتە هۆکاری ترسی کۆمەڵگەیی ئێمە.
بەڵام مەرگ دواییهاتنی ژیان نییە، سەرەتای ژیانێکی نوێیە.
مرۆڤ دەبێ کات دابنێت تاکوو تێ بگات کە ئەو کەسەی دەمرێت ئێمەی بەجێ نەهێشتووە، بەڵکوو بە شتێکی سەرتر گۆڕاوە.

📖 وە_نادم_سنە

🔲 تونکاسیلا پاها ساپا
(پیاوی زانای کوێستان)
📕 ئامۆژیارییەکانی سوورپێستێکی (لاکوتایی)
ـــــــــــــــــــــــــــ
📖 پندِ سرخپوستی

مرگ از زمان پیدایش بشر باعث ترس جامعه ما شده است. اما مرگ پایان زندگی نیست؛ آغاز حیاتی تازه است. آدم باید وقت بگذارد تا بفهمد کسی که می‌میرد ما را ترک نکرده، بلکه به چیزی برتر مبدل شده است.

◽️تونکاسیلا پاها ساپا
(مرد خردمند کوهسـتان)

📕 درس‌های یک سرخ‌پوست لاکوتایی

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #واتای_وشەکان

🔷 ژمارە
14

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
Audio
🔴 #خوێندنەوەی واتای وشەکان

🔷ژمارە 14
👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴#_پەندی پێشینیان

🔷تێکۆشین بە هیوای جیرانی ویشکە

Têkuşîn be hîway cîranî wîşke

🔶مەبەست:
چاوەڕوانی یارمەتی خەڵک مەبە

سەرچاوە: مەتەڵی کوردی لە ڕوانگەی کاریکاتۆر

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
‍ ‍ 🔴 #ژیاننامە

🔷مەحوی

مەلا موحەممەد کوڕی عوسمان بەڵخی ناسراو بە مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦) مامۆستای ئایینی و یەکێک لە دیارترین ھۆنراوەنووسەکانی کورد بووە و بە یەکێک لە چڵەپۆپەکانی شێعری کوردی دادەنرێت. ھۆنراوەکانی لە دەوری چەند تەوەرێکی جیاواز ئەسووڕێنەوە و سەرجەمی ھۆنراوەکانی لە دیوانی مەحویدا کۆکراونەتەوە.

(مەحوی) ناوی مەلا موحەممەد کوڕی مەلا عوسمانی باڵخییە، لە نەوەی پیر و زانای ناودار (شێخ ڕەش)، باپیریشی ناوی مەلا عوسمان بووە، وەکوو شێخ مارفی نۆدی لەگەڵ دروست کردنی سلێمانیدا ھاتۆتە شاری نوێوە، (باڵخ)یش دێیەکە لە ناوچەی (ماوەت) لە شاری سلێمانی.

مێژوونووسی کورد (موحەممەد ئەمین زەکی بەگ) دەڵێ: لە ساڵی ١٢٥٢ ی.ک (١٨٣٦-١٨٣٧ ی.ز)دا لەدایک بووە، مامۆستا عەلائەددین سەججادیش دەڵێ: له ساڵی ١٨٣٠ (١٢٤٦ ی.ک)دا لەدایک بووە و (کاکەی فەلاحیش) دەڵێ: لە ١٢٤٧ ی.ک (١٨٣١-١٨٣٢ ی.ز)دا لە دایک بووە. باوکی خەلیفەی شێخ عوسمان سیراجەددینی تەوێڵەی بووە، حەوت ساڵان بووە خراوەتە بەر خوێندن و ماوەیەک لای باوکی خوێندوویەتی. بۆ خوێندن چۆتە سنە و سابڵاغیش و لای مەلا عەبدوڵڵای پیرەباب خوێندوویەتی، پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و لای مەلا ناودارەکانی ئەو ناوچەیە خوێندوویەتی، ئەوجا چووە بۆ بەغداد و بووە بە فەقێ زانای بە ناوبانگی کورد موفتی زەھاوی و ئیجازەی مەلایەتی لای ئەو وەرگرتووە. دیسان مامۆستا عەلائەددین سەججادی دەڵێ: پاش ئیجازە وەرگرتنی لە ١٨٥٩ ی.ز دا بووە بە مەلای مزگەوتی ئیمامی ئەعزەم لە بەغدا، بەڵام لە ١٨٦٢دا بەغدای بەجێ ھێشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و بووە بە ئەندامی دادگا. لە ١٨٦٨ دا بە ھۆی مردنی باوکییەوە دەستی لە کاری میری کێشاوەتەوە و بووەتەوە بە مەلا و دەستی کردووە بە وانەوتنەوە بە فەقێیان. مەلا حەسەنی کوڕی مەلا عەلی قزڵجی و مەلا مەحمودی مەزناوەیی و مەلا سەعید ئەفەندی نایب ئۆغڵی کەرکوک و مەلا عەزیزی موفتی سلێمانی لە ناوبانگترین فەقێکانی بوون، ھەر بە ڕێچکەی باوکیا تەریقەی گرتووەتەبەر و بووە بە خەلیفەی شێخ بەھائوددینی کوڕی شێخ عوسمانی تەوێڵە. وەکوو مامۆستا شێخ موحەممەدی خاڵیش لە (موفتی زەھاوی)ـیەکەیدا نووسیویەتی. مەحوی لە ساڵی ١٢٩١ی.ک (١٨٧٤-١٨٧٥ی.ز)دا لەگەڵ چەند مەلایەک لە سلێمانییەوە نەفی کراون بۆ بەغدا. ناوبراو ھیچی‌تری لەبارەی ئەم نەفی کردنە و ھۆیەکەی و چۆنیەتی گەڕانەوەی مەحوییەوە لەوەو پاش بۆ سلێمانی نەنووسیوە.

مەحوی لە ١٨٨٣دا بەپێی قسەی مامۆستا سەججادی چووە بۆ حەج و لەوێوە چووە بۆ ئەستەنبوڵ و ڕێگەی پیاوماقوڵانی گرتووە. لە ئەستەنبوڵ چاوی بە سوڵتان عەبدولحەمید عوسمانی کەوتووە، سوڵتان ڕێزێکی زۆری لێگرتووە و فەرمانی داوە خانەقایەکیان لە سلێمانی بۆ کردۆتەوە کە ئێستا بە (خانەقای مەحوی) بەناوبانگە، مەعاشێکیشی بەناوی خزمەتکردنی ھەژارانەوە بۆ بڕیوەتەوە، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی تا مردنی لە سەرەتای شەشەڵانی ١٣٣٤ (تشرینی یەکەمی ١٩٠٦)دا.


https://mizan1342.files.wordpress.com/2020/12/mahvi.jpg
👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 هاوڕێیان کوردی نووسین ئاسانە

📖 دانشتنی حەوتەم (7) ڕێنووسی زمانی کوردی

📋 جلسە هفتم آموزش زبان کردی


👈🏼 دوستانتان را بە کانال آموزش زبان کوردی میزان آشنا فرمائید.

👇
👇
👇


💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #وتاری_ژمارە_ شەش

📝 رێنووسی ئارامی

📖 تکایە بیخوێنەوە و بینووسن

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #فەرهەنگــۆک 6

📖 بۆ ئەوەی بیرکردنەومان کوردانە بێ، پێویستە وشەی زیاتر بزانین.



💢
T.me/Mizankurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #تایبەت_بە_منداڵانە

📺 فیلمی کارتۆنی کوردی #پشیلە و هێلکە

🔵 ناوەڕۆکی فیلم؛ ڕاستگۆ بوون

🟢 دایک و باوکانی خۆشەویست مانای وشەکان فێری منداڵەکانتان بکەن



👇
👇
👇

💢 T.me/MizanKurdi
Audio
🔴 #چیرۆک تایبەت بە منداڵان

🔷ناوی چیرۆک:پەپوولەکە لە کوێیە

🔻نووسەر: لەیلا بەهرامبەگی

🔻بێژەر: پەخشان محەممەدی

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #پەروەردەی درووست

👈چۆن دایکێکی زیرەک و هۆشیار بین.

🔹جیاوازی نێوان دایکی ئاسایی و دایکی زیرەک و هۆشیار

👈کاتێکە منداڵ دەکەوێت
دایکی ئاسایی: چی بوو؟ نەمگوت ئاگات لە خۆت بێت، ئێستا مەگری کامە بزانم چی لێهاتووە.
دایکی زیرەک: لە دنیا بەهێزتر لە منداڵی خۆمم نەدیوە، دەستم بگرە هەستە منداڵە بەهێزەکەم.

👈کاتێک سڵاو دەکات
دایکی ‌ئاسایی: ئازیزم هەستای وەرە نانی بەیانیت بخۆ.
دایکی تێگەیشتوو: وای سڵاو ئازیزەکەم. لە بەیانییەوە چاوەڕێم بەخەبەر بیت دووبارە دەنگە ناسکۆڵەکەت ببیستم.

👈کاتێک کە کەل‌و‌پەلی هەڵدەگرێت
دایکی ئاسایی: بژی کچەکەم. کەل‌و‌پەلەکەت بخە ناو سەبەتەکە.
دایکی زیرەک: هەر بژیت کچە باشەکەم. تۆ زۆر مێهرەبانی؛ بژیت کە هەمیشە ئاگاداری کەل و پەلەکانتی، یاریەکانیشت سوپاست دەکەن.

👈کاتێ کە دەچنە میوانی
دایکی ئاسایی: کوڕەکەم وەرە دانیشە دەست مەدە لە کەل‌وپەلی پوورت ئاخر پوورت دڵ‌گران دەبێت.
دایکی زیرەک:خێرا دەفتەری نیگارکێشان و پێنووسە ڕەنگا و ڕەنگەکانی لەناو جانتا دەردێنێ و بە منداڵەکەی دەڵێت: وەرە بۆ پوورت وێنەیێکی جوان بکێشە تا بەدیاری پێیان بدەین.

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴#تەندرووستی_و_ڕاوێژکاری

🔷دایک و باوکی ئازیز تکایە هۆشیاری منداڵەکانتان بن،هەر هەڵسووکەوتێکی هەڵەی مناڵ نیشانەیێکی پێوەیە.

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 #پەروەردەی نوێی منداڵ

👨‍👩‍👧‍👦 #چۆنیەتی پەروەردە

🔷ناوەڕۆک:بەرەو داهاتوو[بەشی یەکەم]

🔹وێژەر: دوکتور بەختیار تاڵەبانی

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #شێعر_و_وەرگێڕان

📖ڕێگا

هەموو ڕێگاکانی سەختی

بەرەو ئازادیم بڕیوە!

تەنیا شاڕێی مەرگ ماوە

ئەویش دەچم،

هەرچەند ئیتر

گەڕانەوەم لێ نەدیوە!

📖( ک.د.ئازاد )

👇
👇
👇

💢
T.me/Mizankurdi
🔴 #واتای_وشەکان

🔷 ژمارە 15

👇
👇
👇

💢
T.me/Mizankurdi
Audio
🔴 #خوێندنەوەی واتای وشەکان

🔷ژمارە 15
👇
👇
👇

💢
T.me/Mizankurdi
👨‍👩‍👦‍👦 کانال آموزش زبان کوردی میزان جهت آموزش و یادگیری زبان کوردی اقداماتی را انجام دادە است، از جملە ویدئوهای آموزشی و فایلهای نوشتاری، جهت دسترسی آسان روی لینک های زیر کلیک فرمائید و در مدت کوتاهی نوشتن و خواندن بە زبان کوردی را یاد بگیرید

🔴 هاوڕێیان کوردی نووسین ئاسانە

🔵 هفت (۷) جلسەی آموزش زبان کُردی👇🏻👇🏻

قسمت اول👇🏻

🎞 دانشتنی یەکەمی (۱) ڕێنووسی زمانی کوردی

قسمت دوم👇🏻

🎞
دانشتنی دووهەمی (۲) ڕێنووسی زمانی کوردی

قسمت سوم👇🏻

🎞
دانشتنی سێهەمی (۳) ڕێنووسی زمانی کوردی

قسمت چهارم👇🏻

🎞 دانشتنی چوارەمی (۴) ڕێنووسی زمانی کوردی

قسمت پنجم👇🏻

🎞 دانشتنی پینجەمی (۵) ڕێنووسی زمانی کوردی

قسمت ششم👇🏻

🎞 دانشتنی شەشەمی (۶) ڕێنووسی زمانی کوردی

قسمت هفتم👇🏻

🎞 دانشتنی حەوتەمی (۷) ڕێنووسی زمانی کوردی


🅾 مجموعه کانالهای آموزشی و فکری میزان در این وضعیت کرونایی و اقتصادی، میهمان شما عزیزانِ همیشه همراه و وفادار است، با تلاش أدمین ها و همکاران میزان، آموزش زبان کُردی و آموزش زبان عربی را شروع و در صورت تلاش، یادگیری سریع و آسانِ همراهان را تضمین می کنیم



👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

هەق نییە هێندە بیرت کەم
بەڵام لە کوێدا هەق ماوە
خوێنەر چووزانێ شێعری من
چەند جارە جەرگی سووتاوە
ئەم دڵەی من،
لە پیرێکێ تەنیا ئەچێ
هەموو شار جێیان هێشتوە و
لە گۆشەی کەلاوەیکدا جێماوە

هەق نیە هێندە بێرت کەم
بەڵام دڵ کەی هەق دەزانێ
حەز ئەکەم لە ترپە کەوێت
لەگەڵ هەنسکی گریانێ
من زەلیلی دەستی دڵمم
ئەو نەبێ من بۆ وا شێتم
کە دڵنیام نایێیتەوە
نازانم بۆ چاوەرێتم.....
نازانم بۆ چاوەرێتم......

📖ڕه‌نج سەنگاوی


👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #واتای_وشەکان

🔷 ژمارە 16

👇
👇
👇

💢
T.me/Mizankurdi