میزان - کـوردستان
1.65K subscribers
201 photos
164 videos
69 files
896 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
Forwarded from عکس نگار
‍ ‍ 🔴 #ژیاننامە

📖 #ئەحمەدی_خانی

ئەحمەدی خانی (١٦٥١-١٧٠٧) شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیری گەورەی کورد بووە. ئەحمەدی خانی لە یەکەم کەسانێک دادەنن کە لەسەر کوردایەتی و نەتەوەخوازیی کوردی نووسیویەتی. بەناوبانگترین بەرھەمی کتێبی شێعری #مەم_و_زینە کە چیرۆکێکی دڵدارانە دەگێڕێتەوە کە لە ساڵی ١٦٩٢ بە شێوەزاری کورمانجی نووسراوە.


ناوی ئەحمەد کوڕی ئەلیاس کوڕی ڕوستەم بووە. لە ساڵی ١٠٦١ی کۆچیی مانگی بەرانبەر بە ١٦٥٠ یان ١٦٥١ زایینی لەدایک بووە. نازناوی شێعری لە ھۆزی خانیان وەرگرتووە، بەشێکی ئەم ھۆزە لە دەوروبەری ناوچەی بۆتان بوون، بەڵام بنەماڵەی شاعێر باریان کردووە بۆ شاری بایەزید. لە مەم و زینەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە خانی لە جزیرە‌ ژیاوە. خانی یەکێک بووە لە مەلا گەورەکانی سەردەمی خۆیی و شارەزاییەکی چاکی لە فەلسفە و زانستەکانی دیکەدا ھەبووە. خانی لە دێڕێک لە هۆنراوەکانیدا باسی لە دایکبوونی خۆی دەکات و دەڵێت:

لەو ڕا کو دەما ژ غەیب فەک بوو
تەئریخ هەزار و شەست و یەک بوو

وەک لە سەرچاوەکانی ژیانی و کردەوە ئەدەبییەکانی شاعیر دەردەکەوێ باب و باپیرانی لە ڕووی داراییەوە ژیانیان ئاسان بووە و بە بەختیاری ژیاون. ئەحمەدی خانی ھەموو ژیانی بۆ خوێندەواری و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی سیاسی لە کۆمەڵی کوردەواریدا خەرج کردووە. ئەمە دوو لایەنی ڕووناکی بووە، یەکەمیان بەرھەمھێنانی داھێنانی ئەدەبی، واتە شێعری، دووەمیان فێرکردن و پێگەیاندنی منداڵان و لاوی کورد لە ڕووی خوێندەوارییەوە.
شاعێر لە مەڵبەندی لەدایکبوونی، شاری بایەزید، لەساڵی ١٧٠٧ (١١١٩ی کۆچیی مانگی) کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێش نێژراوە.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔷🔷فەرهەنگۆک

🔶زایینی: میلادی
🔶نەتەوەخوازی: ملی‌گرایی
🔶بەرهەم: اثر


🔷چیرۆک: داستان
🔷کۆچیی مانگی: هجری قمری
🔷نازناو: لقب
🔷هۆز: عشیره، ایل
🔷دێڕ: سطر


🔶داھێنان : آفرینش، اختراع
🔶مەڵبەند: سرزمین، زیستگاه‌
🔶نێژراوە: دفن شده، به‌ خاک سپرده شده


👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
هێمن موکریانی
<unknown>
🔴 #ژیاننامە

🔷مامۆستا هێمن

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
عه باسی که مه ندی
<unknown>
🔴 #ژیاننامە

🔷مامۆستا عەباس کەمەندی

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
حه سه ن زیره ک
<unknown>
🔴 #ژیاننامە

🔷مامۆستا حەسەن زیرەک

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #ژیاننامە

🔷وەفایی

وەفایی (١٨٤٤ ز - ١٩٠٢ ز) یان میرزا عەبدوڕڕە‌حیم کوڕی مەلا غەفوور کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا، یەکێکە لە شاعیرانی کورد زمان.
لە شاری سابڵاغ (مەھاباد) لە ساڵی ١٨٤٤ ز لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەھاباد تەواو کردووە و ھەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام لەناو خەڵکی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتووە. ھیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نیە مەلایەتی کردبێ، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی ھەبووە و وانەی بە منداڵان وتووە و پێی ژیاوە.

شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری شێعری وەفایی بەدڵ بووە، لەو ڕێگەیەوە ناسیویەتی، خۆشی ویستوە لەبەر ئەوە لێی نزیک بۆتەوە. ماوەیێکی درێژ لای ژیاوە، شێعری بۆ خوێندۆتەوە، سکرتێرییەتی نووسینی بۆ کردووە و کاروباری خوێندەواری بۆ بەڕێوە بردووە.

لەدوا گەشتیدا بۆ سلێمانی لەساڵی ١٩٠٠ ز وا دەردەکەوێ ماوەیێک تێیدا ژیاوە و لەساڵی ١٩٠٢ ز حەجی سێیەمی کردووە. قسەی واش ھەیە لە ساڵی ١٨٩٨ ز لە گەڵ شێخ سەعید حەفید چووە بۆ ئەستەمووڵ و لەوێوە لەگەڵی ڕووی کردۆتە وڵاتی حیجاز.

ھەرچۆنێ بێ وەفایی لەگەڵ‌ کاروانی شێخ سەعیدی حەفید و سەید ئەحمەدی خانەقا و شێخ مستەفای شێخ عەبدولسەمەدی قازی و حاجی تۆفێقی پیرەمێرد چووە بۆ حەج، ئەگەر ھەمووشیان لەو کاروانەدا نەبووبن لەڕێگەی گەڕانەوە ئەو کەسانە پێکەوە گەڕاونەتەوە.

لە سارای عەرەبستان لە سەردەمی گەڕانەوەی ئەو حاجیانە وەفایی تووشی نەخۆشی زەحیری دەبێ، مەرگ ماوەی نادا و سەرەنجام لەو وڵاتە دوورەدا کۆچی دوایی دەکا و لە ناو لمی بادیەی عێراق یا بیابانی شام لە لایەن ھەواڵەکانیەوە لە ساڵی ١٩٠٢ ز دوور لە نیشتمان بەخاک دەسپێردرێ.

پیرەمێرد دەڵێ: "بەدەستی خۆم لە بیابان وەفاییم ناشتووە."

وەفایی سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵی لە مەڵبەندی خۆی مەھاباد بردۆتە سەر. لەم ماوەیەدا خەریکی وەرگرتنی زانستی و زانیاری بووە. لەدوای ئەوە لەجێگەیێک ئۆقرەی نەگرتووە لە ھەکاری وڵاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و شاری سلێمانی ژیاوە. چوونە حەجیشی لەو سەردەمانەدا کاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووە.
🔹شێعری وەفایی

وەفایی له شێعردا شوێن که‌وتووی نالییه و زۆرێک له وشه‌کان و جوانییه ئه‌ده‌بیه‌کانی شێعری نالی له شێعری وەفاییش دا ئه‌بینین.

📖 #ژیاننامەی_وەفایی


https://mizan1342.files.wordpress.com/2020/12/vafaei.jpg
👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
‍ ‍ 🔴 #ژیاننامە

🔷مەحوی

مەلا موحەممەد کوڕی عوسمان بەڵخی ناسراو بە مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦) مامۆستای ئایینی و یەکێک لە دیارترین ھۆنراوەنووسەکانی کورد بووە و بە یەکێک لە چڵەپۆپەکانی شێعری کوردی دادەنرێت. ھۆنراوەکانی لە دەوری چەند تەوەرێکی جیاواز ئەسووڕێنەوە و سەرجەمی ھۆنراوەکانی لە دیوانی مەحویدا کۆکراونەتەوە.

(مەحوی) ناوی مەلا موحەممەد کوڕی مەلا عوسمانی باڵخییە، لە نەوەی پیر و زانای ناودار (شێخ ڕەش)، باپیریشی ناوی مەلا عوسمان بووە، وەکوو شێخ مارفی نۆدی لەگەڵ دروست کردنی سلێمانیدا ھاتۆتە شاری نوێوە، (باڵخ)یش دێیەکە لە ناوچەی (ماوەت) لە شاری سلێمانی.

مێژوونووسی کورد (موحەممەد ئەمین زەکی بەگ) دەڵێ: لە ساڵی ١٢٥٢ ی.ک (١٨٣٦-١٨٣٧ ی.ز)دا لەدایک بووە، مامۆستا عەلائەددین سەججادیش دەڵێ: له ساڵی ١٨٣٠ (١٢٤٦ ی.ک)دا لەدایک بووە و (کاکەی فەلاحیش) دەڵێ: لە ١٢٤٧ ی.ک (١٨٣١-١٨٣٢ ی.ز)دا لە دایک بووە. باوکی خەلیفەی شێخ عوسمان سیراجەددینی تەوێڵەی بووە، حەوت ساڵان بووە خراوەتە بەر خوێندن و ماوەیەک لای باوکی خوێندوویەتی. بۆ خوێندن چۆتە سنە و سابڵاغیش و لای مەلا عەبدوڵڵای پیرەباب خوێندوویەتی، پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و لای مەلا ناودارەکانی ئەو ناوچەیە خوێندوویەتی، ئەوجا چووە بۆ بەغداد و بووە بە فەقێ زانای بە ناوبانگی کورد موفتی زەھاوی و ئیجازەی مەلایەتی لای ئەو وەرگرتووە. دیسان مامۆستا عەلائەددین سەججادی دەڵێ: پاش ئیجازە وەرگرتنی لە ١٨٥٩ ی.ز دا بووە بە مەلای مزگەوتی ئیمامی ئەعزەم لە بەغدا، بەڵام لە ١٨٦٢دا بەغدای بەجێ ھێشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و بووە بە ئەندامی دادگا. لە ١٨٦٨ دا بە ھۆی مردنی باوکییەوە دەستی لە کاری میری کێشاوەتەوە و بووەتەوە بە مەلا و دەستی کردووە بە وانەوتنەوە بە فەقێیان. مەلا حەسەنی کوڕی مەلا عەلی قزڵجی و مەلا مەحمودی مەزناوەیی و مەلا سەعید ئەفەندی نایب ئۆغڵی کەرکوک و مەلا عەزیزی موفتی سلێمانی لە ناوبانگترین فەقێکانی بوون، ھەر بە ڕێچکەی باوکیا تەریقەی گرتووەتەبەر و بووە بە خەلیفەی شێخ بەھائوددینی کوڕی شێخ عوسمانی تەوێڵە. وەکوو مامۆستا شێخ موحەممەدی خاڵیش لە (موفتی زەھاوی)ـیەکەیدا نووسیویەتی. مەحوی لە ساڵی ١٢٩١ی.ک (١٨٧٤-١٨٧٥ی.ز)دا لەگەڵ چەند مەلایەک لە سلێمانییەوە نەفی کراون بۆ بەغدا. ناوبراو ھیچی‌تری لەبارەی ئەم نەفی کردنە و ھۆیەکەی و چۆنیەتی گەڕانەوەی مەحوییەوە لەوەو پاش بۆ سلێمانی نەنووسیوە.

مەحوی لە ١٨٨٣دا بەپێی قسەی مامۆستا سەججادی چووە بۆ حەج و لەوێوە چووە بۆ ئەستەنبوڵ و ڕێگەی پیاوماقوڵانی گرتووە. لە ئەستەنبوڵ چاوی بە سوڵتان عەبدولحەمید عوسمانی کەوتووە، سوڵتان ڕێزێکی زۆری لێگرتووە و فەرمانی داوە خانەقایەکیان لە سلێمانی بۆ کردۆتەوە کە ئێستا بە (خانەقای مەحوی) بەناوبانگە، مەعاشێکیشی بەناوی خزمەتکردنی ھەژارانەوە بۆ بڕیوەتەوە، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی تا مردنی لە سەرەتای شەشەڵانی ١٣٣٤ (تشرینی یەکەمی ١٩٠٦)دا.


https://mizan1342.files.wordpress.com/2020/12/mahvi.jpg
👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #ژیاننامە
🟢بەشی یەکەم

🔷ژیاننامەی مامۆستا حەسەن زیرەک

مامۆستا حەسەن زیرەک لە ڕێکەوتی ۸ی سەرماوەزی ۲٦۲۱ی کوردی (۱۳۰۰ی هەتاوی-۱۹۲۱زایینی) لە گەرەکی قەڵای سەرداری شاری بۆکان لەدایک بووە و زۆر کەسیش لەوانەی کە لە نزیکەوە دەیناسن، گوندی "ھەرمێلە" کە لە نێوان شاری سەقز و بۆکان ھەڵکەوتووە بە شوێنی لەدایکبوونی دەزانن.

باوکی ناوی عەبدوڵڵایە و دایکی ئامینی ناو بووە. باوکی لەلای خانانی ئاغای گوندی ھەرمێلە کاری کردووە، لەبەر لێھاتووی بە زیرەک ناوی دەرکردووە. ناوبراو جگە لە حەسەن دوو کوڕی دیکەی بە ناوەکانی حوسێن و مینە ھەبووە. لە تەمەنی ژێر دە ساڵیدا لەگەڵ چەند کەس لە دەنگ‌خۆشانی بۆکان لە شاییەکانی ناو شار و گوندەکانی بۆکان گۆرانی وتووەتەوە. لە حەوت و ھەشت ساڵیدا بەردەستی مسگەری و قاوەچییەتی دەکات و ھەروەھا خزمەتی ماڵە دەوڵەمەندەکانی بۆکانی کردووە. زیرەک تەمەنی ١١ ساڵان دەبێ کە باوکی کۆچی دوایی دەکات. بە دوای مردنی باوکی بنەماڵەکەیان لە دێ بار دەکات و دەچنە شاری سەقز. پاشان دایکی زیرەک شوو دەکاتەوە و ئەمە دەبێتە ھۆی دژواری زیاتر لە ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ زیرەک و خوشک و براکانی. لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دەگەڕێتەوە ھەرمێلە و لەلای خانان ئاغای ئەو دێیە بە کارکەر دادەمەزرێتەوە و بۆ درێژەی ژیانی دەست دەکات بە قاوەچییەتی و چاوساخی و بەردەستی ئاغاوات.

ھەر لەو تەمەنەدا دەنگە خۆشەکەی سەرنجی خەڵکی ئەو دێیە بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ و ھەموو ھەوڵی ئەوەیان دەبێ، کە زیرەک لە دەنگە خۆشەکەی بێبەشیان نەکات. کە خانان دەبینێ زیرەک دەنگی ئاوا خۆشە، ئەمجار زیاتر بایەخ بە ئەو دەدا و ڕێگا دەدا زیرەک بێتە دیوەخان و بە گۆرانییەکانی کۆڕی میوانانی خان بڕازێنێتەوە. لەولاشەوە زیرەک مێرمنداڵ و دەنگ‌خۆش بۆ شەو داوەت و ڕەشبەڵەکی کوڕان و کچانی دێ، خۆ دەکوتێ و بەزمی شەوانەیان خۆش دەکات.

دوای ساڵێک ھەرمێلە و لای ئاغاوات بەجێ دەھێڵێت و ڕوو دەکاتە شار، بە شاگرد لای کەبابچی و وردە کاری دیکە ژیان دەباتە سەرێ. ساڵی ١٣٢٠ی ھەتاوی دێتەوە ھەرمێلە و وەک تفەنگچی لە ماڵی ئاغاوات دادەمەزرێ، و پاشان نێوانی لەگەڵ ئاغا تێک ‌دەچێ و واز لە تفەنگچییەتی و ئازار و ئەزیەتی خەڵک لە پێناو ئاغادا دێنێت، و دەچێتە سەقز و دەبێتە شۆفێری "مینە خانی ئەردەڵان" و لە نێوان سەقز و بانەدا دەست بە کار دەکات.
لە تەمەنی دەوروبەری بیست ساڵیدا لە سەقز دەبێتە شاگرد شۆفێری مینەخانی ئەردەڵان لە نێوان سەقز و بانەدا، کەچی بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ منداڵێک بە ناوی مەحموود نارنجی قوڕەدەرەیی بە ماشێن دەکووژێت. لە ترسان سەری خۆی ھەڵ دەگرێ و ئاوارە دەبێت تا لە کوردستانی عێراق دەگرسێتەوە. دواتر زیرەک دەگاتە شاری بەغدا و لەوێ بە ھۆی چەند کەسێک لە میوانخانەی "شومال ئەلکەبیر" دادەمەزرێ. لەوێش دەست دەکات بە گۆرانی‌کوتن و لە ماوەیەکی کەمدا بەم ھۆیانە ناوبانگ دەردەکات. چەند کەس لە ناودارانی مۆسیقای کوردی وەک عەلی مەردان لە ساڵی ۱۳۳۲ی هەتاوی زیرەک لەوێ دەبینن و ئەو دەبەنە بەشی کوردی "ڕادیۆ بەغدا" بۆ یەکەم جار دەنگی لە ڕادیۆی کوردی بەغداد دەبیسترێ و بەم جۆرە مەیدانێکی باش بۆ خۆنواندنی گۆرانیبێژیی زیرەک پەیدا دەبێ.
حەسەن زیرەک لە ماوەی مانەوەی لە بەغدا دەیان گۆرانی تۆمار دەکات، و ئەم گۆرانییانە ناو و ئاوازەی زیرەک لە کوردستاندا بڵاو دەکەنەوە. زیرەکی گۆرانیبێژ لە ماوەی نزیک بە دە ساڵ مانەوە لە عێراقدا دەبێتە دۆست و ئاشنای زۆر ھونەرمەند و گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد، لە ئەزموون و ڕێنوێنییەکانیان کەڵک وەردەگرێ و سەرنجیان بۆ لای مایە بەھرە ھونەرییە کەم وێنەکەی خۆی ڕادەکێشێ.
لە ١٤ی گەلاوێژی ۱۳۳۷ گەڕاوەتەوە بۆ ئێران، لەوێ چووە بۆ ڕادیۆی تاران، کرماشان و تەورێز و لەوێوە گۆرانی خوێندووە. ھەر لەو ساڵەدا لە ڕادیۆی تاران لەگەڵ میدیا زەندی ئاشنا دەبێت و پێکەوە ژیانی ھاوبەش پێک دێنن کە ئاکامی ئەو ژیانە دوو منداڵ بە ناوەکانی "مەھتاب" و "ئارەزوو" دەبێ.
ساڵی ١٣٤٧ی ھەتاوی حەسەن زیرەک ماڵەکەی دەباتە شاری بانە و لەوێ لە "کانی مەلا ئەحمەد" چایخانەیەک دادەمەزرێنێ، دیارە شان ‌بە‌ شانی ئەو کارەش لە گۆرانی‌کوتن و کاری ھونەری ناوەستێ و لە بەزم و شادی خەڵکدا بەشداری دەکات و بە بۆنەی جۆراوجۆرەوە گۆرانی تۆمار دەکات. پاشان دەچێتە شاری مەھاباد و لە دوا کاتەکانی ژیانیشیدا دەچێتە شاری شنۆ. لە شاری شنۆ بە کار و کاسبی ژیان تێپەڕ دەکات. لە ساڵانی ۱۳۳۹ – ۱۳۴۰ لە شاری سلێمانی لە تیپی "شانۆی ھونەرەجوانەکان" لەگەڵ "سێوەخان" و "ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا" لە شانۆکای «بووکی ژێر دەواری ڕەش» و «خەسوو یان ئەژدیھا» و «تەڕپیر» بەشداری کردووە. لە نێوان ساڵانی ۱۳۴۶ – ۱۳۴۷ لە شاری سەقز ھۆتێلی سێ ئەستێرەی ھەبووە کە بۆ خۆی لەوێ گۆرانی گوتووە.

https://mizan1342.files.wordpress.com/2021/01/hasan-zirak.jpg
👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi
🔴 #ژیاننامە
🔵بەشی دووهەم

🔷ژیاننامەی مامۆستا حەسەن زیرەک

لە تایبەتمەندییەکانی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک، پشت بەستنی ئەو بە گۆرانی فۆلکلۆرییە. مامۆستا چاوی بە زۆر ناوچە و مەڵبەندی کوردستان کەوتووە، لێیان ماوەتەوە، لا خەڵکەکەی میوان بووە و ھەستان و دانیشتنی لەگەڵیان بووە و لەگەڵ شێوەی ژیانیان و جلوبەرگ و ھەڵسوکەوتیان ئاشنا بووە. ئەو گۆرانییانەی لە خەڵکەوە بیستوویەتی، فێری بووە. ھەرچەند زیرەک زۆر گۆرانیشی ھەیە کە ھەم ھەڵبەستەکەی و ھەم ئاھەنگەکەی ھی خۆیەتی. زیرەک لە شیعری کوردیش کەڵکی وەرگرتووە. شاعیرانێک : مامۆستا نالی، وەفایی، سەید کامیل ئیمامی، کوردی، ھەردی، پیرەمێرد و ھێمن.
حەسەن زیرەک گۆرانی فارسی و ئازەریی ھەیە، لەو جۆرە گۆرانییانەدا زیرەک ھەڵبەستی کوردی تێکەڵاو کردوون. "گویلدر" یەکێکە لەو گۆرانییانە کە بە زمانی ئازەری گوتوویەتی.
حەسەن زیرەک لەگەڵ زۆر گۆرانیبێژی کورد گۆرانی گوتووە، بۆ نموونە مامۆستا "محەممەد ماملێ"، "مەلا حسێنی عەبدوڵڵازادە"، "عوسمان بۆکانی" و "ئەحمەد شەماڵ".
گۆرانی "ماڵی بابم بێ وەفا" یەکێک لەو گۆرانییانەیە کە حەسەن زیرەک، محەممەدی ماملێ و مەلا حسێنی عەبدوڵڵازادە، ساڵی ١٣٣٨ی ھەتاوی پێکەوە بە یارمەتی تیپی مۆسیقای کرماشان تۆماریان کردووە.
مەلا حوسێن عەبدوڵڵازادە، مامۆستا حەسەن زیرەک
"بەرھەڵبێنە" و "ھەوارە، گوڵم ھەوارە" دوو گۆرانی دیکەن کە زیرەک و محەممەدی ماملێ پێکەوەیان گوتوون.

ژیانی ھونەری
لە ماوەی ژیانی ھونەری، زیرەک دەربەدەری زۆری چێشت. ماوەیەک لە شارەکانی ئێران و ماوەیەک لە عێراق.
لە ڕۆژانی دەستپێکی ژیانی لە باشووری کوردستان لە شاری سلێمانی کاری دەکرد. ڕۆژێک بەدەم کارەوە لەژێر لێودا گۆرانی دەخوێنێت، ئەو گۆرانییە و دەنگی زیرەک ھەستی ڕێبوارێک دەبزوێنێ و ئەو ڕێبوارە دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری لە ژیانی زیرەکدا و ڕێگەی بۆ دەکاتەوە بڕواتە ڕادیۆی بەغدا. بۆ ماوەیەک لە ڕادیۆ بەغداد کار دەکات و کاتێ لە ساڵی ۱۳۳۵ بەشی کوردی ڕادیۆ تاران دەست بەکار دەکات حەسەن زیرەک بۆ تاران بار دەکات و لەوێ درێژە بە کار دەدا.
زۆربەی بەرھەمەکانی حەسەن زیرەک لە ڕادیۆ تاران لەگەڵ گەورەکانی مۆسیقای ئێرانی وەک: حسەین یاحەقی، حەسەن کەسایی، جەلیل شەھناز، جەھانگیر مەلەک و ئەحمەد عیبادی بووە.
حەسەن زیرەک ئەگەرچی لەبەر بارودۆخی ئەستەمی ژیان لە خوێندن بێبەش مابوو، بەڵام توانای بێوێنەی لە ھۆنینی شیعری کوردی و دانانی مۆسیقای کوردی ھەبوو. ئەو توانایە لەگەڵ دەنگی بێوێنەی بووە ھۆی ئەوەی کە گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک لە سەرانسەری کوردستان ببێتە خۆشەویستی جەماوەری خەڵک. ئێستاکەش لە شار و گوندەکانی کوردستان و لە ماڵی کوردەکان گوێ لە گۆرانییەکانی دەگیرێت. زیرەک کاتێ لە تاران بوو، لەگەڵ وێژەری بەشی کوردی ڕادیۆ تاران، خاتوون "میدیا زەندی" یەکیان ناسی و دوای ماوەیەک ژیانی ھاوسەرییان پێک ‌ھێنا. بەرھەمی ئەو ژیانە دوو کچ بە ناوەکانی «ئارەزوو» و «مەھتاب» بوو، کە زیرەک چەند گۆرانییەکی بە کچەکانیدا وتووتەوە.
حەسەن زیرەک نە لە ئێران و نە لە عێراق ڕووی خۆشیی نەدی. ھەڵسووکەوتی حکوومەتی ئێران کێشەی زۆری بۆ درووستکرد. بۆ نموونە دوای ماوەیەک ئیتر ڕێگای ڕادیۆ تارانیان پێ نەدا. ئەوە دڵی ناسکی زیرەکی ڕەنجاند و بڕیاری دا چی دیکە نەگەڕێتەوە تاران. باری کرد بۆ عێراق، بەڵام لە بەغدا دەستبەسەر کرا و لە بەندیخانە ئەشکەنجە درا. خۆی دەگێڕێتەوە کە لە بنمیچ ھەڵواسراوە و لێی دراوە. بۆیە دوای ڕزگاری ڕەوانەی ئێران دەبێتەوە، بەڵام بۆ چارەڕەشی لە ئێرانیش ساواک دەیگرێ و ئەشکەنجەی زۆری دەکەن، زیرەک لە شوێنێک چۆنییەتی ئەشکەنجەکان دەگێڕێتەوە و ئەو گێڕانەوە وەک یادگاری ماوەتەوە. حەسەن زیرەک لە نێوان ساڵانی ۱۳۴۱ تا ۱۳۴۳ لە ڕادیۆ کرماشان کاری کردووە. لەو ماوەدا لەگەڵ گەورەکانی مۆسیقای ئەو سەردەمە وەک موجتەبا میرزادە، محەممەد عەبدولسەمدی، ئەکبەر ئیزەدی و بەھمەن پوولەکی کاری کردووە و ئەو ھاوکارییە بووە ھۆی خولقاندنی بەرھەمی وا کە وەک شاکارەکانی مۆسیقای ئەو سەردەمە یادگار ماون.

کۆچی دوایی
ساڵی ١٣٥١ی ھەتاوی نەخۆشییەک کە لەمێژ بوو حەسەن زیرەکی ئازار دەدا، لێی تووند کرد، چەند جار لە نەخۆشخانەکانی ورمێ و بۆکان خەواندیان، بەڵام نەخۆشییەکەی کە شێرپەنجە بوو، دەستبەرداری نەبوو، لێرەشدا حەسەن زیرەک وازی لە گۆرانی گوتن نەھێنا:
لە پڕدا پیریم لێ وەدەرکەوت
بەختیش وەکوو خۆم ھات و لێی خەوت
فتیلەی عومرم ھاتووەتە گزی
ھەر بینا ئەویش لە سووتان کەوت
ئەسپی تەبیعەت ھەروا خۆش ڕۆیە بەبێ ئاوزەنگی لە ڕەوت نەکەوت سەرەنجام ساڵی ١۳۵۰ نەخۆشی ھێرشی بۆ دێنێ و شێرپەنجەی جەرگ لە عەرزی دەدا و دوای ماوەیەکی زۆر لە جێگادا کەوتن لە ۵ی پووشپەڕی ۱۳۵۱ی هەتاویدا لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان ماڵاوایی لە زێد و نیشتمانەکەی دەکات و چرای تەمەنی لە سووتان دەکەوێت و پەپوولەی گیانی قەفەسەی سینگی پڕ لە ماتەمی بەجێ ھێشت. لە سەر ویستی خۆی لە داوێ
🔴 #ژیاننامە

🔷ژنە سیاسەتوانی کورد_حەپسە خانی نەقیب

ئافره‌تی كوردپه‌روه‌ر و خێرخواز و خه‌مخۆری ئافره‌تانی كوردستان حه‌پسه‌خان كچی مەعروف به‌رزەنجییه‌ و نه‌وه‌ی كاک ئەحمەدی شێخ و ئامۆزای شێخ مەحمودی مه‌لیكی كوردستان و هاوسه‌ری شێخ قادری حەفید [حه‌پسه‌ خانی نه‌قیب] له ‌ساڵی ۱۸۹۱ له ‌شاری سلێمانی هاتۆته‌ دنیاوه‌.

حه‌پسه‌ خان له‌و بنه‌ماڵه‌ گه‌وره‌ ئایینی و زانستپه‌روه‌ره‌ خزمه‌تگوزاره‌ی كورد، بووه‌ به‌ یه‌كێک له‌ ئافره‌ته‌ هه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانی كوردستان
تا وای لێهاتووه‌ نه‌ک هه‌ر له‌ناو ئافره‌تاندا ڕۆڵ و نرخی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی هه‌بێت، به‌ڵكو له‌ناو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندا ڕێز و پایه‌یه‌كی تایبه‌تی بووه‌،

له‌و كاته‌ی كه‌ ماڵ و دیوه‌خانه‌كه‌ی حه‌پسه‌ خان بووه‌ قوتابخانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی كورد و ئافره‌تان لێیه‌وه‌ فێری ڕه‌وشتی به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بوون، له ‌هه‌مان كاتیشدا مه‌ڵبه‌ندێكی به‌رزی نیشتمانپه‌روه‌ریش بوو،
ئافره‌تان له‌و مه‌ڵبه‌نده‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئه‌و شێره‌ژنه‌ كورده‌، هه‌ستی كوردایه‌تیان ده‌ورووژا و بیری ڕامیاریان له‌ لا په‌روه‌رده‌ ده‌بوو.

له‌و كاته‌ی له ‌كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ی ئافره‌تاندا باسی جلوبه‌رگی ئاڵ و واڵای ژنان و باسی ئه‌م و ئه‌و ده‌كرا، ده‌بینرا له ‌كۆڕ و دیوه‌خانی حه‌پسه‌ خاندا هه‌ر باسی ڕه‌وشت پاكی و كوردپه‌روه‌ری و مافی نه‌ته‌وایه‌تی كورد و ئازادی خاكی كوردستان ده‌كرا.

له‌سه‌ر داوای حەپسه‌ خانی نه‌قیب ئافره‌تانی سلێمانی پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له‌ كه‌سایه‌تی ناوداری كورد (سمكۆی شكاک) كرد له‌ كاتی گه‌یشتنی بۆ سلێمانی له ‌ساڵی ۱۹۲۳دا.

حەپسە خانی نەقیب دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانه‌ له‌ ۱۹۳۰/۰٦/۲۸ له‌ژێر ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كورد) ‌به‌ سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی خۆی بوو و ‌(حەپسه‌ عیرفانی) خێزانی جمیل سائیب كرا به‌ سكرتێری ئه‌و ڕێكخراوه‌،

ئه‌م ئافره‌ته‌ تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روه‌ره‌ی دڵسۆزی كوردستان، له‌ساڵی ۱۹۳۰ نامه‌یه‌كی ڕامیاری مێژوویی بۆ ڕێكخراوی ((كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان)) له‌ ((ژێنێف)) نووسی و به‌ ڕاشكاوی داوای مافی چاره‌نووسی كوردی كرد له‌سه‌ر خاكی كوردستان و ئه‌و داواكارییه‌ ئافره‌ته‌ مه‌زنه‌ ده‌نگێكی باشی دایه‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌ تاریكه‌ی كورد پێی تێده‌په‌ڕی.

كاتێكیش كه‌ كۆماری دیموكراتیی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌ ۱۹۴٦/۰۱/۲۲ له‌ مهاباد دامه‌زرا، حه‌پسه‌ خان به ‌هه‌موو توانایه‌كی دارایی پشگیریی کۆماری کوردستانی كرد و به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشه‌وا سپاس نامه‌یه‌كی گه‌رمی بۆ نارد و ڕێزێكی زۆری لێگرت.

#حەپسە_خانی_نەقیب له‌ ته‌مه‌نی ٦۲ ساڵیدا له ‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی ۱۲ی نیسانی ۱۹۵۳ به ‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كۆچی دوایی كرد و له‌ گردی سه‌یوان به‌ خاک سپێردرا و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ له‌ناو ئافره‌تانی كوردستاندا به‌جێ‌ هێشت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

https://mizan1342.files.wordpress.com/2021/02/photo_2021-02-01_15-54-59.jpg

👇
👇
👇

💢 T.me/Mizankurdi