🔴 #ژیاننامە
🔷ژنە سیاسەتوانی کورد_حەپسە خانی نەقیب
ئافره‌تی كوردپه‌روه‌ر و خێرخواز و خه‌مخۆری ئافره‌تانی كوردستان حه‌پسه‌خان كچی مەعروف به‌رزەنجییه و نه‌وه‌ی كاک ئەحمەدی شێخ و ئامۆزای شێخ مەحمودی مه‌لیكی كوردستان و هاوسه‌ری شێخ قادری حەفید [حه‌پسه خانی نه‌قیب] له ساڵی ۱۸۹۱ له شاری سلێمانی هاتۆته دنیاوه.
حه‌پسه خان له‌و بنه‌ماڵه گه‌وره ئایینی و زانستپه‌روه‌ره خزمه‌تگوزاره‌ی كورد، بووه به یه‌كێک له ئافره‌ته هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی كوردستان
تا وای لێهاتووه نه‌ک هه‌ر له‌ناو ئافره‌تاندا ڕۆڵ و نرخی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی هه‌بێت، به‌ڵكو له‌ناو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندا ڕێز و پایه‌یه‌كی تایبه‌تی بووه،
له‌و كاته‌ی كه ماڵ و دیوه‌خانه‌كه‌ی حه‌پسه خان بووه قوتابخانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی كورد و ئافره‌تان لێیه‌وه فێری ڕه‌وشتی به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بوون، له هه‌مان كاتیش‌دا مه‌ڵبه‌ندێكی به‌رزی نیشتمانپه‌روه‌ریش بوو،
ئافره‌تان له‌و مه‌ڵبه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئه‌و شێره‌ژنه كورده، هه‌ستی كوردایه‌تیان ده‌ورووژا و بیری ڕامیاریان له لا په‌روه‌رده ده‌بوو.
له‌و كاته‌ی له كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ی ئافره‌تاندا باسی جلوبه‌رگی ئاڵ و واڵای ژنان و باسی ئه‌م و ئه‌و ده‌كرا، ده‌بینرا له كۆڕ و دیوه‌خانی حه‌پسه خاندا هه‌ر باسی ڕه‌وشت پاكی و كوردپه‌روه‌ری و مافی نه‌ته‌وایه‌تی كورد و ئازادی خاكی كوردستان ده‌كرا.
له‌سه‌ر داوای حەپسه خانی نه‌قیب ئافره‌تانی سلێمانی پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له كه‌سایه‌تی ناوداری كورد (سمكۆی شكاک) كرد له كاتی گه‌یشتنی بۆ سلێمانی له ساڵی ۱۹۲۳دا.
حەپسە خانی نەقیب دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانه له ۱۹۳۰/۰٦/۲۸ له‌ژێر ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كورد) به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی خۆی بوو و (حەپسه عیرفانی) خێزانی جمیل سائیب كرا به سكرتێری ئه‌و ڕێكخراوه،
ئه‌م ئافره‌ته تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روه‌ره‌ی دڵسۆزی كوردستان، له‌ساڵی ۱۹۳۰ نامه‌یه‌كی ڕامیاری مێژوویی بۆ ڕێكخراوی ((كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان)) له ((ژێنێف)) نووسی و به ڕاشكاوی داوای مافی چاره‌نووسی كوردی كرد له‌سه‌ر خاكی كوردستان و ئه‌و داواكارییه ئافره‌ته مه‌زنه ده‌نگێكی باشی دایه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و سه‌رده‌مه تاریكه‌ی كورد پێی تێده‌په‌ڕی.
كاتێكیش كه كۆماری دیموكراتیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له ۱۹۴٦/۰۱/۲۲ له مهاباد دامه‌زرا، حه‌پسه خان به هه‌موو توانایه‌كی دارایی پشگیریی کۆماری کوردستانی كرد و به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشه‌وا سپاس نامه‌یه‌كی گه‌رمی بۆ نارد و ڕێزێكی زۆری لێگرت.
#حەپسە_خانی_نەقیب له ته‌مه‌نی ٦۲ ساڵیدا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی ۱۲‌ی نیسانی ۱۹۵۳ به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد و له گردی سه‌یوان به خاک سپێردرا و كه‌لێنێكی گه‌وره له‌ناو ئافره‌تانی كوردستاندا به‌جێ هێشت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
https://mizan1342.files.wordpress.com/2021/02/photo_2021-02-01_15-54-59.jpg
👇
👇
👇
💢 T.me/Mizankurdi