ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
202 subscribers
3.71K photos
347 videos
9 files
4.77K links
Download Telegram
شنۆ:لوقمان حاجی خۆش بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان"خۆڕاگری" ڕۆژی سێ شەممە ١ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی "لوقمان حاجی خۆش" خەڵکی گوندی کۆنەقەڵا سەر بە شاری شنۆ کە پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرابوو، دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتەی قورسی ١ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بوو.
ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢ی بانەمەڕ دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەسبەسەر کرابوو،کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=15334
https://t.me/xoragre
پیرانشار: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی هاووڵاتییەک بە ناوی "تاهیر زێوە" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەی و بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەمان ڕۆژ دوو هاووڵاتی تریش بە ناوەکانی" سەلاح سوڵتانی و ئەمیر فەقێ لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کرابوون.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=15340
https://t.me/xoragre
# بۆکان
خۆڕاگری: مێهدی مەجیدی لە لایەن دادگای تاوانەکانی بۆکان سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی "مێهدی مەجیدی"لە لایەن دادگای تاوانەکانی بۆکان بە تۆمەتی لاگیری لە ئیسرائیل سزای ٥ ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا.
دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی لاگیری لە وڵاتی ئیسرائیل بە ٣ ساڵ بەند کردن و پرۆپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی بە ١ ساڵ بەندکران وبێڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە ١ سال بەندکران مەحکووم کراوە.
ناوبراو ١٥ خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و دوای یەک مانگ و دە ڕۆژ زیندان دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=15343
https://t.me/xoragre
# جوانڕۆ
خۆڕاگری: ڕؤژنامەنووس ئیرەج محەممەدزادە لە لایەن دادگا سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی "ئیرەج محەممەدزادە"لە لایەن دادگای تاوانەکانی جوانڕۆ بە تۆمەتی تێکدانی ڕای گشتی و پرۆپاگەندە سزای ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.
"ئیرەج محەممەدزادە"ڕۆژنامەنووس وچالاکی بواری ڕاگەیاندنی خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە شاری کرماشان ڕۆژی یەک شەممە، ١٩ی خاکەلێوەی١٤٠٣ی هەتاوی دوای بانگ کرانی بۆ دادگای ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە دەسبەسەرگەکانی شاری کرماشان.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=15346
https://t.me/xoragre
# سنە
خۆڕاگری: ڕؤژنامەنووس ژینا مودەرس گورجی لە لایەن دادگا سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ڕۆژنامەنووس چالاکی بواری ژنان خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی "ژینا مودەرس گورجی"لە لایەن دادگای شوڕشی شاری سنە سزای ٢١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
دادگا ئەو ڕۆژنامە نووسەی بە تۆمەتی درووست کردنی دەستە و گرووپ بە مەبەستی ڕووخانی ڕێژیم بە ١٠ ساڵ بەندکران و هاوکاری لەگەڵ دژبەرانی کۆماری ئیسلامی بە ١٠ساڵ بەندکران و پرۆپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی بە ١ ساڵ بەندکردن مەحکووم کردووە.
ناوبراو لە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرا،کە دوای ٨٤ ڕۆژ مانەوە لە زیندان بە دانانی بارمتەی ٥ ملیاردی لە زیندان ئازاد بوو.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=15349
https://t.me/xoragre
مەریوان: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا دانیشتووی مەریوان بە ناوی "ئیبراهیم خۆیشکار" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=15352
https://t.me/xoragre
سنە: ڕەوانە کردنی ئارمان مورادی بۆ بەندیخانە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی
خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی خوێندکارو چالاکی مەدەنی خەڵکی شآری سنە، بە ناوی"ئارمان مورادی" کە پێشتر لە لایەن دادگا شوڕشی شاری سنە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ٥ مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو ،بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی دەسبەسەر و رەوانە بەندیخانە ناوەندی شاری سنە کرا.
ناوبراو ٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرا کە دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتە ئازاد کرابوو.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=15355
https://t.me/xoragre
بۆکان: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوار شەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی "ئەشکان ئیسماعیل نەژاد " دوای بانگ کردنی لە ڕێگای تلفون بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان ناوبراو دوای خۆشی دەربڕین بە مەرگی ئیبراهی ڕەئیسی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=15358
https://t.me/xoragre
#مەریوان

🔷دەسبەسەرکردن و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان

🔹خۆڕاگری
: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بەناوی “مێهدی وەلیزادە” پاش تێپەڕبوونی نزیکەی ١٠ڕۆژ دەسبەسەربوون لەلایەن ڕێژیمەوە، تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15361

: شەممە، ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#بۆکان

🔷هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە بۆکان دوو هاووڵاتییان دەسبەسەر کرد

🔹خۆڕاگری
: دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بەناوەکانی “ئەشکان ئیسماعیل‌نەژاد و زانا حەسەنزادە” لەلایەن هێە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15365

: چوارشەممە، ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی
#پیرانشار

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری: عومەر بوزغەم. هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەو دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15368

: یەکشەممە، ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەریوان

🔷ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری: مەسعوود ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان دوای دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار بە تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەوتوو تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15371

: یەکشەممە، ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە حەفتەیەک پێش ئێستا لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە

🔹خۆڕاگری: ڕزگار کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، یەک حەوتوو لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائیستا چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15374

: یەکشەممە، ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەریوان

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

🔹خۆڕاگری: شەعەیب فەلاحی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15376

: سێشەممە، ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی
#بۆکان

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

🔹خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “هێمن ئاتەشتەر” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15379

: سێشەممە، ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی
#پیرانشار

🔷دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بەدانانی بارمتە ئازاد کران

🔹خۆڕاگری” دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی پیرانشار بەناوەکانی “حاجی بەرزە و ئەیووب ڕەسووڵزادە” بە دانانی بارمتەی و قورس و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کران.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15382

: (ئەیووب) یەکشەممە، ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی
: (حاجی بەرزە) دووشەممە، ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی
مەهاباد: دەسبەسەر کردنی ڕۆژنامەنووس ڕەسووڵ(هەژار) ڕەحیمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی ڕۆژنامەنووس و چالاکی بواری ڕاگەیاندن بە ناوی " ڕەسووڵ(هەژار) ڕەحیمی " دوای بانگ کردنی لە ڕێگای تلفون بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپاسی پاسدارانی ئەو شارە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو ڕۆژنامەنووسە وشوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=15385
https://t.me/xoragre
#ئاودانان

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودادان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

🔹خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان بەناوی “سەجاد مورادیوەند” و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15388

: چوارشەممە، ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷زیاتر لە ٣مانگە هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە

🔷خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “خالید مێهماندووست” زیاتر لە ٣مانگە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائیستاش چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15391

: چوارشەممە، ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “زارا نەبیزادە” لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگ کراوە و لەوێ دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15395

: سێشەممە، ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی