ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
209 subscribers
3.93K photos
349 videos
9 files
5K links
Download Telegram
#سنە

🔷مامۆستایەکی زمانی کورد پاش تەواوبوونی سزای بەندکردنەکەی ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری
: سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی سنە، پاش تەواوبوونی سزای بەندکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15558

: شەممە، ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷چالاکوانێکی ئایینیی خەڵکی
سنە ماوەی حەفتەیەکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە

🔹خۆڕاگری
: حامید عەباسی، مامۆستای ئایینیی خەڵکی سنە، یەک حەفتە لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15561

: شەممە، ٢ی پووشەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷ماوەی سزای بەندکردنی خەبات وەیسی، خوێندکاری ناڕازی، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیمەوە زیاد کراوە

🔹خۆڕاگری: سزای بەندکردنی خەبات وەیسی، لە دەسبەسەرکراوان و بریندارانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیمی ئێران لە سنە و بە گوشار و پەروەندەسازی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەریوان لە ١٥ مانگ بەندکردنەوە بۆ ٤٣ مانگ زیاد کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15593

: هەینی، ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔹بەندکراوێکی سیاسیی پێشووی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

🔹خۆڕاگری: عەلی ئەڵڵاوەیسی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15646

: یەکشەممە، ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی شۆڕشی ژینا بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

🔹خۆڕاگری: حەسەن ئەمینی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا کە پێشتر سزای بەندکردن و لێدانی قامچیی بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر بۆ بەندیخانە گوازرایەوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15669

: یەکشەممە، ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷دەسبەسەرکردنی چالاکوانێکی ژینگەپارێزی خەڵکی
سنە لەلایەن ڕێژیمەوە


🔹خۆڕاگری: چالاکوانێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە بەناوی “ئومید ئەحمەدی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15710

: چوارشەممە، ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷دەسبەسەرکردنی چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی
سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری: سامان میرزایی، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی کەڵاتەرزانی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15791

: پێنجشەممە، ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷خوێندکارێکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی
سنە بەدانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری: سەردار شامرادی، خوێندکاری دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە، پاش زیاتر لە سالێک و ٧مانگ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15815

: شەممە، ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە
دەسبەسەر کردنی "موختار ئەسەدی"لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە
بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری)، ڕۆژی دوو شەممە ٢٩ی گەلاوێژی١٤٠٣ی هەتاوی "موختار ئەسەدی"چالاکی سینفی مامۆستایان خەڵکی شاری سنە دوای سەردانی بۆ پۆلیسی ئەو شارە بە حوکمی قازی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر دەکرێت.
شایانی باسە کە ناوبراو ساڵانی پێشوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراوە وسزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندراوە. ڕۆژی ڕابردووبەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە٢٨ی گەلاوێژ هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر بنەماڵە ناوبراو بە بەکار هێنانی توند و تیژی و ترساندی بنەماڵەکەی،ماڵەکەیان پشکنی بوو.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵتییە لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=15867
https://t.me/xoragre
#سنە
"مەجید کەریمی" لە دادگای پێداچوونەوە بە بێ تاوان ناسرا
"مەجید کەریمی" ئەندام و بەڕێوەبەریئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی کوردستان -سنە کەڵاتەرزان کە پێشتر لە لایەن دادگا ئینقلابی شاری سنە بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ نیزام لە ١٦ی خاکەلێوەی١٤٠٣ی هەتاوی سزای ٣ مانگ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرابوو، لە دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە بێتاوان ناسرا.دادگا سزای ناوبراوی بۆ پێبژاردنی سزای نەختی بە بڕی ٨ ملیون تمەن گوری.
ناوبراو ڕۆژی ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر دەکرێت،کە دوای یەک حەوتوو لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
👇👇👇.سایت
https://xoragri.com/?p=15870
https://t.me/xoragre
#سنە

🔷سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیم بێتاوان دەرچوو

🔹خۆڕاگری: سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری “نۆژین” کە دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن لقی ٤ی دادگای تێهەڵچوونەوەی کۆماری ئیسلامی بێتاوان دەرچوو.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15893

: یەکشەممە، ٤ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی
سنە بە پێبەندی ئەلیکترۆنی ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری: حەسەن ئەمینی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە و برای یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، بە پێبەندی ئەلیکترۆنی ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15917

: پێنجشەممە، ٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷مامۆستایەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی
سنە بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری: موختار ئەسەدی، چالاکی بواری پیشەیی مامۆستایانی کوردستان، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15990

: ڕۆژی شەممە، ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷چالاکوانێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی
سنە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

🔹خۆڕاگری: ئومێد ڕۆستەمپوور، چالاکوانی ژینگەپارێزیی خەڵکی سنە دوای لەلایەن ‌ێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=16025

: چوارشەممە، ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی
سنە پاش زیاتر لە مانگ و نیوێک چارەنووسی ناڕوونە

🔹خۆڕاگری: ئازاد ڕەحیمی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە نزیکەی دوو مانگ دەبێ لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=16073

: یەکشەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی
سنە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

🔹خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بەناوی “ئارام سادقی” ماوەی زیاتر لە حەفتەیەکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=16093

: سێشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷خوشک و برایەکی خەڵکی
سنە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران

🔹خۆڕاگری: موعید و ڕێزان ساعێدی، خوشک و برایەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=16140

: چوارشەممە، ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷کەمکردنەوەی سزای بەندکردنی ڕۆژنامەنووسێکی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری: ژینا مۆدەریس‌گورجی، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سنە، سزای بەندکردنەکەی لە ٢١مانگەوە کەمکرایەوە بۆ ١٦مانگ.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=16200

: شەممە، ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی
سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری: ماوەی چوار ڕۆژە گۆرانی خودامرادی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=16239

: دووشەممە، ١٦ی ڕيزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە


🔷ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی
سنە لەلایەن ڕێژیمەوە بانگ کراون



🔹خۆڕاگری:
ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە ٦چالاکی کرتێکاریی خەڵکی سنەی بۆ لێکۆڵینەوە بانگ کردووە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=16253

: هەینی، ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی