ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
204 subscribers
3.71K photos
347 videos
9 files
4.78K links
Download Telegram
#ئاودانان

🔷بانگکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان بۆ دادگای ڕێژیم لە ئیلام

🔹خۆڕاگری: سەجاد مورادی‌وندان، خەڵکی ئاودانان کە لە ڕەوتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"ـدا دەسبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە ئیلامەوە بانگکرا.

🔹بەپێی ڕاپۆری ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، "خۆڕاگری" لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەجاد مورادی‌وندان، چالاکی مەدەنی و خەڵکی ئاودانان، لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە ئیلام بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئە تۆمەتانەی کە بەسەریدا سەپێندراوە بانگی دادگا کراوە.

🔹هەروەها سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە، ناوبراو تۆمەتبارکراوە بە هاندان و بەلاڕێدابردنی خەڵک بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات، بەڕێوەبردنی گرووپ بەمەبەستی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەت و سەقامگیری گشتی، گواستنەوە و دروستکردنی ماددەی تەقەمەنی و بێ‌ڕێزیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی.
https://xoragri.com/?p=12469
https://t.me/xoragre
#ئاودانان

🔷شاخەوانێکی خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

🔹خۆڕاگری
: وەحید چاوران، شاخەوان و چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئاودانان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، وەحید چاوران چالاکی مەدەنی، خەڵکی سەراوباغ سەر بە شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام، لە یەکێک خاڵەسنوورییەکانی ئەو پارێزگایە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەرکرا.
لە درێژەی شۆرشی ژن، ژیان، ئازادیدا هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم چەند جارێک هەوڵی دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییەیان دابوو کە لە ئاکامی یەکێک لەو هەوڵانەی ڕیژیمدا بەهۆی فڕێدانی گازی فرمێسکڕێژ بۆ ناو ماڵی وەحید چاوران، دوو خوشکی ناوبراو تەندروستیان تێک چوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
🔹جێی ئاماژەیە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخ و ڕاگیرانی وەحید چاوران لەبەردەستدانییە و چارەنووسی ناڕوونە.
https://xoragri.com/?p=12474
https://t.me/xoragre
#ئاودانان
🔷ئەندامێکی دەسبەسەرکراوی گرووپی شاخەوانی بنار بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری: محەممەد دانیاڵی، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "بنار"ـی ئاودانان، دوای دوو مانگ دەسبەسەرکردن لە گرتنگەی ڕێژیم لە ئیلام، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" محەممەد دانیاڵی، تەمەن ٢٣ساڵی خەڵکی ئاودانانی سەربە پارێزگای ئیلام و ئەندامی گرووپی ساخەوانیی بنار، پاش تێپەڕینی دوو مانگ لە دەسبەسەرکردنی لە گرتنگەی ناوەندی ڕێژیم لە ئیلام، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥میلیارد تمەن، بە شێوەی کاتیی ئازاد کراوە.
🔹هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەسبەسەرگەی ناوەندی ئیلام، بەمەبەستی بێڕێزیکردن بە محەممەد دانیاڵی سەریان تاشیوە و هیچ گرینگییەکیشیان بە پەروەندەکەی نەداوە و ناوبراویش لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لانیکەم دووجار مانی لە خواردن گرتووە و هەروەها دوو مانگ لەمەوبەر هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی بەڵگەی قەزایی لە دێهلوڕن هەڵیانکوتایە سەر دانیاڵی و دەسبەسەر و گواستیانەوە بۆ گرتنگەی ڕێژیم لە ئیلام.

https://xoragri.com/?p=12741
https://t.me/xoragre
#ئاودانان
🔷ڕفاندنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری: غوڵامڕەزا تەوحیدی و کوڕەکەی بە ناوی کامبیز تەوحیدی و هاووڵاتییەکی دیکەی بەساڵاچوو بە ناوی کەریم مورادی، کە هەرسێکیان خەڵکی شارۆچکەی "موورمووری"ـی سەر بە شاری ئاودانان بوون، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە ڕفێندران.
🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" ڕۆژی شەممە، ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، کامبیز تەوحیدی، خەڵکی شارۆچکەی "موورمووری"ـی سەربە شاری ئاودانان لە ماڵەکەی خۆی و لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ئیلام دەسبەسەر و ڕفێندران و هەروەها غوڵامڕەزا تەوحیدی، باوکی کامبیز تەوحیدی و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی کەریم مورادی تەمەن ٧٠ ساڵ، لە ماڵەکەی خۆیاندا لە شارۆچکەی موورمووری، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراون.
🔹جێی ئاماژەیە کە، لە کاتی ڕفاندنی غوڵامڕەزا توحیدی و کەریم مورادی، ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شناسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و دۆخێکی ترسناکیان دروست کردبوو و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
#ئاودانان

🔷هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئاودانان بە بارمتە ئازاد کرا و تەندروستیی ناجێگیرە

🔹خۆڕاگری
: ناسر ڕەزایی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی “سەراوباغ”ـی سەربە شاری ئاودانان، پاش ٢ مانگ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.

درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=12865
#ئاودانان

🔷دادگای ڕێژیم لە ئاودانان لاوێكی ئەو شارەی بۆ لێکۆڵینەوە بانگ کردووە

🔹خۆڕاگری
: سەید ئەمیرحوسێن مووسەویان‌زادە، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان، لەلایەن لقی دووی دادگای ڕێژیمەوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بانگ کراوە.

درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=12884
#ئاودانان

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: محەممەدحوسێن حاسڵی، خەڵکی شارۆچکەی سەراوباغی سەربە شاری ئاودانان، لەلایەن هێزە چەکدارەکی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=12891
#ئاودانان

🔷خۆڕاگری: وەلی موحسینی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی “موورمووری”ـی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، وەلی موحسینی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی “موورمووری”ـی سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=12931
#ئاودانان

🔷ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی کچێکی تەمەن ١٧ساڵانی خەڵکی ئاودانان لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: سۆنیا شەریفی، هاووڵاتیی تەمەن ١٧ساڵی خەڵکی ئاودانان، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە ڕفێندراوە و دوای لێپرسینەوە ئەشکەنجە دراوە.

درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=12986
#ئاودانان

🔷سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر مامۆستایەکی خەڵکی ئاودانان

🔹خۆڕاگری
: مامۆستا ئەحمەد عەلیزادە، چالاکی سێنفی مامۆستایانی ئاودانان، بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ، لەلایەن ڕێژیمەوە سزای ٣ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13092
#ئاودانان

🔷خۆڕاگری: فاتمە شێخی، کچە چالاکی خەڵکی ئاودانان، لەلایەن لقی ٢ی دادگای گشتیی ڕێژیم لەو شارە، بەمەبەستی لێپێچینەوە بانگ کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، فاتمە شێخی، کچە چالاکێکی خەڵکی “ئاودانان”ـی سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن لقی ٢ی دادگای گشتیی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە بانگ کراوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لێ کراوە و پاشان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13179
#ئاودانان

🔷خۆڕاگری: ئەمیرحوسێن موسەویانزادە، خەڵکی ئاودانان و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٢٤ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

🔷ڕۆژی چوارشەممە، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا،ئەمیر حوسێن موسەویانزادە، لاوی تەمەن ١٩ ساڵانی خەڵکی شاری ئاودانان و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە ئیلام بە سەرۆکایەیی “محەممەد غوڵامی” بە تۆمەتی پاروپاگەندەکردن لە دژی کۆماری ئیسلامی سزای ٨ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە عەلی خامنەیی سزای ١٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13817
#ئاودانان

🔷خۆڕاگری: ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای قوتابخانەی خەڵکی شاری
ئاودانان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢٧مانگ بەنکردن، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای خەڵکی ئاودانان سەربە پارێزگای ئیلام، کە لە کاتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا دەسبەسەر کراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢٧مانگ بەنکردن، لەلایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ڕێژیم لە ئاودانان بانگ کراوە هەرلەوێ دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13963
#ئاودانان

🔷کچە چالاکێکی خەڵکی
ئاودانان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری
: فاتمە شێخی، کچە چالاکی خەڵکی ئاودانان بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئاماری سزای سێدارە، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ١ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14699

: سێشەممە، ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی
#ئاودانان

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودادان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

🔹خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان بەناوی “سەجاد مورادیوەند” و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15388

: چوارشەممە، ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی
#ئاودانان

🔷مامۆستایەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی
ئاودانان بە پێبەندی ئەلیکترۆنی ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری
: ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای قوتابخانە و دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئاودانان، پاش تێپەڕبوونی ٧ مانگ لە ماوەی بەندکردنەکەی بە پێبەندی ئەلیکترۆنییەوە لە بەندیخانە ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15499

: شەممە، ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی