ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
201 subscribers
3.7K photos
347 videos
9 files
4.77K links
Download Telegram
نا بۆ سێدارە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان"خۆڕاگری"ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی سزای سێدارەی بەندکراوی مەزهەبی کورد "خەسرەو بەشارەت" دوای نیزیک بە ١٥ ساڵ مانەوە لە زیندان لە بەندیخانەی ناوەندی قزلحەسار جیبەجێ کرا.
لە ساڵی ڕابردوودا تا ئێستا سزای سێدارەی پێنج کەس لە هاودۆسیەییەکانی "خەسراو بەشارەت" بە ناوەکانی فەرهاد سەلیمی، قاسم ئابەستە، داوود عەبدوڵڵاهی و ئەیووب کەریمی، ئەنوەر خزی جێبەجێ کراوە.
فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، قاسم ئابستە، خەسرەوە بەشارەت، کامران شێخە و ئەیووب کەریمی، ساڵی ١٣٨٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کران.
ئەو بەندکراوانە بەتۆمەتی دۆسیەی کوژرانی "عەبدولڕەحیم تینا"، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر مەقیسە بو تۆمەتی " دژی ئاسایشی نەتەوەیی"،"ئەندامبوون لە گرووپە سەلەفییەکان" و چالاکی تەبلیغ بە دژی کۆماری ئیسلامی" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

https://xoragri.com/?p=15279
#نا_بۆ_سێدارە


🔷بەندکراوێکی ئایینیی دیکەی کورد لە بەندیخانەی قزڵحەسار مەترسی سێدارەی لەسەرە

🔹خۆڕاگری
: کامران شێخە، بەندکراوی ئایینیی خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و مەترسی جیددی لەسێدارەدانی لەسەرە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15282

: پێنجشەممە، ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#نەغەدە

🔷دەسبەسەرکراوێکی شۆڕشی ژینا لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەنکردنی بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری
: مستەفا حوسێن‌پوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی شۆڕشی ژینا و خەڵکی نەغەدە، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٥ساڵ و ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15286

: پێنجشەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#پاوە

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: ئاروین ئێقباڵی، هاووڵاتیی خەڵکی پاوە زیاتر لە حەوتوویەکە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15289

: هەینی، ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#جوانڕۆ

🔷دەسبەسەرکراوێکی شۆڕشی ژینا جارێکی دیکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

🔹خۆڕاگری
: یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا بەناوی “خالید مەحموودی” هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15292

: هەینی، ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی
#میاندواو

🔷دوو هاووڵاتیی خەڵکی میاندواو لەسەرەتای مانگی بانەمەڕەوە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

🔹خۆڕاگری
: دوو هاووڵاتیی خەڵکی میاندواو بەناوی ” ئومێد و فەردین ڕۆستەمی، لەسەرەتای مانگی بانەمەڕەوە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون و تائێستاش چارەنووسیان ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15295

: هەینی، ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#بۆکان

🔷دەسبەسەرکردنی مامۆستایەکی زمانی کورددی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیموە

🔹خۆڕاگری
: سووسەن حەسەنزادە، چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بۆکان، نزیکەی پێنج ڕۆژە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15298

: چوارشەممە، ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#بۆکان

🔷بەندکراوێکی سیاسیی کورد پاش ماوەی ٢ساڵ بەندکردن بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری
: موحسین ئەحمەدزادە، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی مەهاباد پاش زیاتر لە ٢ساڵ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتەی قورس لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15301

: پێنجشەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#ئاگری

🔷کۆماری ئیسلامی بۆ دووهەمینجار سزای سێدارەی بەسەر بەندکراوێکی کورددا سەپاند

🔹خۆڕاگری
: حاتەم ئۆزدەمیر، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی “ئاگری”ـی باکووری کوردستان، سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەکەی، جارێکی دیکە لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15304

: یەکشەممە، ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#بۆکان

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “ئیبراهیم ناسری” دوای بانگکردنی لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15307

: دووشەممە، ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#دیواندەرە

🔷دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: ئارمان مورادی، خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان و خەڵکی دیواندەرە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥ مانگ بەندکردن دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15310

: دووشەممە، ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
دەسبەسەر کردنی ٥ چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەبەرانی لاپەڕەی ئینستاگرامی( شنۆیەکەم)
خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی بانەمەڕی١٤٠٣ی هەتاوی پێنج چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە بەڕێوەبەرانی لاپەڕەی ئینستاگرامی "شنۆیەکەم" بەناوەکانی " دڵشاد شاداب، باست قادرزادە، سەمیع مەحموودی ئەقدەم و زاهیر حاجی‌پوور خەڵکی شاری شنۆ و هەژار مەحموودی خەڵکی پیرانشار دوای بانگ کرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەسبەسەر کران.
ئەو پێنج هاووڵاتییە لە پێوەندی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی دەسبەسەر کراون کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=15313
https://t.me/xoragre
قووچان: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک بە هۆکاری دانانی پۆستێک، پێوەندیدار بە مەرگی ئیبراهیم رەئیسی
خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی بانەمەڕی١٤٠٣ی هەتاوی "ڕەزا بەبرنەژاد"برای مەهدی بەبرنەژاد یەکێک لە گیانبەخت کردوانی شوڕشێ ژن ژیان ئازادی بە هۆکاری بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە سەر مەرگی ئیبراهیم رەئیسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری قووچان هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەیان و بە بەکار هێنانی توند وتیژی بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=15316
https://t.me/xoragre
Forwarded from لکێنەر بات
ئاماری دەستبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی،بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خۆڕاگری:بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی ٧٩کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دان وچارەنووسیان ناڕوونە.
هەروەها بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەن لە مانگی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی دا، ١٢ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێکۆلینەوەیان لێکراوە،لەلایەن دادگای بە ناو شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران کەیسەکانیان یەک لایی کراوەتەوە و سزای بەندکران و پێبژاردن و دوورخستەنەوەیان بەسەر دا سەپێندراوە.
بە شێوەیەکی گشتی ئەو سەزا دراوانە لە سەر یەک بە ٤٤ ساڵ و ٢٢ ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری و لێدانی ٣٠ قامچی مەحکووم کراون.٢ کەس لە دەبەسەرکراوانی شوڕشی ژینا سزای ئێعدامیان بەسەر دا سەپێندراوە و هەروەها ٢ کەس لە بەندکراوانی ئاینی بە ناوەکانی خەسرو بەشارەت و ئەنوەر خزری دوای پازدە ساڵ مانەوە لە زیندان سزای سێدارەکەیان جێبەجێ کرا.
ئەوەی جێگای سەرنجە لە مانگی ڕابردوو دا دەیان کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکانیان دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەکان کراون و هەروەها پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی بەردەوامە و ڕۆژبەڕۆژ لە زیاد بوون دایە.
https://t.me/xoragre
https://xoragri.com/?p=15323
بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی ٧٩کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دان وچارەنووسیان ناڕوونە.
https://t.me/xoragre
https://xoragri.com/?p=15323
هەروەها بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەن لە مانگی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی دا، ١٢ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێکۆلینەوەیان لێکراوە،لەلایەن دادگای بە ناو شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران کەیسەکانیان یەک لایی کراوەتەوە و سزای بەندکران و پێبژاردن و دوورخستەنەوەیان بەسەر دا سەپێندراوە.
بە شێوەیەکی گشتی ئەو سەزا دراوانە لە سەر یەک بە ٤٤ ساڵ و ٢٢ ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری و لێدانی ٣٠ قامچی مەحکووم کراون.٢ کەس لە دەبەسەرکراوانی شوڕشی ژینا سزای ئێعدامیان بەسەر دا سەپێندراوە و هەروەها ٢ کەس لە بەندکراوانی ئاینی بە ناوەکانی خەسرو بەشارەت و ئەنوەر خزری دوای پازدە ساڵ مانەوە لە زیندان سزای سێدارەکەیان جێبەجێ کرا.
https://t.me/xoragre
https://xoragri.com/?p=15323
پیرانشار: دەسبەسەر کردنی دووهاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "سەلاح سوڵتانی خەڵکی سەرووکانی "ئەمیر فەقێ خەڵکی خورینج "سەر بە شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەیان و بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەر کردنیان وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?m=202405
https://t.me/xoragre
# بیجار
خۆڕاگری: ماشاڵا کەرەمی لە لایەن دادگای شوڕشی کەرەج سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" ڕۆژی دووشەممە ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی دەسبەسەر کراوی کوردی خەڵکی بیجار "ماشاڵا کەرەمی" لە لایەن دادگای شوڕشی شاری کەرەج بە تۆمەتی پرۆپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی سزای ١ ساڵ و کۆبوونەوە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی ٥ ساڵ و لەسەر یەک ٦ ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپاند.
ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی کەرەمی، خۆپیشاندەری لەسێدارەدراو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر هەموو کەلوپەلەکانی داگرت.
ماشەڵڵا کەرەمی لە ڕۆژی ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢دا لە گرتنگەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج ڕاگوێزرا ناوبراو پاش سێ مانگ دەسبەسەرکران لەقەرەنتینە بۆ بەندی ١٥ی ئەم بەندیخانەیە گوازرایەوە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=15334
https://t.me/xoragre