ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
211 subscribers
4.16K photos
352 videos
9 files
5.23K links
Download Telegram
#نا بۆ سێدارە
چوار بەندکراوی سیاسی کوردی مەحکووم بە سزای سێدارە بەناوەکانی وەفا ئازەربار، پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی، ئەمڕۆ شەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی بنەماڵەکانیان بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵەکانیان بانگکراونەتە بەندیخانەی ئێڤین. ئەگەری جێبەجێ کردنی سزای سێدارەکانیان بەهێزە.
هەر بۆیە داواکارین لە هەموو لایەک بە تایبەتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی نێۆدەوڵەتی هەوڵی تەواوی خۆیان بدەن بۆ فشار خستنە سەر کۆماری ئیسلامی بۆ ڕزگار کردنی گیانی ئەو چوار بەند کراوە سیاسییە کوردە.
https://t.me/xoragre
#نا_بۆ_سێدارە


🔷بەندکراوێکی ئایینیی دیکەی کورد لە بەندیخانەی قزڵحەسار مەترسی سێدارەی لەسەرە

🔹خۆڕاگری
: کامران شێخە، بەندکراوی ئایینیی خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و مەترسی جیددی لەسێدارەدانی لەسەرە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15282

: پێنجشەممە، ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#نا_بۆ_سێدارە

🔷کۆماری ئیسلامی سزای سێدارەی بەسەر کۆڵبەرێکی کورددا سەپاند

🔹خۆڕاگری
: ئیدریس ئاڵی، کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت کە نزیکەی ٣مانگە دەسبەسەرکراوە، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15549

: چوارشەممە، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#نا_بۆ_سێدارە

🔷ژنە بەندکراوێکی سیاسیی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا


🔹خۆڕاگری: پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس و بەندکراوی سیاسیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەتۆمەتی “بەغی” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15689

: چوارشەممە، ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی
#نا_بۆ_سێدارە

🔷بەندکراوێکی ئایینیی کورد
بۆ جێبەجێکردنی سزای سێدارە گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی

🔹خۆڕاگری: کامران شێخە، بەندکراوی ئایینیی خەڵکی مەهاباد بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە، گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ و دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15695

: چوارشەممە، ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی
#نا_بۆ_سێدارە

🔷دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی سزای بەندکردنی بەسەر چوار هاووڵاتیی کورددا سەپاند

🔹خۆڕاگری: عەزیز عەزیزی، پرشنگ عەزیزی، حوسێن عەباسی و ئەیووب ئەنیسی یەنگیجە ، لە پێوەندی لەگەڵ دۆسییەی “پەخشان عەزیزی” مەحکووم بە سێدارە، سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=16154

: یەکشەممە، ١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی
#نا_بۆ_سێدارە

🔷بەیاننامەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ بەندکراوێکی سیاسیی کورد

🔹خۆڕاگری: ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی سەبارەت بە مەترسیی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسیی کورد بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

🔹درێژەی بەیاننامە...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=16190
#نا_بۆ_سێدارە

🔷کۆماری ئیسلامی سزای سێدارەی بەسەر بەندکراوێکی کورددا سەپاند

🔹خۆڕاگری: حەمید حوسێن‌نژاد حەیدەرانلوو، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی چالدۆران، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=16193

: چوارشەممە، ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی
#نا_بۆ_سێدارە

🔷دایکی شەهیدێکی کوردستان داوای لە ورشیە موداری کرد کۆتایی بە مانگرتن بهێنێت

🔹خۆڕاگری: دایە شەریفە، دایژی ڕامین حوسێن‌پەناهی، شەهیدی کوردستان، لە هەڵوئستێکی نیشتمانیدا داوای لە وریشە موردای کرد کە کۆتایی بە مانگرتنکەی بهێنێت.

🔹درێژەی ڕاپۆرت...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=16306

: یەکشەممە، ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی
#نا_بۆ_سێدارە

🔷سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری: ئیدریس ئاڵی و ئازاد شوجاعی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت و ڕەسووڵ ئەحمەد محەممەد هاووڵاتیی خەڵکی هەرێمی کوردستان، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=16361

: چوارشەممە، ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی
#نا_بۆ_ سێدارە

🔷
وریشە مورادی بەندکراوی سیاسیی کورد سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری: وریشە مورادی، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی سنە لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە بەتۆمەتی “بەغی” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=16396

: یەکشەممە، ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی
#نا_بۆ_سێدارە

خۆڕاگری: لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو دا واتە مانگی خەزەڵوەر پێنج کەس لە هاوڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دادگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە تۆمەتی بێ بنەمای بەغی و سیخوڕی بۆ وڵاتانی بێگانە سزای سێدارەیان بەسەر دا سەپێندراوە.
+وریشە مرادی خەڵکی سنە بە تۆمەتی بەغی و ئەندامەتی لە حیزبە کورییەکان سزای سێدارە بەسەر دا سەپێندراوە.
+ناسر بەکرزادە خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتی ئیسرائیل
+ئیدریس ئاڵی خەڵکی سەردەشت، بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل وهاوکاری لە کوشتنی فەخریزادە
+ئازاد شوجاعی خەڵکی سەردەشت بە تۆمەتی سیخوری بۆ ئیسرائیل هاوکاری لە کوشتنی فەخریزادە
+ڕەسووڵ ئەحمەد ڕەسووڵ خەڵک سلێمانی (باشووری کوردستان)بە تۆمەتی سیخوری و هاوکاری لە کوشتنی فەخریزادە،
سزای سێدارەیان بەسەر دا سەپێندراوە.

https://t.me/xoragre
https://xoragri.com/?p=16462