ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
201 subscribers
3.72K photos
347 videos
9 files
4.79K links
Download Telegram
بۆکان: دەسبەسەر کردنی چالاکێکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە
خۆڕاگری:"موحسین ڕەسووڵزادە"هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری بۆکان بۆ جاری دووهەم لە لایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کرا
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی یەک شەممە، ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان هێرشیان کردۆتە سەرماڵی "موحسێن ڕەسووڵزادە"و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە ناوبراو لە ڕەوتی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر کرابوو کە دوای ماوەیەک بە بارمتە ئازاد کرابوو.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو چالاکیە مەدەنییە لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=15002
https://t.me/xoragre
ئیلام: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە
خۆڕاگری:"فەرەج ئەرسەن"هاووڵاتی خەڵکی شاری مەلەکشای سەر بە شاری ئیلام لە لایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کرا
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی چوار شەممە، ١٥ی خاکەلێوەی١٤٠٢ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە هێرشیان کردۆتە سەرماڵی "فەرەج ئەرسەن"و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ ناوبراو لەسەر بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەسبەسەر کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?m=202404
https://t.me/xoragre
بۆکان: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتیک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە
خۆڕاگری:"هەورام مێهرنەوایی"هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری بۆکان بۆ جاری دووهەم لە لایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کرا
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی سێ شەممە، ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان "هەورام مێهرنەوایی"یان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە ناوبراو لە ڕەوتی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر کرابوو، کە بە ٤ساڵ و٦ مانگ بەندکران حوکم درابوو، کە دواتر دوای ماوەیەک بە پێبەندی ئەلکتروونی ئازاد کرابوو.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
https://t.me/xoragre https://xoragri.com/?p=15008
ئیلام: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە
خۆڕاگری:"کامران بادبروت"هاووڵاتی خەڵکی شاری مەلەکشای سەر بە شاری ئیلام لە لایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کرا
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی چوار شەممە، ١٥ی خاکەلێوەی١٤٠٢ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە هێرشیان کردۆتە سەرماڵی "کامران بادبروت"و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ ناوبراو لەسەر بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەسبەسەر کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان لەبەر دەست دا نییە.
https://t.me/xoragre https://xoragri.com/?p=15011
#شنۆ

🔷پێنج هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکرانیان دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کران

🔹خۆڕاگری: ئەو هاووڵاتیانە پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرابوون کە دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەکانیان لە لایەن دادگا سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا. کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی،بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر ڕەوانەی بەندیخانەی شاری شنۆ کران کرا.
١)شوانە بابەکری ٣٧ ساڵە کوری ڕەشید ٦ مانگ بەند کران
٢)شەفیع بابەکری تەمەن ٣٥ساڵان کوڕی ڕەشید حووکم ٦مانگ
٣)شاهین ئیبڕاهیمی تەمەن ٢٥ساڵە کوڕی قادر ٣مانگ بەندکران
٤)هیوا شەریفی خەڵکی شاوانێ تەمەن ٢٠ساڵ کوڕی بەهمەن ٦ مانگ بەندکران
٥)ساڵح سەخاوت تەمەن ٣٥ساڵ کوڕی خالید ٣ مانگ بەندکران
https://t.me/xoragre https://xoragri.com/?p=15015
#سنە

🔷هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری: تاریق ڕەحیمپوور، هاووڵاتی سنە، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٣ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15018

: هەینی، ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی
#دەڕەشار

🔷هاووڵاتییەکی خەڵکی دەڕەشار بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن دەسبەسەر کرا

🔹خۆڕاگری
: د. بەختیار محەممەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی دەڕەشار بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٢ساڵ بەندکردن دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15022

: شەممە، ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی
دێلۆران: دەسبەسەر کردنی دوو هاووڵاتی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان
خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی"فەرشاد ئائینی"حوسێن باپیروەند" دووهاووڵاتی خەڵکی شاری دێلۆران سەر بە شاری ئیلام کە پێشتر لە ڕەوتی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی دەسبەسەر کرابوون و هەر کام ٢ ساڵ بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرابوو،بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ئیلام کران.
ئەو دوو هاووڵاتییە لە ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی لە رەوتی شۆڕشی ژینا دەسبەسەر کرابوون کە دوای تەواوبوونی لێکۆلینەوەکانیان لە لایەن دادگا بە تۆمەتی پرۆپاگەندە بە دژی رێژیم هەر کام بە ٢ ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوون.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=15025
https://t.me/xoragre
جوانڕۆ: دەسبەسەر کردنی ڕۆژنامەنووسێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە
خۆڕاگری:"ئیرەج محەممەدزادە"ڕۆژنامەنووس وچالاکی بواری ڕاگەیاندنی خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە شاری کرماشآن لە لایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی یەک شەممە، ١٩ی خاکەلێوەی١٤٠٣ی هەتاوی دوای بانگ کرانی بۆ دادگای ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە دەسبەسەرگەکانی شاری کرماشان.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو ڕۆژنامەنووسە لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=15028
https://t.me/xoragre
ورمێ: دەسبەسەر کردنی چالاکێکی بواری ڕاگەیاندن لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ورمێ
خۆڕاگری:"ڕەسووڵ گەلەبان"ڕۆژنامەنووس وچالاکی بواری ڕاگەیاندنی خەڵکی شاری ورمێ لە لایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی یەک شەممە، ١٩ی خاکەلێوەی١٤٠٣ی هەتاوی "ڕەسووڵ گەلەبان" ڕۆژنامە نووس و چالاکی بواری ڕاگەیاندن دوای ئەوە کە لەلایەن دادستانی گشتی شاری ورمێ شکایەتی ڵی دەکرێت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو ڕۆژنامەنووسە لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=15031
https://t.me/xoragre
#شنۆ

🔷هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری
: ئەمیر ڕەحمانی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ پاش زیاتر لە ٢٠ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15034

: دووشەممە، ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی
#پیرانشار

🔷دەسبەسەرکردنی لاوێکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: لاوێکی ١٩ساڵانی خەڵکی پیرانشار بەناوی “ڕامیار محەممەدزادە” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15037

: دووشەممە، ٢٠ی خاکەلێوەی ١٥٠٣ی هەتاوی
#سەرپێڵی_زەهاو

🔷نووسەرێکی خەڵکی سەرپێلی زەهاو بەتۆمەتی ناڕەوا لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

🔹خۆڕاگری
: د. لوقمان قەنبەری، نووسەری بەناوبانگی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و لەژێر ناوی تۆمەتی ئەمنیەتی لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15040

: یەکشەممە، ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سەقز

🔷ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سەقز بۆ دووهەمینجار لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

🔹خۆڕاگری
: مستەفا حەمدی، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سەقز جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15043

: یەکشەممە، ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سەقز

🔷کۆماری ئیسلامی بەندکراوێکی سیاسیی کوردی لە کوردستانەوە دوورخستەوە بۆ خۆراسان

🔹خۆڕاگری
: ئەمین مەلەکی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی سەقز بێ ئاگاداریی بنەماڵەکەی لە بەندیخانەی ئەو شارەوە بۆ بەندیخانەی “کاشمەر”ـی خۆراسانی ڕەزەوی دوور خرایەوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15047

: سێشەممە، ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#دێولان

🔷باوکی یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە دێولان جارێکی دیکە دەسبەسەر کرایەوە

🔹خۆڕاگری
: کەماڵ لوتفی، باوکی یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە دێولان، جارێکی دیکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرایەوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15052

: سێشەممە، ٢١ی خاکەلێوی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن سپای پاسدارانەوە

🔹خۆڕاگری
: هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی مەهاباد بەناوی “سامان ئۆوەیسی” لەلایەن ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارنەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15055

: پێنجشەممە، ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی
#گیەڵان

🔷مامۆستایەکی خانەنشینکراوی خەڵکی گیەڵان جارێکی دیکە دەسبەسەر کرا

🔹خۆڕاگری
: سەلمان ئولفەتی، مامۆستای خانەنشینکراو خەڵکی گیەڵان، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15058

: هەینی، ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی
#ئیلام

🔷یەکێک لە بەڕێوەبەرانی نەورۆزی ئیلام لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

🔹خۆڕاگری
: موحسین ئەحمەدی، مامۆستای قوتابخانە و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی نەورۆزی شارۆچکەی “کارەزان”ـی ئیلام لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15061

: چوارشەممە، ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی
#کرماشان

🔷کۆماری ئیسلامی سزای بەندکردن و پارەی بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشاندا سەپاند

🔹خۆڕاگری
: بەهمەن نادری، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کرماشان، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە، سزای بەندکردن و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15064

: دووشەممە، ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سەقز

🔹هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری
: ئەمجەد ساڵحزادە، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز کە پێشتر دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە، سزای ٣مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15067

: سێشەممە، ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی