ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
207 subscribers
3.98K photos
350 videos
9 files
5.05K links
Download Telegram
#دێولان

🔷خۆڕاگری: ئازاد عەباسی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماتی ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئازاد عەباسی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی و وانەبێژی زمانی کوردیی خەڵکی شاری دێولان، کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئازاد کرابوو دیسانەوە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13535
#دێولان

🔷خۆڕاگری: محەممەد زەندکەریمی، تازەلاوی خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی “محەممەد زەندکەریمی”، تازەلاوی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی شارۆچکەی “بڵواناوا”ـی سەر بە شاری دێولان و بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13602
#دێولان

🔷خۆڕاگری: ئومێد نیازی، برای یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا و خەڵکی شاری دێولان، لە یەکێک لە گرنگەکانی ڕێژیم لەو شارە ئازاد کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئومێد نیازی، برای موحسین نیازی، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی کە لە سەروبەندی ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینادا دەسبەسەر کرابوو، لە یەکێک لە گرتنگەکانی کۆماری ئیسلامی لە دێولان ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13608
#دێولان

🔷خۆڕاگری: ئازاد عەباسی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی دێولان، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئازاد عەباسی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی دێولان، کە نزیکەی یەک حەوتوو لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13660
#دێولان

🔷خۆڕاگری: شێرکۆ میرەکی، هاووڵاتیی خەڵکی دێولان، لە ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا لە شاری تاران دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

🔹ڕۆژی شەممە، ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕگری” ڕایگەیاند: شێرکۆ میرەکی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان لە ساڵڕۆژی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری تاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەو دەسبەسەر کراوە و تائێستاش چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە و لە حاڵێکدا کە بنەماڵەکەی بەردەوام بەدواداچوونیان بۆ چارەنووسی کردووە بەڵام لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13691
#دێولان

🔷خۆڕاگری: شاهین غەفووری، خوێندکار و مامۆستای زانکۆی ئازادی قوروە و خەڵکی
دێولان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، شاهین غەفووری، خوێندکار و مامۆستای زانکۆی ئازادی شاری قوروە و خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14396
#دێولان

🔷خۆڕاگری: یەدوڵڵا شاکری، هاووڵاتیی خەڵکی
دێولان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای 6 مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپیندرا.


🔹ڕۆژی یەکشەممە، 1ی ڕێبەندانی 1402ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" ڕایگەیاند: یەدوڵڵا شاکری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکومەت بە سەرۆکایەتی قازی "محەممەد ڕۆستەمی ئەحقەر"، سزای شەش مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14499
#دێولان

🔷دەسبەسەرکردنی ٢هاووڵاتییەکی خەڵکی
دێولان لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: زوبەیر حوسێن‌پەناهی و عەباس حوسێن‌پەناهی ٢هاووڵاتیی خەڵکی دێولان لەلایەن چەکدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14633

: چوارشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی
#دێولان

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی
دێولان لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: پێدرام حوسێنپەناهی، هاووڵاتیی خەڵکی دێولان و دانیشتووی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14729

: پێنجشەممە، ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی
#دێولان

🔷سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی
دێولان بەدانانی بارمتە ئازاد کران

🔹خۆڕاگری
: پێدرام، زوبێر عەباس حوسێنپەناهی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی دێولان بەشێوی کاتیی و بەدانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کران.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14892

: دووشەممە، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#دێولان

🔷باوکی یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە
دێولان جارێکی دیکە دەسبەسەر کرایەوە

🔹خۆڕاگری
: کەماڵ لوتفی، باوکی یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە دێولان، جارێکی دیکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرایەوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15052

: سێشەممە، ٢١ی خاکەلێوی ١٤٠٣ی هەتاوی
#دێولان

🔷کۆماری ئیسلامی سزای بەندکردنی بەسەر مامۆستایەکی کورددا سەپاند

🔹خۆڕاگری: مامۆستا ئەمجەد بەختیاری، هاووڵاتیی خەڵكی دێولان و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15649

: دووشەممە، ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی
#دێولان

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی
دێولان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

🔹خۆڕاگری: مەهیار کەرەمی، هاووڵاتیی خەڵکی دێولان لەلایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15665

: پێنجشەممە، ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#دێولان

🔷کۆماری ئیسلامی سزای بەندکردنی بەسەر چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی
دێولان‌دا سەپاند

🔹خۆڕاگری: حیکمەت ئەمیری، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی دێولان لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٣ساڵ ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15772

: چوارشەممە، ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی
#دێولان

🔷دەسبەسەرکردنی ١٠هاووڵاتیی خەڵکی
دێولان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

🔹خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر ئاوایی “بڵواناوا”ـی سەربە دێولان و لانیکەم ١٠کەسیان دەسبەسەر کردووە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15932

: دووشەممە، ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی
#دێولان

🔷چالاکوانێکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی
دێولان بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری: چیاکۆ ڕەوشەنی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراو و چالاکوانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خەڵکی دێولان پاش ٢حەفتە ڕاگیران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=16288

دووشەممە، ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی
#دێولان

🔷مامۆستایەکی زمانی کوردی بۆ جێبەجێکردنی سزای بەدنکردن دەسبەسەر کرا

🔹خۆڕاگری: ئازاد عەباسی، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی دێولان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٢ساڵ بەندکردن، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=16331

: پێنجشەممە، ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی
#دێولان

🔷داگای پێداچوونەوەی ڕێژیم سزای بەندکردنی ئازاد عەباسی کەم کردەوە

🔹خۆڕاگری: دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی، سزای بەندکردنی ئازاد عەباسی، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی دێولانی لە ٣ساڵەوە کەمی کردەوە بۆ ١ساڵ بەندکردن.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=16390

: هەینی، ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی