ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
199 subscribers
3.77K photos
347 videos
9 files
4.84K links
Download Telegram
#مەهاباد

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییە خەڵکی
مەهاباد لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری: زەکەریا کەریمی، برای ئەیووب کەریمی، بەندکراوی مەزهەبیی خەڵکی مەهاباد کە سێ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن ڕێژیمەوە لە سێدارە درا، لەلایەن چەکدارانی ئەو ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14139
#مەهاباد

🔷خۆڕاگری: سۆهراب ئاویزکەن، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا و خەڵکی
مەهاباد، بە مەبەسەتی جێبەجێکردنی سزاکەی بەندکردنەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی، سۆهراب ئاویزکەن، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد و یەکێک لە خۆپیشاندەرە سەرانسەرییەکانی خەڵکی ئەو شارە کە سزای ٣ساڵ بەندکردن و ٣ساڵ دوورخستنەوە لە زێدی خۆی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەسەتی جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد کرا و هەروەها ئەو سزایە مانگی بانەمەڕی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە بەسەریدا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14194
#مەهاباد

🔷خۆڕاگری: سزای لە سێدارەدانی داود عەبدوڵڵاهی، بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی
مەهاباد دوای ١٤ ساڵ بەندکردن لە بەندیخانەی قزڵحەساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، سزای لە سێدارەدانی داود عەبدوڵڵاهی، بەندکراوی مەزهەبیی خەڵکی شاری مەهاباد لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج بە تۆمەتگەلی جۆراوجۆر کە لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەسەریدا سەپێندرابوو، جێبەجێ کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=14331
#مەهاباد

🔷خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی
مەهاباد بەناوی “سیامەند مینا” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، سیامەند مینا، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گردە‌برادەران”ـی سەربە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14399
#مەهاباد

🔷خۆڕاگری: سیامەند مینا، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی
مەهاباد بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، سیامەند مینا، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی گوندی “گردەبەردان”ـی سەربە شاری مەهاباد، پاش تێپەڕاندنی زیاتر لە ١٠ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بەبڕی ١ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14508
#مەهاباد

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی
مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: جەعفەر مەحموودی، هاووڵاتیی تەمەن ٦٤ساڵانی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14519

دووشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی
مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “سولەیمان حاجی‌خزری” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14553

: یەکشەممە، ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی
مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “سۆران پاچیدە” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14639

: پێنجشەممە، ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷یەکێک بریندارانی شۆڕشی ژینا لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری
: حوسێن حوسێنپوور، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد و یەکێک لە بریندارانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای یەکساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی ڕاپۆرت...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14790

: شەممە، ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷بەندکراوێکی سیاسیی کورد پاش ٥ساڵ بەندکردن بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری
: ئەرسەلان خودکام، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی مەهاباد پاش زیاتر لە ٥ساڵ بەندکردن، بەشیوەی کاتیی کورتماوە ئازاد کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14889

: سێشەممە، ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی
مەهاباد لەلایەن سپای پاسدارانەوە

🔹خۆڕاگری
: هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی مەهاباد بەناوی “سامان ئۆوەیسی” لەلایەن ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارنەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15055

: پێنجشەممە، ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷هاووڵاتییەکی خەڵکی
مەهاباد بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی دەسبەسەر کرا

🔹خۆڕاگری
: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “ئیسماعیل دوودکانلووی میلان” کە یەکێکە لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، بە مەبەسەتی جێبەجێکردنی سزای بەندکردن لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15188

: یەکشەممەی حەوتووی ڕابردوو، ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷هێزەکانی کۆماری ئیسلامی مێرمنداڵێکی خەڵکی مەهابادیان دەسبەسەر کرد

🔹خۆڕاگری
: مێرمنداڵێکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “موبین شێخەپوور” لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە ورمێ بانگ کراوە و هەرلەوێ دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15201

: چوارشەممە، ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷زیاتر لە ٣مانگە هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە

🔷خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “خالید مێهماندووست” زیاتر لە ٣مانگە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائیستاش چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15391

: چوارشەممە، ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “زارا نەبیزادە” لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگ کراوە و لەوێ دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15395

: سێشەممە، ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷هاووڵاتییەکی بەندکراوی خەڵکی
مەهاباد بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری: تۆفیق عەبدوڵڵاهی، بەندکراوی ئایینیی خەڵکی مەهاباد دوای تێپەڕاندنی نزیکەی ٨ ساڵ بەندکردن، بەشێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15587

: چوارشەممە، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷بەندکراوێکی سیاسیی خەڵکی
مەهاباد پاش تێپەڕاندنی ٧ساڵ بەندکردن ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری: ئەرسەلان خودکام، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی مەهاباد کە سزای بەندکردنی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرابوو، پاش تێپەڕاندنی ٧ساڵ بەندکردن لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15596

: هەینی، ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی
مەهاباد لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

🔹خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بەناوەکانی “عەلی دانش و قاسم چۆمەڵانی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کران.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15617

: پێنجشەممە، ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی
مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری: محەممەدڕەزا قەیتەرانی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15627

: چوارشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی
مەهاباد بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری: عەلی دانش، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15701

: چوارشەممە، ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی