فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
2.05K subscribers
268 photos
70 videos
64 files
96 links
ئەم کاناڵە بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بۆ گەلی کورد پێک هاتووە. تکایە بەستەری کاناڵەکە بڵاو بکەنەوە.

https://t.me/+SxW4Wvgw_SMQHdvI
Download Telegram
🔳 شانازیکردن بە زمانی‌ کوردی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بنووسە، پیری دڵم ئەمری کرد، ئیتاعەم کرد
لە ئیبتیداوە کە بەیتێ موناسبی دیوان

گەدایەکی وەکوو مەحوی، قەلەندەرێکی کورد
میسالی پادشەهی فورسە، ساحیبی دیوان


لێرەدا مەحویی مەزن دەفەرموێت:
دڵ و ناخ و گیان و هەستی کوردبوونم فەرمانی‌ پێ کردم کە لە ئاستی‌ بەرزیی دیوانەکەمدا هۆنراوەیەک بنووسمەوە، منیش گوێڕایەڵیم کرد و ئەوەم نووسی.

هەژارێکی‌ وەک مەحوی‌ - قەلەندەری‌ کورد - کە خاوەنی‌ دیوانە شیعرێکی‌ زۆر بەرزە، لە ئاستی‌ پادشای‌ شاعیرانی‌ فارسە.

🔴 ئەوەیە زمانی شیرینی کوردی کە مەحوی شانازیی پێوە دەکات و خۆی لە پادشای شاعیرانی فارس کەمتر نازانێت چونکە زمانەکەمان، زمانێکی ڕەسەن و زیندووە و خاوەن ڕابردوویەکی دێرینە، گەشە و گۆڕانی لەگەڵ کۆمەڵی کوردەواریدا کردووە.

لە شوێنێکی تردا دەفەرموێت:
کوردی زوبانی ئەسڵمە گەر تەرکی کەم بە کول
بۆ فارسی، بە کوللی ئەمن دەبمە بێوەفا


کوردی، زمانی بنەڕەتیی منە. ئەگەر من پشت بکەمە زمانی‌ کوردی‌ کە زمانی‌ زگماکیی خۆمە، لە بەرانبەردا ڕوو بکەمە زمانی‌ فارسی، ئەوە من، بەرانبەر بە زمانەکەم کەسێکی‌ بێوەفام.

🔴 دڵنیا بن ئەگەر ئێمەش پشت بکەینە زمانی کوردی و بە کوردی‌ نەنووسین و زمانی‌ کوردی‌ بە کەم چاو لێ بکەین، ئەوە هەم لە ڕووی‌ زمانەوانی‌ و ڕەوانبێژییەوە، کەسێکی‌ نەزانین؛ هەم نیشاندەری گەوجی، بێهەستی، نەفامی و نەزانیمانە؛ چونکە نەتەوەی کورد هەزاران ساڵە لێی دەدرێت، هەزاران ساڵە سەرکز دەکرێت، هەزاران ساڵە ئاوارە دەکرێت، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هێشتا زمانی کوردی، زمانێکی دەوڵەمەندە و ڕاژەی دەکرێت و پارێزەریی لێ دەکرێت.

با ئێمەش شانازیی بە کوردبوون و زمانە دەوڵەمەندەکەمانەوە بکەین و پێمان شەرم نەبێت کە بە زمانی دایکیمان بنووسین و بخوێنین، با بە بەڵگەوە زمان و بوونی خۆمان بە دونیا نیشان بدەین، با دڵسۆزانە بۆ پاراستنی زمانی شیرینی کوردی هەوڵ بدەین؛ چونکە پاراستنی زمانەکەمان، پاراستنی شوناس و فەرهەنگ و کولتوور و مێژوومانە.

دەبێت بە هەموو شێوەیەک زمانی کوردی، بپارێزین و باشترین ڕێگای پاراستنیشی ئەوەیە کە مەترسییەکانی لەناوچوونی، دیاری بکەین؛ واتە:
🔸 ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زمانی کوردی بەهێزتر بکەین.
🔸 زمانی کوردی بپارێزین.
🔸 بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ زمانی کوردیدا بکەین.
🔸 پارێزگاری لە ناسنامەی کوردبوونمان بکەین.
🔸 ڕووبەرەکانی بەکارهێنانی زمانی کوردی فراوانتر بکەین.
🔸 بە کوردی بژین.
🔸 بە کوردی بیر بکەینەوە.
🔸 بە کوردی پەروەردە بکەین.
🔸 بە کوردی کاری فێرکاری بکەین.
🔸 بە کوردی لەگەڵ یەکتری بدوێین.
🔸 بە کوردی ڕامیاری بکەین.
🔸 بە کوردی دابونەریت و بۆنە فەرهەنگی و ئایینییەکانمان بەڕێوە ببەین.
🔸 هەتا زمانەکەمان پارێزراوتر بێت، دەستکەوتی گەورەتر و شایستەتر بەدەست دەهێنین.

نووسین و خوێندن بە زمانی‌ کوردی‌، ئەرکێکی‌ پیرۆزە و وەفایەکە بەرانبەر بە زمانی نەتەوەکەمان. پێویستە هەموومان شانازی بە کوردبوون و زمانی‌ زگماکیی خۆمانەوە بکەین.

🔸 وەکوو "مامۆستا کەمالی" دەفەرموێت:
من فەخر ئەکەم کە کوردم و کوردی زوبانمە
ئەم شاخ و کێوە دڵکەشە وا نیشتمانمە


🔸 یان "مامۆستا حەمدی" دەفەرموێت:
گوڵ لە بەرگی سەوزی خۆیدا نازک و شیرینترە
بۆیە فکری نازکی حەمدی، بە کوردی بێژرا


🔸 هەروەها "مامۆستا هەژار"یش بە جوانترین شێوە واژۆی دەکات و دەفەرموێت:
بە کوردی دەژیم، بە کوردی دەمرم
بە کوردی دەیدەم، وەرامی قەبرم

بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دنیاش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەوە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شانازی دەکەم کە کوردم.
ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi
Forwarded from لکێنەر بات
زمانی کوردی ناسڕدرێتەوە
ئامادەکردنی: ئیدریس هاشمی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوێنێ یەکشەممە ٣ی مارسی 2024، سەد ساڵ بەسەر دەرکردنی فەرمانی قەدەغەکردنی قوتابخانە و کۆمەڵە و میدیای کوردی لەلایەن حوکوومەتی تورکیا تێ پەڕی.
لە ٣ی مارسی ١٩٢٤ەوە تاکوو ئێستا تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە زمانی کوردی تەنیا زاراوەیەکی زمانی تورکییە. هەر لەو ڕۆژەدا یەکەمین دەستووری کۆماری تورکیا پەسەند کرا کە نکۆڵی لە بوونی زمانی کوردیی کرد.
لەو ڕۆژەی کە کۆماری تورکیا دامەزراوە و سەد ساڵی تێ پەڕاندووە تاکوو ئێستا بۆ کوردانی ئەو وڵاتە پڕ بووە لە ئازار و فرمێسک و هەڵاواردن و تواندنەوەی کولتووری و نکۆڵیکردن لە ناسنامەی نەتەوەیی و داپڵۆسین و قەدەغەکردنی زمان.
دوای شەهیدکردنی شێخ سەعیدی پیران و هاوڕێکانی لەلایەن دەوڵەتی مستەفا کەماڵ ئەتاتورک، پلانی تواندنەوەی کوردان لە تورکیا دەستی پێ کرد و هەتاکوو ئێستاش بەردەوامە. لە هەمان کاتدا هەوڵی بڵاوکردنەوەی زمانی تورکی لە باکووری کوردستان درا و گرنگی بە کەرتی پەروەردە و فێرکردن بە تورکی درا.
دەوڵەتی تورکیا پلانێکی داڕشت بە ناوی "چاکسازیی ڕۆژاوا" کە ئامانجەکەی ڕەتکردنه‌وه‌ی گەلی کورد و قەدەغەکردنی زمانی کوردی بوو. دروشمی پلانەکەیان ئەمە بوو: "شێرە تورکەکان بەسەر کوردایەتیدا سەر دەکەون" و بەو دروشمە دەوڵەتی تورکیا هەموو دەرفەتێکی بەکار برد بۆ تواندنەوەی زمان و کولتووری گەلی کورد. بەپێی بڕیارەکە هەموو ناوەندێکی حوکوومەت، شارەوانی و بازار و خوێندنگەکان بۆیان نەبوو بە زمانی کوردی قسە بکەن. تەنانەت لە گوندەکانیشدا بنکەی فێرکردن و پەروەردە دەبوو بە تورکی بێت و هەر کەسێکیش بە پێچەوانەی ئەو بڕیارە هەڵسوکەوتی بکردایە سزا دەدرا. هەوڵی دەوڵەتی تورکیا ئەوە بوو کە زمانی تورکی وەک زمانێکی شارستانی و پیرۆز و زمانی کوردی وەک زمانێکی دواکەوتوو نیشان بدات! هەروەها منداڵانی کورد لە زمانی دایک دوور بخرێنەوە.
ئەوەی کە لە ماوەی ئەم سەد ساڵەدا پەیوەندیی بە زمانی کوردییەوە هەبووە ئەمە بووە کە:
- بەکارهێنانی زمانی کوردی ڕێگەپێنەدراو بووە.
- زمانی کوردی و ئەوەی کە پەیوەندیی بە زمانی کوردییەوە هەبووە، بە شێوەیەکی سیستماتیک سەرکوت کراوە.
- فێرگەی کوردی داخراوە.
- مۆسیقا و شانۆی کوردی قەدەغە کراوە.
- لە ماوەی ئەم سەد ساڵەدا لە دیدی دەوڵەتی تورکیا دەبێت ناونانی کوردی لە منداڵان قەدەغە بکرێت؛
- میراتی کولتووریی کوردەکان لەناو ببرێت.
- ناوی گوند و شارە کوردنشینەکان بگۆڕدرێن بۆ تورکی.
- باسی ناسنامە و کولتووری کوردی نەمێنێت.

لە دەستووری ساڵی ١٩٨٢ی تورکیا هاتووە: زمانی دەوڵەت تورکییە". هیچ کەسێک ناتوانێت بیروڕای خۆی بە زمانێکی قەدەغەکراو دەر ببڕێت یان بڵاوی بکاتەوە.  "جگە لە زمانی تورکی، هیچ زمانێکی دیکە وەک زمانی دایکیی هاووڵاتیانی تورک لە دامەزراوەکانی فێرکردن و فێربووندا ڕێگەپێدراو نییە".
ئامانجی دەوڵەتی تورکیا هەتاکوو ئێستا ئەمە بووە:
یەک زمان، یەک نەتەوه‌، یەک دەوڵەت و یەک ئاڵا.
بۆیە ڕێگە بە خوێندنی زمانی کوردی بە شێوەیەکی فەرمی نادات و ئەمە بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی دەوڵەتەکەی دەزانێت و هێندە لەم بارەیەوە بەتوندی دژی کوردەکان وەستاوە و هەڵوێستی توندی هەبووە کە تا ئێستاش بەردەوامە و دەوڵەتی تورکیا دژی خوێندن و فێربوونی زمانی کوردییە.

لە پەرلەمانی تورکیا کاتێک پەرلەمانتاران بە کوردی قسە دەکەن، لە پرۆتۆکۆلی پەرلەماندا بە (X) تۆمار دەکرێت، بەو پێیەی تورکیا بەفەرمی، دان بە بوونی زمانی کوردی نانێت.
دەوڵەتی تورکیا ئینکاری ئەو ناوانەی کورد دەکات کە پیتەکانی (x و w و q)ی تێدایە چونکە ئەو پیتانە لە ئەلفبێی کوردیدا هەن و لە ئەلفبێی تورکیدا نییەن. هەر بۆیە کورد بەهۆی قسەکردن بە زمانی زگماکی لە شەقام یان گۆرانیوتن لە ئاهەنگی هاوسەرگیریدا دەکوژرێت و ناوی کوردیی شوێنەکان و خەڵک کراون بە تورکی.
لەم پرۆسەیەدا و لە خەبات دژ بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەزاران گەنجی کورد کوژراون، سیاسەتمەدارانی کورد زیندانی کراون و کۆمەڵگای کوردی تووشی زۆرداری و ناخۆشی بوونەتەوە؛ کەچی زمانی کوردی دوای سەد ساڵ هێشتا زیندووە. سەرەڕای هەموو هەوڵێکی دەوڵەتی تورکیا بۆ سڕینەوەی کورد و زمانی کوردی، بەختەوەرانە زمانی کوردی گەشە دەکات.
لە سایەی ئینتەرنێتدا - تورکیا هەرگیز لە کوشتنی کورد سەرکەوتوو نابێت. لە ئەوەی کە ٢٠ میلیۆن کورد لە ئێران و عێراق و سوریا دەژین، گەرەنتیی بوونی زمانی کوردییە و زمانەکە لە هەموو کاتێک زیندووترە.
کورد نیشانی داوە کە دەسەڵاتی ستەمکار و داپڵۆسێنەر، هەرگیز دوا قسەیان دەست ناکەوێت.
Forwarded from لکێنەر بات
هەر بەم بۆنەیەوە و بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە زمانی کوردی لە تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی مارس لە کتێبخانەی کوردی لە شاری ستۆکهۆڵم، سمینارێک ڕێک خرا. ئەم سمینارە لەلایەن ڕۆژنامەنووس و نووسەری بەناوبانگی سویدی-کورد، بەڕێز کوردۆ باکسی بە هاوکاریی فیدراسیۆنی نەتەوەییی کورد و یەکێتیی ژنانی کوردستان بەڕێوە چوو. لەم سمینارەدا کۆمەڵێک نووسەر و نوێنەرانی (PEN)ی سویدی و هەندێ ڕێکخراوی تر وتاریان پێشکەش کرد و پەیامی ناوەندی نووسەرانی سویدیش خوێنرایەوە. هەندێک لەو وتاربێژانە بریتی بوون لە:
پاتریک هادنیوس (Patrik Hadenius) زمانزان و بڵاوکەرەوە
مارتین کاونیتز (Martin Kaunitz) چاپکەر
ئەلیزابێس لۆفگرێن (Elisabeth Löfgren) سەرۆکی لیژنەی نووسەرانی زیندانیکراو. (PEN)ی سویدی
کەماڵ گۆرگو (Kemal Görgü) ئەکتەری سویدی-کورد
سەیران دوران (Seyran Duran) سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان
بەرزان کۆچکایا (Berzan Koçkaya) سەرۆکی فیدراسیۆنی نەتەوەییی کورد
ڤیلدان تانریکولو (Vildan Tanrikulu) وەرگێڕی فەرهەنگی سویدی-کوردی
سەرکان بیروسک (Serkan Birûsk) نووسەر و نوێنەری (PEN)ی کوردی لە وڵاتی سوید
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر مەودام هەبا بۆ ژینی دووبارەم لە دنیا
لەوەی کردوومە تا ئەوڕۆکە وازم نەدێنا

لە پێناو نیشتمانم سەت ئەوەندەی جاری جاران
دەچوومە سەنگەری کوردایەتی بۆ کۆڕی یاران

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی مارس، ڕێوڕەسمی ناشتن و دوایین ماڵاوایی لە شاعیری گەلەکەمان کاک پۆڵا نانوازادە لە گۆڕستانی
Heliga korsets kapell i Skogskyrkogården
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەڕێوە چوو.

کاک پۆڵا، ڕۆڵەی گەلەکەی و پێشمەرگەی خاک و نیشتمان و دڵسۆزی نەتەوەکەی و شاعیر و نووسەری پێنووسڕەنگینی دەرد و مەینەتی میللەتەکەی بوو.
ڕۆحی شاد و ناو و یادی هەرمان بێت. 🌹
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
🟩کۆڕی وشەی کوردی:
@koriwiseykurdi
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩فێرکاریی ڕێزمانی کوردی:
@FerkariyRezmaniKurdi
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩فێرگەی زمانی کوردی:
@zimanekemkurdi
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩فێرگەی ڕێزمانی کوردی:
@Fergyrezmanikurdi63
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی:
@renusisaratayi
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩وشەی کوردی:
@wiseykurdi1
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩وشەی کوردی:
@KurdiSoraniWord
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩پرسبڕکێ:
@pirsbirke
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟩پاشەکەوتی وانەکان:
@pasekewtiwane
🟥 کۆبەرهەمی زانای زانستی زمان؛ پ. د. ئەوڕەحمانی حاجی مارف:

🟡 ١. ڕێزمانی کوردی، بەرگی یەکەم (وشەسازی)، بەشی یەکەم (ناو)

https://drive.google.com/file/d/1JH6Trx_NtY5nEWW-gEK5dUH5_PqpWF6a/view?usp=sharing

🟡 ٢. ڕێزمانی کوردی، بەرگی یەکەم (وشەسازی)، بەشی دووەم (جێناو)

https://drive.google.com/file/d/1COIeMQJY6JHGzOPRk7AtDDolkNHEN26w/view?usp=sharing

🟡 ٣. ڕێزمانی کوردی، بەرگی یەکەم (وشەسازی)، بەشی سێیەم (ئاوەڵناو)

https://drive.google.com/file/d/1UHfQibdBrdMyz80IbJno1wgZxirDCoP0/view?usp=sharing

🟡 ٤. ڕێزمانی کوردی، بەرگی یەکەم (وشەسازی)، بەشی چوارەم (ژمارەو ئاوەڵکردار)

https://drive.google.com/file/d/1HyzcT7ewj5k4O3lY0szigxzeApkEAYmA/view?usp=sharing

🟡 ٥. ڕێزمانی کوردی، بەرگی یەکەم (وشەسازی)، بەشی پێنجەم (کردار)

https://drive.google.com/file/d/1E3sJXDr5DYKjHD-uH2e_9Yuj0cLWB4cu/view?usp=sharing

🟡 ٦. بەرهەمە زمانەوانییەکانم (بەرگی یەکەم)

https://drive.google.com/file/d/1SjB3n_rRu1wU5DmZw4R7oOle0qh9s3R-/view?usp=sharing

🟡 ٧. بەرهەمە زمانەوانییەکانم (بەرگی دووەم)

https://drive.google.com/file/d/1eHCMQpdWGND_t7PDdMtvbCyTORhVUyfb/view?usp=sharing

===================
🕊
@KurdiSoraniWord
Audio
Yadgar Music - 0910 442 8835
نووسین و خوێندنەوە:
مامۆستا #پۆڵا_نانەوازادە
ستۆکهۆڵم: ٢٠١٨/٠٢/٠٨
_______________________
فێرگەی زمانی کوردی
بەهۆی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانان و بڕواداران و بەتایبەت لە خەڵکی کوردستان دەکەین.

هیواخوازین مانگی ڕەمەزان پڕ بێت لە خۆشی بۆ هەموو لایەک و ببێتە مایەی خەیر و خۆشی بۆ گەلەكەمان و پاڵنەرێک بێت بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو ئەو کێشانەی کە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتووەتەوە.

هیوادارین خوای دلۆڤان، لە مانگی ڕەمەزاندا، نزا و ڕۆژووی هەموو لایەک قەبووڵ بکات و ئەم مانگە، ببێتە مایەی خەیر و خۆشی و کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتییەکان.
هیوامان وایە هەردەم لە خۆشیدا بن.

هاتنی مانگی ڕەمەزان، پیرۆز بێت و كوردستان هەمیشە ئاوەدان بێت. 🌹
ـــــــــــــــــــــــــــــ
بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردی ☀️
🌻
@renusisaratayi
🟧 بە ئەوەندە = بەوەندە
🟧 لە ئەوەندە = لەوەندە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔴 (بە) و (لە)، لە بنەڕەتدا پێشبەندن.
هەندێ جار پێشبەندی [بە] و پێشبەندی [له]، لەگەڵ وشەی دوای خۆیاندا تێکەڵ دەبن و ئەرکی وشەسازی بەجێ دەهێنن؛ بۆ نموونە:
🔴 بە + ئەوەندە = بەوەندە
🔴 لە + ئەوەندە = لەوەندە
(بەوەندە) و (لەوەندە) کورتکراوەی
[بە ئەوەندە] و [لە ئەوەندە]ن.
هەر بەو جۆرەی کە دەبینن لەم دۆخانەدا [ئە] یان [ـە ئـ] تووشی سڕینەوە دەبن.

ئەمانە گرێی بەندن، لە بەکارهێنان لەنێو ڕستەدا، ڕۆڵیان دەگۆڕێت.
🟣 (ئەوەندە)، 👉 بڕیی شتێک نیشان دەدات، واتە:
ئەگەر دیارخەر بێت، هاوەڵناوە.
ئەگەر تەواوکەر بێت، دەبێتە هاوەڵکاری چەندی.

🔸لەم نموونانەدا، "ئەوەندە" دیارخەر و هاوەڵناوە:
🔴 لەوەندەی زەوییەکە، خانوو دروست بکە.
🔴 بەوەندە پارە، شت دەکڕیت.

🔹 لەم نموونانەدا هاوەڵکاری چەندییە:
🟡 سێ تەن هەنارم بەوەندە فرۆشت.
🟡 لەگەڵ هاوڕێیان بەوەندە ڕازین.
====================
🔲 شایانی باسە پێشبەندی (بە) و (لە لەگەڵ زۆر وشەی تر تێکەڵ دەبن؛ بۆ نموونە:
به + ئەم = بەم
بە + ئەو = بەو
بە + ئەوێ = بەوێ

لە + ئەم = لەم
لە + ئەو = لەو
لە + ئێره = لێرە
لە + ئەوێ = لەوێ
لە + ئەوێوە = لەوێوە
لە + ئەوێڕا = لەوێڕا
لە + ئەمڕۆ = لەمڕۆ
لە + ئەو دیو = لەو دیو
لە + ئەمشەوڕا = لەمشەوڕا
و هتد.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🌻
@renusisaratayi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کورد کۆنترین نەتەوەیە؛ ڕۆژێک دێت ئەوە دەسەلمێنرێت.

زمانی کوردی، شکۆی کوردە.

سپاس بۆ پەڕەی مامۆستای زمانی کوردی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
🌼☀️🌼 نەورۆز هێمای بووژانەوەیە،

هێمای هەستانەوە و ژیانەوەیە،

نەورۆز ئاسۆیەکی پڕ لە هیوا و حەز و وزەیە،

نەورۆزی کوردەواری ،لێواولێوە لە جوانی و ئەوین و خۆشەویستی ...


🔹 مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری

🔹 وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری

🔹 هاوڕێیانی ئازیزی کۆڕی فێرگەی زمانی کوردی،

بە بۆنەی هاتنی جێژنی سەری ساڵ، پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ئاواتی هاتنی ڕۆژانێکی پڕ لە دڵخۆشی و بەختەوەری بۆ خۆتان و بنەماڵەی ئازیزتان دەخوازین و  هیوادارین ئەم نەورۆزە ببێتە هەوێنی ئاشتی و دەستپێکی ژیانێکی ئازاد و سەربەستیی گەلی کورد و ئەوەی حەز و ئاواتتانە بێتە دی،  هیوادارین بڵێسەی ئاگری نەورۆز چاوی دوژمنان کوێر بکات،
ئێمەش لە گەشەکردن و پەرەپێدان بە زمان و خزمەت بە نەتەوەمان بەردەوام بین.


سپاسی بێبڕانەوە بۆ بوونتان و هیوادارین هەرمان بن و لەگەڵمان بمێنن

لە لایەن بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردی🌼☀️🌼
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نەورۆزتان لێ پیرۆز بێت. 🌹🔥
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سۆران حەمەڕەش:
لە جیهاندا، یەکەم نەتەوە کە نەورۆزی کردووە بە جەژن، کورد بووە؛ فارس ناوی نەبووە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
شاخێک لە زیبکەبەردێکەوە دەستی پێ کردووە.

لەم سەردەمەی جیهانی میدیاییەدا، بە هەوڵ و تێکۆشانی خەمخۆرانی کورد وەک کاک بۆکان جاف، زۆر کاری بەنرخ کراوە و کوردیش وەک نەتەوەیەکی بێدەوڵەت توانیویەتی بێتە ڕیزی ئەو نەتەوانە کە خاوەنی ناسنامەی جیهانین.

ئەگەر دەتانەوێت ئاڵای کوردستان بێتە نێو ڕیزی ئاڵای وڵاتانی جیهان و منداڵەکانتان گریمانەی بێئاڵایی لەسەر دڵیان نەبێتە گرێ، بە دەم ئەم بانگەوازەوە بچنەوە، لە هەموو دەرفەتەکان کەڵک وەربگرن‌ لەم ڕێگایەوە ئیرادەی خۆتان بەسەر داگیرکەراندا بسەپێنن کە لە هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی کوردن.

ئەم هەڵمەتەی ئێوە هیچ بارگرانییەکی  بەسەر شانی هیچ کەسێکەوە نابێ.

هەڵمەتێکە و دەبێ هەمووتان پشکتان هەبێ.
ئەم ئاڵایە لە هەموو شوێنەکان بڵاو بکەنەوە.
"ئەحمەد شێربەگی"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Kurdistan
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
Kurdistan
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
🟥 ئەکادیمیای کوردی


🟧 ئەکادیمیای کوردی (لە سەرەتاوە ناوی کۆڕی زانیاریی کورد و دواتریش کۆڕی زانیاریی کوردستان بووە) کۆڕێکە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دایمەزراندووە و بەپێی یاساکەی چاوگێکی باڵایە لە ھەموو شتێک کە پەیوەندی بە زمانی کوردی و شێوەزارەکانی و پاراستن و دەوڵەمەندکردنییەوە ھەبێت.

ئەکادیمیای کوردی مەبەستی خۆی لە چالاکی گەیشتن بە زمانێکی یەکگرتووی فەرمیی کوردی ڕاگەیاندووە. بارەگای ئەکادیمیای کوردی لە شاری ھەولێرە.
ـــــــــــــــــــــــــ
🟧 ئەکادیمیای کوردی درێژەپێدراوی کۆڕی زانیاریی کوردە، کە لە بەغدا لە ساڵانی ١٩٧١ ھەتا ١٩٧٨ چالاک بوو. پاش دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتیی ناوخۆیی کوردی لە باشووری کوردستان، کۆڕی زانیاریی کورد زیندوو کرایەوە و بەپێی قانوونی ژمارە ١٢ی ساڵی ١٩٩٧ ئەو دەزگا زانستییە بە ناوی کۆڕی زانیاری کوردستان دامەزرایەوە. کۆڕی زانیاری کوردستان لە ساڵەکانی ١٩٩٨ تا کۆتایی ٢٠٠٠ لە قۆناغی ڕێکخستنەوەدا بوو، دواتر بە بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە ٩٥ لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ەوە، شەفیق قەزاز وەک سەرۆکی کۆڕی زانیاریی کوردستان (بە وەکالەت) دەستنیشان کرا. لە دوای بڕیاری یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٧دا، داوا لە شەفیق قەزاز و کەمال فوئاد کرا کە خەریکی دامەزراندنەوەی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاریی کوردستان بن. ھەر لەو ماوەدا قانوونی کۆڕی زانیاریی کوردستان ھەموار کرا و ناوەکەی کرا بە ئەکادیمیای کوردی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🟧 بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە و کارە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، ئەنجومەنی ئەکادیمیا چەند لیژنەیەکی تایبەتی دروست کردووە لە کەسانی پسپۆر و شارەزا لە ھەموو شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی کوردی، کە دەبێ ئەندامێکی کارای ئەکادیمیا سەرپەرشتی ئەم لیژنانە بکات:

🟨 لیژنەی زاراوە: یەکێکە لە لیژنە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، کاری سەرەکیی دۆزینەوە و داھێنانی زاراوەگەلی ڕەسەنی کوردییە لە ھەموو بوارە جیاجیایەکاندا.

🟨 لیژنەی فەرھەنگ: تایبەتە بە دەرکردن و ئامادەکردنی فەرھەنگی تایبەت لە بواری شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی کوردی، تا ئێستا جگە لە بڵاوکردنەوەی دەیان فەرھەنگی تایبەتمەندی دووزمانە و سێزمانە لە ھەموو بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی، دوو فەرھەنگی (کرمانجی سەروو ـ کرمانجی خواروو) و فەرھەنگی (ھەورامی ـ سۆرانی) بڵاو کراونەتەوە.

🟨 لیژنەی مێژوو: ئەرکی نووسینەوەی سەرلەبەری مێژووی کوردییە بە میتۆدێکی ئەکادیمی.

🟨 لیژنەی گۆڤار: تایبەتە بە دەرکردنی گۆڤارێکی وەرزیی زانستیی ئەکادیمی کە تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٣، ٢٦ ژمارەی بە زمانی کوردی و عەرەبی لێ بڵاو کراوەتەوە.

🟨 لیژنەی بیبیلۆگرافیا: تایبەتە بە سازکردن و ئامادەکردنی بیبلیۆگرافیا بۆ بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی.

🟨 لیژنەی چاپ و بڵاوکردنەوە: ئەرکی بڵاوکردنەوە و بەچاپگەیاندنی ئەو لێکۆڵینەوە ئەکادیمی و زانستیانەیە کە لە ماددەی چوارەمی یاسای ئەکادیمیا ئاماژەیان پێ کراوە.

🟨 لیژنەی زمان: تایبەتە بە لێکۆڵینەوەی تایبەت بە کێشەکانی زمانی کوردی بە ھەموو شێوەزارەکانییەوە.

🟨 لیژنەی دەستنووس و بەڵگەنامە: تایبەتە بە کۆکردنەوەی دەستنووسە کوردییەکان و ئەو بەڵگەنامانەی تایبەتن بە کورد و کوردستان.

سەرۆکی ئێستای ئەکادیمیای کوردییش حەمەسەعید حەسەنە.

سەرچاوە: ڤیکیپێدیای کوردی


فێرگەی زمانی کوردی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻
@renusisaratayi
ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی، دوو کوردی نەتەوەخوازی ڕۆژهەڵات، بۆ مانەوەیان لە سوید پێویستیان بە پاڵپشتیی ئێوەیە. تکایە بە نووسینی ناو و ئیمەیلی خۆتان ئەم داواکارییە واژۆ بکەن:

https://chng.it/dzGVVyfvsz
Forwarded from سینا ڕەحیمپوور
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڤیدیۆی شێوەی واژۆکردنی داواکاری بۆ پشتیوانی لە ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی دوو هاونیشتمانیی ڕۆژهەڵاتی کە بۆ مانەوەیان لە سوید پێویستیان بە پشتیوانیی هەمووانە.

🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن:

🟢
https://chng.it/dzGVVyfvsz

سەرەتا دەبێ بچنە سەر ماڵپەڕەکە دواتر دەبێ ئەو بەشە لێ بدەن کە لە کادرێکی سووردا (Sign this petiton) نووسراوە. دواتر کە دەچێتە پەڕەی دواتر و پێویستە ناو، پاشناو و ئیمەیلی خۆتان بنووسن و داواکارییەکە واژە بکەن. لە کۆتاییدا نامەیەک بۆ ئیمەیلەکەتان دێت و دەبێ بچنە سەر ئیمەیلی خۆتان و لەوێ دواکاریی واژۆکە قەبووڵ بکەن.

پێویستە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پتر لە چەند هەزار واژۆ کۆ بکرێتەوە هەتا ڕێگری لە بڕیاری دادگای سوید بکرێت. ئەم بەستەرە بۆ هەموو هاوڕێکاتان بنێرن.

🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن:

🟢
https://chng.it/dzGVVyfvsz
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی (دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi)
ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی، دوو کوردی نەتەوەخوازی ڕۆژهەڵات، بۆ مانەوەیان لە سوید، پێویستیان بە پاڵپشتیی ئێوەیە. تکایە بە نووسینی ناو و ئیمەیلی خۆتان ئەم داواکارییە واژۆ بکەن:

https://chng.it/dzGVVyfvsz
ئێمە
نەرگس هاشمی
و
ئیدریس هاشمی،

دوو تاک کە ژیانمان تەرخان کردووە بۆ خەبات لە پێناو مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی کورد لە ڕۆژهەڵات. هەرچەندە ئێمە هەرگیز لە وەستان بەرانبەر ستەم، کۆڵمان نەداوە، بەڵام ئێستا لەلایەن هەردوو دەزگای کۆچ و دادگای کۆچی سوید،

لەبەردەم هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەداین.

لە خەباتی ژیانماندا، داوای هاوکاری و پاڵپشتیتان لێ دەکەین. لە ڕێگەی ئەم داواکارییەوە، هیوادارین ئەو پشتگیرییە بەهێزە نیشان بدەن کە بۆ ئێمە، نەرگس هاشمی و ئیدریس هاشمی هەتانە.
هەموو ناوێک چارەنووسسازە. هەر ناوێک هاودەنگی و پابەندبوونمان بە دادپەروەرییەوە نیشان دەدات.
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ساڵانە هەزاران کەس دەگوازرێنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە مەترسیی ئەشکەنجەدان یان پێشێلکارییەکی گەورەی تری مافەکانی مرۆڤی لەسەرە (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ).

داواتان لێ دەکەین با نەبینە بەشێک لەم ئامارانە.

داواتان لێ دەکەین ئەم داواکارییە واژۆ بکەن
بۆ ئەوەی پشتگیریی خۆتان بۆ ئێمە نیشان بدەن، با پێکەوە بەسەلامەتی بۆ مافی ژیانمان خەبات بکەین و لە شەڕی دادپەروەریدا بەردەوام بین.

پێشوەختە زۆر سوپاس - واژۆکانتان دەتوانن جیاوازی دروست بکەن.

https://www.change.org/p/stop-the-deportation-of-narges-and-edris-hashemi?recruiter=1334957754&recruited_by_id=b4f1e571-e87a-11ee-81a2-479071d06e2f&utm_source=share_petition&utm_campaign=share_for_starters_page&utm_medium=copylink
Forwarded from Edris Hashemi
سڵاو خۆشەویستان.
ڕێنمایی:

قۆناغی 1 دەچنە ناو ئەم بەستەرە.

https://chng.it/dzGVVyfvsz