لە ئاسمانی مەڵبەندەکەی ئێمە، لەجێی باران خوێن ئەبارێ.
🥀🥀🥀🥀
🥀🥀🥀🥀
🟥 فێرگەی زمانی کوردی
🌻 @zimanekemkurdi
🟥 ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی (کاناڵی تایبەت بە فێرگەی زمانی کوردی)
🌻 @renusisaratayi
🟥 کۆڕی وشەی کوردی
🌻 @koriwiseykurdi
🟥 کاناڵی وشەی کوردی ( پێگەیەک بۆ فێربوونی زمانی کوردی)
🌻 @wiseykurdi1
🟥 وشەدانی "وشەی کوردی" (وشەدانێکی بەسوود، پڕ لە وشەی کوردیی ڕەسەن)
🌻 @KurdiSoraniWord
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟨 بەڕێوەبەرانی "فێرگەی زمانی کوردی ☀️"

🔳 ڕوونکردنەوەیەکی ڕێزمانی و ڕێنووسی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەمیشە زۆربەی فێرخوازان، کێشە و پرسیاریان ئەمەیە کە (بە) و (لە)، چ کاتێک دەلکێن بە وشەی دوای خۆیانەوە و چ کاتێک نالکێن؟
لێرە بە شێوەیەکی سادە ڕوونی دەکەمەوە.
(بە) و (لە) 👉 ئەگەر پێشگر بن، ئەو کاتە؛
✔️ دەلکێن بە وشەی دوای خۆیانەوە.
✔️ کار دەکەنە سەر وشەی دوای خۆیانەوە.
✔️ دەبنە بەشێک لە ئەو وشەیە.
✔️ ئەرکی وشەسازی بەجێ دەهێنن.
✔️ وشەی سادە دەکەنە وشەی داڕێژراو.
✔️ هەروەها وشەی نوێ دروست دەکەن.
بۆ نموونە کاتێ دەڵێین:
🟢 چێشتێکی بەتام
🟢 ژینگەیەکی لەبار
ئەو کاتە نابێت بنووسین:
🔴 چێشتێکی بە تام ❌
🔴 ژینگەیەکی لە بار ❌
چونکە لێرەدا، (بە) و (لە)، کاریان کردووەتە سەر وشەی دوای خۆیانەوە و وشەیەکی داڕێژراویان دروست کردووە؛ کەواتە دروستەکەی دەبێتە:
چێشتێکی بەتام ✅
ژینگەیەکی لەبار ✅
بەڵام کاتێ دەڵێین:
بە فڕۆکە سەفەر دەکەم. ✅
لە سوید دەژیم. ✅
ئەو کاتە نابێت بنووسین:
بەفڕۆکە سەفەر دەکەم. ❌
لەسوید دەژیم. ❌
چونکە لێرەدا، (بە) و (لە):
✔️ پێشبەند واتە: (حرف إضافه)ن.
✔️ پێشبەندی سەربەخۆن.
✔️ نەبوونەتە بەشێک لە وشەکەی پاش خۆیانەوە.
✔️ کاریان نەکردووەتە سەر وشەی دوای خۆیانەوە.
✔️ وشەیەکی نوێیان دروست نەکردووە.
✔️ هیچ ئەرکی وشەسازیشیان بەجێ نەهێناوە.
✔️ کەواتە نالکێن و جودا دەنووسرێن.
🔸 نموونەی زیاتر:
بە ماشین ڕۆیشتم. ✅
بەماشین ڕۆیشتم. ❌
بە دەستم سەرم خوراند. ✅
بەدەستم سەرم خوراند. ❌
بە لووتم بۆن دەکەم. ✅
بەلووتم بۆن دەکەم. ❌
لە تۆ دەپرسم. ✅
لەتۆ دەپرسم. ❌
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊 ئیدریس هاشمی
🔺 بۆ زانیاریی زیاتر دەتوانن چاو لە بابەتەکانی پەیوەندیدار بەم بابەتەوە بکەن.
👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇 👇
[https://t.me/renusisaratayi/788]
[https://t.me/renusisaratayi/830]
[https://t.me/renusisaratayi/977]
[https://t.me/renusisaratayi/1082]

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم هەموو جوانییە لەم هۆنراوە هەورامییە ❤️🌹👌
وتنی: فەرشید ڕۆستەمی
وەرگیراو لە: پەڕەی فەیسبووکی مامۆستا دیاکۆ هاشمی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
وتنی: فەرشید ڕۆستەمی
وەرگیراو لە: پەڕەی فەیسبووکی مامۆستا دیاکۆ هاشمی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
Forwarded from ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
🔵ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا خولێکی سەرهێڵی فێرکاریی ڕێنووسی سەرەتایی و یەکگرتوو بۆ گەورەساڵان بەڕێوە دەبات .
🟢دەرفەتی ناونووسی تا ٣٠ی ڕێبەندان
🔴خولەکە سەرهێڵە و لە تێلێگرام بەڕێوە دەچێت.
⚪️بۆ ناونووسی و زانیاریی زیاتر پەیوەندی بگرن بە:
هەڵگورد شنۆیی
@HalgurdShnoyi
هەژار شنۆیی
09014191988
سارا خەنشا
09141668648
https://t.me/EnjumeniEdebiShino

Forwarded from وشەی کوردی
Forwarded from وشەی کوردی
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی☀
https://www.instagram.com/reel/C3St2yEMLPs/?igsh=MWs4eXBocXloNmZpbw==
سڵاو هاوڕێیان.
ئەم بنەماڵەیە خەڵکی مەریوانن، پێویستیان بە یارمەتیی خەڵکە، تکایە بەپێی توانا یارمەتییان بدەن.
ئەم بنەماڵەیە خەڵکی مەریوانن، پێویستیان بە یارمەتیی خەڵکە، تکایە بەپێی توانا یارمەتییان بدەن.
کۆڕی سەرهێڵی ناوەندی چوارباخ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زوانی دایک
کۆڕی سەرهێڵی ناوەندی چوارباخ بە بۆنەی ٢ی ڕەشەمە (٢١ی فێبرییە)، ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، لەسەر زمانی کوردی و زمانی دایک لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەت زاری کوردیی خوارین و شێوەزاری لەکی.
لە دەستپێکدا پێشکەشکاری کۆڕەکە باسێکی کورت لەسەر ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک و زمانی کوردی پێشکەش دەکات.
پاشان مژاری یەکەم لەلایەن بەڕێز مەسعوود بابایی، نووسەر و وەرگێڕ کە باسێک لەسەر زمانی کوردی و دۆخی زمانی دایک لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانە، پێشکەش دەکرێت.
هەروەها مژاری دووهەم لەسەر دۆخی زاری کوردیی خوارین بەگشتی و بەتایبەت شێوەزاری لەکی، لەلایەن بەڕێز ئارش ئەفزەلی، مامۆستای قوتابخانە، تێکۆشەر و چالاکی بواری ئەدەبی کوردی پێشکەش دەکرێت. بەڕێزیان لەناو باسەکەیدا تیشک دەخاتە سەر کوردە کۆچێندراوەکانی کەلاردەشت و دۆخی زوانەکەیان.
وەک ناوەندی چوارباخ سپاسی بەڕێز د. مەجید حەقی، بەرپرسی دامەزراوەی ڕاگەیاندنی ژینا دەکەین کە ئەرکی کاروباری تەکنیکیی کۆڕەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
ـــــــــــــــــــــــــ
🌻@renusisaratayi

Forwarded from وشەی کوردی (سینا ڕەحیمپوور)
🟥میدیا کوردییەکان هیچ گرینگییەک بە زمانی کوردی نادەن!
🔴میدیایەک وەکوو "کوردستان ٢٤" کە میدیایەکی جیهانییە و لە هەموو وڵاتانی جیهان هەواڵنێری هەیە و وەکوو سەرچاوەیەکی گرینگی گەیاندنی هەواڵ سەیر دەکرێت، هێشتا جیاوازیی نێوان ناوچەی "باشووری ئەفریقا" و وڵاتی "ئەفریقای باشوور" نازانێت! ئەمە ناکرێت بڵێین هەڵەیە، بەڵکوو ئاشکرایە کە لە ڕووی نەزانییەوە ئەم هەواڵە نووسراوە! هیچ کات میدیا گەورەکانی دیکە وەکوو (CNN) و (BBC) هەڵەی وا بەرچاویان نییە!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴"باشووری ئەفریقا" کە لەم هەواڵەدا بە مەبەستی وڵات هێناویانە، دەبێتە ناوچەی "باشووری ئەفریقا" کە بریتییە لە چەندین وڵات، نەک وڵاتێکی تایبەت!
بۆ نموونە باشووری ئاسیا بریتییە لە چەندین وڵات، وەکوو: هیندستان، ئەفغانستان و...
🔴"ئەفریقای باشوور" مەبەست لە وڵاتێکی دیاریکراو لە ناوچەی "باشووری ئەفریقا"یە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔲دەرنجام:
تەنیا بە گۆڕینی جێگای دوو وشە، تەواو واتای ئەو هەواڵەی گۆڕدراوە. پێویستە کە میدیا کوردییەکان لە هەواڵگەیاندا زۆر هەستیار بن و بە شێوەیەکی دروست و ڕێکوپێک، چ لە بواری ڕێنووسی و ڕێزمانی هەڵەیان نەبێت و چ لە بواری گەیاندنی واتا و مەبەست، بێهەڵە، مەبەستی دروست بگەیەنن.
لەوەپێشیش باس لە هەڵەی میدیا کوردییەکان کراوە، لەم چەند بەستەرەی خوارەوە بەردەستن:
1⃣https://t.me/wiseykurdi1/1218?single
2⃣https://t.me/wiseykurdi1/1521
3⃣https://t.me/wiseykurdi1/1634
4⃣https://t.me/wiseykurdi1/1659
5⃣https://t.me/wiseykurdi1/1660
6⃣https://t.me/wiseykurdi1/1720
@wiseykurdi1

Forwarded from وشەی کوردی ☀️
🟧 ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی مارف ئاغایی (شاعیر، ڕۆژنامەنووس)
🔹 لەدایکبوون: ٢ی ڕێبەندانی ١٣٤٤ی هەتاوی لە گوندی وەزنێ، سەر بە ناوچەی سندووسی نەغەدە
🔹 کۆچی دوایی: ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٧۶ی هەتاوی بە هۆی ڕوودای هاتوچۆ
🔹 شوێنی ناشتن: مەقبەرەتوشوعەرای مەهاباد
🕊@KurdiSoraniWord

📜 ئهوهندهی ژمارهی شهونم
🖌 حەمەسەعید حەسەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"ئهوهندهی ژمارهی حهرفی
ناوی عاشقانی دنیا
خۆشم دهوێی"
ئهوهندهی ژمارهی گهرای
ماسیی گۆم و چهم و زهریا
خۆشم دهوێی
هێندهی ژمارهی شهونم و
دهنکهلم و
نمهی باران
خۆشم دهوێی
ئهوهندهی ژمارهی چڵ و
پهڕهی گوڵ و
گهڵای داران
خۆشم دهوێی
بهغیلی به ههتاو دهبهم
که به تیرۆژی زێڕینی
داتدهپۆشێ
به ئهستێرهیش
که له چاوه گهشهکانت
پێک دهنۆشێ
دڵم له مانگیش پاک نییه
که به تریفهی زیوینی
دهتدوێنێ
له شهماڵیش بهدگومانم
که جار جار قژت دادێنێ
"گوێم پێش چاوم شهیدات بووه"
لهو ساتهوهی
یهکهم چرپهتم بیستووه
خۆشویستنێ خۆشم دهوێی
نه مهم هێنده خاتوو زینی
نه فهرهاد هێنده شیرینی
خۆش ویستووه
منێ که زهنگۆڵهی دڵم
ههر بۆ عیشقی تۆ لێ بدا
منێ که ههر تیشکی چاوت
ئومێدی ژینم پێ بدا
منێ که ههر یهکهم بینین
له عهرشی ئهڤینی تۆدا
نوشتامهوه
گهر دڵ ئاوێنهی دڵ بووایه
دههاتی به هانامهوه

زمانی دایک ناسنامەی منە
وەرگیراو لە: کورد کاناڵ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
وەرگیراو لە: کورد کاناڵ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
ڕۆژی_جیهانیی_زمانی_دایک_دیاکۆ_ئیدریس.pdf
524.2 KB
دیمانەی ئیدریس هاشمی لەگەڵ مامۆستا دیاکۆ هاشمی، سەبارەت بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
🟪 پەرەسەندنی واتای وشە:
وشە لەسەر بنەمای بەکارهێنانەوە، لە ڕووی شێوە و واتاوە، بە درێژاییی مێژوو، ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە.
ئەو وشانەی کە ئێستا لە زمانەکەماندا هەن، بەم شێوەیەی کە ئێستا هەن، نەبوونە و بە چەند قۆناغێکدا ڕۆیشتوون؛ گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، پەرەیان سەندووە و دەرەنجامەکەی گەیشتووەتە ئاستێک کە وشەی نوێ لەدایک بووە.
🔳 بۆ نموونە وشەی (دڵ) وەردەگرین و ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە ڕووی شێوە و واتا بەسەریدا هاتووە بۆ ئەوەی ببێتە وشەیەکی داڕێژراو و لێکدراو دەیخەینە ڕوو.
🔺 دڵ = وشەیەکی سادەیە و ئەندامی لەشە.
🔸 دڵ لە وشەی داڕێژراو:
دڵ + دار = دڵدار
دڵۆڤان، دڵاوەر و...
🔹 دڵ لە وشەی لێکدراو:
دڵ + پاک = دڵپاک
دڵخۆش، دڵپیس، دڵکرمن، دڵسووتاو، دڵشکاو، دڵناسک، دڵگیر، دڵتەڕ، دڵنەرم، دڵڕەق، دڵگەرم، دڵسارد، دڵشاد، دڵمردوو، دڵڕەش، دڵڕوون، دڵارام، دڵارا، دڵتەنگ، دڵازار، دڵخواز، دڵپڕ، دوودڵ، دڵگران، دڵکرانەوە، دڵدانەوە، دڵبردن، دڵەڕاوکێ، دڵەخورپە، دڵەکوتە، دڵەتەپە، دڵەتەپێ، دڵەلەرزە، دڵەکزە، دڵسۆز، گادڵ، دڵڕفێن، دڵفراوان، دڵچەسپ، دڵخوێن، دڵسەخت، دڵساف و...
ـــــــــــــــــــ

دەڵێم كوردم
شیعری: مامۆستا هێمن
ـــــــــــــــــــــــــ
هەڵمواسن سەرەو خواریش دەڵێم کوردم
لە ملمی خەن قەفی ماریش دەڵێم کوردم
زمان و ئەوکی هاوارم کە بنبڕ بێ
بە ناڵەی قوڕگی خوێنباریش دەڵێم کوردم
ئەگەر چاو و هەناوم کوێر بکەن دیسان
بە ڕۆژی پڕ تەم و تاریش دەڵێم کوردم
بە پیری و زەلیلی شێت بم و بمرم
لە ڕۆژی حەشر، بە داداریش دەڵێم کوردم
ئەگەر گڵکۆم لەبن کوورەی زەویدا بێ
لەنێو گڕکان و ئازاریش دەڵێم کوردم
بە کۆت و بەند و زنجیر کوا دەبێ چارەم
بە جەللادم لەسەر داریش دەڵێم کوردم
بە فارس و تورک و عارەب نانەوم، کێوم
بە دۆست و دوژمن و یاریش دەڵێم کوردم

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"نەپاراستنی زمان، کورد لەسەر زەوی دەسڕێتەوە"
=====================
دیبەیتێکی بەرنامەی ڕووداو و ڕەنج سەنگاوی لەگەڵ پڕۆفیسۆر دوکتۆر ڕەشاد میران - جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی - لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک و هاوکات لەگەڵ چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندیی مامۆستا دیاکۆ هاشمی لەلایەن ئەکادیمیای کوردییەوە.
کات: 26 خولەک
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
=====================
دیبەیتێکی بەرنامەی ڕووداو و ڕەنج سەنگاوی لەگەڵ پڕۆفیسۆر دوکتۆر ڕەشاد میران - جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی - لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک و هاوکات لەگەڵ چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندیی مامۆستا دیاکۆ هاشمی لەلایەن ئەکادیمیای کوردییەوە.
کات: 26 خولەک
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌻 @renusisaratayi
🔳 پرسیارمان لێ کراوە کە:
وشەی (هێژا) چییە و پێکهاتەکەی چۆنە؟
بۆ نموونە کاتێ کە دەڵێین:
سڵاو بۆ تۆی هێژا.
سپاس بۆ تۆی هێژا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟢 وەڵام/
🔹 وشەی هێژا واتە: بەنرخ، بێهاوتا، بێوێنە، هەڵکەوتە، بەڕێز، ڕێزدار.
🔺 هاوەڵناوێکی داڕێژراوە؛ هاوەڵناوی کارایە و لە [ڕەگ و پاشگر] دروست بووە. واتە:
لە ڕەگی [هێژ/ هەژ/ ئەژ] + پاشگری (ا)
هێژ + ا = هێژا
وەکوو:
هاوڕێیانی هێژا
مامۆستایانی هێژا
خوێندکارانی هێژا
🔺 هەندێ جاریش وەکوو ناوی تایبەت بەکار دێت. بۆ نموونە:
هێژا چوو بۆ خوێندنگە.
هێژا نان دەخوات.
🟣 تێبینی//
وشەی (هێژا)، لە ڕەچەڵەکدا دەگەڕێتەوە سەر چاوگی (هەژیان)، (ئێژان) یان (ئەژین، ئێژین/ هێژین) کە ئەم چاوگانە بێبەرهەمن و بەروبوومی ئەوتۆیان نییە. وشەی (هێژا) بەرهەمی ئەم چاوگانەیە.
خەڵکی شاری سنە بۆ نموونە دەڵێن:
ئەم کراسە چەندە ئەژیێ؟ ملیۆنێ ئەژیێ.
(یک میلیون میارزد.)

Forwarded from لکێنەر بات
"شیرین بەهارە"
یەکێک لە بەرهەمە نیشتمانییەکانی هونەرمەندی گەل [تایەر تۆفیق]ـە.
هۆنراوەی ئیبراهیم ئەحمەد
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شیرین بەهارە، بەهاری شادان
بێبەهرەن لە ژین، گەل نامورادان
جەژن و بەهار و سەیران و خۆشی
گشتی پیرۆزی گەردەنازادان
شیرین ئەزانم کە تۆش زامداری
وەک من عەوداڵی غونچەی بەهاری
هیوای تۆ یەکە، هیوای من هەزار
من بێزار نەبم، تۆ بۆ بێزاری؟
مەژی بۆ مردن، بمرە بۆ ژیان
چۆن قازانج ئەکەی، تا نەکەی زیان!
لە زڕەی زنجیر، دڵت نەلەرزێ
پێوەند بۆ لەشە نەوەک بۆ گیان
بێ دابنیشین لەبن هەناران
کۆڕێ ببەستین چون مەیگوساران
با ساتێ ناوی لە یادا نەبێ
مەرگی جوانان، گریەی هەژاران
بێ دابنیشین لەبن داری بەی
نەختێ بنۆشین لە خۆشاوی مەی
ئەوجا دەزانی، کامیان جوانن
بەی ڕەنگی گەردەن، مەی ڕەنگی گۆنەی!
بێ با بۆت بکەم باسی جوانیم
ڕۆژانی بەرخی و شەوانی شوانیم
کۆرپەی ئازیز بووم شوانکارەی شادی
ژیام بەخۆشی هەتا توانیم
ژیان سەردەمێ بە کەیفخۆشی
بە شادی کڕین بە خەمفرۆشی
تاکوو پێم کرا شەرابم نۆشی
هەتا توانیم ڕوومەتم مژی
ئەوساکە چوومە ڕیزی دڵداران
پێی وتم سەردار، هۆزی هەژاران
بێ دابنیشین لەبن دیواران
زنجیرلەگەردەن، چوون گوناهکاران
شیرین هەتاکەی دووریت بچێژم؟
فرمێسکی خوێنین، تا کەی بڕێژم؟
تا کەی لە گۆشەی دڵی زارمدا
غونچەی جوانی و گەنجی بنێژم؟
بێ دابنیشین، دیدەپڕئەسرین
تۆ بگری بۆ خۆت، منیش بۆ شیرین
وا بەهاریش هات، کەژ و کێو ڕەنگین
دڵەی عالەم شاد، دڵەی خۆم غەمگین

Telegram
attach📎