فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
2.05K subscribers
268 photos
70 videos
64 files
96 links
ئەم کاناڵە بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بۆ گەلی کورد پێک هاتووە. تکایە بەستەری کاناڵەکە بڵاو بکەنەوە.

https://t.me/+SxW4Wvgw_SMQHdvI
Download Telegram
🌻@renusisaratayi
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
8⃣. ڕابردووی نزیکی دانانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟦 کاری دانانی يا ئینشایی، ئەو کارەیە کە، ڕاستەوخۆ ئەنجامی ئەو هەواڵەی کە دەیداتە پاڵ کەسێک یان شتێک نایدات بە دەستەوە، بەڵکوو بە شێوەی (گومان، ئارەزوو، ئاوات...) مەبەستەکەی دەر دەکەوێت. واتە لەم ڕێژەیەدا، "کارە یاریدەدەرەکان" و "وشەکانی" (خۆزگە، بریا، دەبوو، دەبوایە، دەبێت، دەمەوێت، دێم، دەوێرم، ڕەنگە، کاشکی، لەوانەیە، خوایە، دەتوانین، دەمویست، پێویستە...) لە ڕستەدا بەکار دەهێنرێن.

⚠️⚠️ تێبینی: پێویستە (وشەی یاریدەدەر) یان (کاری یاریدەدەر) لە سەرەتای "ڕستەی دانانی" هەبێت.

🟣 نەرێکردنی کاری دانانی:
کار، لە شێوازی دانانی بە (نە) نەرێ دەکرێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟨 گەردانکردنی کاری ڕابردووی نزیکی دانانی
ئەگەر کارەکە (تێنەپەڕ و سادە) بێت، ڕێساکەی دەبێتە:
🟪 قەد + با + جێناوی لکاوی کۆمەڵەی 2
🔸 چاوگی سادەی تێنەپەڕ: (کەوتن)
"ڕەنگە" من کەوتبام.
"ڕەنگە" تۆ کەوتبایت.
"ڕەنگە" ئەو کەوتبا.
"ڕەنگە" ئێمە کەوتباین.
"ڕەنگە" ئێوە کەوتبان.
"ڕەنگە" ئەوان کەوتبان.

🔸 (نەرێکردن)
"ڕەنگە" من نەکەوتبام.
"ڕەنگە" تۆ نەکەوتبایت.
"ڕەنگە" ئەو نەکەوتبا.
"ڕەنگە" ئێمە نەکەوتباین.
"ڕەنگە" ئێوە نەکەوتبان.
"ڕەنگە" ئەوان نەکەوتبان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸 چاوگی داڕێژراوی تێنەپەڕ: (تێکەوتن)
پێشگر + قەد + با + جێناوی کۆمەڵەی 2
"ڕەنگە" من تێ کەوتبام.
"ڕەنگە" تۆ تێ کەوتبایت.
"ڕەنگە" ئەو تێ کەوتبا.
"ڕەنگە" ئێمە تێ کەوتباین.
"ڕەنگە" ئێوە تێ کەوتبان.
"ڕەنگە" ئەوان تێ کەوتبان.

🔸 (نەرێکردن)
"ڕەنگە" من تێ نەکەوتبام.
"ڕەنگە" تۆ تێ نەکەوتبایت.
"ڕەنگە" ئەو تێ نەکەوتبا.
"ڕەنگە" ئێمە تێ نەکەوتباین.
"ڕەنگە" ئێوە تێ نەکەوتبان.
"ڕەنگە" ئەوان تێ نەکەوتبان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔸 چاوگی لێکدراوی تێنەپەڕ: (سەرکەوتن)
وشەی واتادار + قەد + با + جێناوی کۆمەڵەی 2
"ڕەنگە" من سەر کەوتبام.
"ڕەنگە" تۆ سەر کەوتبایت.
"ڕەنگە" ئەو سەر کەوتبا.
"ڕەنگە" ئێمە سەر کەوتباین.
"ڕەنگە" ئێوە سەر کەوتبان.
"ڕەنگە" ئەوان سەر کەوتبان.

🔸 (نەرێکردن)
"ڕەنگە" من سەر نەکەوتبام.
"ڕەنگە" تۆ سەر نەکەوتبایت.
"ڕەنگە" ئەو سەر نەکەوتبا.
"ڕەنگە" ئێمە سەر نەکەوتباین.
"ڕەنگە" ئێوە سەر نەکەوتبان.
"ڕەنگە" ئەوان سەر نەکەوتبان.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟪 ئەگەر کارەکە (تێپەڕ و سادە) بێت، ڕێساکەی دەبێتە:
قەد + با + جێناوی کۆمەڵەی 1
🔺 چاوگی سادەی تێپەڕ: (گرتن)
"بریا" من گرتبام.
"بریا" تۆ گرتبات.
"بریا" ئەو گرتبای.
"بریا" ئێمە گرتبامان.
"بریا" ئێوە گرتباتان.
"بریا" ئەوان گرتبایان.

🔺 (نەرێکردن)
"بریا" من نەمگرتبا.
"بریا" تۆ نەتگرتبا.
"بریا" ئەو نەیگرتبا.
"بریا" ئێمە نەمانگرتبا.
"بریا" ئێوە نەتانگرتبا.
"بریا" ئەوان نەیانگرتبا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔺 چاوگی داڕێژراوی تێپەڕ: (داگرتن)
پێشگر + جێناوی کۆمەڵەی 1 + قەد + با
"بریا" من دام گرتبا.
"بریا" تۆ دات گرتبا.
"بریا" ئەو دای گرتبا.
"بریا" ئێمە دامان گرتبا.
"بریا" ئێوە داتان گرتبا.
"بریا" ئەوان دایان گرتبا.

🔺(نەرێکردن)
"بریا" من دام نەگرتبا.
"بریا" تۆ دات نەگرتبا.
"بریا" ئەو دای نەگرتبا.
"بریا" ئێمە دامان نەگرتبا.
"بریا" ئێوە داتان نەگرتبا.
"بریا" ئەوان دایان نەگرتبا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔺 چاوگی لێکدراوی تێپەڕ: (ڕێگاگرتن)
وشەی واتادار + جێناوی کۆمەڵەی 1 + قەد + با
"بریا" من ڕێگام گرتبا.
"بریا" تۆ ڕێگات گرتبا.
"بریا" ئەو ڕێگای گرتبا.
"بریا" ئێمە ڕێگامان گرتبا.
"بریا" ئێوە ڕێگاتان گرتبا.
"بریا" ئەوان ڕێگایان گرتبا.

🔺 (نەرێکردن)
"بریا" من ڕێگام نەگرتبا.
"بریا" تۆ ڕێگات نەگرتبا.
"بریا" ئەو ڕێگای نەگرتبا.
"بریا" ئێمە ڕێگامان نەگرتبا.
"بریا" ئێوە ڕێگاتان نەگرتبا.
"بریا" ئەوان ڕێگایان نەگرتبا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟢 چەند نموونە کاری ڕابردووی نزیکی دانانی:
خۆزگە کارەکەم کردبا.

خۆزگە یار بۆ ژوانم هاتبا.

کاشکی دیتبام و کتێبەکەم لێ وەرگرتبا.

بریا چووباین.

بریا کوردستان زیاتر پێش کەوتبا.

خۆزگە ژینگەمان پاراستبا.

خۆزگە باران باریبا.

کاشکی چووبام بۆ لایان.

دەبوو وانەکەتان خوێندبا.

دەبوایە دزەکانیان نەپاراستبا.

لەناو دڵم کۆتاییم بە شتێک هێنا کە دەمێک بوو دەبوایە وازم هێنابا.

🟢 ئەو چاوگانەی کۆتاییان بە پاشگری (ەوە) هاتووە، کاتێک دەکرێنە کاری ڕابردووی (نزیک)ی دانانی، ناوبەندی (ی)، زیاد دەکەین بۆیان.
دۆزینەوە:دۆزی+با +ی+ەوە= دۆزیبایەوە
ئەگەر تاڵیبان ئەو کچانەیان دۆزیبایەوە، ژیانیان دەکەوتە مەترسییەوە.

چوونەوە 👈🏿 چووبایەوە
ئەگەر چووبایەوە بۆ کارەکەی، خەڵکی تری تووشی کۆرۆنا دەکرد.

🟦 درێژەی هەیە...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئیدریس هاشمی
🌻@renusisaratayi
🌻@renusisaratayi
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
9⃣. ڕابردووی دووری دانانی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟧 کاری دانانی يا ئینشایی، ئەو کارەیە کە، ڕاستەوخۆ ئەنجامی ئەو هەواڵەی کە دەیداتە پاڵ کەسێک یان شتێک نایدات بە دەستەوە، بەڵکوو بە شێوەی (گومان، ئارەزوو، ئاوات...) مەبەستەکەی دەر دەکەوێت. واتە لەم ڕێژەیەدا، "کارە یاریدەدەرەکان" و "وشەکانی" (خۆزگە، بریا، دەبوو، دەبوایە، دەبێت، دەمەوێت، دێم، دەوێرم، ڕەنگە، کاشکی، لەوانەیە، خوایە، دەتوانین، دەمویست، پێویستە...) لە ڕستەدا بەکار دەهێنرێن.

⚠️⚠️ تێبینی: پێویستە (وشەی یاریدەدەر) یان (کاری یاریدەدەر) لە سەرەتای "ڕستەی دانانی" هەبێت.

🟤 نەرێکردنی کاری دانانی:
کار، لە شێوازی دانانی بە (نە) نەرێ دەکرێت.
ـــــــــــــــــ
ئەگەر کارەکە (تێنەپەڕ) بێت، ڕێساکەی دەبێتە:
🟠قەد + بووبا + جێناوی کۆمەڵەی 2
(کەوتبووبام، بووبووبام، هاتبووباین، ڕۆیشتبووبان...)

🔺چاوگی سادەی تێنەپەڕ: (کەوتن)
🟣قەد + بووبا + جێناوی کۆمەڵەی 2
"ڕەنگە" من کەوتبووبام.
"ڕەنگە" تۆ کەوتبووبایت.
"ڕەنگە" ئەو کەوتبووبا.
"ڕەنگە" ئێمە کەوتبووباین.
"ڕەنگە" ئێوە کەوتبووبان.
"ڕەنگە" ئەوان کەوتبووبان.

🔺(نەرێکردن)
"ڕەنگە" من نەکەوتبووبام.
"ڕەنگە" تۆ نەکەوتبووبایت.
"ڕەنگە" ئەو نەکەوتبووبا.
"ڕەنگە" ئێمە نەکەوتبووباین.
"ڕەنگە" ئێوە نەکەوتبووبان.
"ڕەنگە" ئەوان نەکەوتبووبان.
ــــــــــــــــــ
🔺چاوگی داڕێژراوی تێنەپەڕ: (داکەوتن)
🟣پێشگر + قەد + بووبا + جێناوی کۆمەڵەی 2
"ڕەنگە" من داکەوتبووبام.
"ڕەنگە" تۆ داکەوتبووبایت.
"ڕەنگە" ئەو داکەوتبووبا.
"ڕەنگە" ئێمە داکەوتبووباین.
"ڕەنگە" ئێوە داکەوتبووبان.
"ڕەنگە" ئەوان داکەوتبووبان.

🔺(نەرێکردن)
"ڕەنگە" من دانەکەوتبووبام.
"ڕەنگە" تۆ دانەکەوتبووبایت.
"ڕەنگە" ئەو دانەکەوتبووبا.
"ڕەنگە" ئێمە دانەکەوتبووباین.
"ڕەنگە" ئێوە دانەکەوتبووبان.
"ڕەنگە" ئەوان دانەکەوتبووبان.
ـــــــــــــــــــ
🔺چاوگی لێکدراوی تێنەپەڕ: (سەرکەوتن)
🟣وشەی واتادار+قەد+بووبا+جێناوی کۆمەڵەی2
"ڕەنگە" من سەر کەوتبووبام.
"ڕەنگە" تۆ سەر کەوتبووبایت.
"ڕەنگە" ئەو سەر کەوتبووبا.
"ڕەنگە" ئێمە سەر کەوتبووباین.
"ڕەنگە" ئێوە سەر کەوتبووبان.
"ڕەنگە" ئەوان سەر کەوتبووبان.

🔺 (نەرێکردن)
"ڕەنگە" من سەر نەکەوتبووبام.
"ڕەنگە" تۆ سەر نەکەوتبووبایت.
"ڕەنگە" ئەو سەر نەکەوتبووبا.
"ڕەنگە" ئێمە سەر نەکەوتبووباین.
"ڕەنگە" ئێوە سەر نەکەوتبووبان.
"ڕەنگە" ئەوان سەر نەکەوتبووبان.
ـــــــــــــــــــ
🟩 ئەگەر کارەکە (تێپەڕ) بێت، ڕێساکەی دەبێتە:
🟡قەد + بووبا + جێناوی کۆمەڵەی 1
(کردبووبام، گرتبووبام...)

🔸چاوگی سادەی تێپەڕ: (گرتن)
🟡قەد + بووبا + جێناوی کۆمەڵەی 1
"بریا" من گرتبووبام.
"بریا" تۆ گرتبووبات.
"بریا" ئەو گرتبووبای.
"بریا" ئێمە گرتبووبامان.
"بریا" ئێوە گرتبووباتان.
"بریا" ئەوان گرتبووبایان.

🔸(نەرێکردن)
"بریا" من نەمگرتبووبا.
"بریا" تۆ نەتگرتبووبا.
"بریا" ئەو نەیگرتبووبا.
"بریا" ئێمە نەمانگرتبووبا.
"بریا" ئێوە نەتانگرتبووبا.
"بریا" ئەوان نەیانگرتبووبا.
ــــــــــــــــ
🔸 چاوگی داڕێژراوی تێپەڕ: (داگرتن)
🟡پێشگر + جێناوی کۆمەڵەی 1 + قەد + بووبا
"بریا" من دام گرتبووبا.
"بریا" تۆ دات گرتبووبا.
"بریا" ئەو دای گرتبووبا.
"بریا" ئێمە دامان گرتبووبا.
"بریا" ئێوە داتان گرتبووبا.
"بریا" ئەوان دایان گرتبووبا.

🔸(نەرێکردن)
"بریا" من دام نەگرتبووبا.
"بریا" تۆ دات نەگرتبووبا.
"بریا" ئەو دای نەگرتبووبا.
"بریا" ئێمە دامان نەگرتبووبا.
"بریا" ئێوە داتان نەگرتبووبا.
"بریا" ئەوان دایان نەگرتبووبا.
ـــــــــــــــــ
🔸 چاوگی لێکدراوی تێپەڕ: (وێنەگرتن)
🟡وشەی واتادار+جێناوی کۆمەڵەی1+ قەد+بووبا
"بریا" من وێنەم گرتبووبا.
"بریا" تۆ وێنەت گرتبووبا.
"بریا" ئەو وێنەی گرتبووبا.
"بریا" ئێمە وێنەمان گرتبووبا.
"بریا" ئێوە وێنەتان گرتبووبا.
"بریا" ئەوان وێنەیان گرتبووبا.

🔸(نەرێکردن)
"بریا" من وێنەم نەگرتبووبا.
"بریا" تۆ وێنەت نەگرتبووبا.
"بریا" ئەو وێنەی نەگرتبووبا.
"بریا" ئێمە وێنەمان نەگرتبووبا.
"بریا" ئێوە وێنەتان نەگرتبووبا.
"بریا" ئەوان وێنەیان نەگرتبووبا.

🔵ئەو چاوگانەی کۆتاییان بە پاشگری (ەوە) هاتووە، کاتێک دەکرێنە کاری ڕابردووی (دوور)ی دانانی، ناوبەندی (ی)، زیاد دەکەین بۆیان.
بردنەوە:برد+بووبا +ی+ەوە= بردبووبایەوە
دەبوایە منداڵەکەیان (بردبووبایەوە).

بڵاوکردنەوە 👈🏿 بڵاو کردبووبایەوە
دەبوو ڕاگەیاندنەکانتان (بڵاو کردبووبایەوە).
ــــــــــــــــــ
🟠چەند نموونە "کاری ڕابردووی دووری دانانی" لە ڕستەدا:
كاشكی فێرخوازەكه‌ (هاتبووبا).

ده‌بوایه‌ ده‌رمانه‌كه‌ت (خواردبووبا).

ئەگەر کەسێک لەگەڵ ئەو دەستی تێکەڵاو (کردبووبا)، دەکوژرا.

بریا زووتر (چووبووبام) بۆ کوردستان.

خۆزگە وانەکەت (خوێندبووبا).

⬛️ درێژەی هەیە...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊ئیدریس هاشمی
🌻@renusisaratayi
🟦 پرسیاری فێرخوازان ⁉️

بە لامەوە؟ یان بەلامەوە؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟣 بەلامەوە. ئەگەر بە واتای ”بەتەنیشت منەوە” هات، ئەوا هاوەڵکارە.

بەلامەوە تێ پەڕی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟠 بەڵام ئەگەر مەبەست لە تێڕوانین بێت بۆ بابەتێک، ئەوا نابێتە هاوەڵکار، وەکوو:

بە لامەوە زمانی کوردی خۆشە.
بە لامەوە تۆ باشیت.

”لام” بەرکاری ناڕاستەوخۆ یان تەواوکەری بەیاریدەیە.

🖊ئیدریس هاشمی
🌻@renusisaratayi
🟧 (لە)، چ کاتێک دەلکێت و چ کاتێک نالکێت؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


🟣هاوەڵکاری دەستەواژەیی کە بە یاریدەی پێشبەند و پاشبەند ساز دەبن. (پێشبەند+ناو+پاشبەند)
[نالکێت]
لە ماڵەوە، لە ماڵدا، لە چەپەوە
لە ڕاستەوە، لە بازاڕەوە، لە زانکۆوە
لە کرماشانەوە، لە سەرەتاوە، لە کتێبدا
لە گیرفاندا، لە سلێمانیڕا، لە هەولێرڕا...

🟣پێشبەندی سەربەخۆ: [نالکێت]
لە سوید دەخوێنم.
لە ماڵەوە پاڵ کەوتووم.
لە کرماشانەوە هاتووم.
لە زستاندا باران دەبارێت.
منداڵەکە لە تۆ دەچێت.
لە کەرکووکڕا هاتم.
دۆشاو لە ترێ دروست دەکرێت.
ئەو لە یەکەم ژوور نیشتەجێیە.
لە منەوە بۆ تۆ.
لە خانووەکەدا دەژیم.
سۆران لە جوانترین ژووردا دانیشتووە.

🟣پێشبەندی (لە)، هەندێک جار لە داڕشتنی وشە و فرێزی نوێ چالاکە: [نالکێت]
دوور لە ڕووت

🟣زۆر جار پێشبەندی سەربەخۆ، لە ئاستی ڕستەسازیدا لە شێوەی "بەند" دەر دەکەوێت.
لە تۆ دەپرسم. 👈🏿 لێــت دەپرسم.


🟣جۆری ناسادەی هاوەڵکاری دەستەواژەیی کە هاوەڵکاری شوێنیشن: [نالکێت]
لە سەرەوە، لە ژێرەوە، لە خوارەوە
لە بنەوە، لە پێشەوە، لە ناوەوە، لە چەپ،
لە هەموو لا، لە هیچ کوێ

🟣هاوەڵناوی پلەی بەراورد، بۆ بەراوردی دوو کەس: [نالکێت]
بەناز لە ئاواز زیرەکترە.

🟣هاوەڵناوی پلەی باڵا: [نالکێت]
لە هەموو، لە گشت، لە تێکڕا + پلەی بەراورد
سانا لە هەموو کچەکان جوانترە.
سانا لە گشت قوتابییەکان زیرەکترە.

🟣هاوەڵکاری هۆ و مەبەست: [نالکێت]
لە تووڕەییدا، لە بێئەقڵیدا، لە ترسا
لە برسا، لە داخا، لە قينا، لە خۆشیدا
پیاوەکە لە داخا مرد.
هەژارەکە لە برسا مرد.
ژنەکە لە ترسا لەهۆش چوو.

🟣ژمارەی کەرتی: [نالکێت]
لە چوار یەک
لە بیست نۆ
لە پێنج سێ
لە سێ هەزار کەسی فێرگە، سەد کەس بەشداریی وانەکان دەکەن!
دە لە سەدی پارەکەم دەوێت.
لە سەدا دەی پارەکەم دەوێت.
یەک لە پێنجی مەڕەکانی دۆشی.

🟣دوای ئامرازی (جگە): [نالکێت]
جگە لە تۆ هەموو هاتن.
جگە لە مامۆستاکان، کەس نەهات.

🟣هاوەڵکاری (لە دوور، لە دوورەوە
لە نزیک، لە نزیکەوە) واتای پێوانەیان پێوەیە و هەروەها هاوەڵکاری چۆنیەتیشن. [نالکێت]

🟣ناوبەندی (لە) لەم نموونانەی خوارەوەدا [نالکێت]
یەک + لە + یەک = یەک لە یەک
دەست + لە + دست = دەست لە دەست

🟣 لە زووەوە، لە سەرەتاوە [نالکێت]
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟠 لەم ئامرازی لێکدەرانە کە هاوەڵکاری هۆ و مەبەستیشن: [دەلکێت]
(لەبەر ئەوە، لەبەر ئەوەی)
لەبەر ئەوەی یەک ناگرین، سەر ناکەوین.
قسەکانی حەق و ڕەقن، لەبەر ئەوە گوێی لێ ناگرن.

🟠کاری لێکدراو (فرێز+ کاری سادە) [دەلکێت]
لەبەر کرد، لەهۆش چوو، لەبیر کرد
لەناو چوو، لەناو برد...

🟠(لە)، کاتێک لەگەڵ (سەر، ژێر، بن، کن، لا، تەنیشت، پشت، پێش، ئەوێ، بەر، پاش، دوا، ناو...) بێت، هاوەڵکاری داڕێژراو دروست دەکات. [دەلکێت]
لەسەر، لەژێر، لەبن، لەکن، لەلا،
لەتەنیشت، لەپشت، لەپێش
لە ئەوێ "لەوێ"، لەبەر، لەپاش، لەدوا، لەناو...
لەژێر چاودێریی من، ئەم فێرگەیە بەڕێوە دەچێت.
لەبەر زانستم کارەکە ئەنجام دەدەم.
لەبن دارگوێزەکە کۆ بووینەوە.
کۆترەکەم لەبن دارەکەدا بینی.
کۆترەکەم لەکن دارەکەدا بینی.
کۆترەکەم لەژێر دارەکەدا بینی.
کۆترەکەم لەلای دارەکەدا بینی.
کۆترەکەم لەتەنیشت دارەکەدا بینی.
کۆترەکەم لەسەر دارەکەدا بینی.

(لە) لێرەدا [دەلکێت] 👈🏿 کۆترەکە لەسەر دارەکە بوو.
(لە) لێرەدا [نالکێت] 👈🏿 لە سەرەوە بوویت یان لە خوارەوە؟

🟠هاوەڵکاری گومان و دوودڵی: [دەلکێت]
لەوانەیە بەیانی سەردانت بکەم.

🟠پێشبەندی (لە)، هەندێ جار لە داڕشتنی وشە و فرێزی نوێ چالاکە: [دەلکێت]
دەست لەسەر سنگ
چنگ لەسەر شان
چنگ لەسەر چنگ

🟠پێشگری "لە" + سەر + هاوەڵکار/وشەی سادە = هاوەڵکاری لێکدراوی چۆنیەتی [دەلکێت]
لەسەر + لا = لەسەر لا
لەسەر + پشت = لەسەر پشت
لەسەر + سنگ = لەسەر سنگ
لەسەر + خۆ = لەسەرخۆ
پیاوەکە لەسەر لا و دەمەوڕوو کەوت.

🟠هاوەڵکاری کات: [دەلکێت]
لەم ڕۆژانەدا، لەمێژە، لەمەولا، لەو ساوە (لە ئەو ساوە)

🟠لە + گەڵ = لەگەڵ [دەلکێت]
لەگەڵ تۆدا دەڕۆمەوە بۆ کوردستان.

🟠هاوەڵکاری دووبارەکردنەوە [دەلکێت]
سەر + لە + نوێ = سەرلەنوێ
سەر + لە + بەر = سەرلەبەر

سەرلەنوێ هاوین هاتەوە.

تازە سەوزەگیا سەرلەنوێ ئەڕوێ
مەل لە ماجەرای عەیش و نۆش ئەدوێ
"گۆران"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊ئیدریس هاشمی
🌻@renusisaratayi
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی pinned «🟧 (لە)، چ کاتێک دەلکێت و چ کاتێک نالکێت؟ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🟣هاوەڵکاری دەستەواژەیی کە بە یاریدەی پێشبەند و پاشبەند ساز دەبن. (پێشبەند+ناو+پاشبەند) [نالکێت] لە ماڵەوە، لە ماڵدا، لە چەپەوە لە ڕاستەوە، لە بازاڕەوە، لە زانکۆوە لە…»
🟧 (ناو، هاوەڵناو و هاوەڵکاری چۆنیەتی) لە چەند ڕستەدا:

🟢جوان کچێکی زیرەکە. [جوان] = ناوە.
🟢سانا کچێکی جوانــە. [جوان] = هاوەڵناوە.
🟢سانا جوان دەڕوات. [جوان] = هاوەڵکاری چۆنیەتییە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە ڕستەی:
🟣 هێمن بەهێمنی هێمنــی هێمن کرد.
هێمنی یەکەم: (ناوە.)
هێمنی دووەم: (هاوەڵکاری چۆنیەتییە.)
هێمنی سێیەم: (ناوە.)
هێمنی چوارەم: (بەشێکە لە کارەکە.)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە ڕستەی:
🟠 جوان جلێکی جوانــی بەجوانی لەبەر کرد.
"جوان"ی یەکەم: (ناوە.)
"جوان"ی دووەم: (هاوەڵناوە.)
"جوان"ی سێیەم: (هاوەڵکاری چۆنیەتییە.)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊ئیدریس هاشمی
🌻@renusisaratayi
جەژنی هەموو لایەکتان پیرۆز بێت. 🌹
==========================

🟠 لە ڕستەی [جەژنتان پیرۆز].
[جەژن]، چییە؟ ئەرکی چییە؟
[تان]، ئەرکی چییە؟
[کار]ی ڕستەکە کامەیە؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟢 جەژن 👈🏿 ناوە، دیارخراوە.
🟢 تان 👈🏿 دیارخەرە.
🟢 کارەکە ڕانەبردووی دانانییە و ناتەواوە. کاری ڕستەکە بریتییە لە: [بێت]، بەڵام، دەر نەبڕاوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئیدریس هاشمی

🌻@renusisaratayi
🌻@renusisaratayi
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
🔟. ڕابردووی بەردەوامی دانانی
ـــــــــــــــــ
🟪کاری دانانی يا ئینشایی، ئەو کارەیە کە، ڕاستەوخۆ ئەنجامی ئەو هەواڵەی کە دەیداتە پاڵ کەسێک یان شتێک نایدات بە دەستەوە، بەڵکوو بە شێوەی (گومان، ئارەزوو، ئاوات...) مەبەستەکەی دەر دەکەوێت. واتە لەم ڕێژەیەدا، "کارە یاریدەدەرەکان" و "وشەکانی" (خۆزگە، بریا، دەبوو، دەبوایە، دەبێت، دەمەوێت، دێم، دەوێرم، ڕەنگە، کاشکی، لەوانەیە، خوایە، دەتوانین، دەمویست، پێویستە...) لە ڕستەدا بەکار دەهێنرێن.

⚠️⚠️تێبینی: پێویستە (وشەی یاریدەدەر) یان (کاری یاریدەدەر) لە سەرەتای "ڕستەی دانانی" هەبێت.

🟤نەرێکردنی کاری دانانی:
کار، لە شێوازی دانانی بە (نە) نەرێ دەکرێت.
ــــــــ
ڕێساکەی بریتییە لە:
🟣بــ+قەد+ایە
بــ + کەوت + ایە = بکەوتایە
بــ + گرت + ایە = بگرتایە
بــ + کرد + ایە = بکردایە
ــــــــــ
🟨ئەگەر کارەکە (تێنەپەڕ) بێت، دوو ڕێسای هەیە:
1⃣.بــ+قەد+جێناوی کۆمەڵەی 2+ایە
بــ + کەوت + م + ایە= (بکەوتمایە)
2⃣.بــ+قەد +با+جێناوی کۆمەڵەی 2+ ایە
بــ+کەوت+با+م+ایە =(بکەوتبامایە)
ـــــــــ
🔸چاوگی سادەی تێنەپەڕ: (کەوتن)
"ڕەنگە" بکەوتمایە.
"ڕەنگە" بکەوتیتایە.
"ڕەنگە" بکەوتایە.
"ڕەنگە" بکەوتینایە.
"ڕەنگە" بکەوتنایە.
"ڕەنگە" بکەوتنایە.

🔸(نەرێکردن)
"ڕەنگە" نەکەوتمایە.
"ڕەنگە" نەکەوتیتایە.
"ڕەنگە" نەکەوتایە.
"ڕەنگە" نەکەوتینایە.
"ڕەنگە" نەکەوتنایە.
"ڕەنگە" نەکەوتنایە.
ــــــــ
🔸چاوگی داڕێژراوی تێنەپەڕ: (تێکەوتن)
پێشگر+بــ+قەد+جێناوی کۆمەڵەی 2+ ایە
"ڕەنگە" تێ بکەوتمایە.
"ڕەنگە" تێ بکەوتیتایە.
"ڕەنگە" تێ بکەوتایە.
"ڕەنگە" تێ بکەوتینایە.
"ڕەنگە" تێ بکەوتنایە.
"ڕەنگە" تێ بکەوتنایە.

🔸(نەرێکردن)
"ڕەنگە" تێ نەکەوتمایە.
"ڕەنگە" تێ نەکەوتیتایە.
"ڕەنگە" تێ نەکەوتایە.
"ڕەنگە" تێ نەکەوتینایە.
"ڕەنگە" تێ نەکەوتنایە.
"ڕەنگە" تێ نەکەوتنایە.
ـــــــ
🔸چاوگی لێکدراوی تێنەپەڕ: (سەرکەوتن)
وشەی واتادار+بــ+قەد+جێناوی کۆمەڵەی 2 +ایە
"ڕەنگە" سەر بکەوتمایە.
"ڕەنگە" سەر بکەوتیتایە.
"ڕەنگە" سەر بکەوتایە.
"ڕەنگە" سەر بکەوتینایە.
"ڕەنگە" سەر بکەوتنایە.
"ڕەنگە" سەر بکەوتنایە.

🔸(نەرێکردن)
"ڕەنگە" سەر نەکەوتمایە.
"ڕەنگە" سەر نەکەوتیتایە.
"ڕەنگە" سەر نەکەوتایە.
"ڕەنگە" سەر نەکەوتینایە.
"ڕەنگە" سەر نەکەوتنایە.
"ڕەنگە" سەر نەکەوتنایە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟧ئەگەر کارەکە (تێپەڕسادە بێت، دوو ڕێسای هەیە:
1⃣.بــ+جێناوی کۆمەڵەی 1+قەد+ایە
بــ + م + گرت + ایە = (بمگرتایە)
2⃣.بــ+جێناوی کۆمەڵەی 1+قەد+با+ایە
بــ+م+گرت+با+ایە=(بمگرتبایە)*

🔺چاوگی تێپەڕی سادە: (گرتن)
"بریا" بمگرتایە.
"بریا" بتگرتایە.
"بریا" بیگرتایە.
"بریا" بمانگرتایە.
"بریا" بتانگرتایە.
"بریا" بیانگرتایە.

🔺(نەرێکردن)
"بریا" نەمگرتایە.
"بریا" نەتگرتایە.
"بریا" نەیگرتایە.
"بریا" نەمانگرتایە.
"بریا" نەتانگرتایە.
"بریا" نەیانگرتایە.
ـــــــــ
🟩ئەگەر کارەکە (داڕێژراوی تێپەڕ) بێت، ڕێساکەی دەبێتە:
پێشگر+جێناوی کۆمەڵەی 1+بــ+قەد+ ایە

🔺چاوگی داڕێژراوی تێپەڕ: (داگرتن)
"بریا" دام بگرتایە.
"بریا" دات بگرتایە.
"بریا" دای بگرتایە.
"بریا" دامان بگرتایە.
"بریا" داتان بگرتایە.
"بریا" دایان بگرتایە.

🔺(نەرێکردن)
"بریا" دام نەگرتایە.
"بریا" دات نەگرتایە.
"بریا" دای نەگرتایە.
"بریا" دامان نەگرتایە.
"بریا" داتان نەگرتایە.
" بریا" دایان نەگرتایە.
ــــــــــ
🟪ئەگەر کارەکە (لێکدراوی تێپەڕ) بێت، ڕێساکەی دەبێتە:
وشەی واتادار+جێناوی کۆمەڵەی 1+بــ+ قەد+ایە

🔺چاوگی لێکدراوی تێپەڕ: (ڕێگاگرتن)
"بریا" ڕێگام بگرتایە.
"بریا" ڕێگات بگرتایە.
"بریا" ڕێگای بگرتایە.
"بریا" ڕێگامان بگرتایە.
"بریا" ڕێگاتان بگرتایە.
"بریا" ڕێگایان بگرتایە.

🔺(نەرێکردن)
"بریا" ڕێگام نەگرتایە.
"بریا" ڕێگات نەگرتایە.
"بریا" ڕێگای نەگرتایە.
"بریا" ڕێگامان نەگرتایە.
"بریا" ڕێگاتان نەگرتایە.
"بریا" ڕێگایان نەگرتایە.

*کاتێک کە (با) و (ایە) پێکەوە دێن، لە دوو بزوێنی (ا)ی کۆتایی (با) و (ا)ی سەرەتای (ایە)، یەکێکیان دەمێنێتەوە چونکە لە زمانی کوردیدا، دوو بزوێن پێکەوە نایەن:
بــ+م+گرت+بــا+ایە=(بمگرتبایە)*
ـــــــــــ
🟠چەند نموونەیەک "کاری ڕابردووی بەردەوامی دانانی" لەناو ڕستەدا:

خۆزگەم ئەمەیە ئێستە تۆ
(بهاتیتایە) گفتگۆ
بێکەس

خۆزگە (بڕۆیشتمایە) و (ڕزگارم بوایە).

بریا (بمردایە) و لەسەر جێگە (نەکەوتبایە).

ئەگەر (بچووینایە) پێمان دەزانی.

دەبوایە (بمانکڕیبایە).

کاشکی (بمدیایە) و کتێبەکەم (لێ وەر بگرتبایە).

دەبوو (بمانگرتبایە) و تێرمان (تێ هەڵبدابایە).

ئەگەر کاوێژی (بکردایە)، گۆشتی ئەخورا.
(پەندی پێشینان)

🟩درێژەی هەیە...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊ئیدریس هاشمی
🌻@renusisaratayi
تاقیکردنەوەیەکی زۆر سادەی ڕێنووسمان ئامادە کردووە، ئەگەر پێتان خۆشە فەرموون خۆتان تاقی بکەنەوە، لە کۆتاییشدا کرتە بکەنە سەر دوابەستەر، دەرەنجامەکەتان دەبینن. https://goo.gl/forms/HFnlU9e6DusnzxZL2
🌻@renusisaratayi
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
1⃣1⃣. ڕابردووی تەواوی دانانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟪کاری دانانی يا ئینشایی، ئەو کارەیە کە، ڕاستەوخۆ ئەنجامی ئەو هەواڵەی کە دەیداتە پاڵ کەسێک یان شتێک نایدات بە دەستەوە، بەڵکوو بە شێوەی (گومان، ئارەزوو، ئاوات...) مەبەستەکەی دەر دەکەوێت. واتە لەم ڕێژەیەدا، "کارە یاریدەدەرەکان" و "وشەکانی" (خۆزگە، بریا، دەبوو، دەبوایە، دەبێت، دەمەوێت، دێم، دەوێرم، ڕەنگە، کاشکی، لەوانەیە، خوایە، دەتوانین، دەمویست، پێویستە...) لە ڕستەدا بەکار دەهێنرێن.

⚠️⚠️تێبینی: پێویستە (وشەی یاریدەدەر) یان (کاری یاریدەدەر) لە سەرەتای "ڕستەی دانانی" هەبێت.

🟤نەرێکردنی کاری دانانی:
کار، لە شێوازی دانانی بە (نە) نەرێ دەکرێت.

🟢 ڕێسا: (قەد+بێت)
سادە:خوارد+بێت =خواردبێت
داڕێژراو:هەڵگرت+بێت =هەڵگرتبێت
لێکدراو:دروست کرد+بێت =دروست کردبێت
🟡 ڕەنگە نانەکەی خواردبێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر کارەکە (تێنەپەڕی سادە) بێت، ڕێساکەی دەبێتە:
🟢قەد + بــ +جێناوی کۆمەڵەی 2
🔸 چاوگی سادەی تێنەپەڕ: (کەوتن)
"ڕەنگە" من کەوتبم.
"ڕەنگە" تۆ کەوتبیت.
"ڕەنگە" ئەو کەوتبێت.
"ڕەنگە" ئێمە کەوتبین.
"ڕەنگە" ئێوە کەوتبن.
"ڕەنگە" ئەوان کەوتبن.

🔸 (نەرێکردن)
"ڕەنگە" من نەکەوتبم.
"ڕەنگە" تۆ نەکەوتبیت.
"ڕەنگە" ئەو نەکەوتبێت.
"ڕەنگە" ئێمە نەکەوتبین.
"ڕەنگە" ئێوە نەکەوتبن.
"ڕەنگە" ئەوان نەکەوتبن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر کارەکە (داڕێژراوی تێنەپەڕ) بێت، ڕێساکەی دەبێتە:
🟢پێشگر + قەد + بــ +جێناوی کۆمەڵەی 2
🔸 چاوگی داڕێژراوی تێنەپەڕ: (داکەوتن)
"ڕەنگە" من داکەوتبم.
"ڕەنگە" تۆ داکەوتبیت.
"ڕەنگە" ئەو داکەوتبێت.
"ڕەنگە" ئێمە داکەوتبین.
"ڕەنگە" ئێوە داکەوتبن.
"ڕەنگە" ئەوان داکەوتبن.

🔸 (نەرێکردن)
"ڕەنگە" من دانەکەوتبم.
"ڕەنگە" تۆ دانەکەوتبیت.
"ڕەنگە" ئەو دانەکەوتبێت.
"ڕەنگە" ئێمە دانەکەوتبین.
"ڕەنگە" ئێوە دانەکەوتبن.
"ڕەنگە" ئەوان دانەکەوتبن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر کارەکە (لێکدراوی تێنەپەڕ) بێت، ڕێساکەی دەبێتە:
🟢وشەی واتادار + قەد + بــ +جێناوی کۆمەڵەی 2
🔸 چاوگی لێکدراوی تێنەپەڕ: (سەرکەوتن)
"ڕەنگە" من سەر کەوتبم.
"ڕەنگە" تۆ سەر کەوتبیت.
"ڕەنگە" ئەو سەر کەوتبێت.
"ڕەنگە" ئێمە سەر کەوتبین.
"ڕەنگە" ئێوە سەر کەوتبن.
"ڕەنگە" ئەوان سەر کەوتبن.

🔸 (نەرێکردن)
"ڕەنگە" من سەر نەکەوتبم.
"ڕەنگە" تۆ سەر نەکەوتبیت.
"ڕەنگە" ئەو سەر نەکەوتبێت.
"ڕەنگە" ئێمە سەر نەکەوتبین.
"ڕەنگە" ئێوە سەر نەکەوتبن.
"ڕەنگە" ئەوان سەر نەکەوتبن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر کارەکە (تێپەڕی سادە) بێت، ڕێساکەی دەبێتە:
🟣قەد + بێت + جێناوی لکاوی کۆمەڵەی 1
🔺 چاوگی سادە: (گرتن)
"بریا" من گرتبێتم.
"بریا" تۆ گرتبێتت.
"بریا" ئەو گرتبێتی.
"بریا" ئێمە گرتبێتمان.
"بریا" ئێوە گرتبێتتان.
"بریا" ئەوان گرتبێتیان.

🔺 (نەرێکردن)
"بریا" من نەمگرتبێت.
"بریا" تۆ نەتگرتبێت.
"بریا" ئەو نەیگرتبێت.
"بریا" ئێمە نەمانگرتبێت.
"بریا" ئێوە نەتانگرتبێت.
"بریا" ئەوان نەیانگرتبێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر کارەکە (داڕێژراوی تێپەڕ) بێت، ڕێساکەی دەبێتە:
🟣پێشگر + جێناوی کۆمەڵەی 1 + قەد + بێت
🔺 چاوگی داڕێژراوی تێپەڕ: (داگرتن)
"بریا" من دام گرتبێت.
"بریا" تۆ دات گرتبێت.
"بریا" ئەو دای گرتبێت.
"بریا" ئێمە دامان گرتبێت.
"بریا" ئێوە داتان گرتبێت.
"بریا" ئەوان دایان گرتبێت.

🔺 (نەرێکردن)
"بریا" من دام نەگرتبێت.
"بریا" تۆ دات نەگرتبێت.
"بریا" ئەو دای نەگرتبێت.
"بریا" ئێمە دامان نەگرتبێت.
"بریا" ئێوە داتان نەگرتبێت.
"بریا" ئەوان دایان نەگرتبێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر کارەکە (لێکدراوی تێپەڕ) بێت، ڕێساکەی دەبێتە:
🟣وشەی واتادار + جێناوی کۆمەڵەی 1 + قەد + بێت
🔺 چاوگی لێکدراوی تێپەڕ: (ڕێگاگرتن)
"بریا" من ڕێگام گرتبێت.
"بریا" تۆ ڕێگات گرتبێت.
"بریا" ئەو ڕێگای گرتبێت.
"بریا" ئێمە ڕێگامان گرتبێت.
"بریا" ئێوە ڕێگاتان گرتبێت.
"بریا" ئەوان ڕێگایان گرتبێت.

🔺 (نەرێکردن)
"بریا" من ڕێگام نەگرتبێت.
"بریا" تۆ ڕێگات نەگرتبێت.
"بریا" ئەو ڕێگای نەگرتبێت.
"بریا" ئێمە ڕێگامان نەگرتبێت.
"بریا" ئێوە ڕێگاتان نەگرتبێت.
"بریا" ئەوان ڕێگایان نەگرتبێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟣 چەند نموونە کاری (ڕابردووی تەواوی دانانی) لەناو ڕستەدا:

بەڵکوو (کەوتبم) و هەستم پێ (نەکردبێت).

دەبێ زوو (هاتبن) و زوو (ڕۆیشتبن).

ڕەنگە (چووبن) بۆ بازاڕ.

دەشێ (گەڕابن) و ئێمەیان (نەدۆزیبێتەوە).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟧 درێژەی هەیە...

🖊ئیدریس هاشمی
🌻@renusisaratayi
🟦 پرسیاری فێرخوازان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

چیتر
چی تر
چیی تر

کامەیان دروستە و هۆکارەکەی چییە؟
==========================
🟢 چیی تر

ئەو ”تر”ە، نیشانەی پلەی بەروارد نییە، کە دەچێتە سەر هاوەڵناو، بەڵکوو ئەمە هاوەڵناوی نادیارە، دەبێت جیا بنووسرێت. ئەگەر ئامرازی دانەپاڵەکەش دەر کەوێت، باشترە.
🟢 چیی تر، چیی دیکە، چیی دی...

🟠 چیی تر نان مەخۆ!

🟠 ئەی وەتەن زۆر ئارەزووی دیداری خاکی تۆ ئەکەم
غەیری تۆ گیانە بە چیی تر ئەم دڵەی خۆم خۆش بکەم
"فايق بێکەس"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟧 درێژەی هەیە...

🖊ئیدریس هاشمی

🌻@renusisaratayi
🌻 @renusisaratayi
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
2⃣1⃣. کاری داخوازی (فعل امر)
ــــــــــــــ
کاری داخوازی، فەرمان، داوا، تکا و وریاکردنەوەیە بۆ بەجێهێنانی کارێک لە لایەن کەسێکەوە (تاک) یان چەند کەسێکەوە (کۆ).
لە ڕووی (کاتەوە) ڕابردووی نییە و تەنها "ئێستا و داهاتوو"ی هەیە و لە ڕووی (کەسەوە)، تەنها (دووەمی تاک) و (دووەمی کۆی) هەیە و کەسی یەکەم و سێهەمی نییە!

🟣لە کاری داخوازیدا، کەسی دووەمی تاک (ە) وەر دەگرێت و کەسی دووەمی کۆ (ن).
بــ+ڕەگی کار+ە=کاری داخوازی بۆ تاک
بفڕە، بکڕە، هەڵبگرە، دابخە، فریا بکەوە، خێرا بکە...

بــ+ڕەگی کار+ن=کاری داخوازی بۆ کۆ
بفڕن، بکڕن، هەڵبگرن، دابخەن، فریا بکەون، خێرا بکەن...
✔️وەرن (بفڕن) لەگەڵ من.

✔️ڕۆن لە پیاو (بکڕە) و گەنم لە ژن!
"پەندی پێشینان"

✔️لە بازاڕ جلێکی جوانی بۆ (بکڕن).

✔️وێنەکەم (هەڵبگرە) کوردە، با ببێ بۆ یادگار
با بمێنێ یادگارم، پاشی خۆم بۆ ڕۆژگار
"قانع"

✔️هەنگاوێک بۆ پێشەوە (هەڵبگرن).

✔️چاوەکانت (دابخە).

✔️دەرگاکە (دابخەن).

گوڵەکەم! (وریا بە)، (فریا بکەوە) و (خێرا بکە).
ئەی پاڵەوانەکانی نیشتمان! (وریا بن)، (فریا بکەون) و (خێرا بکەن).
ــــــــــ
🔴ئەگەر لە ڕێژەی داخوازیدا، "ڕەگی کار" کۆتایی بە "نەبزوێن" بێت، بەئاسانی جێناوی کەسیی لکاوی (ە)/ (ن) وەر دەگرێت:
✔️نووسین (نووس)-بنووسە-بنووسن
✔️ماڵین (ماڵ)-بماڵە-بماڵن
✔️مژین (مژ)-بمژە-بمژن
✔️خەوتن (خەو)-بخەوە-بخەون

🔵ئەگەر "ڕەگی کار" کۆتایی بە "بزوێن" بێت، بۆ کەسی دووەمی کۆ جێناوی (ن) وەر دەگرێت بەڵام لە دووەمی تاک (ە)، دەر ناکەوێت.
✔️گەڕان (گەڕێ)-بگەڕێ-بگەڕێن
✔️نووستن (نوو)-بنوو-بنوون
✔️کردن (کە)-بکە-بکەن
✔️ڕۆیشتن (ڕۆ)-بڕۆ-بڕۆن

🟢تێبینی//
لە "هەندێک ناوچەی کوردەواریدا"، بەتایبەتی لە کارە داخوازییەکانی (بنوو، بدروو، ببزوو، بسوو، بگروو، بخۆ) کە کۆتاییان بە (وو)-(ۆ) هاتووە،
(وو-ۆ) دەگۆڕێن بۆ (و w)ی نەبزوێن و پاشان جێناوی کەسیی لکاوی (ە) وەر دەگرن:
بنوو-بنوە
بدروو-بدروە
ببزوو-ببزوە
بسوو-بسوە
بگروو-بگروە
بخۆ-بخوە
چۆڵەمەی ئەستۆم، ڕەگی حەیاتم
هەنگوین و قەندم نوغل و نەباتم
خەوی خێرت بێ (بنوە) درەنگە
تا کەڵەبابی بەیان بێدەنگە
"هەژار"

بڕۆ لە جێیەک بێدەنگ و سروە
پارچەی ئەفکاری موفید (بدروە)
"مەلا ئەحمەدی پێنجوێنی"

زۆر لەمێژە سێبەری ماچێکی تینوو لەسەر لێومە، لێوی هەناریت (ببزوە) و بە قومێک ماچ، بە قەترەیەک لە کانیاوی لێوانت بمژێنەوە.

ئاردی برنج لەگەڵ چەند کەوچکێک هەنگوین و بڕێک سرکەی سێو تێکەڵ بکە و پێستە وشکەکانی پێ (بسوە).

پێش خەوتن، سێوێک (بخوە).
ــــــــ
🟣چاوگی (چوون) کە ڕەگەکەی دەبێتە: (چــ)، لە ڕێژەی داخوازیدا، بۆ کەسی دووەمی تاک، (ۆ) وەر دەگرێت: بچۆ
بۆ کەسی دووەمی کۆ، (ن) وەردەگرێت: بچن
ـــــــــــ
🟤چاوگی (هاتن) ڕەگەکەی دەبێتە: (ێ).
بەپێی ڕێسا، لە ڕێژەی داخوازیدا، دەبێتە: (بێ - بێن)، بەڵام ئەم چاوگە لە ڕێژەی داخوازیدا، شێوەیەکی تری هەیە کە دەبێتە: (وەرە-وەرن)، کە نە (وەر) ڕەگی هاتنە و نە (بــ) دیارە!!

ڕێگەی هودا تەریقەتی عیشقە دە "مەحویا"
(وەرن) و پیا بڕۆن و "صلوا علی الرسول"
"مەحوی"
ـــــــ
🟣لە "هەندێک ناوچەی کوردەواریدا"، لە ڕێژەی داخوازی، (رە)، دەخرێتە سەر کۆتایی هەندێ کاری داخوازیی تاک. وەک:
کردنەوە👈🏿بکەوە-بکەرەوە
چوون👈🏿بچۆ-بچۆرە
هاتن👈🏿بێ-بێرە
بردن👈🏿ببە-ببەرە
خستن👈🏿بخە-بخەرە
مانەوە👈🏿بمێنەوە-بمێنەرەوە
سڕینەوە👈🏿بسڕەوە-بسڕەرەوە

پەنجەرەکە (بکەرەوە).

شەماڵ ئەمشەو بێقەرارم
موبتەلای چاوی بەخومارم
وەرە (بچۆرە) لای یارم

بە تەدبیری دۆست کار (ببەرە) سەر
خوا فەرموویەتی: «شَاوِرْهُمْ فِی الْأَمْر»
"پیرەمێرد"

چاوە ڕەشەکەت پڕ کە لە دەرمان
(بێرە) ماڵەکەم وە بیانکەی هەرمان
"عەلی شارەزووری"

میوانی تۆم ئەم ئێوارە، تۆ بزانە بەیەکجار
دەم (بخەرە) ناوی دەمم دەست پێ بکەین بۆس و کەنار
"مەزڵووم"

لەگەڵم (بمێنەرەوە).

هەستە فرمێسکەکانت (بسڕەرەوە).

🟡لە ڕێژەی داخوازی، لە چاوگی داڕێژراو و لێکدراو، دەتوانین ( بــ)ی داخوازی نەنووسینەوە. وەک:
(دانیشتن)
دابنیشە/دابنیشن👈🏿دانیشە، دانیشن

(ڕاکردن)
ڕابکە/ڕابکەن👈🏿ڕاکە، ڕاکەن

(ڕاخستن)
ڕابخە/ ڕابخەن👈🏿ڕاخە، ڕاخەن

(سەرخستن)
سەر بخە/سەر بخەن👈🏿سەر خە، سەر خەن

(فریاکەوتن)
فریا بکەوە/ فریا بکەون👈🏿فریا کەوە، فریا کەون

(خێراکردن)
خێرا بکە/ خێرا بکەن👈🏿خێرا کە، خێرا کەن
ئەی شێوەشۆخ ئەی پەری
(دانیشە) لای ژوورسەری
"گۆران"

وەتەن (هەڵڕێژە) ئەشکی خوێنینت
با بەرز بێت سەدای شین و ناڵینت
"بێکەس"

🟢بۆ نەرێکردنی کاری داخوازی، لە (مە) کەڵک وەر دەگرین:
بخۆ/ بخۆن👈🏿مەخۆ-مەخۆن
ببە/ ببەن👈🏿مەبە-مەبەن
بکە/ بکەن👈🏿مەکە-مەکەن

تووڕە (مەبە)، خۆت زیز (مەکە).
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟪بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە کاری داخوازی، چاو لەم بەستەرە و وانەکانی پێشوو بکەن:
https://t.me/renusisaratayi/525
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🖊ئیدریس هاشمی
🌻@renusisaratayi