پەنجە پەنجەڴەل
1.84K subscribers
54K photos
27.3K videos
697 files
3.63K links
این کانال میخواهد پلی باشد بین پنجە و سایر روستاها با خانوادە هایی کە از این دیار کوچ کردە اند

@ffrotan ادمین۲

@rfrotan ادمین۳



@bari6169 ۴ادمین


@Saberjamshid1367 ادمین
Download Telegram
#گۆرانی

🎼 Nan
🎤Xiwêndin: Necmey Ghulamî
Honrawe: Muslîh Şêxulîslamî

🎼 نان
🎤خوێندن: نەجمە غوڵامی
هۆنراوه: موسلیح شێخولئیسلامی (ڕێبوار)

t.me/midyayserberzi

ژیان هەرزانترە لە نان

من ئەو کەسەم هەموو ڕۆژێ،
هەی ژین هەی ژین
من ئەو کەسەم هەموو ڕۆژێ،
هەی ژین هەی ژین

ژیانی ئەمڕۆم ئەفرۆشم
بۆ کڕینی نانی سبەی
ژیانی ئەمڕۆم ئەفرۆشم
بۆ کڕینی نانی سبەی

ئەمڕۆش دیسان هاتوومە دەر،
هەی ژین هەی ژین
ئەمڕۆش دیسان هاتوومە دەر،
هەی ژین هەی ژین
ژیانی ئەمڕۆم بفرۆشم،
بۆ کڕینی نانی سبەی

لێم ناکڕێ خاوەنی نان، لێم ناکڕێ
لێم ناکڕێ خاوەنی نان، لێم ناکڕێ

هەنایەکم پەنگاوەتە، بین و گەروو
ئەی داد هەی داد، هەی داد هەی دا
لەم بازاڕە بێڕوحمەدا،
ژیان هەرزانترە لە نان
لەم بازاڕە بێڕوحمەدا،
ژیان هەرزانترە لە نان...

#نەجمە_غوڵامی
#موسلیح_شێخولئیسلامی
#ڕێبوار

پێشكه‌ش به ڕۆحی ئەوانەی لەسەر نان و بژێوی ژیان گیانیان بەخت كردووه؛ بەتایبەت ڕۆحی پیرۆزی كۆڵبەرانی كوردستان

#کورد #کوردستان
#ورمێ #سنە #کرماشان #ئیلام #لوڕستان #هەورامان
#کرمانج #سۆران #گۆران #کەلهوڕ #لەک #لوڕ
#KURDISTAN #KURD
#WIRMÊ #SINE #KIRMAŞAN #ÎLAM #LURRISTAN #HEWRAMAN
#Kurdish_Music
#Necmey_Ghulamî

#گۆرانیی_جوانی_كوردی له میدیای سەربەرزی
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅میدیای سەربەرزیی کوردستان👇
t.me/midyayserberzi
instagram.com/midyayserberzi
#گۆرانی

🎼Şew
🎤Xiwêndin: Hesen Zîrek
Honrawe: Kamîl Îmamî

🎼 شەو
🎤خوێندن: حەسەن زیرەک
هۆنەر: كامیل ئیمامی

نووری ڕوخسارت وەدەرخە
دەردی بێ‌دەرمانە شەو
زوڵمەتی زوڵفت لە سەر ڕووتە
لە ڕۆژ میوانە شەو

دوێ، شوکور مەردانە من ڕێم بردە
ناو زوڵفی سیات
تا بزانن خەڵکی موڵکی دڵ،
قەڵای مێردانە شەو

هەر لە مەغریب تا بەیانی
بێ وچان دێت و دەچێ
هەر لە دووی خورشیدی خاوەر
وێڵ و سەرگەردانە شەو

کوێر و نابینایە ئێستا ئەو
لە داخی ڕۆژی ڕووت
بۆیە ڕەشپۆش و فەقیر و
مات و بەستەزمانە شەو

قەدری شەو چا بگرە چاوم!
شەمع و پەروانە دەڵێن
سۆز و گریەی شەمع هەر شەو،
سووتنی پەروانە شەو

عاشق و مەعشووق لە ڕۆژدا
خۆ دەپارێزن لە خەڵک
گەر پەنای چاکت دەوێ
بۆ ئەو دووە، بڕوانە شەو

هەستە «کامیل» بەسیە بێداری،
بڕۆ لێی وەرکەوە!
تا وڵات بێ‌دەنگ و باسە و
تا لە ڕۆژ میوانە شەو

#سەید_کامیل_ئیمامی #ئاوات (٢۶٠٣ زەنبیل، بۆکان- ٢۶٨٩/۶/۵ بۆکان) (1903 - 1989/8/27)
#حەسەن_زیرەک (۲۶٢١/٩/٨ هەرمێلە - ٢۶٧٢/۴/۵ بۆكان) (1921/11/29 - 1972/6/26)

#گۆرانیی_جوانی_كوردی

🌸
🍃🌺🌻
╭─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╮
@pangeh
╰─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╯
🍃🌺🌻
🌸
کانال پەنجە پەنجەڴەل

🍀🍀من ماسک می زنم🍀🍀