پەنجە پەنجەڴەل
1.84K subscribers
54K photos
27.3K videos
697 files
3.63K links
این کانال میخواهد پلی باشد بین پنجە و سایر روستاها با خانوادە هایی کە از این دیار کوچ کردە اند

@ffrotan ادمین۲

@rfrotan ادمین۳



@bari6169 ۴ادمین


@Saberjamshid1367 ادمین
Download Telegram
🌓🌓🌓🌓🌓🌼🌸🌼🌗🌗🌗🌗🌗

🔸جێژنی قوربان له شیعری شاعیرانی کورد

ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسیمی ئازادیە
بۆ بەڵا گەردانی باڵات قۆچی قوربانم وەرە
#تاهیر_بەگی_جاف


هەرکەسێ ڕووی تۆ دەبینێ خۆی بەقوربانت دەکا
چونکە ئەبرۆی تۆ هیـــــــلالی عیدە قوربانی دەوێ
#نالی


ئەوا دووبارە قوربانە، دلم قـــــوربانی قــــوربانە
قەوارەی ئەشکی چاوانم وەکو بارانی نیسانە
#قانـع


عەبدێکی وەفادار و جەفاکێـشە لە هیجران
وا کەوتو
وە وەک صافی لەدەرگانەی گەیلان
بەم دەردە سەرە کوشتنی لازم نیە قووربان
لەم جێژنی قــــوربانە کە قـــوربانە دلی من
#صافی


عیدە و هـــەرکەس ژ دیدارا تەلــــێ پــیرۆزە عــید
ئەز تنێ مەحروومێ دیدارم ب سەد مەنزڵ بەعید
هەر سەحر دەنـــێرم ئەز جــانــا ب ئاهان ڕا ژ دل
(بارک الــبــاری بٳسعــــاد عــلیـــها یـــوم عــیــد)
#مەلای_جزیری


ئەوا جەژن هات بەخـــــــــۆشی
عالەم شەڕابی سرو
ودی نۆشی
کوردی دل سوتاو لەم ڕۆژە یادی
شەهیدی کرد
و ماتەمی پۆشی
#فایەق_بێکەس


کە
دادی یەئسی خۆم بردە لای ئەم عارفە تووند بو
وتی: ئاخر سبەینێ جەژنه خوێنی تۆ لە
پێ دەگرم
#مەحوی


جەژنی قوربان سالێ جارێ خەڵکی قــــــوربانی ئەکەن
من بۆ وەتەن ڕۆژی سەد جار ڕوحی خۆم قوربان ئەکەم
#ئەحمەد_موختار_جاف


ڕۆژی عــیــــدە عادەتە دەستی حەنایی کا مەگەر
سا کەوابێ دێ بە خوێنم پەنجەکەی ڕەنگین دەکا
#صافی


تازە صەییادە لە
چین هاتــــووە
عیدی قـوربانە بە
قوربانی دەین
#ناری


جەژنە لای عالەم و لای من ڕۆژی ئەحزانە
بە بێ تۆ
ڕاحەت و لەزەت و عەیشم زار
و گـــــریانە بە بێ تۆ
(ئەخۆل)


جانا وەرە ئەم جەژنە قـــــــوربانی سەرت بم
بۆ تیری قەزای چاوی حەسودان سوپەرت بم
#کوردی


قوربان: قوربانەن، جەژنەن، شادییەن
دەس لە گەردەنەن ڕوی ئازادیــــیەن
هەی دەس بۆس وەش نیـــــــــگارانەن
خەیر پا بۆس پا بۆس خاتر دارانــــەن
# مەولەوی

ئەم جێژنە وەرە بمکە بەقوربانی نیگاهت
ساڵانێکە ئاوارەم و بێبەش لە پەناهت

سەد جێژنی وەها هات و نەهاتی، وەرە تاکەی؟
بیبەخشێ دڵم، جەور و جەفا و زوڵم و گوناهت
#سنوور_خدری


💙🍀🌸