پەنجە پەنجەڴەل
1.84K subscribers
54K photos
27.3K videos
697 files
3.63K links
این کانال میخواهد پلی باشد بین پنجە و سایر روستاها با خانوادە هایی کە از این دیار کوچ کردە اند

@ffrotan ادمین۲

@rfrotan ادمین۳



@bari6169 ۴ادمین


@Saberjamshid1367 ادمین
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#هۆنراوه

📝şay sosen xallan
✍️Helbestvan: Seydî Hewramî
🎙Stranbêj: Aram Mistewfî
📝شای سۆسەن خاڵان
✍️هۆنەر: مامۆستا سەیدی هەورامی
🎙خوێندنەوەی: ئارام مستەوفی
****

بینایی دیدەم شای سۆسەن خاڵان
ئی دەستە بەستەی مەستی گوڵاڵان

بگێرە جە دەس ئی کەم تاڵه‌وە
بینەش به‌و گۆنای مشکین خاڵه‌وە

گوڵ پەی گوڵ خاسەن، جەمین جامەنی
گوا بۆ گوڵ، قامەت گوڵ ئەندامەنی

شاباشی تۆ بان گوڵاڵانی مەست
«سەیدی» خار خاسەن بگێرۆ وە دەست
****
👤#سەیدی_هەورامی (٢۶۳۳/١٢-٢۶٩۳/١٢/٢٠ سنه) (1933-1993)
وێنە دەستکردی: #ڕێبوار_خالید
مۆنتاژ: #خالید_گرافیک ©
#ئارام_مستەوفی



🌸
🍃🌺🌻
╭─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╮
@pangeh
╰─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╯
🍃🌺🌻
🌸
کانال پەنجە پەنجەڴەل
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#هۆنراوە

عادەتی ئەم چەرخە وایە، ئەهلی دڵ غەمگین ئەکا
شا هەمیشە ماتە، پیادە مەیلی جێی فەرزین ئەکا

ئەبلە وا دایم لە عەیش و شادمانی و عیززەتا
ئەهلی عیرفان و کەماڵ ئێستاکە زاری و شین ئەکا

دوژمنە چەرخی فەلەک، بۆ پیاوی ساحیب عەقڵ و هۆش
ڕووی کەرەم دایم لە هەرزە و شێت و بێ تەمکین ئەکا

سەیری کەن عاشق کە چەن شێتە ئومێدی مەرحەمەت
لەو نیگارەی، دڵفەریبەی، زاڵمەی بێ دین ئەکا

بێستوون وەختێ کە لالەی ئەحمەری لێ سەوز ئەبێ
مەشقی لێوی شەککەرینی ناسکی شیرین ئەکا

عاشقی مەجنوون بە یادی دڵبەری لەیلا سیفەت
خوێنی دوو چاوی بەخوڕ دێ دامەنی ڕەنگین ئەکا

قەت لە زیکری خێری تۆ غافڵ نییە ئەحمەد بە شەو
هەر بە ئوممێدی ویسالت سەر لەسەر باڵین ئەکا

هۆنراوە: مامۆستا #ئەحمەد_موختار_جاف
خوێندنەوە: #باست_حەمەغەریب
نەخشاندن و دیزاین: #خالید_گرافیک



💙🍀🌸
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#دوو_دانە_دوو

وە بیرمە لە مەکتەبدا دەیانپرسی، «دوو دانە دوو دەکاتە چەند»؟
هەموو تێکڕا دەیاننووسی: دەکاتە چوار

کەچی ئەمن لە حیسابدا نمرەی کەمم دەهێنا و دەهاتمە خوار
ئەویش تەنیا لەبەر ئەوەی، لای من وا بوو
دوو دانه دوو دەبێ بە یەک؛ نابێ بە چوار!
لای من وا بوو
ددان و دوو لێو و زوبان نابن بە چوار،
دەبن بە زار، بە تێکڕایی دەکەن هاوار

لای من وا بوو
دوو دەست و دوو لاقی مرۆڤ نابن بە چوار
لە لەشێکدا وا دێنە کار

لای من وابوو
گەڕەک، خانوو، کۆڵان، شەقام نابن بە چوار، دەبن بە شار
تێدا دەژین دەوڵەمەند و خەڵکی هەژار

لای من وا بوو
کۆلکە و ڕیشە، لق و گەڵا نابن بە چوار، دەبن بە دار
هێندێک کورت و هێندێک درێژ وەکوو چنار

لای من وا بوو
ئەوین و دڵ، جوانی و پاکی نابن بە چوار،
دەبن بە یار، لەلای دڵدار

ئەو هەموویە وا دووبەدوو دەبن بە یەک، نابن بە چوار
یەکجار زۆرن؛ بەڵام لە کوێ دێنە ژمار؟

تەنیا ئەوەندەی دەزانم
ئەگەر لەشم سەد پارچە کەن
بمدەنە ژێر گوللـە و ڕەگبار
بچمە سەر دار
قسەی دڵم دێتە سەر زار:
کوردستان هەر وڵاتێکە و نابێ بە چوار

هۆنراوە و خوێندنەوە: #نادر_قازی #خاڵە_قازی
#خالید_گرافیک
پێشکەش بە ڕۆحی #پێشەوا




💙🍀🌸🌙