پەنجە پەنجەڴەل
1.84K subscribers
54K photos
27.3K videos
697 files
3.63K links
این کانال میخواهد پلی باشد بین پنجە و سایر روستاها با خانوادە هایی کە از این دیار کوچ کردە اند

@ffrotan ادمین۲

@rfrotan ادمین۳



@bari6169 ۴ادمین


@Saberjamshid1367 ادمین
Download Telegram
#هۆنراوه

«ئاوات»

کە مناڵ بوم، لای دایکم ئەخەوتم و هەمو شەوێ ئاواتێکم ئەخواست.

ئەموت:
دایە! ماشێنم بۆ ئەکڕی؟
ئەیوت:
بەچاوان، بەڵام بەو مەرجەی بنوی.

ئەموت:
دایە! ئەمبەی بۆ گەورەترین پارکی دنیا، جۆلانێ بکەم؟
ئەیوت:
ئەیچۆن دڵەکەم، بەچاوان، بەڵام بەو مەرجەی بنوی.

شەوێ لێم پرسی:
دایە! ئەگەر گەورە ببم، ئەگەمە ئاواتەکانم؟
وتی:
دڵنیابە ئەگەی، بەڵام بەو مەرجەی بنوی.

هەموشەوێ بە خۆشیەکی بێکۆتاییەوە ئەخەوتم...

ئەوەندە خەوتم، هەتا خۆم گەورە بوم و ئاواتەکانم چکۆلە بونەوە.

ساڵیانێک تێپەڕبوو...

دوێشەو دایکم هاتە خەوم،
وتی:
جەرگەکەم!
ئێستاش شەوانە پێش ئەوەی بخەوی، بیر لە ئاواتەکانت ئەکەیتەوە؟
وتم:
شەوانە ناخەوم دایە!

وتی:
بۆ بەقوربان! مەگەر ئاواتی چیت هەیە؟
وتم:
ئاواتم ئەوەیە تۆم لەلابی و
ئیتر هیچ ئاواتێکم نیە دایەگیان...

وتی:
باش دڵەکەم، باش
ئەمشەو دێمە خەوت؛
بەڵام بەو مەرجەی بنوی رۆڵەی شیرینم...

پێشكه‌ش به هه‌موو دایکان و دایک‌خۆشه‌ویستان

خوێندنەوە: #ئومیدموقەدەس
@omidsaqezi
#دایک

#
t.me/midyay


🌸
🍃🌺🌻
╭─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╮
@pangeh
╰─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╯
🍃🌺🌻
🌸
کانال پەنجە پەنجەڴەل


تکایه لە ماڵا بمێنن، مەچنە دەرەو🙏
خواهشا(خونه بمانید، بیرون نرید)🙏