پەنجە پەنجەڴەل
1.83K subscribers
53.9K photos
27.2K videos
696 files
3.63K links
این کانال میخواهد پلی باشد بین پنجە و سایر روستاها با خانوادە هایی کە از این دیار کوچ کردە اند

@ffrotan ادمین۲

@rfrotan ادمین۳



@bari6169 ۴ادمین


@Saberjamshid1367 ادمین
Download Telegram
💝
تــــۆ با بزانى
گه‌ر مانگ له‌ تۆجوانتر بوایه‌
قه‌ت حه‌زم لێنه‌ئه‌كردی

گه‌ر مۆسیقا
ده‌نگی له‌ تۆ خۆشتر بووایه‌
هه‌رگیز گوێم لێنه‌ئه‌گرتی

گه‌ر تاڤگه‌ به‌ژنی له‌ تۆناسكترو ڕێكتر بووایه‌
قه‌ت ته‌ماشام نه‌ئه‌كردی

ئه‌گه‌ر باخچه‌ بۆنی له‌ تۆخۆشتر بووایه‌
هه‌رگیز بۆنم نه‌ئه‌كردی

گه‌ر بۆشیعریش لێم ئه‌پرسی بابزانی
گه‌ر ته‌واو له‌ تۆ نه‌چووایه‌نه‌مئه‌نووسی .

#شێرکۆ_بێکەس
🌸
🍃🌺🌻
╭─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╮
@pangeh
╰─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╯
🍃🌺🌻
🌸
ئەوەتەی گڕ هەیە دەسووتێین...

نەمر #شێرکۆ_بێکەس

🗓ئێمڕوو پینج شەممە:

۲۱ پووشپەڕ ۲۷۱۸ کوردی
۲۱ تیر ۱۳۹۷ شمسی
۱٦ ژوئن ۲۰۱۸ میلادی
۲٨ شوال ۱۴۳۹ قمری

🖤🖤🖤🖤🖤🖤🖤

کۆردستان تسلیت

🖤🖤🖤🖤🖤🖤
Forwarded from پەنجە پەنجەڴەل ( ffrotan )
ئەوەتەی گڕ هەیە دەسووتێین...

نەمر #شێرکۆ_بێکەس

🗓ئێمڕوو پینج شەممە:

۲۱ پووشپەڕ ۲۷۱۸ کوردی
۲۱ تیر ۱۳۹۷ شمسی
۱٦ ژوئن ۲۰۱۸ میلادی
۲٨ شوال ۱۴۳۹ قمری

🖤🖤🖤🖤🖤🖤🖤

کۆردستان تسلیت

🖤🖤🖤🖤🖤🖤
ئەگەر باڵدار بم... یەک باڵم
ئەگەر بەڕوو... ئەگەر قەڵەم
یان کڵاوکوڕەی شیعریش بم
بێ کڵاوم
گەر ئەسپ بم... خاوەنی تاقەیەک چاوم
ئەگەر "با" بم بێ گڤەم و
ئەگەر ئاو بم بێ خوڕەم و
ئەگەر هەنگوینی وشەیش بم
لەناو زاری ئازادیمدا
تفت تفت و هەر بێ تامم.
من کوت و مت بە بێ #کەرکووک
مرۆڤێکی کەم ئەندامم!

#شێرکۆ_بێکەس
#دەروەچ
#ناسر_ڕەزازی
بەشی 2⃣ (بەشی کۆتایی)

ئەلبۆمە بڵاوکراوەکانی مامۆستا #ناسر_ڕەزازی بریتین لە:
📼 لە درزی پەچەوە (۲٦۷٥ کوردی)
📼 مەلوول گیان
📼 چیمەن کەرکووکی
📼 ئای چەندەم خۆشەوێ
📼 کوردستان (۲٦۷٦)
📼 دێوانەخۆم (۲٦۷۹)
📼 سروودەکان (۲٦۷۹)
📼 گۆمەشین (۲٦۸۲)
📼 نەورۆز (۲٦۸۲)
📼 لە گوڵان (۲٦۸٤ )
📼 هەڵەبجە (۲٦۸۸)
📼 ڕازیانه (۲٦۹۳)
📼 نیاز (۲٦۹٤)
📼 بە پیرۆز (۲٦۹٥)
📼پاییز (۲٦۹٥) (لەگەڵ خاتو مەرزیە فەریقی)
📼 خەمی نان (۲٦۹٦)
📀 کرماشان (۲۷۰۰)
📀 ئێوارە (۲۷۰۹)
📀 بیرەوەری (۲۷۱۰)
📀 چیاوان (۲۷۱٤)
📀 گوڵباران (۲۷۱٦)(لەگەڵ فەرید فەرەج پوور)

جێگای ئاماژەیە کە چەندین کاسێتێ تۆمارکراوی دیکەی هەن، کە بە داخەوە ناوێکی دیاریکراویان لەسەر نییە بە هەندێ لە گۆرانییەکانەوە ناویان دەرکردووە و ئێستاشی پێوەبێ هەر لایەنگر و داشداری هەیە و بەرەی کۆن و نوێ گوێی بۆ ڕادەگرن و چێژی تایبەتییان هەیە.

هەروەها لە ساڵیاد و بۆنە نەتەوەیی و حیزبییەکان و یادی هونەروەر کۆن و ڕەسەنەکاندا دەیان بەرنامەی گۆرانی بەڕێوە بردووە وەکو:
ڕاپەڕینی جەماوەری ئێران دژی ڕژیمی شا، یادەکانی نەورۆز، ئازادبوونی باشووری کوردستان، یادی هەڵەبجە، ڕفراندۆم و هەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستان و هتد.

لە کوردستانی باکوور و باشوور، لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا و ئوسترالیا کۆنسێرتی گێڕاوە.

ئەو فستیڤاڵ و گاڵانەی کە مامۆستا #ناسر_ڕەزازی تێیدا بەشداری کردوون:
🎵 کۆنگرەیک بۆ کورد (سوئیس-۲٦۹۰)
🎵 فستیڤاڵی womad (ئەڵمانیا-۲٦۹۱)
🎵 گاڵایەک بۆ ڕەوەکەی کوردستان (سوید-۲٦۹۱)
🎵 فستیڤاڵی world root (هۆڵەندا-۲٦۹۲)
🎵 فستیڤاڵی دەنگە پیرۆزەکان (sacred voices) (لەندەن-۲۷۰۰)
🎵 کۆنفرانسی مێژووی مووسیقای کوردی (لەندەن-۲۷۰۰)

چریکەی بولبول ئاسا و سۆزی نەغمەی و تۆنی دەنگی و بارودۆخی کوردستان بوونەتە هۆی خولقاندنی چەندین سروودی شاکار و هەرمان.

لە چەن بەرنامەی هونەری تلویزیۆنی وەکوو بێژەر و گۆرانیچڕ بەشداری هەبووە:
📺 بەرنامەی «کاروانی شیعر و گۆرانی» لە سنە
📺 بەرنامەی «هەوارگەی هونەر» لە مدیا تی‌وی
📺 بەرنامەی «چاند و نەتەوە» لە کوردسات

مەقامەکانی ئەم کەڵە هونەروەرە گوارەی زێڕینی گوێچکەی مووسیقای کوردین کە بۆ هەتاهەتایه دەدرەوشێن و دەلەرێنەوە. لێوانلێون لە حەز و تاسە و تامەزرۆیی و خۆشەویستی و سۆز و دووری و غوربەتی و لێقەوماوی.

دیارە کە باسکردن لەسەر کەڵە هونەرمەندێ کە زیاتر لە نیو سەدەیە بەردەوام گۆرانی دەچڕێ، بە سانایی نییە و لە چەن دێڕدا ناگونجێ و ئەرکێکی گرانە، ئەوەیکە لەو چەن دێڕەی سەرەوە خرایە بەر دیدەی خۆشەویستان و ئاراستەی لایه‌نگران و داشدارانی هونەر و کلتووری ڕازاوەی کوردی بەتایبەت هونەری گۆرانی کرا، بەرکوتێک بوو لە خەرمانەی ڕازاوە و بە پیتی ژیانی هونەری مامۆستا #ناسر_ڕەزازی. بە هیوای تەمەندرێژی بۆ کاک ناسر و چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەی دووری بەسەر چێت و «بارگەی خەم»ی لە کۆڵ نێت و «ئاکامی عومری [بێتەوە] هێلانەکەی» و بە دیداری زێدەکەی شاد بێتەوە.

کێ بێ یادی ڕەزازی نەکا و بە نەغمەی بەسۆزی مەقامەکانی زاخاوی دڵ و دەروون نەداتەوە. لە کۆتاییدا لەگەڵ ئێوەی ڕێزدار و هێژا تێکەڵی سۆزی مەقامێکی #ناسر_ڕەزازی و سەمای وشەی و ڕستە هەرمان و ڕەنگاڵەکانی ئیمپراتووری شیعری دنیا #شێرکۆ_بێکەس دەبین و وەکو هەرجارە هەتا #دەروەچێکی تر بە خۆشەویستی و هونەرتان ئەسپێرین.🌹

🌸
🍃🌺🌻
╭─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╮
@pangeh
╰─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╯
🍃🌺🌻
🌸
کانال پەنجە پەنجەڴەڵ
https:/
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئه‌ی وڵاته‌که‌م نییه هه‌رگیز له تۆ خۆشه‌ویستر

هۆنراوه‌یێکی #شێرکۆ بێکەس له زمانی دایکیه‌وه

🌸
🍃🌺🌻
╭─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╮
@pangeh
╰─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╯
🍃🌺🌻
🌸
کانال پەنجە پەنجەڴەل
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس،
خوێندنەوەی چەند هۆنراوەیەکی جوان بە دەنگی خۆی...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



🌸
🍃🌺🌻
╭─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╮
@pangeh
╰─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╯
🍃🌺🌻
🌸
کانال پەنجە پەنجەڴەل

🍀🍀من ماسک می زنم🍀🍀
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎
‍ ‍‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

سەر سام مەبە، ئەگەر
بڵێم لەلای ئێمە
بەهار وەرزی گوڵ وەرینە
خۆر هەڵاتمان خۆر نشینە
خۆزگەمان بەرەو دێرینە

دڵ تەنگ مەبە
خەم هاودەمە
تان‌و پۆی ژینی تەنیوە
خۆشی دەمێکە تەریوە

ئەوەی بە کوڵ نەگریابێ
لەلای ئێمە مانای وایە پێکەنیوە...

#شێرکۆ_بێکەس

‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
🌸
🍃🌺🌻
╭─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╮
@pangeh
╰─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╯
🍃🌺🌻
🌸
کانال پەنجە پەنجەڴەل

😷😷من ماسک می زنم 😷😷
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#خاتوو مەرزییە فەرێقی🎼

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌●━━━━━━── ⇆💓 #
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻
ھەرچی ژنە نزیکەکانی من ھەیە,
ھەر ھەموویان خۆشەویستن
بەڵام لە ھەموویان خۆشەویستر
دایکمە!
#شێرکۆ_بێکەس


🌸
🍃🌺🌻
╭─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╮
@pangeh
╰─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╯
🍃🌺🌻
🌸
کانال پەنجە پەنجەڴەل

😷😷من ماسک می زنم 😷😷
ئەو گوڵەی دابووت لە قژت
نیگامی کرد بە پەپوولە...

#شێرکۆ_بێکەس

‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
🌸
🍃🌺🌻
╭─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╮
@pangeh
╰─═ঊঈ🌷 ঊঈ═─╯
🍃🌺🌻
🌸
کانال پەنجە پەنجەڴەل

😷😷من ماسک می زنم 😷😷
#ئەمڕۆ_لە_مێژوودا

🗓لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا (١٢ی بانەمەڕی ۲۶۴٠، ٢ی مەیی ۱٩۴٠ی ز) هۆنەری گەورە، مامۆستا «شێرکۆ بێکەس» لە شاری سلێمانی لەدایک بوو.

#شێرکۆ_بێکەس (٢۶۴٠/٢/١٢ سلێمانی- ٢٧١٣/۵/١٣ ستۆکهۆڵم) (1940/5/2- 2013/8/4)
#ناودارانی_کورد




💙🍀🌸