Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
61 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
دەگوترێت ڕۆژانی ڕابردوو ٥٠ تا ٧٠ کەس لە #کوردستان دەسبەسەر کراون. بەداخەوە لە سەر تاکەی یان کوی ئەو کسانە، هیچ زانیارێک لە ئارادا نییە و تا ئێستا لە لایەن هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو، ڕوونکردنەوەیکی ئەوتۆ بڵاو نکراوەتەوە. هەروەها هۆی دەسبەسەری، یانخۆد چ تاوانێک، بڕیارە بخرێتە پاڵ دەسگیرکراوەکان، هێشتا ناڕوونە.
٭٭٭
هاو کات لە چەند ڕووداوی دیکە کە پێدەچێ پێوەندییان پێکەوە هەبووبێت، بە پلە و جێگای ژن لە کۆمەڵگای کوردی، بە جل و بەرگی کورد و بە داوخوازی قوتابی کورد و #زمانی_کوردی لە قوتابخانەکان بێڕێزی کراوە.
لە هەمان کاتدا، فیلم ساز دەکرێت و بڵاو دەکرێتەوە و لەو فیلمە #کورد و سەرکردەکانی کورد تاوانبار دەکرێن بە هاوکاری بە داعیشەوە. لەو فیلمە وا نیشان دەدرێت کە کورد بە هێزی دەیان هەزار کەسییەوە لە بەرامبەری داعیش، هێشتا چاوەڕێ ئەوەیە ٥٠ کەس لە شوێنی دیکەوە بێتو بەرگری لە ئەوان و شارەکەیان بکاتن.
وا دیارە ئەوانە هەر بەشێکی بچووکن لەو بێڕێزیانەی کە ئەوڕۆ بە کورد و بە هێماکانی و بە هەزاران گیان بەخت کراوی ڕوڵەی کورد لە باشوور و ڕۆژئاوا و شوێنەکانی دیکە دەکرێت.
کوردیش چەپڵەی لێدەدات و پێدەکەنێ. چۆنکێ زۆرێک لە تاکە و گرووپی کورد وا هەست دەکەن کە ئەو بێڕیزییانە بە ڕەقیب دەکرێت، ڕەقیبیش هەرچەندە کوردە، بەڵام لە ڕوانگای ئەوان ئەو هەر ڕەقیبە !
٭٭٭
تەوژمی #عەسەبییەتی_خێڵەکی [ ئیبنی خەلدوون ] هێشتا لە لێداندایە و کێبڕکێ، ڕکابەری و ڕەقابەتی سەدان ساڵەی خێڵ و تاێفە و بنەماڵە لە ناو خوێن و ڕەگ و پێستی کورد بەردەوام خۆی هەر بە ڕۆژ و هەر نوێ دەکاتەوە.
عەسەبییەت و دمارگرژی و چاوچنۆکی خێڵەکی، بە ڕوومەت و گەرافیکی نوێیەوە [ ئێستا بە ناو حیزب و گرووپ و ئایدوڵۆژیا و یان هەرشتێکی دیکە بێت ]، بەردەوامە لە پرش و بڵاوە پێکردنەوە و پەرتەوازەیی و چەند بەرەکی لە نێوانی خەڵکدا.
زۆرێک لە مرۆڤ پارێزان، وڵات پارێزان و نەتەوە پارێزانی سەربەخۆ، ئەمڕۆ گەیشتوونەتە ئەو باوەڕە کە داماڵینی کورد لە هزر و یبر و بڕوا بە یەکگرتوویی کوردی، لە لایەن کوردی تێگڵاو بە عەسەبییەتی خێڵەکی نوێ و بەرژەوەندی خوازی گرووپی، ئیدی گریمانە نییە، بەڵکۆ کاریگەری ئەوان، لە نەیاران و ناحەزانی دەرەکی، زۆرتر و بەهێزتر و ڕۆخێنەرتر و کاولکەرترە.
کورد تا کاتێک خۆی لە عەسەبییەتی خێڵەکی نوێ ڕزگار نکات، بەداخەوە ناتوانێ وەکوو نەتەوەیەک بۆ ڕزگار بوون و سەروەری بەسەر چارەنووسی خۆی، بە یەکگرتوویی تێبکوشێت.