Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
61 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
بە پێی چەند هەواڵێک لە ناوچەی #داڵاهۆ#کرماشان، لە نێوان دوو عەشیرەتی قاڵەغان و کویک، گرژی و تێکهەڵچوون هاتووەتە ئاراوە.
دەگوترێت لەو تێکهەڵچوونانە کە لە سەر ئاڵفەجاڕ و زەوی و زار ڕووی داوە، چوار کەس گیانیان لە دەست داوە.
وێرای دەربڕینی داخ و کەسەری لە بۆ گیان لەدەستدان و قوربانیانی ئەو ڕووداوانە، وەکوو تاکێکی #کورد، لە هەر دوو لایەن بەتایبەت لە کەسایەتی و ڕیبەرانی #یارسان و #سونە-ی ناوچەکە داوا دەکەم بۆ کوتایی هێنان بە گرژی و ئالۆزی نیوانیان و هەروەها هێور کردنەوەی دۆخەکە بانگهێشتی پێڕەوەکانیان بکەن بە دەست ڕاگرتن و ئارامی و چارەسەری ئاشتییانەی کیشەکە.
دوو خێڵ و عەشیرەتی #قەڵغان و #کوییک لە #داڵاهۆ بەختەوەرانە کوتاییان بە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانیان هێناوە. ئەوە هەواڵێکی خۆشە و بە سپاس و پێزانینیێکی زۆر لە ناوبژیوانان، لە لایەن خۆم و #ڕێکخراوی_مافی_مرۆڤی_کوردستان سپاسی هەستیاری ئاشتیخوازانەی هەر دوو لایەنی قەڵغانی و کوییکی دەکەین.