Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
60 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
٭٭٭

مامۆستایەکی ئەمرێکی دەڵیت، #کورد لە ناوچەکە و لە #ڕۆژهەڵاتی_ناوەڕاست هیچ دۆستێکی نییە. کوردەکان تەنانەت لە نێو ماڵی خۆیان، دۆستی یەکتر نیین و یەکتریان خۆش ناوێ.
٭٭٭
گەنجێکی #فەڵەستین-ی و ئەندامێکی #حەماس کە لە بۆردومانی ئەم دوایانە گیانی لەدەستدابوو، وێنەکەی لە لایەن کوردێکی #باشوور-ی لە فەیسبووک دادەنرێت و کوردەکە دەنووسێت :
" قودس کێشەی منە"
تێکڕا، ٧٠٠ هزار کورد فالۆی دەکەن و پتر لە دەیان هزار کەسیش خەم و پەژارەی خۆیان بۆ گیان لەدەستدانی گەنجە غەزەیی دەردەبڕن.
[هەڵبەت دەربڕینی هەڵوێستی #مرۆف_دۆستانە سەبارەت بە هەر مرۆڤ و هەر نەتەوەیەک لە هەر شوێنێک جێی ڕێزە ]
٭٭٭
کچە کوردێکی #باکوور-ی بە ناوی" #دەنیز_پۆیراز " لە شوێنی کارەکەی لە ئیزمیری #تورکیا، تەنیا بە تاوانی ئەوەی کە کوردە، لە لایەن تورکێکی #ڕەگەزپەرست، #تیرۆر و گولەباران دەکرێت، بەڵام نە ٧٠٠ هەزار کورد بۆ کوژرانی ئەو کچە کوردە بێ تاوانە، دڵی ڕادەچەڵەکێت و نە دەیان هزار کورد بە خەم و پژارەوە، ئەوە بە کارەساتی تیرۆریستی و جەنایەت دەزانێ و نە کەسیش هەشتەک دادەنێ یان دەنووسێ ؛
" تاوانی من کورد بوونمە"
٭٭٭
دەنیز پۆیراز کچێکی کورد و کەسێکی #مەدەنی و فەرمانبەر یان بەرپرسی ئوفیسی #حیزبی_دیموکراتی_گەلان[ هە.دە.پە] بووە لە ئیزمیر.
هەڵەبەت لە ڕوانگەی بەشێک لە لایەنگرانی حزبە کوردییەکان ئەو حیزبە، حیزبی برایەتی گەلانە، نەک حیزبێکی کوردی، بەڵام خۆ هەر بە حزبێکی نزیک بە کوردان پێناسە دەکرێت و دەکرێت بڵێین ئەو حیزبە سەد قات لە حەماس و فەلەستین نزیکترە بە کورد و #کوردستان و دەنیز پۆیراز-یش هەر تەنیا بە تاوانی کورد بوون کوژراوە
٭٭٭
هەستی #کوردایەتی ئەگەر [ بە هەر هۆکارێک ] ڕووی لە داڕمان و داماڵین کردووە و ئەگەر کەس ناتوانێ ڕێگەی لێبگرێت، لاینکەم بانگی ویژدانمان نەخەینە پشت گوێ و هەستی #مرۆڤایەتی-مان با زیندوو ڕابگرین.
دەنیز پۆیراز کچە کوردێکە، یانخود ئینسانێکە، مرۆڤێکە کە بێ تاوان کەوتووتە بەر دەستڕێژی گولەی #ترۆریست-ی ڕەگەزپرست-ی #تورک.
با ویژدانە بەهۆشەکان لە هەمبەر کوژران و گیان لەدەستدانی ئەو کچە بێ تاوانە بێ هەڵوێست نەبن و هەڵوێستێکی مرۆڤ دۆستانە بگرن.
#تاوانی_من_کورد_بوونمە
پێنج هەزار چەتەی #داعیش ویستیان لە زیندانی #حەسەکە هەڵبێن و #ڕۆژئاوای_کوردستان و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لایەنێکی #کوردی ئیدارەی دەکات، وەکوو ئەفغانیستانی تالیبان، بخەنەوە ژێر دەسەڵاتە ڕەش و دژە مرۆییەکەی خۆیان.
ئەو پیلانە قیزەونەی داعیش و #تورکیا، بەختەوەرانە شکستی هێناوە
٭٭٭
پنج هزار تبەکار #داعش-ی میخواستند از زندان #حسکە فرار کنند و #روژآوای_کردستان و شرق سوریه را کە طرفهای #کورد آنرا اداره میکنند، همانند طالبان افغانستان، به دوره سیاه حکومت ضد بشری خود بازگردانند
این توطئه کثیف داعش و #ترکیه، خوشبختانە شکست خورد.
ئەگەر باس لە #مافی_کورد بکەیت، ئەوە هەڵشێوێنەری[تەجزییە تەڵەبی]،
ئەگەر ڕەخنە لە #تورکیا بگری، ترۆریستی،
گەر ڕەخنەت لە #ئێران بێت، تێکدەری ئاسایشی،
ئەگەر ڕەخنە لە #هەرێم بگری، کۆیلەی پەکەکە یا جاشی ئێرانی،
ئەگەریش ڕەخنەت لە #بارزانی بێت، [لە لایەن ئێرانەوە] پەژاکی !
سەیر نییە ؟ !
٭٭٭
اگر از #حقوق_کورد حرف بزنی، تجزیه طلبی ،
اگر از #ترکیه انتقاد کنی، تروریستی،
اگر انتقاد از #ایران داشته باشی، مخل امنیتی،
اگر از #اقلیم انتقاد کنی، برده پ.ک.ک یا مزدور ایرانی،
اگر هم از #بارزانی انتقاد داشته باشی، [ از سوی ایران متهمی به] پژاکی !
جالب نیست ؟ !
کورد بە گشتی دەزانن؛ #عەبدوڵا_ئوجەلان، لە #باکووری_کوردستان دژبەری دەوڵەتی تورکیایە و ٢٢ ساڵ بەر لە ئێستا بە هاریکاری چەند دەوڵەتێک، دەستبەسەر و ڕادەستی دەوڵەتی تورک کراوە و تا ئێستاش لە گرتووخانەی دوورگەی ئیمراڵی لە بەندایە.
جیا لە بیروکە و ئایدۆلۆژیای ڕەوت و ڕێکخراوەکانی سەر بە ئوجەلان، جیا لە سیاسەتەکان و بەرنامەکانیان، جیا لە کردەوە و هەڵوێستی لایەنگرانیان و جیا لە کێبڕکێی ڕابەرایەتی کوردی و کێبڕکێیەکانی ئەو ڕەوتانە کە خۆیان بە پێشەنگی مافخوازی و ڕزگاری #نەتەوەی_کورد دەزانن، داوای ئازادی بۆ ئەوجەلان، وەک ئەرکێکی ئاکاری، کوردی و مرۆییە.
ئەگەر ئەوجەلانیش بە سەرۆکی کوردانی دەژبەری #تورکیا نەزانین، دەی خۆ ئەو بەند کراوێکی کوردە. هەر کوردێک، هەر مرۆڤێک و هەر ویژدانێکی بەهوش، مافی ئەوەی هەیە و دەتوانێ لانیکەم داوای ڕزگاری و #ئازادی_ئەوجەلان بکاتن.
ڤلادیمیر پووتین دەڵێت، ئامانجی لە ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی #ئوکرانیا، ڕاگرتنی #جێنۆساید-ی خەڵکە لە کۆمارەکانی دۆنێسک و لوهانسک.
ڕووسیایش ڕێک وەکوو ئەوروپا و ئەمریکا، یاری بە #مافەکانی_مرۆڤ دەکات.
وەک چۆن لە هاریکاری دەگەڵ #تورکیا بۆ بە جێنۆساید کردنی خەڵکی کورد، لە کانتۆنی #عەفرین، کردی.
پێنج ڕێکخراوەی #مافی_مرۆڤی_نێو_نەتەوەیی و گروپێکی پارێزەری نێونەتەوەیی بە سەرپەرشتی #جفری_نایس [داواکاری گشتی دۆسیەی یوگوسلاڤیا لە دادگای سزادانی نێونەتەوەیی]، داوا دەکەن تا #تورکیا کە ڕۆلی لە #جێنوساید کردنی #کوردان_ئیزەدی بە دەستی #داعیش-وە هەبووە، دادگایی بکرێت.
ئەمە تاکتیکە یان کارەسات ؟
دە تا ١٢ هەزار ڕۆڵەی خەڵک بۆچی گیانی خۆیان بەخت کرد؟ #کورد بۆچی خۆی کرد بە سووتەمەنی شەڕی #داعیش و #تورکیا و داگیرکەران؟ #ڕۆژئاوا بۆ دەگڕێتەوە بۆ ساڵانی پێش ٢٠١١ ؟
ئاخۆ ئەمەیە دوا دەرەنجامی ئەو هەموو بەرخۆدان و گیان خۆبەخت کردنەی کچان و کوڕانی #کۆبانێ ؟
چاوەدێر ؛
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان :

سەلوە یوسف ناسراو بە #ژیان_عەفرین جێگری مەزڵوم کۆبانێ [فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە] و فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆر و ئۆپەراسیۆنە هابەشەکانی نێودەوڵەتیی، لە لایەن تورکیاوە بە درۆن #ترۆر کرا.
بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆڕە جیهانیەکان لە هەمبەر کردەوە ترۆریستییەکانی #تورکیا و ترۆری ژیان عەفرین و دوو هاوڕیەکەی شەرم هێنەرە و پاساوێکی بۆ نییە.

ڕێکەوت :٤ ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
مرۆڤایەتی ؛
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان :
🔹 جێنین هێنیس #بلاسخارت نێردەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لە بارەی هێرشەکەی #تورکیا بۆ سەر ناوچەیەکی گەشتیاری [لە #هەرێمی_کوردستان]، دەڵێت "ئەم هێرشە قیزەونە بێ باکییەکی شۆکهێنەرە بۆ گیانی خەڵکی مەدەنی و ستانداردە قبووڵکراوەکانی نێودەوڵەتی پەیوەست بە یاسا مرۆییەکان و #مافەکانی_مرۆڤ".
🔹 له چەند دەیەی ڕابردوو و ئێستا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەمبەر پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ، کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە لایەن دەوڵەتانی هەرێمی دەر حەق بە #خەڵکی_کورد، یا بێدەنگی تەواوی هەڵبژاردووە، و یان تەنیا لە سەر زار، ئەویش بە دەگەمەن ئیدانەی ئەو کردەوانەی کردوە (هەڵویستێک که ستانداردی جیاوازە و دژ بە ستانداردەکانی مافی مرۆڤە).
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەوڵەتی #تورکیا، گەنجێکی کوردی کوشتووە و پۆلیس ئیسک و سقانەکانی بەستە پێچ کردووە و پاش شەش ساڵ ئەوە ڕادەستی باوکە پیرەکەی دەکات.
ئەو پیاوەش، بە تەنیا کیسەی پاشماوەی تەرمی کوڕە گیانبەختکراوەکەی لە باوەش دەگرێت. واتای ئاکامی تێچوو دان لە پێناو مافی #کورد ئەمەیە، تەنیایی !!
پەنجا ملیون کورد لە کوێن ؟ ئەگەر کورد بە گشتی یانخود ٢٠ ملیون کوردی باکوور ئاسەمیلە و سەرقاڵی بازرگانی و هەڵپەڕکێ و ڕابواردن کراون !
دەی دەیان حزب و گرووپ و ڕێکخراوەی کوردی لە کوێن ؟ ئاخۆ ئەوانیش سەرقاڵی شەڕە حیزبی و دابەش و بێ بەش کردنی یەکترن لە داهاتوویەکی نادیار ! یان ...؟
کەرکۆک ساڵی ٢٠١٧ ڕادەستی عەربی هاوردە و تورکمانی سەر بە تورکیا کرا و چارەنووسی کوردی ئەو شارە لە بەر هەندێ بەرژەوەندی تاکەیی و بنەماڵەیی و حزبی، سپێردرا بە داهاتووێکی نادیار
دوێنێ شەو چوار کورد لەو شارە کوژران و لانیکەم ١٥یش بریندار کران. ئەوڕۆیش ٤٠ گەنجی کورد لە لایەن دژە تێرۆری عێراقی دەسبەسەر و ڕادەستی دادگا کراون
دەرەنجامی عەداڵەت و دادوەری ئێراقی بۆ کورد هەر ئەوەیە، لە جیاتی سزای بکوژانی کورد، لاوان و گەنجانی کورد سزا دەدرێن

#کورد، #کەرکۆک، #کوردستان، #عێراق، #تورکیا
#تورکیا بە بیانۆی خۆتەقاندنەوەکەی ئەنقەرە، ئەوە بۆ چەند ڕۆژە لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشی سەر #ڕۆژئاوای_کوردستان دەکا و ژێرخان و بانخانی رۆژئاوای کوردستان بۆردومان دەکات و کورد دەکوژێ، کە تا ئێستا لانیکەم ٥٨ کەس کوژراون.
بەداخەوە لەم بارەوە زۆرێک لە لایەن و کەسایەتی سیاسی کورد و لایەنی نێو دەوڵەتی، هەڵویستی بێدەنگییان هەڵبژاردووە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دەزگا هەواڵگرییەکان لەوانە وەک دەزگای میتی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، لە هەر ڕێگایەک، وەک بە فێر بوونی زمانی کوردی و بە قسە کردن بەو زمانە، دەیانەوێت بە بەڵێنی داینی هەندێ شت وەک یارمەتی مادی و پوڵ و پارە و ڕەگەزنامە و...
تەنانەت بە هەڕەشە کردن لە مرۆڤی بە کەرامەت و دڵسۆزی کورد،
کەسانی مەدەنی نێو کۆمەڵگای کورد بخنە نێو داوی خۆیان و
بە سیخوڕ و شووڤاریان بکەن، تا لە دژی هەر جۆڵانەوەیەک و یان لە دژی ڕزگاری خوازی نەتەوەی کورد و کوردستان هاوکاری ئەوان بکەن

#هەوڵگری_میت
#تورکیا
#سیخوڕ
#کورد
#کوردستان
#ڕزگاری_خوازی