Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
60 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
هەندێ کەس کە خۆیان بە #کوردی_ئێران دەناسێنن دێن و داوا دەکەن و دەڵێن جگە لە خۆمان و ناوچەکەی خۆمان، کەس باسی هیچ کوردێکی دیکە لە هیچ شوێنێک نەکات، با باسی خەیانەتکاران و خاکفرۆشان و #کوردفرۆشەکان نکرێت، با باسی #هەرێمی_کوردستان نکرێت ،چۆنکێ ئەوانە کوردی عێراق و عێراقین، با باسی سەرکوتکاریەکانی ئەردۆغان و ڕەنجی کوردی بە تورک کراوی تورکیا نەکەن و ئەوانەی دیکەش کە لە سوریا دەژین گەر جێنوسایدیش بکرێن، پێوەندیکی بە ئێمەی کوردی ئێرانییەوە نییە، ڕێک ئەو پەیامانەی دەیان ساڵە لە ئێرانیش دەی بیسین و پێمان دەگوترێت.
جا ئەوە جێی سەرسووڕمان نییە ؟!
ئەگەر بۆ سەربەخۆیی #باشوور گشتپرسی دەکرێت و بە دەرئەنجامی ڕێفڕاندومەکە و بە ویست و خواستی کورد یاری و گەمە دەکرێت، با بکرێت،
ئەگەر ٥١ لە ١٠٠ی خاک و خەڵکی ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕادەستی میرات وەرگرتووانی سەدامی ئەنفاڵکەر و جێنوسایدکەرانی کورد دەکرێتەوە، با بکرێت،
ئەگەر داعەش و بونیاتنەرانی، کوردانی ئێزەدی کۆمەڵکوژ دەکەن، با بیکەن،
ئەگەر دوێنێ #کەرکۆک و ئەوڕۆ #شەنگاڵ ڕادەستی دەوڵەتی عێراقی عەربی دەکرێتەوە، با بکرێت،
ئەگەر ئەردۆغانیەکان و تێرۆریستان عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی لە #ڕۆژئاوا داگیر دەکەن و پرۆژەی کورد قرکردن بەڕێ دەخەن، با بیکەن،
ئەگەر جزیر و شرنەخ و بەدلیس و فارقین و جۆلەمێرگ و سوور و سلۆپییا و گەڤەر سێرت و نسێبین و.... کاول دەکرێت و کورد لە #باکوور دەکوژن، با بیکەن، چۆنکی ئەوانە بە تورک کراون و ئەوان کوردی ڕەسەن نیین.
ئەوە وا دیارە کورد لە هیچ شوێنێک هیچ کێشەیەکی دە گەڵ داگیرکەردا نییە، کورد تەنیا لە گەڵ کورد کیشەی هەیە، ئەوەش لە حیزبەکان کۆدەبێتەوە. کێشەی کورد ڕکابری حیزیبە و بەس.
ڕکابری هەندێ لە سەرکردەکانە بۆ هاریکاری دە گەڵ داگیرکەران، بۆ پۆست و مەقام و سەروەت و سامانە، نەک ڕکابری لە پێناو وەرگرتنەوی مافی زەوت کراوی گەل و نەتەوە و پاراستنی ژیانی خەڵک و یان #سەربەخۆیی_کورد !!
پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤی #کورد لە لایەن حکومەتەکانەوە وەکوو ئازاری برینی جەستەیە بۆ کورد، بەڵام ئەنجامێکی وەها لە سەر دەسەڵاتی کوردی لە #باشووری_کوردستان و #ڕۆژئاوا ئازاری برینی دڵ و دەرونە بۆ #نەتەوەی_کورد.
با بۆ داکۆکیکردن لە #مافەکانی_مرۆڤ هێڵ و سنوور دانەنین.
٭٭٭
هەر وا کە هەمووان ئاگا دارن، دۆخی مافی مرۆڤ لە #ئێران، ئەوەندە شپرز و نالەبار و ئەوەندە لە بەرترسی پێشێکاریدایە کە لە لایەن ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی #نەتەوە_یەکگرتووەکان نوێنەر و چاودێری تایبەتی بۆ دیاری دەکرێت.
بۆ هەمووان و بۆ ئێمەی کورد ڕوون و ئاشکرایە کە ئێران بە هیچ شێوازێک ڕێگا بە هیچ جۆڵانەوەیکی #مەدەنی و سیاسیی مافخوازانەی کوردی لەو وڵاتە نادات. تەنانەت داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤیش بە کردەوەیەکی تێکدەرانە و دژ بە ئاسایشی خۆی پێناسە دەکات. گرتن و دەسبەسەرکردنی خەڵک، زیندانی کردنی چالاکانی مەدەنی و سیاسی و لە سێدارەدان و دەستڕێژی کردن و کوشتنی کۆڵبەرانی سەر سنوورەکان تەنیا بەشێکە لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان.
٭٭٭
لە باکووریش، دەوڵەتی #تورکیا تا ئێستا هەزاران بەڵای دژە مرۆیی بە سەر کورد هێناوە و بە هزاران چالاکی مەدەنی و سیاسی کوردی زیندانی کردوە. کورد لە وڵاتێکی وەکوو تورکیا، نەک هەر لە سەرەتایی ترین مافەکان بێ بەش کراوە بەڵکوو تووشی جێنوسایدی زمانی و فەرهەنگی-یش کراوە. #باکووری_کوردستان و کورد لەو بەشە هەر ئێستا له ژێر سەرکوتکارییەکی چڕوپڕدایە و لایەنگرانی مافی مرۆڤی ڕوژاوایی و دەوڵەتە بەرژەوەند پارێزەکانی ئەورووپا و ئەمریکایش بە بێ دەنگییەکی تەواو، ڕەوایی دەبەخشن بەکردوە دژە مرۆییەکانی تورکیای هاوبەش و هاوپەێمانیان.
٭٭٭
بێ گومان کورد بە گشتی لە پێکهاتنی کیانێکی کوردی یانخود سەروەری کورد بە سەر خۆیەوە، خۆشحاڵ دەبێت، بەڵام پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە باشوور و ڕۆژئاوا هیچ جێگایەک بۆ پاساودانەوە ناهێڵێتەوە.
بۆ هەر ویژدانێکی بەهۆشی کورد، پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن حکومەتەکانەوە وەکوو ئازاری برینی جەستەی کورد دەمێنێتەوە، بەڵام ئەنجامێکی وەها لە سەر دەسەڵاتی کوردی، بە تایبەت لە باشووری کوردستان و ڕۆژئاوا، نەک هەر بریندار کردنی جەستەیە، بەڵکوو ئازاری برینی دڵ و دەرونی نەتەوەی کوردە.
٭٭٭
ئێستا هەر دوو دەسەڵاتی کوردی باشوور و ڕۆژئاوا تومەتبارن بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ.
لە زۆنی سەوز و زەردی باشوور، دو لایەنی دەسەڵاتدار بە سەر خەڵکەوە حاکمن. هەواڵ هەیە کە ئەو دوو لایەنە خەڵکانی ناڕازی و مامۆستایان دەستگیر و زیندانی دەکەن، ڕەخنەگران ڕاپێچی دادگاکان دەکەن، ڕۆژنامەوانان دەسبەسەر دەکەن و حوکمی زیندانیان بۆ دەردەکەن و خۆپیشاندەران ئەدەنە بەر دەستڕێژی گولە و دەیانکوژن.
لە همان کاتدا زۆرێک لە سەرکردەکان و کەسانێک لە سەروی حکومەت و حیزبەکان کە دەگوترێت تا ناق تێوەگلاوی گەندەڵین، بە دزی و تاڵانی سامانی خەڵک، بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان پاڵاوگا و کومپانیا و زانکو و نەخۆشخانە و... و قەسر و ڤیلایان پێک هێناوە و نەوت و گاز و کانگا و سرۆشت و سامانی گشتی، بە حیسابی خۆیان دەفرۆشن و بە تاڵانی دەبەن، ئەوە لە کاتێکدا خەڵکی هەژار و برسی بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگانەی خۆیان و یان بۆ ئاۆ و کارەبا و گاز و سووتەمەنی ناچار دەبن خۆپیشاندان بکەن و گیانی خۆیان بخەنە بەرترسی کوژران، یانخود دەسبەسەر و زنیدانی دەکرێن.
هەر وەها لە ڕۆژئاوایش هەواڵ دێت کە مافەکانی مرۆڤ لەو بەشەیش قوربانی دەکرێت. بێجگە لە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن سپای #تورک و گروپە #ئێسلامیە_توندئاژۆەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان،
دەگوترێت لە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبرایەتی خۆسەر، لە خۆپیشاندانەکانی ئەو دوایانە، چەند کەس کوژراون و یا کەسانێک ئەشکەنجە کراون و یان زیندایێک لە زیندان کوژراوە.
ئەمانە ئەگەر ڕاست بێت هەمووی دەستدرێژی به مافەکانی مرۆڤ و پێشێل کردنی مافە ئێنسانیەکانە و هەمووی هەر تاوانە.
گەندەڵی و دزی و تاڵانی سامانی گشتی وڵات، تێکدانی ئاسایشی مرۆییە، واتە لە ناو بردنی ئەمنییەتی ئینسانی و شیانی ژیانی کۆمەڵگا و خەڵک و بن بڕ کردنی سامان و داهاتووی #نەتەوەی_کورد-ە، کە ئەوەش هەر تاوانە.
٭٭٭
بە بڕوای من، نابێت هیچ سنوورێک بۆ بەرگری کردن لە مافەکانی مرۆڤ دابنین و تەنیا هێڵی سوور، هەر مافی مرۆڤە و هەر داکۆکی کردنە لەو مافانە.
هەر بۆیە بێ دەنگ بوونی چالاکان و لایەنگرانی مافەکانی مرۆڤ، بە واتاێک هاوبەش بوونە لە تاوانەکان، یان تاوانبار بوونە بە ڕەوایی دانەوە بە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ کە هەر ئەوە غەدرێکی گەورەیە دەر هەق بە کورد و کوردستان و مرۆڤ و مرۆڤایەتی.
٭٭٭
ڕووسیای پۆتن ئەوڕۆ بۆردومانی نەخۆشخانەکان و کوشتنی #ژنان و #منداڵان و هاو وڵاتیانی مەدەنی ئۆکرانی ناو ناوە؛
ئۆپراسیۆنی تایبەت.
تورکیای ئەردۆغانیش دوێنێ بۆردومانی خەڵکی سڤیل و کوشتنی ژنان و منداڵانی کوردی #عەفرین و #ڕۆژئاوا-ی، ناو نابوو؛ ئۆپراسیونی گڵای زەیتۆن و کانی ئاشتی.
کوشتنی ژنان و منداڵان و مرۆڤەکان چ لە #ئۆکرانیا و چ لە #کوردستان جگە لە #جەنایەتی_دژە_مرۆیی، و تاوانی شەڕ، ناوێکی دیکەی نییە
٭٭٭
روسیه پوتین؛ امروز بمباران بیمارستانها و کشتار #زنان و #کودکان و شهروندان اوکرائینی را عملیات ویژه می نامد.
ترکیه اردوغان هم دیروز بمباران مردم مدنی و کشتار زنان و کودکان #کورد در #عفرین و روژآوا را عملیات شاخه زیتون و چشمه صلح می نامید.
کشتار زنان و کودکان و انسانها چه در #اوکراین و چه در #کردستان جز #جنایت_علیه_بشریت و جنایات جنگی، نامی دیگر ندارد.
#ئامینە_کاکە_باوە ژنە کوردێکی ڕۆژهەڵاتییە کە ئێستا شارومەند و پارلەمانتاری سویدە.
ئەو خاتوونە ئێستا ژیان و ئاسایشی خۆی خستووتە بەر مەترسی و وەکوو تاقە دەنگێک لە پارلەمانی سوید، بۆ بەرپەرچ داوەنەی دوژمنکارییەکانی #ئەردۆغان، لە بەرانبەر دەوڵەتی تورکیا ڕاوێستاوە.
دەگوترێت ئامینە کاکە باوە کومۆنیست یان سۆسیالیستە و هەر لەو ڕوانگەوە تا ئێستاش داکۆکی لە ماف و ئامانجی کوردی، لانیکەم لە بەشێک لە پارچەکانی #کوردستان [ #ڕۆژئاوا ] کردووە و یان دەکات.
ئەو خاتوونە ژیان و حاڵ و ماڵی لە سویدە و دیارە بەدوای بەرژەوەندی شەخسی، یان کۆ کردنەوەی بەردەنگ و دەسەڵات، سەروەت و سامان و یان تاڵان و بڕان و گەندەڵکاری لە کوردستان نییە.
هەندێ ڕەخنەیان لە کاکە باوە گرتووە کە لە سەر #ڕۆژەهڵات بێ دەنگە، ئەدی هەزاران و دەیان هەزار #کورد لە هەندەران هەن، ئەوانیش هەر بێ دەنگن،.
بەداخەوە لەو چەند ڕۆژە، بە جێگای پشتیوانی و یارمەتی بە خاتوو ئامینە کاکە باوە، تاقە دەنگە کوردییەکە لە پارلەمانی سوید [ پارلەمانێکی ئەروپایی]، هەندێ بە ناو کورد بە بێ ڕێزییەوە هێرشیان کردووەتە سەری، کە ئەمە زۆر جێگەی داخە.
ئەمە تاکتیکە یان کارەسات ؟
دە تا ١٢ هەزار ڕۆڵەی خەڵک بۆچی گیانی خۆیان بەخت کرد؟ #کورد بۆچی خۆی کرد بە سووتەمەنی شەڕی #داعیش و #تورکیا و داگیرکەران؟ #ڕۆژئاوا بۆ دەگڕێتەوە بۆ ساڵانی پێش ٢٠١١ ؟
ئاخۆ ئەمەیە دوا دەرەنجامی ئەو هەموو بەرخۆدان و گیان خۆبەخت کردنەی کچان و کوڕانی #کۆبانێ ؟