Kaboudvand.M.S / محەمەد سدێق کەبوودوەند/ محمد صدیق کبودوند /
61 subscribers
464 photos
45 videos
23 links
Download Telegram
یەکێ لە شارە گەورەکانی #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان، سنە، سنەدژ، یان #کورسان ناوەندی پارێزگای سنەی کوردستانە.
#سنە ئێستا شارێکی گەورەیە و لە دەوروبەریشی چەند شار و شاروچکە لەوانە؛ نایسەر، حەسەن ئاوا، نەنەڵە، قار، ئاساوڵە و دووشان، پێیەوە چەسپێندراون کە ئەگەر بخرێتە سەر ئەو شارە، ئیدی ڕەنگە سنە وەکوو گەورە شار [ کلان شهر]، بوجەی تایبەتی بۆ دیاری و تەرخان بکرێت.
بە سەر ئەوانەش، هەر ئێستا سنە شارێکی گەورەیە و دەیان شارۆچکە و گەڕەکە گەورەی لە خۆوە گرتووەتەوە.
هەر وەها چەندین شارۆچکە و گەڕەکی دیاریکراوی تێدایە.
بۆ وێنە، جیا لە دەزگا دەوڵەتی و ئەمنییەکان و فەرمانبەرە هاوردەکان کە چەند شارۆچکە و گەڕەکی تایبەت بە خۆیان هەیە،
لە نێو خەڵکانی خۆجێی و مەدەنیش جیاوازی چینایەتی و فێکری و ئایینی بە ڕاشکاوی دەبینرێت. لەوانەیە گەڕەک و شارۆچکەی دەوڵەمەند نشین و هەژار نشینەکان، یان گەڕەک و شارۆچکەی جیاواز و دیاریکراوی تایبەت بە هەندێ گروپی فێکری و مەسەبی، کە ئەوانیش جیاوازی خۆیان بە واتایەک بەو شێوەیە دەنوێنن.
٭٭٭
دابەش بوونی فەرمی نەتەوە و #نیشتمانی_کورد، لە ڕەهەندی مێژوویی و بوارەکانی سیاسی و جێوگرافی هەر چەندە بژاردە و یان پەسەند کراوی خۆدی کوردیش نەبووە، بەڵام وەکوو دەستکردی #کۆلۆنیالیزم، لە لایەن #نەتەوە_یەکگرتووەکان [ نوێنەری دەوڵەتەکان ]، دانی پێنراوە.
بەڵام کورد نەک هەر دابەشە بەسەر ئەو چوار یان پێنج پارچەیە، بەڵکوو لە لایەن حوکوومەتەکان و هەروەها خۆدی کوردیشەوە بە سەدان فیرقە و دەستە و گروپی جۆراوجۆری فێکری، ئایینی، مەسەبی، سیاسی و ئایدۆڵۆژیایی دابەش کراوە و بەردەوام هاندراوە بە خۆ لەت و پەت کردن و یان هان دەدرێت بە پەرتەوازە بوون و نایەکگرتوو بوونی نەتەوەیی.
بۆ وێنە ئەگەر کورد لە سەردەمی #خێڵیاتی و خێڵەکان، بە سەدان خێڵ و عەشیرە و تایفەی نەیار و دژە یەکتر دابەش کرابوو،
وە ئەگەر #خێڵ و عەشیرەتەکان کە دژ به یەکتر دەوەستانەوە، وەکوو ئامرازێکی کونترۆڵکەرەوە لە خزمەتی حوکوومەتەکانەوە بۆ کونترۆڵ کردنەوەی خۆدی کورد بەکار دەهێنران،
ئێستاش کورد هەر بە پلانی حوکوومەتەکان و بە هاوڕێی پاوانخوازان و بەرژەوەند پارێزانی فیرقەیی و هەر وەها بە کەمتر خەمی خۆدی کورد، دابەشە بە سەر سەدان دەستە و تاقم و گروپی سیاسی و نا سیاسی و ئایدولۆژیایی و ئایینی و مەسەبی نا تەبا.
٭٭٭
ئەوەی کە میژوو سەلماندوویە جیاوازی، پرش و بڵاوی، پەرتەوازەیی و نایەکگرتوویی لە نێوان کوڕ و کۆمەڵانی نەتەوە بن دەستەکان، دیاردەی هزر و بیر و ڕامانی کۆلۆنیالیزمە. بێ گومان جیاوازی و نا تەبایی و نا یەگرتوویی لە نێوان کوڕ و کۆمەڵانی کوردیش هەر لە میراتخۆرانی کۆلۆنیالیزم هێڵی گرتووە و سەرچاوە دەگرێتەوە.
فیرقە ساز دان و پێکهێنانی دەستە و گروپ بە بیروکە و ئایدۆلۆژیای ئایینی و نا ئایینی تا ئێستا هیچ دەرئەنجامێکی بۆ #نەتەوەی_کورد نەبووە و ئەوەی بە گشتی بۆ خەڵکی کورد ڕوونە، هیچ فیرقە و گروپێکی لە شێوەیە هەنگاوێکی لە پێناو ماف و #ڕزگاری_کورد هەڵنەگرتووە. هەنگاوێک کە لە بەرژەوەندی خەڵک و بە قازانجی ئەو نەتەوە و مافەکانی #گەلی_کورد بووبێت و یان دەرئەنجام و دەستکەوتێکیان بۆ دواڕۆژ خولقاندبێت، نەک هەر هەڵنەگیراوە، بەڵکوو بە پێچەوانە، گەلی کورد لەم بوارە زور زەرەرمەند بووە و خەساری زوریشی پێی گەیشتووە.
٭٭٭
ئەگەر ئیزن بدەن ناوێک لە هەرێم ببەین بەو مەرجەی هێرش نەکەنە سەرمان، وێنە بۆ ئاماژە زۆرە لە باشوور و #هەرێمی_کوردستان.
ئێستا لە #باشوور دەیان حیزب و ڕێکخراوە و دەستە گروپ و تاقمی کارا، بوونیان هەیە بە بەرنامە و ساپۆرتی هەموو لایانە و پشتیوانی فێکری، ماڵی و بوجە و مووچەی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە کە چالاکانە لە پێناو خزمەتکردن بە ئامانج و ویستی #نەیارانی_کورد کار دەکەن.
گۆڕینی فێکر و هزر و بیر و ڕای خەڵک بە تایبەت چینی نەدار و هەژار، گوڕینی داب و نەریتی ڕەسەنی کوردی، گۆڕینی پێناس و شۆناسی کورد بە گشتی و دوور خستنەوەی نەتەوەی کورد لە ئامانج و مافە سەرەکییەکانی، بەشێکە لە ویست و ئامانجی #داگیرکەران و نەیارانی کورد.
مادام ئەو فیرقە و گروپانە وەکوو دارە دەست لە خزمەتی داگیرکەران و دراوسێیەکان و وڵاتانی دەرەکی کاراییان هەیە و تا کاتێک لە بەرامبەری یەکخستنەوە و یەکگرتنەوە گەلی کورد ڕۆڵی لەمپەر و داهێنەری کوسپ و تەگەرەیان بە خۆوە گرتووە،
کورد نەک هەر لە پشت درگای بە سەر داخراوەی ڕزگاری دەمێنێتەوە، بەڵکوو بەردەوام دەبێت لە تواندنەوە و خۆ پاکتاو کردنەوەی خۆبەخشانە.
یەکێ لە شارە گەورەکانی #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان، سنە، سنەدژ، یان #کورسان ناوەندی پارێزگای سنەی کوردستانە.
#سنە ئێستا شارێکی گەورەیە و لە دەوروبەریشی چەند شار و شاروچکە لەوانە؛ نایسەر، حەسەن ئاوا، نەنەڵە، قار، ئاساوڵە و دووشان، پێیەوە چەسپێندراون کە ئەگەر بخرێتە سەر ئەو شارە، ئیدی ڕەنگە سنە وەکوو گەورە شار [ کلان شهر]، بوجەی تایبەتی بۆ دیاری و تەرخان بکرێت.
بە سەر ئەوانەش، هەر ئێستا سنە شارێکی گەورەیە و دەیان شارۆچکە و گەڕەکە گەورەی لە خۆوە گرتووەتەوە.
هەر وەها چەندین شارۆچکە و گەڕەکی دیاریکراوی تێدایە.
بۆ وێنە، جیا لە دەزگا دەوڵەتی و ئەمنییەکان و فەرمانبەرە هاوردەکان کە چەند شارۆچکە و گەڕەکی تایبەت بە خۆیان هەیە،
لە نێو خەڵکانی خۆجێی و مەدەنیش جیاوازی چینایەتی و فێکری و ئایینی بە ڕاشکاوی دەبینرێت. لەوانەیە گەڕەک و شارۆچکەی دەوڵەمەند نشین و هەژار نشینەکان، یان گەڕەک و شارۆچکەی جیاواز و دیاریکراوی تایبەت بە هەندێ گروپی فێکری و مەسەبی، کە ئەوانیش جیاوازی خۆیان بە واتایەک بەو شێوەیە دەنوێنن.
٭٭٭
دابەش بوونی فەرمی نەتەوە و #نیشتمانی_کورد، لە ڕەهەندی مێژوویی و بوارەکانی سیاسی و جێوگرافی هەر چەندە بژاردە و یان پەسەند کراوی خۆدی کورد نەبووە، بەڵام وەکوو دەستکردی #کۆلۆنیالیزم، لە لایەن #نەتەوە_یەکگرتووەکان [ نوێنەری دەوڵەتەکان ]، دانی پێنراوە.
بەڵام کورد نەک هەر دابەشە بەسەر ئەو چوار یان پێنج پارچەیە، بەڵکوو لە لایەن حوکوومەتەکان و هەروەها خۆدی کوردەوە بە سەدان فیرقە و دەستە و گروپی جۆراوجۆری فێکری، ئایینی، مەسەبی، سیاسی و ئایدۆڵۆژیایی دابەش کراوە و بەردەوام هاندراوە بە خۆ لەت و پەت کردن و یان هان دەدرێت بە پەرتەوازە بوون و نایەکگرتوو بوونی نەتەوەیی.
بۆ وێنە ئەگەر کورد لە سەردەمی #خێڵیاتی و خێڵەکان، بە سەدان خێڵ و عەشیرە و تایفەی نەیار و دژە یەکتر دابەش کرابوو،
وە ئەگەر #خێڵ و عەشیرەتەکان کە دژ به یەکتر دەوەستانەوە، وەکوو ئامرازێکی کونترۆڵکەرەوە لە خزمەتی حوکوومەتەکانەوە بۆ کونترۆڵ کردنەوەی خۆدی کورد بەکار دەهێنران،
ئێستاش کورد هەر بە پلانی حوکوومەتەکان و بە هاوڕێی پاوانخوازان و بەرژەوەند پارێزانی فیرقەیی و هەر وەها بە کەمتر خەمی خۆدی کورد، دابەشە بە سەر سەدان دەستە و تاقم و گروپی سیاسی و نا سیاسی و ئایدولۆژیایی و ئایینی و مەسەبی نا تەبا.
٭٭٭
ئەوەی کە میژوو سەلماندوویە جیاوازی، پرش و بڵاوی، پەرتەوازەیی و نایەکگرتوویی لە نێوان کۆڕ و کۆمەڵانی نەتەوە بن دەستەکان، دیاردەی هزر و بیر و ڕامانی کۆلۆنیالیزمە. بێ گومان جیاوازی و نا تەبایی و نا یەگرتوویی لە نێوان کۆڕ و کۆمەڵانی کوردیش هەر لە میراتخۆرانی کۆلۆنیالیزم هێڵی گرتووە و سەرچاوە دەگرێتەوە.
فیرقە ساز دان و پێکهێنانی دەستە و گروپ بە بیروکە و ئایدۆلۆژیای ئایینی و نا ئایینی تا ئێستا هیچ دەرئەنجامێکی بۆ #نەتەوەی_کورد نەبووە و ئەوەی بە گشتی بۆ خەڵکی کورد ڕوونە، هیچ فیرقە و گروپێکی لە شێوەیە هەنگاوێکی لە پێناو ماف و #ڕزگاری_کورد هەڵنەگرتووە. هەنگاوێک کە لە بەرژەوەندی خەڵک و بە قازانجی ئەو نەتەوە و مافەکانی #گەلی_کورد بووبێت و یان دەرئەنجام و دەستکەوتێکیان بۆ دواڕۆژ خولقاندبێت، نەک هەر هەڵنەگیراوە، بەڵکوو بە پێچەوانە، گەلی کورد لەم بوارە زور زەرەرمەند بووە و خەساری زوریشی پێی گەیشتووە.
٭٭٭
ئەگەر ئیزنی ئەوەمان پێ بدەن ناوێک لە هەرێم ببەین بەو مەرجەی هێرش نەکەنە سەرمان، وێنە بۆ ئاماژە زۆرە لە باشوور و #هەرێمی_کوردستان.
ئێستا لە #باشوور دەیان حیزب و ڕێکخراوە و دەستە و گروپ و تاقمی کارا، بوونیان هەیە بە بەرنامە و ساپۆرتی هەموو لایانە و پشتیوانی فێکری، ماڵی و بوجە و مووچەی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە، و چالاکانە لە پێناو خزمەتکردن بە ئامانج و ویستی #نەیارانی_کورد کار دەکەن.
گۆڕینی فێکر و هزر و بیر و ڕای خەڵک بە تایبەت چینی نەدار و هەژار، گوڕینی داب و نەریتی ڕەسەنی کوردی، گۆڕینی پێناس و شۆناسی کورد بە گشتی و دوور خستنەوەی نەتەوەی کورد لە ئامانج و مافە سەرەکییەکانی، بەشێکە لە ویست و ئامانجی #داگیرکەران و نەیارانی کورد.
مادام ئەو فیرقە و گروپانە وەکوو دارە دەست لە خزمەتی داگیرکەران و دراوسێیەکان و وڵاتانی دەرەکی کاراییان هەیە و تا کاتێک لە بەرامبەری یەکخستنەوە و یەکگرتنەوە گەلی کورد ڕۆڵی لەمپەر و داهێنەری کوسپ و تەگەرەیان بە خۆوە گرتووە،
کورد نەک هەر لە پشت درگای بە سەر داخراوەی ڕزگاری دەمێنێتەوە، بەڵکوو بەردەوام دەبێت لە تواندنەوە و خۆ پاکتاو کردنەوەی خۆبەخشانە.
بۆ ئەوەی کارەساتەکەی بەردەم بارەگای #نەتەوە_یەکگرتووەکان لە #هەولێر و هۆکاری ئاگر لەخۆ بەردانی گەنجە ڕۆژهەڵاتیەکە، ڕوون بکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئاشکرا بکرێت بەرپرس، تاوانبار یان بەرپرسان و تاوانبارانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە کێین، گومان دەکرێت شرۆڤە و لێکدانەوی دۆسیەکەی بخرێتە ئەستۆی یاسا و دەستوور و یاسازانان و دادوەران. هەرچەندە بەوەش ڕەنگە هیوایەک نەبێت.
بەڵام بۆ ئەوەی لەمەو بەدوا پێشگری لەو شێوە کارەساتانە بکرێتن ئاخۆ هیچ شیان و هیچ ڕێگاچارەیەک لەبەر دەمدا و لەبەر دەستدا هەیە ؟
ئاخۆ دەکرێت مرۆڤ دۆستان و خەڵکانی بە هەست و بە ویژدان، #ڕیکخراوە_مەدەنییەکان و خەڵک بە گشتی، بۆ پێشگری و چارەسەری ئەو جۆرە کارەساتانە بێنە سەرخەت ؟
ئاخۆ دەبێت فێکر لەوە بکرێتەوە
با چیتر دایکان و باوکان ڕۆڵەکانیان لەدەست نەدەن؟
با گەنجان و لاوانی کورد نەبن بە قوربانی و سوتەمەنی شەڕ و شۆڕ و شەڕە بێ دەرئەنجامەکان لە بەشەکانی دی و یان هەر شوێنێکی دیکە؟
با #لاوانی_کورد بەتایبەت لاوانی چینی هەژار و فەقیر نەکرێن بە میلیشیای گرووپە #توندئاژۆەکان و نەبن بە دارە دەست و سەربازی توندوتێژی خوازەکان؟
با لاوان و گەنجانی کورد نکرێن بە پاسەوان و درکەوانی کەسانی خۆ بە خاوەن شکۆ زان و سەرکردە تۆڕە #مافیاییەکان؟
ئاخۆ دەکرێت و دەبێت بە بێ ڕەچاو کردنی بەرژەوەندی تاکەیی و بنەماڵەیی و دەستە و گرووپی، بیر لە چارەنووسی ئێستا و دوا ڕۆژی ڕۆڵەکانی کورد بکرێتەوە؟
ئاخۆ دەکرێت کورد بە گشتی یان خەڵکانی #کورد و #کوردستان هێز و توانای خۆیان بخەنە کار و بخەنە گڕ بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک ئاشتییانە بۆ چارەسەری دۆزی بێ مافی و گەیشتن بە مافە بنەڕەتی و سەرەکییەکانیان ؟
ئاخۆ بۆ کوردیش ئەو دەرفەتە دەڕەخسێت تا وەکوو نەتەوەیەک لە نەتەوەکان، ڕەوایی سەروەری بەسەر چارەنووسی خۆی و ڕەوایی مافە ڕەوا و مڕۆیی و ئینسانییەکانی بە #ئاشتەوایی و بە بێ قوربانی دان و فیداکردنی #گیان و #ژیان و تەمەن و گەنجایەتی ڕۆڵەکانی، پێناسە و دابین بۆی بکرێتن؟
٭٭٭
تێبینی ؛
- دوو وشەی توندئاژۆ و توندوتێژخواز، مەبەست لە شێوەی داعێشە.
- دوو وشەی دەرکەوان و پاسەوان، پێوەندی بە لایەنێکی سیاسییەوە نییە.
لە ڕۆژانی ڕابردوو گەنجێکی پەناخوازی کوردی ڕۆژهەڵات لە بەر دەم بارەگای #نەتەوە_یەکگرتووەکان لە شاری هولێری #هەرێمی_کوردستان، بە شێوەیکی دڵتەزێن ئاگری لە جەستەی خۆ بردا و خۆی سووتاند.
دواتر سەدان #پەناخواز و #پەنابەر-ی کوردی #کوردستانی_ئێران و #ڕۆژهەڵات لە شوێنی ڕووداوەکە کۆ بوونەوە و وێرای پشتیوانی لە ویست و خواستی ئەو گەنجەی ئاگری لە خۆ بەردابوو، لە بەڕێوەبەرانی نووسینگە پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان کرد تا کێشەی ئەو پەناخوازانە کە چەندین ساڵە لە #باشوور ماونەتەوە، چارەسەر بکرێت.
٭٭٭
بەڵام ئەو گەنجەی کە خۆی سووتاندبوو، بە داخەوە شەوی ڕابردوو گیانی لە دەستدا و داخوازە ئینسانییەکانیشی وەکوو جەستە سووتاوەکەی دەچێتەوە ژێر خاک.
ئەو گەنجە ئاگری لە خۆ بەردا، چۆن هیوا و ئومێد و دەرفەتی ژیانیان لێ گرتبوو، بەڵام بریا بە خۆ سووتاندن ژیانیشی لە دەست نەدەدا.
ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە، پیشانی دا لە دونیای ئەوڕۆ، نادادگەری و نا دادپەروەری و نا مرۆڤایەتی و گەندەڵی و بێ ویژدانی چەندە زاڵە بەسەر مرۆڤ و مرۆڤەکان و چۆن بە مل کۆمەڵگای ئینسانی خۆی داسەپاندووە.
مەرگی ئەو گەنجە ئەوەیە پیشاندا، چۆن ژیانی مرۆڤە ستەملێکراوەکان و مرۆڤە بێ دەسەڵاتەکان دەکرێن بە سووتەمەنی و دەکرێن بە قوربانی ژیان و دەسەڵاتی دەسەڵات بەدەستەکان و هەندێ کار بەدەستی بە ناو خێرخوازی مرۆڤ و مرۆڤایەتی.
هەر ئەو دژە مرۆڤانە کە بەشێکیان ناوی پارێزەی #مافی_مرۆڤ و ڕێکخراوی بەرگریکاری پەنابەر و پەناخوازیان بە خۆوە چەسپاندووە.
پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤی #کورد لە لایەن حکومەتەکانەوە وەکوو ئازاری برینی جەستەیە بۆ کورد، بەڵام ئەنجامێکی وەها لە سەر دەسەڵاتی کوردی لە #باشووری_کوردستان و #ڕۆژئاوا ئازاری برینی دڵ و دەرونە بۆ #نەتەوەی_کورد.
با بۆ داکۆکیکردن لە #مافەکانی_مرۆڤ هێڵ و سنوور دانەنین.
٭٭٭
هەر وا کە هەمووان ئاگا دارن، دۆخی مافی مرۆڤ لە #ئێران، ئەوەندە شپرز و نالەبار و ئەوەندە لە بەرترسی پێشێکاریدایە کە لە لایەن ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی #نەتەوە_یەکگرتووەکان نوێنەر و چاودێری تایبەتی بۆ دیاری دەکرێت.
بۆ هەمووان و بۆ ئێمەی کورد ڕوون و ئاشکرایە کە ئێران بە هیچ شێوازێک ڕێگا بە هیچ جۆڵانەوەیکی #مەدەنی و سیاسیی مافخوازانەی کوردی لەو وڵاتە نادات. تەنانەت داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤیش بە کردەوەیەکی تێکدەرانە و دژ بە ئاسایشی خۆی پێناسە دەکات. گرتن و دەسبەسەرکردنی خەڵک، زیندانی کردنی چالاکانی مەدەنی و سیاسی و لە سێدارەدان و دەستڕێژی کردن و کوشتنی کۆڵبەرانی سەر سنوورەکان تەنیا بەشێکە لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان.
٭٭٭
لە باکووریش، دەوڵەتی #تورکیا تا ئێستا هەزاران بەڵای دژە مرۆیی بە سەر کورد هێناوە و بە هزاران چالاکی مەدەنی و سیاسی کوردی زیندانی کردوە. کورد لە وڵاتێکی وەکوو تورکیا، نەک هەر لە سەرەتایی ترین مافەکان بێ بەش کراوە بەڵکوو تووشی جێنوسایدی زمانی و فەرهەنگی-یش کراوە. #باکووری_کوردستان و کورد لەو بەشە هەر ئێستا له ژێر سەرکوتکارییەکی چڕوپڕدایە و لایەنگرانی مافی مرۆڤی ڕوژاوایی و دەوڵەتە بەرژەوەند پارێزەکانی ئەورووپا و ئەمریکایش بە بێ دەنگییەکی تەواو، ڕەوایی دەبەخشن بەکردوە دژە مرۆییەکانی تورکیای هاوبەش و هاوپەێمانیان.
٭٭٭
بێ گومان کورد بە گشتی لە پێکهاتنی کیانێکی کوردی یانخود سەروەری کورد بە سەر خۆیەوە، خۆشحاڵ دەبێت، بەڵام پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە باشوور و ڕۆژئاوا هیچ جێگایەک بۆ پاساودانەوە ناهێڵێتەوە.
بۆ هەر ویژدانێکی بەهۆشی کورد، پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن حکومەتەکانەوە وەکوو ئازاری برینی جەستەی کورد دەمێنێتەوە، بەڵام ئەنجامێکی وەها لە سەر دەسەڵاتی کوردی، بە تایبەت لە باشووری کوردستان و ڕۆژئاوا، نەک هەر بریندار کردنی جەستەیە، بەڵکوو ئازاری برینی دڵ و دەرونی نەتەوەی کوردە.
٭٭٭
ئێستا هەر دوو دەسەڵاتی کوردی باشوور و ڕۆژئاوا تومەتبارن بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ.
لە زۆنی سەوز و زەردی باشوور، دو لایەنی دەسەڵاتدار بە سەر خەڵکەوە حاکمن. هەواڵ هەیە کە ئەو دوو لایەنە خەڵکانی ناڕازی و مامۆستایان دەستگیر و زیندانی دەکەن، ڕەخنەگران ڕاپێچی دادگاکان دەکەن، ڕۆژنامەوانان دەسبەسەر دەکەن و حوکمی زیندانیان بۆ دەردەکەن و خۆپیشاندەران ئەدەنە بەر دەستڕێژی گولە و دەیانکوژن.
لە همان کاتدا زۆرێک لە سەرکردەکان و کەسانێک لە سەروی حکومەت و حیزبەکان کە دەگوترێت تا ناق تێوەگلاوی گەندەڵین، بە دزی و تاڵانی سامانی خەڵک، بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان پاڵاوگا و کومپانیا و زانکو و نەخۆشخانە و... و قەسر و ڤیلایان پێک هێناوە و نەوت و گاز و کانگا و سرۆشت و سامانی گشتی، بە حیسابی خۆیان دەفرۆشن و بە تاڵانی دەبەن، ئەوە لە کاتێکدا خەڵکی هەژار و برسی بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگانەی خۆیان و یان بۆ ئاۆ و کارەبا و گاز و سووتەمەنی ناچار دەبن خۆپیشاندان بکەن و گیانی خۆیان بخەنە بەرترسی کوژران، یانخود دەسبەسەر و زنیدانی دەکرێن.
هەر وەها لە ڕۆژئاوایش هەواڵ دێت کە مافەکانی مرۆڤ لەو بەشەیش قوربانی دەکرێت. بێجگە لە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن سپای #تورک و گروپە #ئێسلامیە_توندئاژۆەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان،
دەگوترێت لە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبرایەتی خۆسەر، لە خۆپیشاندانەکانی ئەو دوایانە، چەند کەس کوژراون و یا کەسانێک ئەشکەنجە کراون و یان زیندایێک لە زیندان کوژراوە.
ئەمانە ئەگەر ڕاست بێت هەمووی دەستدرێژی به مافەکانی مرۆڤ و پێشێل کردنی مافە ئێنسانیەکانە و هەمووی هەر تاوانە.
گەندەڵی و دزی و تاڵانی سامانی گشتی وڵات، تێکدانی ئاسایشی مرۆییە، واتە لە ناو بردنی ئەمنییەتی ئینسانی و شیانی ژیانی کۆمەڵگا و خەڵک و بن بڕ کردنی سامان و داهاتووی #نەتەوەی_کورد-ە، کە ئەوەش هەر تاوانە.
٭٭٭
بە بڕوای من، نابێت هیچ سنوورێک بۆ بەرگری کردن لە مافەکانی مرۆڤ دابنین و تەنیا هێڵی سوور، هەر مافی مرۆڤە و هەر داکۆکی کردنە لەو مافانە.
هەر بۆیە بێ دەنگ بوونی چالاکان و لایەنگرانی مافەکانی مرۆڤ، بە واتاێک هاوبەش بوونە لە تاوانەکان، یان تاوانبار بوونە بە ڕەوایی دانەوە بە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ کە هەر ئەوە غەدرێکی گەورەیە دەر هەق بە کورد و کوردستان و مرۆڤ و مرۆڤایەتی.
٭٭٭